پۆلیسى هه‌ولێر: حه‌مکۆ له‌سه‌ر ده‌ستدرێژى سێکسى ده‌ستگیر کراوه

6 ساڵ لەمەوپێش
ئارا ئیبراهیم
وته‌بێژى به‌ڕێوه‌به‌رایه‌تى گشتى هه‌ولێر رایگه‌یاند که حه‌مکۆ ده‌ستگیر کراوه‌و تۆمه‌تى ئه‌وه‌ى له‌سه‌ره گوایه ده‌ستدرێژى سێکسى کردووه‌ته سه‌ر کچێکى هاوڕێى و دانى پێدا ناوه
رائید هۆگر عه‌زیز، وته‌بێژى به‌ڕێوه‌به‌رایه‌تى گشتى هه‌ولێر له‌لێدوانێکدا به‌هاوڵاتى وت" حه‌مکۆ ده‌ستگیرکراوه ودانى پێدا ناوه و ئێستا راگیراوه له زیندانى محه‌ته‌ى هه‌ولێر، گوایه ده‌ستدرێژى سێکسى کردووه‌ته سه‌ر کچێکى هاوڕێى".
هه‌روه‌ها ئاماژه‌ى به‌وه‌شکرد، حه‌مکۆ به‌مادده‌ى 395 له‌یاساى سزادانى عێراقى ده‌ستگیرکراوه"
مادده‌ى 395 له‌یاساى سزادانى عێراقى ئه‌وه‌یه که ده‌ستدرێژى سێکسى بکرێته سه‌ر کچێک که پێشتر به‌ڵێنى هاوسه‌رگیرى پێدابێت.

بابه‌تی په‌یوه‌ندیدار