سیمای ئا‌مریكا له سه‌رده‌می سه‌رۆك تره‌مپدا

دكتۆر صه‌باحی غالیب
4 هەفتە لەمەوپێش
دكتۆر صه‌باحی غالیب
به هه‌موو پێوانه‌یه‌كی زانسته‌كانی مێژوو، كۆمه‌ڵایه‌تی، سیاسی و قانوونی، پێشه‌وای حیزب یا حكومه‌ت یا به‌رپرسیاری هه‌ر ڕێكخستن و كارگێڕییه‌ك، نه‌خشی فراوانی به چاك و خراپ له‌سه‌ر حیزب و حكومه‌ته‌كه و دامه‌زراوه‌كه دروست ده‌كا. به درێژایی مێژووی مرۆڤایه‌تی پێشه‌وایه‌ك كه خاوه‌نی كه‌سایه‌تی كۆمه‌ڵایه‌تی و باوه‌ڕبه‌خۆبوون و عه‌قڵیه‌تی خزمه‌ت به خه‌ڵك هه‌ڵكه‌وتبن، ئه‌وا قۆناغه‌كه حورمه‌ت و ئاسووده‌یی، ئاساییش و دڵنیایی، گه‌شكردن و پێشكه‌وتن به خۆیه‌وه بینیوە، پێچه‌وانه‌ی ئه‌وه‌ش ته‌واو پێچه‌وانه ده‌رده‌چێ. مخابن له‌سه‌ر ئاستی جیهاندا، له چه‌رخی بیستدا، یه‌كجار كه‌م نموونه‌ی پێشه‌وای به‌هێزی لێهاتووی ده‌وڵه‌تی و نێوده‌وڵه‌تی هه‌ڵكه‌وتوون، هه‌تا نموونه‌یه‌كی وه‌ك هۆشی منه له ڤێتنام، چارلس دیگۆڵ له فڕه‌نسا، محه‌مه‌د مه‌هاتیر له مالیزیا، ئه‌نوه‌ر سادات له میصر، هاڤاڵ له چیك، گۆرباچۆڤ له دوا ڕۆژه‌كانی سۆڤیه‌ت تا ئه‌نجێلا مێركل له ئه‌ڵمانیا و هی دیكه ده‌رده‌كه‌ون، ده‌یانی وه‌ك ستالین له سۆڤیه‌ت، ئه‌تاتورك له توركیا، هیتله‌ر له ئه‌ڵمانیا، مۆسۆلۆنی له ئیتالیا، بن گۆریۆن و هه‌موو سه‌ركرده‌كانی زایۆنیزم تا ناتینیاهۆ، صه‌ددام حسێن له عێڕاق و زۆری دیكه چ له ناوچه‌ی ڕۆژهه‌ڵاتی ناوه‌ڕاست و جیهان په‌یدابوون. ده‌سته‌ی یه‌كه‌م هه‌ر یه‌كه به ئه‌ندازه‌یه‌ك كاریگه‌ری باشیان له‌سه‌ر ئاستی سیاسه‌تی ناوخۆی وڵاته‌كانیان و جیهان به‌جێهێشتووه، ده‌سته‌ی دووه‌میان، بوونه‌ته مایه‌ی قه‌ڵاچۆكۆدنی خه‌ڵك، كاولكاری، بڵاوكردنه‌وه‌ی ڕق و توندڕه‌وی و بازاڕگه‌رمی بێ ڕه‌وشتی وه‌چه‌ی میدیای كاره‌ساتبار له وڵاتانی خۆیان و له وڵاتانی ڕۆژهه‌ڵات و ڕۆژئاوادا.
ئا‌مریكا و سیسته‌می جیهانی له چه‌رخی بیسته‌مدا
له سه‌ره‌تای مانگی كانوونی دووه‌می ساڵی 1918، له گه‌رمه‌ی جه‌نگی یه‌كه‌می جیهانی، سه‌رۆكی ئه‌و كاتی ئا‌مریكا، ودرۆ وێڵسن بۆ ئه‌وه‌ی چی دیكه خه‌ڵك نه‌كوژرێ و له‌وه زیاتر جیهان كاول نه‌كرێ، گرنگییه‌كی گه‌وره‌ی به كۆتایی شه‌ڕه‌كه و به‌دیهاتنی مافی سه‌ربه‌خۆیی نه‌ته‌وه ژێرده‌سته‌كانی جیهان دا. به‌رنامه 14 خاڵییه‌كه‌ی بووه مایه‌ی تێڕامان و بایه‌خ پێدان له ته‌واوی جیهاندا به تایبه‌تی لای نه‌ته‌وه ژێرده‌سته‌كان له‌وانه كورد. خاڵی دوانزده، بێ ڕووپامایی و پێچ و په‌نا، بانگی ئازادی و سه‌ربه‌خۆیی گه‌ڵانی ڕاگه‌یاند، به‌رنامه‌كه ڕێگای بۆ سێ ڕووداوی هه‌رە گرنگ له‌سه‌ر ئاستی سیاسه‌تی نێو ده‌وڵه‌تی خۆشكرد: له 30ی تشرینی یه‌كه‌می 1918 شه‌ڕ ڕاگیرا، له كانوونی دووه‌می 1919 كۆنفرانسی ئاشتیی پاریس ده‌ستی پێكرد، له دواییشدا له 28ی نیسانی 1919 كۆمه‌ڵه‌ی گه‌لان دامه‌زرا. ئه‌وه‌ی لێره‌دا ده‌بێ هێمای بۆ بكرێ ئه‌وه‌یه كه كۆمه‌ڵه‌ی گه‌لان له منداڵدانی ئامریكاوه په‌یدا بوو، دواتر له 24ی تشرینی یه‌كه‌می 1945دا، نه‌ته‌وه یه‌كگرتووه‌كان جێگای كۆمه‌ڵه‌ی گه‌لانی گرته‌وه كه دروشمه‌كه‌ی "ئاشتی، كه‌رامه‌ت و یه‌كسانی له گه‌ردوونێكی ئارام‌دا" بوو. له‌و كاته‌وه واتا له كۆتایی جه‌نگی یه‌كه‌می جیهانییه‌وه تا ئێستا، ئا‌مریكا بووه گه‌وره‌ترین و كاریگه‌رترین وڵاتی زل هێز له جیهاندا، له‌گه‌ڵ هه‌ڵكشان و داكشان و له‌گه‌ڵ ژێركه‌وتن له ڤێتنام و ئێران و ئه‌فغانستان، له لایه‌كه‌وه ئا‌مریكا هه‌ره كاریگه‌رترین ده‌ور ده‌بینێ له لایه‌كی دیكه‌وه، له‌گه‌ڵ ڕوسیا، چین، ئیسرائیل، كۆریا و وڵاتانی دیكه مه‌ترسیترین هه‌ڕه‌شه‌ن بۆ سه‌ر شارستانییه‌ت و مرۆڤایه‌تی.
كاره‌ساتی ئه‌مڕۆی سیسته‌می سیاسی جیهانی
واقیعێكی سیاسیی نێوده‌وڵه‌تییه ئا‌مریكا گه‌وره‌ترین و به‌هێزترین زل هێزی ئه‌م ڕۆژگاره‌ی جیهانه، گشت بنه‌ماكانی به‌ڕێوه‌بردنی نه‌زمی جیهان به شێوه‌یه‌كی گشتی پێنج ئه‌ندامی سه‌ره‌كی یا هه‌میشه‌یی ئه‌نجوومه‌نی ئاساییشی سه‌ربه نه‌ته‌وه یه‌كگرتووه‌كان به‌رپرسیارن له به‌ڕێوه‌بردن و پاراستنی سیسته‌مه‌كه، كاتێك ئا‌مریكا، ڕوسیا، چین، بریتانیا و فڕه‌نسا به‌رپرسیارن له به‌ڕێوه‌بردنی سیسته‌مه‌كه، لادانی هه‌ر یه‌ك له‌و ده‌وڵه‌تانه له ڕاسته ڕێگای نێو ده‌وڵه‌تی، به پێی ئاره‌زووی سه‌رۆكه‌كه‌ی و بێ خوێندنه‌وه‌ی ده‌وری خۆی و لێكدانه‌وه‌ی مه‌ترسییه‌كان، ئه‌وا كاره‌سات و هه‌ڕه‌شه‌ی ڕاسته‌وخۆ له سه‌ر ئاستی جیهان په‌یدا ده‌كا. هێرشی ڕوسیا بۆ سه‌ر وڵاتێكی سه‌ربه‌خۆی گه‌وره‌ی ئۆكرانیای دراوسێی، هاوكێشه‌ی سیاسی و ئابووری و سه‌ربازی له ته‌واوی جیهاندا تێكدا، ئه‌وانه‌ی له ماوه‌ی ئه‌و سێ ساڵه شه‌ڕه‌ی نێوان ئه‌و دوو ده‌وڵه‌ته ئاگادارن، به‌رده‌وام ده‌ستیان له‌سه‌ر دڵیانه، ئێستا نا ساتێكی دیكه چاوه‌ڕوان ده‌كه‌ن شه‌ڕی ئەتۆم هه‌ڵگیرسێ و جیهان له‌ماوه‌یه‌كی كه‌مدا ژێر و ژوور بێ، ئه‌گه‌ر ئامریكاش وه‌ك ڕوسیا بكا و سه‌رۆك تره‌مپ هه‌ڕه‌شه‌كانی بۆ بچێته سه‌ر، ئه‌وا به دڵنیاییه‌وه سیسته‌می جیهانی نامێێنێ و ده‌بێته جه‌نگه‌ڵێك كه ده‌بێ ئاژه‌ڵه‌كان نێوبژی له نێوان ئه‌و وڵاتانه و سه‌رۆكه نابه‌رپرسیار و شه‌لم كوێرم ناپارێزمه‌كانیان بكه‌ن، ڕه‌نگه ئه‌و كاره‌ش به ئاژه‌ڵی عاقڵی بێ هێز نه‌كرێ، جاوه‌ره ئه‌و قو‌ڕه بشێله.
ئا‌مریكا وه‌ك خاوه‌نی گه‌وره‌ترین زلهێزی دارایی و ئابوری، سه‌ربازی، ته‌كنۆلۆژیا، میدیا و داهێنان و هی دیكه، گه‌وره‌ترین به‌رپرسیاری ڕێكخستن و به‌ڕێوه‌بردنی نه‌زمی سیاسی و كۆمه‌ڵایه‌تی جیهانی له ئه‌ستۆیه، هه‌موو ئه‌و تایبه‌تمه‌ندیانه‌ی ئا‌مریكا هه‌یه‌تی بێ بوونی عه‌قڵی كامڵ و ڕه‌وشتی مرۆڤانه و حورمه‌تی گه‌ردوون، پووشێك ناهێنن. له ئێستای ئامریكادا به سه‌رۆكایه‌تی دۆناڵد تره‌مپ، سیمای مه‌ترسی له چه‌ند لایه‌نێكه‌وه له‌سه‌ر دیموكراتی له‌ناو ئا‌مریكا و له ده‌ره‌وه ده‌ركه‌وتووه. یه‌كه‌میان دابڕانی ئه‌خلاق له سیاسه‌ت به مانا فراوانییه‌كه‌ی، ئه‌وه‌ش له سه‌رۆكدا به ته‌واوه‌تی له سه‌ر ئاسته‌كانی ده‌ركه‌وتن و بڕیاره‌كانیدا ده‌رده‌كه‌وێ، گه‌یشتۆته پله‌یه‌ك له هه‌موو مێژووی سه‌رۆكه‌كانی ئا‌مریكا و جیهان له چه‌رخی بیست و بیست و یه‌كدا به قه‌ده‌ر ئه‌و پێی نه‌وتراوه "نا به‌رپرسیار، بازرگان و شین و ێ و تێ"، هه‌ڵبه‌ت سه‌رچاوه‌كه‌شی نێرجسیه‌ت و خۆپه‌رستی له سنوور به‌ده‌ره، مخابن له قسه‌كردن، دانیشتن، ڕۆشتن، ده‌ست و لێو و له‌ش جوڵاندن، له هه‌مووی سه‌یرتر ئیمزا سه‌یر و سه‌مه‌ره به‌رز و نزمه‌كه‌یه‌تی، له لایه‌كه‌وه نیشانه‌ی هه‌ڵبه‌ز و دابه‌زه له كه‌یف و بیركردنه‌وه و بڕیار‌دا، له لایه‌كی دیكه‌وه سه‌لماندنی له خۆ ڕازییبوونه، بۆیه ده‌بێ پیشانی ده‌وروبه‌ر و خه‌ڵك و جیهانی بدا، ئه‌مه مه‌ترسی هه‌ره سه‌ره‌كی به‌رپرسیارێتی و ده‌سه‌ڵاتی هه‌ر كه‌سێكه ته‌نانه‌ت ئه‌گه‌ر شوانی مه‌ڕانیش بێ نه‌ك له‌و جێگایه‌دا بێ.
به‌شێك له سیماكانی دیموكراتی ئه‌وه‌یه گوایا له باوه‌شی شارستانییه‌تدا سه‌ری هه‌ڵداوه و پێگه‌یشتووه، هه‌ڵبه‌ت ئه‌وه به‌و مانایه دێ كه له‌سه‌ر بناغه‌ی ڕێز و قه‌دری تاك و كۆمه‌ڵ له ناوه‌وه و ده‌ره‌وه گرنگی پێده‌درێ، بۆیه‌شه ئا‌مریكا خۆی به خاوه‌نی سه‌رسه‌ختی دیموكراسی ده‌زانێ و ده‌یه‌وێ له‌ناو وڵاتانی دواكه‌وتووی به حساب بێ شارستانی وڵاتانی ئاسیا، ئافریقا و ئامریكای خواروودا بڵاوی بكاته‌وه، كه‌چی وا خه‌ریكه له‌ناو ئامریكادا گه‌وره‌ترین هه‌ڕه‌شه‌ی له‌سه‌ر په‌یدا ده‌بێ، ڕووی ڕاستی و مێژووه‌كه‌ی ببێته بانگه‌شه و له خشسته‌بردنی خه‌ڵك و حكومه‌تان. له هه‌ر شوێنێك و سه‌رده‌م و فه‌لسه‌فیه‌كدا، ئه‌گه‌ر حورمه‌تی حه‌ق، په‌سه‌ندی قانوون و ڕه‌زامه‌ندی به‌رامبه‌ر و ئازادی باوه‌ڕ نه‌ك ئازادی كرده‌وه‌ی ڕۆژانه‌ی هه‌رزه‌كارانه نه‌مێنن، ئه‌وا نه‌ك دیموكراسی به‌ڵكو ته‌واوی مرۆڤایه‌تی ده‌كه‌وێته به‌ر هه‌ڕه‌شه و ئاژاوه‌وه. ناكرێ قسه له‌سه‌ر هیچ شتێك بكرێ له‌وانه دیموكراتی به‌بێ ڕه‌وشت، به هیچ كلۆجێكیش ناكرێ مرۆڤ له ئه‌خلاق داببڕێ، مرۆڤ كه مه‌زنترین بوونی گه‌ردوونییه، پێویسته مافی مانه‌وه و گه‌شه‌كردن و پێشكه‌وتنی بپارێزرێ، له‌و چوارچێوه‌یه‌شدا ده‌وڵه‌تان و حكومه‌تان ئه‌ركی پارێزگارییه له مانه‌وه‌ی مه‌زنی مرۆڤ و گه‌ردوونیان له ئه‌ستۆیه. بیركردنه‌وه له دره‌وه‌ی بڵندی مرۆڤ، ئه‌وا ژیان و گشت بوونێك ده‌كاته بازرگانی، نه‌خشه‌ی سه‌رۆك تره‌مپی بازرگان به شێوه‌یه‌كه په‌یڕه‌وی له هزری په‌تی و ڕووته‌ڵه‌ی بازرگانی ده‌كا، سیسته‌می ده‌وڵه‌تداری ئا‌مریكا به‌ر له هه‌ر شوێنێكی دیكه له‌به‌رده‌م مانه‌وه و فه‌وتانه، مانه‌وه‌كه‌ی به ڕێگاگرتنه له سه‌رۆك، ده‌نا به‌ره‌ڵایی و به‌ره‌و نه‌مانه.
وا سێ هه‌فته‌یه‌كه سه‌رۆكی تازه‌ی ئا‌مریكا ده‌ست به‌كاربووه، له‌م ماوه كه‌مه‌دا هه‌موو ئا‌مریكا دڵی له ده‌ستیدایه، هه‌ر یه‌كه به شێوه‌یه‌ك، هه‌زاران فه‌رمانبه‌ری ناردۆته‌وه بۆ ماڵه‌وه، ده‌یان به‌رپرسی گه‌وره‌ی ئێستا و پێشووی وڵاته‌كه‌ی كه هه‌ڕه‌شه‌ی ده‌ره‌كییان له‌سه‌ره، بێ پارێزگاریكردن ڕووتكردۆته‌وه، له‌به‌ر باری گرانی و چوونه سه‌ره‌وه‌ی نرخی شتومه‌ك زۆربه‌ی زۆری ئامریكایی ناڵه‌ی لێ به‌رزبۆته‌وه، كێ كوێرانه و كۆیلانه له خزمه‌تیدان با نه‌فام و بێ تاقیكردنه‌وه و ناشاره‌زاش بن، به ده‌وری خۆیدا كۆیكردوونه‌وه. له‌سه‌ر ئاستی نێو ده‌وڵه‌تی قسه‌ی بێ مانای فڕێدراوه‌ی وه‌ك كه‌ندا ببێته ویلایه‌تی 51 هه‌مینی ئا‌مریكا، داگیركردنی گرینله‌ند، هێرش بۆ سه‌ر كه‌نالی په‌ناما، چوونه ناو غه‌ززه و داگیركردنی، وه‌ده‌رنانی بێگانه به زۆر و به‌هێزی سه‌ربازی له ئا‌مریكا هه‌موویان جگه له كه‌ف و كوڵی ئاره‌زووی نه‌فامانه شتێكی دیكه نین، ئه‌گه‌رچی له‌سه‌ر ئاستی ناوخۆیی و جیهان له‌به‌رامبه‌ر سه‌رۆكه بازرگانه سه‌ره‌ڕۆ‌كه‌دا شوولیان له‌سه‌ری لووتیان دا و ناڕه‌زایی و توڕه‌یی لێكه‌وته‌وه، وا ورده ورده له ته‌ریقی و په‌شیمانبوونه‌وه‌دا پاشه‌كشه ده‌كا، به دڵنیاییه‌وه ده‌زگا و دامه‌زراوه قانوونی و له‌مێژینه‌ی ده‌وڵه‌تی ئا‌مریكا به‌و په‌ڕی توانایانه‌وه ناهێڵن بیر و پلان و هه‌ڕه‌شه‌كانی ببنه واقیع.
ئه‌گه‌رچی هێڵێكی فیكری و سیاسی وا له ڕۆژئاوادا هه‌بوو كه ڕژێمی سارمایه‌داری له زایۆنیستی نائینسانانه و دڕنده به‌دوور بگرێت، به‌ڵام سه‌رۆك ترمپ له‌كاردایه ئه‌و بۆشاییه نه‌هێڵێ، پشتیوانی له سه‌رۆك وه‌زیرانی ئیسرائیل، بنیا‌مین ناتانیاهو كه هیچ تاریف و سنوورێك نییه له هیتله‌ری جیابكاته‌وه به‌ڵكو بێ ئه‌ندازه خراپتریشه، چه‌كداركردنی حكومه‌تی ئیسرائیل به تازه‌ترین داهێنانی چه‌كی قه‌ڵاچۆكردن و خاپووركردن، مایه‌ی گاڵته‌جاڕی بازرگانییه به مرۆڤ و نه‌ته‌وه‌كان، دروشمی "ئا‌مریكا یه‌كه‌م" به‌و شێوه‌ی سه‌رۆك ترمپ به‌رزی كردۆته‌وه، دروشمێكی شۆڤێنی، داگیركاری، ناقانوونی، ناده‌ستووری و نائه‌خلاقی نه‌بێ شتێكی دیكه ناسه‌لمێنێ. پێش جیهان ده‌بێ ئامریكاییه‌كان و ده‌زگا ڕووناكبیری، توێژینه‌وه و لێكۆڵینه‌وه‌كان و ڕه‌سمییه‌كان پێ بخه‌نه به‌ر پێی سه‌رۆكی بازرگان، خۆیان و مرۆڤایه‌تی له حوكمی عه‌قڵیه‌تی سه‌ر جاده و كۆڵانه پۆخڵه‌كانی میدیای كۆمه‌ڵایه‌تی و بیر و باوه‌ڕی ئیلن ماسكی نائینسان و گاڵته‌جار ڕزگاربكه‌ن، پێویسته هاوكاری و ئازایه‌تی حكومه‌تان و بزووتنه‌وه و ڕێكخراوه‌كانی مافی مرۆڤ و ئازادی نه‌ته‌وه‌كان و ئازادیخوازه‌كانیش ده‌وری خۆیان ببینن.
