یهکێکى دیکه له ئاگرکهوتنهوهکهى رانیه بووه قوربانى

7 ساڵ لەمەوپێش
هاوڵاتى
قوربانیانی ڕووداوی ئاگركەوتنەوەكەی ڕانیە زیادیكرد و كەسی پێنجەم ی هەمان ماڵ گیانی لەدەستدا.
درەنگانێكی شەوی دووی ئەم مانگە لە گەرەكی ڕاپەڕینی شاری ڕانیە بەهۆی ئاگركەوتنەوە لەماڵێك چەند كەسێك گیانیان لەدەستدا و برینداربوون و ئەمڕۆش كەسی پێنجەم لە ماڵە سوتاوەكەی رانیە كۆچی دوایی كرد، كە منداڵێكە بەناوی ژیار خالید.
پێشتر و لە ڕووداوەكەدا چوار كەس بەناوەكانی (ئامینە عبداللە ابراهیم و محمد خالیدی تەمەن شەش ساڵ و گەشتیار خالید تەمەن دوانزە ساڵ و خەدیجە علی) گیانیان لەدەستدابوو.
ژیار خالیدیش لەنێو سوتاوەكاندا بوو كە رەوانەی نەخۆشخانەی ئیمێرجنسی سلێمانی كرابوو، بەڵام بەهۆی زۆری سوتاویەكەیەوە ئەمڕۆ گیانی لەدەستدا.

بابهتی پهیوهندیدار