پوتین: دەستدرێژیەکانى ئیسرائیل بێ پاساو و بیانووە

4 كاتژمێر لەمەوپێش
سەرۆکی ڕووسیا، ڕایدەگەیەنێت ئەو دەستدرێژییە ئیستفزازییە دژی ئێران بێ پاساو و بیانووەو ڕووسیا هەوڵی یارمەتیدانی گەلی ئێران دەدات.
سەرۆکی رووسیا لە مۆسکۆ پێشوازیی لە وەزیری دەرەوەی ئێران کرد و کۆبوونەوە. پووتین بە عێراقچی گوت، "هێرشێکی بێ پاساو کراوەتە سەر ئێران."
عەباس عێراقچی، وەزیری دەرەوەی ئێران شەوی رابردوو گەیشتە مۆسکۆ و ئەمڕۆ دووشەممە 23ی حوزەیران لەگەڵ ڤلادیمیر پووتین، سەرۆکی رووسیا کۆبووەوە. عێراقچی گوتی، "سەروەریی ئێران پێشێلکراوە و مافی خۆمانە هەموو کاردانەوەیەکمان هەبێت."
سەرۆکی رووسیاش جگە لەوەی ئاماژەی بەوە کرد کە پەیوەندییەکی باشیان لەگەڵ ئێران هەیە، گوتیشی، "هێرشێکی بێ پاساو کراوەتە سەر ئێران."
پووتین زیادی کرد: سەردانەکەی وەزیری دەرەوەی ئێران بۆ ڕووسیا ڕێگە دەدات بۆ گفتوگۆ و تێڕامان لە چۆنیەتی چارەسەرکردنی دۆخی ئێستای ڕۆژهەڵاتی ناوەڕاست.
لای خۆیه عەباس عێراقچی وتی: تاران هێرش و کردەوەکانى ئەمریکا و ئیسرائیل، له دژی ئێران بەناشەرعى دەزانێت و لایەنى ئیرانیش مافی خۆیەتی بەرگرى لەخۆى بکات، بەهۆى هێرشەکانى ئەوانیشەوە بۆ سەر ئێران گرژییەکان لەڕۆژهەڵاتی ناوەڕاست زیاتر پەرەدەسەنێت.
پێشتر ئیسماعیل بەقایی وتەبێژی وەزارەتی دەرەوەی ئێران هیوای تارانی دەربڕی کە ڕووسیا ڕۆڵی خۆی لە کەمکردنەوەی گرژییەکانی ڕۆژهەڵاتی ناوەڕاستدا بگێڕێت، ئەمەش دوای هێرشەکانی ئیسرائیل و ئەمریکا بۆ سەر ئێران.
ئیسماعیل بەقایی هەروەها جەختی لەوە کردەوە کە "دەستدرێژیی زایۆنیستەکان بۆ سەر ئێران بە هەماهەنگی لەگەڵ ئەمریکا ئەنجام دراوە و ئەمریکاش هاوبەشی هەموو ئەو تاوانانەیە".
