قائیمقامیەتی سلێمانی: ئهم جۆره لهقوتونراوانه شیاوی خواردن نین

6 ساڵ لەمەوپێش
هاوڵاتی
لیژنە ھاوبەشەکانی قائیمقامیەتی سلێمانی دەست بەسەر بڕێکی زۆر زەیتوندا دەگرن بەھۆی نەشیاوی بۆ خواردن لەناوی دەبەن.
راگەیاندنی قائیمقامیەتی سلێمانی بڵاوی کردۆتەوە لیژنەکانیان دەست بەسەر (١٢٠) سەتڵ زەیتونی فرێشدا دەگرن و بەھۆی ھەبوونی زیاترلەیەک بەرواری دروستکردن و بەسەرچوون.
بەپێی رێنماییەکان ئەو خواردن و خواردنەوە لەقتونراوانەی ھاوردە دەکرێن پێویستە بەپێی تایبەتمەندی وەزارەتی بازرگانی عێراق بن، یەکێکیش لەو تایبەتمەندیانە ھەبوونی یەک لیبڵە کە تەواوی زانیاری شمەکەکە لەخۆبگرێت بە مێژووی دروستکردن و کاتی بەسەرچونیەوە، بەپێچەوانەوە دەستی بەسەردا دەگیرێت و لەناودەبرێت.
بەپێی ئەم ڕێنمایەش لیژنەکانی قایمقامیەتی سلێمانی دوای پشکنین و گەڕان دەستیانگرتووە بەسەر یەک تۆن و (٢٠٠) کیلۆگرام زەیتون، بۆ دڵنیابوونەوەش لە نەشیاوی بۆ خواردن نمونەی رەوانەی بەڕێوەبەرایەتی تەندروستی سلێمانی کراوە بۆ پشکنین، دەرکەوتووە شیاوی خواردن و بەکارھێنان نیە.
ھاوکات بەبڕیاری قائیمقامی سلێمانی ولەلایەن لیژنەی لەناوبردنی سەربەلیژنە ھاوبەشەکانی قائیمقامیەتەوە ئەو بڕە زەیتونە لەناودەبرێت و خاوەنەکەشی روبەروی رێکاری یاسایی دەکرێتەوە.
