عه‌بدوره‌زاق شه‌ریف: گۆڕان دژایه‌تى ئه‌و که‌سانه ده‌کات که هاوبیرى نه‌وشیروان مسته‌فان
"له‌ئاینده‌یه‌کى نزیکدا گه‌نده‌ڵییه‌کان و ورده‌کایه‌که‌ى به‌به‌ڵگه‌وه ده‌خه‌مه‌روو"

6 ساڵ لەمەوپێش
هاوڵاتى
له روونکردنه‌وه‌یه‌کدا که تایبه‌ت بۆ هاوڵاتى ناردووه، عه‌بدوره‌زاق شه‌ریف، رێ:خه‌رى ژوورى رۆژنامه‌وانى، ره‌خنه‌ى توند له گۆڕان ده‌گرێت و ده‌ڵێت:" به‌لاڕێدابردنى بزوتنه‌وه‌ى گۆڕان‌و دورکه‌وتنه‌وه‌ى له گشت پره‌نسیپه‌کانى نه‌وشیروان مسته‌فا‌و دژایه‌تیکردنى که‌سایه‌تیو ژیان‌و تێکۆشان‌و بیر‌و روانینه سیاسییه‌کانى ئه‌و زاته‌یه".
عه‌بدوره‌زاق شه‌ریف له روونکردنه‌وه‌یه‌کدا بۆ هاوڵاتى جه‌ختله‌وه ده‌کاته‌وه که ئه‌و بڕیاره‌ى گروپێکى خانه‌ى راپه‌ڕاندنیش کاردانه‌وه‌ى هه‌ڵوێسته‌کانم بوه‌و شانازى پێوه ده‌که‌م، چونکه دواى مردنى نه‌وشیروان مسته‌فا، ئه‌و ئه‌رکه‌ى سه‌رشانى خۆم‌و هاوڕێکانم قورس‌تر بوه، نه یه‌که‌م که‌س‌و نه دوا که‌س ده‌بم له‌و به‌گژاچونه‌وه‌و ته‌سفیه‌کردنه
ده‌قى روونکردنه‌وه‌که‌ى عه‌بدوره‌زاق شه‌ریف، رێکخه‌رى ژوورى رۆژنامه‌وانى گۆڕان:
بێ ره‌چاوکردنى گشت پره‌نسیپه ده‌ستوریو یاساییه‌کان، گشت عورفه سیاسی‌و کۆمه‌ڵایه‌تیو ئه‌خلاقییه‌کان، دواى کۆتایى کۆبونه‌وه‌ى جڤاتى نیشتمانى له ئێواره‌ى 28/4 دا، به‌یانى رۆژى دواتر وه‌کو هه‌ر هاوڵاتییه‌ک هه‌واڵى دورخستنه‌وه‌م له بزوتنه‌وه‌ى گۆڕان له راگه‌یاندنه‌کانه‌وه بیست.
ئه‌وه‌ى له‌مڕۆدا پێویستى وتن بێت، ته‌نیا ئه‌م خاڵانه‌یه‌و له ئاینده‌یه‌کى نزیکدا، بۆ هه‌ریه‌که له‌وانه به‌به‌ڵگه‌وه درێژه‌و ورده‌کارى ده‌خه‌مه‌ڕو.
یه‌که‌م: به‌لاڕێدابردنى بزوتنه‌وه‌ى گۆڕان‌و دورکه‌وتنه‌وه‌ى له گشت پره‌نسیپه‌کانى نه‌وشیروان مسته‌فا‌و دژایه‌تیکردنى که‌سایه‌تیو ژیان‌و تێکۆشان‌و بیر‌و روانینه سیاسییه‌کانى ئه‌و زاته.
دووه‌م: بره‌وپێدانى گه‌نده‌ڵى مالی‌و ئیداری‌و ئه‌خلاقیو گلان له سه‌فه‌قاتى بازرگانى به‌دگومان‌و ناڕون.
سێیه‌م: نه‌مانى ساده‌ترین پابه‌ندبون به کارى ده‌ستوریو رێکخراوه‌ییو عورف‌و ئه‌خلاقى سیاسی‌و هاوڕێیه‌تی، له‌برى کارکردن به گیانى کۆنه‌قین‌و پاراستنى به‌رژه‌وه‌ندى تاک‌و گروپى جیاجیا.
به‌نده له ته‌مه‌نى کارى سیاسى خۆمدا، له‌چوارچێوه‌ى په‌یڕه‌و و ده‌ستورى رێکخراوه‌یدا، هه‌میشه به ئه‌رکى خۆمه‌وه پابه‌ندبوم‌و له هه‌ر ئۆرگانێک‌دا کارم کردبێت، به‌گژ دیارده دزێو‌و ناشیرینه‌کاندا چومه‌ته‌وه‌و باجه‌که‌شیم داوه، ئه‌و بڕیاره‌ى گروپێکى خانه‌ى راپه‌ڕاندنیش کاردانه‌وه‌ى هه‌ڵوێسته‌کانم بوه‌و شانازى پێوه ده‌که‌م، چونکه دواى مردنى نه‌وشیروان مسته‌فا، ئه‌و ئه‌رکه‌ى سه‌رشانى خۆم‌و هاوڕێکانم قورس‌تر بوه، نه یه‌که‌م که‌س‌و نه دوا که‌س ده‌بم له‌و به‌گژاچونه‌وه‌و ته‌سفیه‌کردنه.
