سینه‌مایه‌ك له سلێمانی به‌ر فیشه‌ك ده‌درێت

6 ساڵ لەمەوپێش
دوو كه‌س دره‌نگانی ئه‌مشه‌و برینداربوون به‌ته‌قه‌ی كه‌سانی نه‌ناسراو له سیتی سینه‌مای سلێمانی ئه‌وه‌ش له‌كاتێكدابوو فیلمكی كوردی تێدا نمایشده‌كرا.
یاد عەبدولکەریم، بەڕێوەبەرى سیتى سینەماى سلێمانى دوای رووداوه‌كه له لێدوانكی رۆژنامه‌وانیدا وتی ''تەقەکان لەدەرەوەى سیتى سنەماوە کراون، بەشێک لە تەقەکان بە ئاڕاستەى ئاسمان و بەشێکى دیکەشیان بەناو ئەو خەڵکەدا کراوە کە بۆ سەیرکردنى فیلم لە شوێنەکە کۆبوونەتەوە''.
ماوه‌ی سێ رۆژه فیلمی سینه‌مایی كوردی په‌یكه‌ری دڵ له سیتی سینه‌مای سلێمانی په‌خشده‌كرێت.
یاد عەبدولکەریم له‌باره‌ی هۆكاری ته‌قه‌كردنه‌كه‌وه هیچ نه‌وت، به‌ڵام، ئاماژەی بەوەکرد، بەهۆى تەقەکانەوە دوو کەس بەسوکى برینداربوون و رەوانەى نەخۆشخانەى شار کراون بۆ وەرگرتنى چارەسەر.
بەڕێوەبەرى سیتى سینەماى سلێمانى باسى لەوەشکرد، تەقەکان بەر سیتى سینەما و هۆڵى باخان کەوتوون کە دەکەوێتە بەردەم سیتى سینەما.
سیتی سینەما لە ده‌كه‌وێته گه‌ڕه‌كی سه‌رچناری سلێمانیه‌وه، له ساڵی ٢٠٠٨ لە شاری سلێمانی به شێوازێكی مۆدێرن درووستکرا. لەم سینەمایە نوێترین فیلمە جیهانیه‌كان پەخش دەکرێن.
تازه‌ترین فلیمیشك كه ئێستا تێیدا په‌خشده‌كرێیت فیلمی په‌یكه‌ری دڵه له ده‌رهێنانی شوان عه‌تووف.
