هاوشێوەی مانگەکانی رابردوو جارێکی دیکە لە بەردەم بانکەکانی سلێمانی، هەڵەبجە، گەرمیان و کۆیە، قەرەباڵغی و پاڵەپەستۆ بۆ وەرگرتنی مووچەی خانەنشینان و کەسوکاری شەهیدان و خاوەن پێداویستییە تایبەتییەکان دروستبوو. بەشێک لە خانەنشینان لە دوای پارشێوەوە چوونەتە بەردەم بانکەکان بۆ وەرگرتنی مووچەکانیان، بەڵام قەرەباڵغی دروستبووە، بەڵام پاڵەپەستۆ و قەرەباڵغی بەراورد بەمانگەکانی دیکە کەمترە بەتایبەت لەسلێمانیدا. بەگوێرەی زانیارییەکان، بۆ ئەم مانگەش بڕی 100 هەزار دینار لەخانەنشینان بڕدراوە کە ئەمەش نیگەرانی خانەنشینانی لێکەوتووەتەوە، هەروەها پارەی دڕاو و کۆن دووبارە وەک مانگەکانی دیکە بەسەر خانەنشینان و مووچەخۆراندا دابەشکراوەتەوە. ئاڵوگۆڕکردنی پارەی دڕاو و ئەو پارەیەی وەزارەتی دارایی عێراق دەینێرێت کە 25 هەزاری و 50 هەزارین، مانگانە بەرێژەیەک لەکاتی هاتنی مووچەدا دیاریدەکرێت. خانەنشینان دەڵێن لە بەیانیی زووەوە هاتوونەتە بەردەم بانکەکان بۆ ئەوەی زوو مووچەکانیان وەربگرن بەڵام لە نۆرەدا وەستاون.

  حکومەتى عێراق هۆکارى دواکەوتنى ناردنى خشتەى بودجەى ئەمساڵ بۆ پەرلەمان دەگەڕێنێتەوە بۆ گۆڕانکاریکردن لە داهات و خەرجییەکان، ئەوەش بەهۆى هەموارى یاساى بودجە تایبەت بە هەناردەکردنەوەى نەوتى هەرێمى کوردستان. ناردنى خشتەى بودجەى 2025 لەلایەن حکومەتەوە بۆ پەرلەمانى عێراق نزیکەى پێنج مانگ دواکەوتووە، بەو پێیەى بەپێی یاساى رێکخستن و بەرێوەبردنى دارایی، دەبوو لە تشرینى یەکەمى 2024 بودجە رەوانەى پەرلەمان بکرایە، بۆ ئەوەى پێش ساڵى نوێ پەسەند بکرایە، بەڵام تا ئێستا رەوانە نەکراوە. مەزهەر محەمەد ساڵح، ڕاوێژکاری دارایی و ئابووری سەرۆک وەزیرانی عێراق، هۆکاری دواکەوتنی ناردنى خشتەى بودجە دەگەڕێنێتەوە بۆ هەموارى یاساى بودجە لەلایەن پەرلەمانەوە، کە بەهۆیەوە ناچاربوون گۆڕانکاریی لە داهات و خەرجییەکاندا بکەن. رۆژى دووى شوباتى ئەمساڵ، پەرلەمانى عێراق ماددەى 12 ى یاساى بودجەى سێ ساڵەى هەموارکردەوە بەمەبەستى هەناردەکردنەوەى نەوتى هەرێمى کوردستان، بەڵام پڕۆسەکە تا ئێستا دەستیپێنەکردووەتەوە. ئامانجی هەموارکردنەکە دیاریکردنى لیژنەیەکى ڕاوێژکاری تەکنیکی نێودەوڵەتی تایبەتمەندە بۆ دیاریکردنى تێچووی خەمڵێنراوی دادپەروەرانەی بەرهەمهێنان و گواستنەوەی نەوت لە هەرێمی کوردستان و بۆ هەر کێڵگەیەک بە جیا، بەرزکردنەوەی داهاتی فیدراڵی، هەناردەکردنى نەوتى هەرێم لەلایەن کۆمپانیاى سۆمۆوە. مەزهەر محەمەد ساڵح دەڵێت، بەهۆى ئەو گۆڕانکارییانەوە پێویست بوو گۆڕانکاریی لە داهات و خەرجببەکان بکرێت لە خشتەکانی بودجەی گشتی ساڵی 2025. جەختیشیکردەوە، دواکەوتنی ناردنى خشتەى بودجە، بە هیچ شێوەیەک کاریگەری لەسەر دۆخى دارایی وڵات نەبووە و پێشبینی دەکرێت دوای پشووی جەژنی ڕەمەزان خشتەى بودجە رەوانەى پەرلەمان بکرێت. کۆى گشتى بودجەى 2025 نزیکەى 200 تریلیۆن دینارە و دوو لەسەر سێی بۆ موچە تەرخانکراوە، لەگەڵ کورتهێنانى گریمانەیی بەبڕى (64) تریلیۆن دینار، محەممەد تەمیم وەزیری پلاندانان رۆژى چوارشەممە لەکۆبوونەوەیەکدا لەگەڵ لیژنەى دارایی پەرلەمانى عێراق کۆتایی هاتنى کارەکانى ئامادەکردنى خشتەى بودجەى راگەیاند و جەختیکردەوە، خشتەی بودجە هیچ پڕۆژەیەکی نوێ لەخۆناگرێت، بەڵام پارە بۆ پڕۆژە بەردەوامەکان تەرخاندەکرێت.   حکومەتى هەرێمى کوردستان رۆژى 5 شوبات 10 بڕیارى دەرکرد بۆ رێکخستنى رێکارە داراییەکانى لەگەڵ بەغداد، تا پەسەندکردنى خشتەکانى بودجەى 2025 لەلایەن پەرلەمانى عێراقەوە کە وادەکەى نادیارە. بەپێی رێکارەکان، لیستى موچەى مانگى یەکى ئەمساڵ دەکرێتە بنەما بۆ ژمارەى موچەخۆرانى هەرێمى کوردستان و تەرخانکراوە داراییەکان. رێکارێکى دیکە تایبەتە بە راگرتنی دامەزراندن بە هەموو شێوازەكانی (هەمیشەیی- گریبەست- كاتی- دامەزراندن لەسەر داهاتی ناوخۆ- بەلەجیاتی دانان- وانەبێژ- خۆبەخش)، گەڕانەوە بۆ وەزیفە یان هەر شێوازێکى دیکەى دامەزراندن. راگرتنی بەخشین و بەستنی دەرماڵە بۆ موچەخۆران و پابەندبوون بەو رێژەو بڕانەی كە لە لیست موچەی مانگى یەکى ئەمساڵ هاتووە، رێکارێکى دیکە کە ئەنجومەنى وەزیرانى هەرێمى کوردستان بڕیارى لەسەرداوە. هەر بەپێی رێکارەکان، دامەزراندن بە پلەى تایبەت لەبەڕێوەبەرى گشتى بەرە سەرەوە رادەگیرێت، لەگەڵ قەدەغەکردنى گواستنەوەى راژەى فەرمانبەران، راگرتنى ئەژمارکردنى خزمەت، کارکردن بە بڕیارەکانى وەزارەتى دارایی عێراق لەبارەى سەرموچە و پلە بەرزکردنەوە. رێکارێکى دیکە تایبەتە بە پابەندکردنى وەزارەتەکان بۆ بەرزنەکردنەوەى داواى درێژکردنەوەى تەمەنى خانەنشینى. ئەنجومەنى وەزیران جەختیکردووەتەوە، کارکردن بەو رێکارانە کاتییە و سەرتاسەرییە، تا پەسەندکردنى خشتەکانى بودجە لەلایەن پەرلەمانى عێراقەوە بەردەوام دەبێت و پێویستە سەرجەم وەزارەتەکان بیخەنە بوارى جێبەجێکردنەوە.

  فەرماندەی هێزی زەومینیی سوپای پاسدارانی ئێران رایگەیاند، هەر دەستدرێژییەک بکرێتە سەر سنوورەکانیان، وەڵامێکی یەکلاکەرەوەیان بۆی دەبێت.   ڕۆژى چوارشەممە، 26ـی ئاداری 2025، محەممەد پاکپوور، فەرماندەی هێزی زەوینیی سوپای پاسدارانی ئێران سەردانی سنوورەکانی رۆژهەڵاتی کوردستانی کرد و رایگەیاند: "هەموو سنوورەکانی وڵات بە تایبەت باکوور و رۆژئاوای وڵات لەژێر چاودێرییەکی چڕدان و هەر هەنگاوێک بە مەبەستی نائارامکردنی ئێران و ناوچەکانی دەوروبەری وڵات هەبێت، رووبەڕووی وەڵامێکی یەکلاکەرەوەی هێزە چەکدارەکان دەبێتەوە".   محەممەد پاکپوور گوتی: "ئەو هێزە چەکدارانەی لە سنوورەکانی وڵات جێگیرکراون، وریا و بە توانان و ئامادەیی تەواویان هەیە و رێگە نادەن بچووکترین زیان بە ئاو و خاکی وڵات بگات."   ئەو سەردانەی محەممەد پاکپوور لە کاتێکدایە، دوێنی چوارشەممە سەرۆکی رێکخراوی دادوەریی هێزە چەکدارەکانی ئێران رایگەیاند: "بە بڕیاری عەلی خامنەیی، دیوار لەسەر سنوورەکانی ئەو وڵاتە دروست دەکرێت".   دوای گەڕانەوەی ترەمپ بۆ کۆشکی سپی، ئێران چەند جارێک مانۆڕی سەربازی کردووە، بەرپرسانی وڵاتەکە بەردەوام باس لەوە دەکەن لە ئامادەیی تەواودان بۆ هەر شتێک کە رووبدات.

  نەبەز ئیسماعیل بەڕێوەبەری ئەوقافی هەولێر لەبارەی هۆکاری داخستنی مزگەوتی جەلیل خەیات ڕوونکردنەوەیدا و دەڵێت: مزگەفتی جەلیل خەیات لە دوای نوێژی عیشاو تەرواویحەوە ڕاستەوخۆ لۆ شەوی قەدر دادەنیشن تاکو سەعات یەکی شەو،لەیەکی شەوەوە خواردن پێشکەش دەکرێت، ئەمەش چەندین ساڵە بەم شێوەیەیە. ئەو وتیشى: شەوی قەدر لەگەڵ نوێژی عیشا تەواو بوو، دەست پێدەکات و یەکی شەو کۆتایی دێ و خواردن پێشکەش دەکرێت، ئیدی ھەرچی بگوترێ زیادەیە خوای گەورە کەسی ڕاستگۆی خۆش دەوێ. شەوى رابردوو، ژمارەیەک هاوڵاتى لە تۆڕە کۆمەڵایەتییەکان ڤیدیۆیان بڵاوکردەوە و ناڕازیبونیان پیشاندا بەوەى دواى کاتژمێر 1ـى شەو، لەناو مزگەوتى جەلیل خەیات گڵۆپیان لەسەر کوژێندراوەتەوە و پێیان وتراوە “بچنە دەرەوە مزگەوت دادەخرێت”. ئەو هاوڵاتیانە باسیان لەوە دەکرد، چۆن دەبێت لە شەوانى قەدر، مزگەوت بەڕووى نوێژخوێنان و میوانانى ماڵى خوا دابخرێت، لەسەر ئەوە گرتەى نارەزایەتییان بڵاو کردەوە و تێیدا دەڵێن کە گڵۆپیان لەسەر کوژێندراوەتەوە و پێیان وتراوە “لۆ مارێ”.

  وەزارەتی دارایی و ئابووری هەرێمی کوردستان لیستی مووچەی مانگی سێی ڕاگەیاند و بڕیارە بە سێ ڕۆژیش تەواوی مووچەخۆران مووچەکانیان وەربگرن. لیستی مووچەی مانگی شوبات، 12ـی ئەم مانگە بڵاوکرایەوە 18ـی مانگ کۆتایی بە دابەشکردنی هات. واتا بە مووچەی مانگی ئادارەوە، فەرمانبەرانی هەرێمی کوردستان لەم مانگە دوو مووچەیان وەردەگرن. وەزارەتی دارایی و ئابووریی حکومەتی هەرێمی کوردستان لیستی مووچەی مانگی ئاداری راگەیاند، بەگوێرەی لیستەکە لە ماوەی سێ رۆژ دا مووچەی سەرجەم وەزارەتەکان دابەشدەکرێت.   بەگوێرەی لیستەکە، دابەشکردنی مووچە، سبەی (پێنجشەممە، 27-03-2025) بە خانەنشینانی شارستانی دەستپێدەکات و رۆژی شەممە 29-03-2025 بە هێزی زێرەڤانی و فەرماندەیی فریاکەوتن کۆتایی دێت.    لەبارەی کاتی دابەشکردنی مووچەی مامۆستایانی گرێبەست، عەلی رەئووف، نوێنەرێکی مامۆستایانی گرێبەست رایگەیاند، رۆژی شەممە، مووچەی مامۆستایانی گرێبەست دابەشدەکرێت و پێش جەژن مووچە وەردەگرن. بەپێی ڕاگەیێنراوی وەزارەتی دارایی، ئەو مووچەخۆرانەی لە ڕێی پرۆژەی هەژماری منەوە مووچە وەردەگرن ڕاستەوخۆ پارە دەخرێتە سەر هەژمارەکانیان و لەڕێگەی کورتەنامەوە ئاگادار دەکرێنەوە و ئەو مووچەخۆرانەی بەشێوەی كاش مووچە وەردەگرن، دوای گواستنەوەی پارە بۆ بانكەكان لە كەمترین ماوەدا ڕاستەوخۆ دەست بە دابەشكردنی مووچەكانیان دەكرێت. وەزارەتی دارایی و ئابووری ڕایگەیاند: بڕی 954 ملیار و 880 ملیۆن و 467 هەزار و 779 دینار وەک تەمویلی مووچەی مانگی ئازاری مووچەخۆران و فەرمانبەران و خانەنشینانی هەرێمی کوردستان، لەلایەن وەزارەتی دارایی حکومەتی فیدراڵەوە خرایە سەر هەژماری بانکی وەزارەتی دارایی و ئابووری هەرێمی کوردستان لە لقی هەولێری بانکی ناوەندی عێراق و سبەی دەست بە دابەشکردنی مووچەی مانگی ئازار دەکرێت.

  ئێوارەى ئەمڕۆ چوارشەممە، لە سلێمانی شاندێکی بەرەی گەل لەگەڵ شاندی دەم پارتی و دەبەپە کۆبووەوە. وتەبێژى بەرەى گەل ئاماژەى بۆ ئەوەکرد لە کۆبونەوەکەدا گفتوگۆ لەسەر دۆخی سیاسی و دوایین پێشهات و ئاڵنگارییەكان و پرسی ئاشتی و چارەسەری دیموكراسی کراوە. لە کۆنگرەیەکى ڕۆژنامەنوسیدا لەدواى کۆبونەوەکە بەختیار شاوەیس وتەبێژى بەرەى گەل بەڕۆژنامەنوسانى وت: ئەگەر لەبیرتانبێت کاک شێخ لاهور یەکەم سەرکردەى باشورى کوردستان بوو کە نەیشاردەوە جۆرێک جۆرێک لەقەلەقى هەبوو بەرانبەر بەلایەنى بەرانبەر. هەروەها وتیشى: بەو دەستپێشخەریەى کە کرابوو ترسێکى هەبوو کە وەکو پێویست ئاک پارتى و ئەوانە نەیەنەپێشەوە تەئکیدمان لەوەکردەوە کە عیبرەت لەجێبەجێکردنیدایە. وتەبێژەکەى بەرەى گەل ئەوەى خستەڕوو ئامانجى سەردانە بۆ ئەوەیە ئەمان کەهاتوون داواى پشتیوانى دەکەن، ئێمە بەعەمەلى پشتیوانیان لەهەمووڕویەکەوە، پێویستە بەهەموولایەکەوە یەکدەنگ و یەک هەڵوێستبین. بەختیار شاوەیس وتیشى: ئەوان وێنەیەى گشتى پرۆسەکە دەدەن بەلایەنە سیاسیەکانى ئێرە کە چى کراوە لەدواى پەیامەکە، تەئکید لەوەدەکەنەوە کە گەیشتون بەچى قۆناغێک و هەنگاوى داهاتوشیان چى دەبێت، هاوکات داواى پشتیوانى هێزو لایەنە سیاسیەکانى ئێرەش دەکەن. وتەبێژى بەرەى گەل جەختى لەسەر ئەوەکردەوە پشتگیری تەواومان بۆ پرۆسەی ئاشتی و زەمینەسازی بۆ  ئازادبوونی هەموو زیندانیکراوانی سیاسی بەتایبەت  (ئۆجالان)و کارکردن بۆ بەشداری تەواوی دیموکراتی هەمووان لە داهاتوو کرد.

  وەزارەتى دارایی حکومەتى هەرێم ڕایدەگەیەنێت پێنج شەممە ( ٢٧ ی ئازاری ٢٠٢٥ ) دەست بەدابەشکردنی مووچەی مانگی ئازار دەکرێت.     لەڕاگەیەندراوێکیدا وەزارەتى دارایی ئەوە دەخاتەڕوو کەمێک لەمەوبەر بڕی (٩٥٤) نۆ سەدو پەنجاو چوار ملیار دینار وەک تەموویلی مووچەی مانگی ئازار خراوەتە سەر هەژملرى بانکییان. هەروەها دەشڵێت: ئەو مووچە خۆرانەی بەشێوەی کاش مووچە وەردەگرن، دوای گواستنەوەی پارە بۆ بانکەکان لە کەمترین ماوەدا ،ڕاستەوخۆ دەست بەدابەشکردنی مووچەکانیان دەکرێت. دەقى ڕاگەیەندراوەکەى وەزارەت. تەموویلی مووچەی مانگی ئازار خرایە سەر هەژماری بانکی وەزارەتی دارایی.                             کەمێک لەمەوبەر بڕی ( ٩٥٤،٨٨٠،٤٦٧،٧٧٩ ) نۆ سەدو پەنجاو چوار ملیار و هەشت سەدو هەشتا ملیۆن و چوار سەدو شەست و حەوت هەزارو حەوت سەدو حەفتاو نۆ دینار وەک تەموویلی مووچەی مانگی ئازاری مووچەخۆران و فەرمانبەران و خانەنشینانی هەرێمی کوردستان، لەلایەن وەزارەتی دارایی حکومەتی فیدراڵەوە خرایە سەر هەژماری بانکی وەزارەتی دارایی و ئابووری هەرێمی کوردستان لە لقی هەولێری بانکی ناوەندی عێراق.                                                                                         سبەی پێنج شەممە ( ٢٧ ی ئازاری ٢٠٢٥ ) دەست بەدابەشکردنی مووچەی مانگی ئازار دەکرێت.                                              تیبینی؛ ١-ئەو مووچەخۆرانەی لە ڕێی پرۆژەی هەژماری منەوە مووچە وەردەگرن ڕاستەوخۆ پارە دەخرێتە سەر هەژمارەکانیان و لەڕێگای کورتەنامەوە ئاگادار دەکرێنەوە.                                                     ٢- ئەو مووچە خۆرانەی بەشێوەی کاش مووچە وەردەگرن، دوای گواستنەوەی پارە بۆ بانکەکان لە کەمترین ماوەدا ،ڕاستەوخۆ دەست بەدابەشکردنی مووچەکانیان دەکرێت.    ڕاگەیاندنی وەزارەتی دارایی و ئابووری.     

  وته‌بێژی كۆمسیۆنی باڵای سه‌ربه‌خۆی هه‌ڵبژاردنه‌كانی عێراق ڕایگه‌یاند، بۆ هه‌ڵبژاردنی په‌رله‌مانی عێراق ده‌ست به‌ نوێكردنه‌وه‌ی تۆماری ده‌نگده‌ران ده‌كرێت. هەورەها داوا له‌ هاوڵاتیان ده‌كه‌ن كه‌ تۆماره‌كه‌یان نوێ نییه‌ سه‌ردانی لقه‌كانی كۆمسیۆن بكه‌ن له‌ پارێزگاكان، ده‌شڵێت، "هاوڵاتیان له‌ نێو پارێزگا ده‌توانرێت ناوخۆیان بگۆڕن، به‌ڵام له‌ كه‌ركوك، ئه‌نبار، نه‌ینه‌وا و سه‌ڵاحه‌دین ناتوانرێت ناوه‌كانیان بگۆڕن". جومانه‌ غه‌لای، وته‌بێژی كۆمسیۆنی باڵای سه‌ربه‌خۆی هه‌ڵبژاردنه‌كانی عێراق ئه‌مڕۆ چوارشه‌ممه‌ له‌ كۆنگره‌یه‌كی ڕۆژنامه‌وانیدا ڕایگه‌یاند، "دوێنێ پڕۆسه‌ی نوێكردنه‌وه‌ی تۆماری ده‌نگده‌ران له‌ 179 ناوه‌ند ده‌ستیپێكرد تاوه‌كو هه‌ڵبژاردنی داهاتو به‌پێی تۆماری ده‌نگده‌رانی نوێ به‌ڕێوه‌بچێت. ئەو وتیشى: ئه‌مه‌ قۆناغی یه‌كه‌می هه‌ڵبژاردنه‌ كه‌ قۆناغێكی گرنگه‌، ئه‌وانه‌ی پێشتر ناویان تۆمارنه‌كراوه‌ مافی خۆیانه‌ سه‌ردانی نزیكترین بنكه‌ی ده‌نگدان له‌ ماڵی خۆیان بكه‌ن بۆ ئه‌وه‌ی زانیاری و داتای بایۆمه‌تریان نوێ بكه‌نه‌وه‌، كه‌ یه‌كێك له‌ فاكته‌ره‌كانی پڕۆسه‌ی هه‌ڵبژاردنه‌". ئاماژه‌ی به‌وه‌شكرد، زیاتر له‌ 29 ملیۆن ده‌نگده‌ر هه‌ن كه‌ ده‌توانن ده‌نگ بده‌ن، ئه‌وانه‌ی كه‌ له‌ دایكبوی ساڵی 2007ن ده‌توانن سه‌ردانی نزیكترین بنكه‌ بكه‌ن بۆ ئه‌وه‌ی ناوی خۆیان تۆمار بكه‌ن تا كاتی بایۆمه‌تر وه‌ربگرن، ئه‌گه‌ر ئه‌وانه‌ی له‌ دایكبوی 2007ن ده‌بێت كارتی نیشتیمانیان هه‌بێت و به‌بێ ئه‌و كارته‌ ناتوانن ناوی خۆیان بنوسن. له‌باره‌ی گۆڕینی ناو له‌ پارێزگایه‌ك بۆ پارێزگایه‌كی دیكه‌، وته‌بێژی كۆمسیۆنی باڵای سه‌ربه‌خۆی هه‌ڵبژاردنه‌كان وتی، "له‌ نێو پارێزگا ده‌توانرێت ناوخۆیان بگۆڕن، به‌ڵام له‌ كه‌ركوك، ئه‌نبار، نه‌ینه‌وا و سه‌ڵاحه‌دین ناتوانرێت ناوه‌كانیان بگۆڕن". ئه‌وه‌شی خسته‌ڕو، هه‌ر ده‌نگده‌رێكی دیكه‌ كه‌ كارتی كۆبۆنی هه‌یه‌ پێشت 9ی 12ی 2003 ده‌توانێت شوێنی ده‌نگدانی خۆی بگۆڕێت و له‌دوای ئه‌وه‌ مافی نییه‌، گۆڕانكاری له‌ نێو پارێزگایه‌ك ئه‌گه‌ر كه‌سێك كارتی كۆبۆنی نه‌بو بۆ 2020 -2021 ئه‌وا ده‌توانێت له‌ نێو پارێزگا شوێنی ده‌نگدانه‌كه‌ی بگۆڕێت، هه‌ر كه‌سێك ئه‌وه‌شی هه‌بێت ده‌توانێت له‌ بری كارته‌كانی دیكه‌ به‌كاریبهێنێت.

  هەردوو بانکی قەڵات و حەمرین لە هەولێر، دەست بە دابەشکردنی مووچەی مانگی ئازاری خانەنشنینانی شارستانی دەکەن. بانکی قەڵات لــە ڕاگەیەنراوێکدا دەڵێت، “ئەمڕۆ چوارشەممە، دەست بە دابەشکردنی مووچەی مانگی ئازاری خانەنشنینانی شارستانی دەکەن”. لە بەشێکی دیکەی ڕاگەیەنراوەکەیدا باســی لەوە کردووە، دوانیوەڕۆی ئەمڕۆ چوارشەممە، دەرگای بانکەکەیان بۆ خەرجکردنی مووچەی خانەنشینانی شارستانی کراوە دەبێت. ئەمە لەکاتێکدایە دوێنێ سێشەممە وەزارەتی دارایی و ئابووری هەرێم ڕایگەیاند، سەرجەم ڕێکارەکانی ناردنی تەموویلی مووچە کە بڕەکەی 954 ملیار و 467 ملیۆن و 779 هه‌زار دیناره‌، وەک تەموویلی مووچەی مانگی ئازاری مووچەخۆران و فەرمانبەران و خانەنشینانی هەرێمی کوردستان، لەلایەن وەزارەتی دارایی حکومەتی فیدراڵەوە تەواو کرا. باسی لەوەشکردبوو: بڕیارە رۆژی چوارشەممە پارەکە بخرێتە سەر هەژماری بانکی وەزارەتی دارایی و ئابووری هەرێمی کوردستان لە لقی هەولێری بانکی ناوەندی عێراق. بەپێی بڕیاری حکومەتی عێراق پێش جەژن مووچەی مانگی ئازاری سەرجەم مووچەخۆرانی عێراق و هەرێمی کوردستان خەرج دەکرێت.

  تیمی کوردستانی عێراقی ڕێکخراوی سی پی تی ئەمەریکی، ڕایدەگەیەنێت دوانیوەڕۆی ئەمڕۆ، سوپای تورکیا بە بەکارهێنانی TNT، زنجیرەیەک ئەشکەوتی لە گوندی سگێرێ لە سنوری قەزای ئامێدی تەقاندەوە و ئەشکەوتەکانی خاپوور کردن. کامەران عوسمان، ئەندامی ڕێکخراوی سی پی تی لە تۆڕى کۆمەڵایەتى فەیسبووک نوسینێکى بڵاوکردەوەو تیایدا ئەوەى ئاشکراکردوە، لە کاتژمێر ١:١٠ خولەکی دوانیوەڕۆی ڕۆژى سێ شەممە ٢٥ - ٣، سوپای تورکیا بە بەکارهێنانی TNT، زنجیرەیەک ئەشکەوتی لە گوندی سگێرێ لە سنوری قەزای ئامێدی تەقاندەوە و ئەشکەوتەکانی خاپوور کردن. ئەو دەشلێت: لە کۆتایی ساڵی ٢٠٢٠ەوە سوپای تورکیا، بارەگایەکی سەربازی لە گوندی سگێرێدا دروستکردووە کە بەهۆیەوە تەواوی دانیشتووانی گوندەکە، گوندەکەیان بەجێهێشتووە. کامەران عوسمان ئەوەشى خستەڕوو لە ئێستادا لە گوندەکانی دەوروبەر و قەزای ئامێدی و پارێزگای دهۆکدا نیشتەجێن. ئەندامەکەى ڕێکخراوی سی پی تی ئەوەشى نوسیوە کە لەسەرەتای ئەمساڵەوە، ئەوە دووەمجارە کە سوپای تورکیا ئەشکەوتەکانی سنوری قەزای ئامێدی بەئامانج دەگرێت. لە 15.6.2024ـەوە سوپاى تورکیا ئۆپەراسیۆنێکى نوێى بۆسەر خاکى هەرێم دەستپێکردووە سوپاى تورکیا بە قوڵاى 30 بۆ 35 کیلۆمەتر هاتووەتە ناو خاکى هەرێمى کوردستانەوە 71 بنکە و بارەگاى سەربازیان کردووەتەوە لەسەرەتای کانوونی دووەمەوە تاوەکو کۆتایی حوزەیرانی 2024، سوپای تورکیا  یەک هەزار و 76 هێرش و بۆردوومانی بۆسەر هەرێمی کوردستان ئەنجامداوە، لەم ژمارەیە  526 هێرش و بۆردوومان بۆسەر پارێزگای دهۆك، 405 هێرش و بۆردوومان لە سنوری پارێزگای هەولێر، 135هێرش و بۆردوومان لە سنوری پارێزگای سلێمانی و 10 هێرشی تریان بۆسەر سنوری پارێزگای نەینەوا بوون.

  وەزیری پێشمەرگەی حکومەتی هەرێمی کوردستان دەڵێت، پرۆسەی پلەبەرزکردنەوەی ئەفسەران بە شێوەیەکی دادپەروەرانە بەڕێوەدەچێت و کۆتایی بە "پلەبەرزکردنەوەی بەلێشاو و نایاسایی" هاتووە.   نووسینگەی وەزیری پێشمەرگە راگەیێندراوێکی بڵاوکردووەتەوە و دەڵێت، لە ساڵی 2019ـەوە زیاتر لە 20 خشتەی پلەبەرزکردنەوەی ئەفسەران کە پێشتر کەڵەکە ببوون، جێبەجێ کراون و پلەی شایستەی خۆیان وەرگرتووە. هەروەها چەند خشتەیەکی دیکەی پلەبەرزکردنەوە رەوانەی ئەنجوومەنی وەزیران کراون و چاوەڕێ دەکرێت بەم نزیکانە بگەڕێنەوە وەزارەت.   راگەیێندراوەکە ئاماژەی بەوە کردووە، پلەبەرزکردنەوەی ئەفسەران لە چوارچێوەی بنەما و مەرج و رێنماییە یاساییەکاندا دەبێت و هیچ ئەفسەرێک لە دەرەوەی ئەو چوارچێوەیە پلەی بەرزناکرێتەوە.   لە بەشێکی دیکەی راگەیێندراوەکەدا، ئەوە رەتکراوەتەوە کە هیچ جیاوازییەک لە مامەڵەکردن لەگەڵ هێزەکانی 70 و یەکە سەربازییەکانی دیکەدا هەبێت: "هیچ جیاکارییەک لە پێدانی ئازووقە بە فیرقەی یەک و دوو نییە و سەرجەم هێزەکانی پێشمەرگە لە ماف و شایستەکانیاندا یەکسانن".   دەقی راگەیێندراوەکە:   1. دەربارەی پلەبەرزکردنەوەی ئەفسەرانی فەرماندەیی هێزەکانی 70، وەزارەتی پێشمەرگە بە یەک لیست ساڵانە لە مانگی ئادار و ئەیلوولدا سەرجەم خشتەکانی پلەبەرزکردنەوە ئامادە دەکات و ئاڕاستەی ئەنجوومەنی وەزیرانی دەکات. (ساڵانی پێشوو پلەبەرزکردنەوەی ئەفسەران بۆ ماوەی چەند ساڵ راگیرابوو و ئەفسەرانی هێزی پێشمەرگە بێبەشبوون لە مافی پلەبەرزکردنەوەیان) بە هەوڵی تیمی باڵای وەزارەت توانراوە کاری جددی لەسەر خشتەکانی پلەبەرزکردنەوەی ئەفسەران بکرێت بە کۆی گشتیی لە ساڵی 2019ـەوە تا ئەمڕۆ زیاتر لە 20 خشتەی پلەبەرزکردنەوەی ئەفسەران کە لەوەوپێش کەڵەکەببون و نەکرابوون لە وەزارەت، توانراوە پلەکانیان بەرزبکرێتەوە و پلەی شایستەی خۆیان وەربگرن. لە ئێستاشدا چەند خشتەیەکی پلەبەرزکردنەوەی ئەفسەران رەوانەی ئەنجوومەنی وەزیران کراوە و کارەکانیان تەواو بووە، چاوەڕوانین بەم نزیکانە بگەڕێنەوە وەزارەتی پێشمەرگە. بەم هەنگاوە بەردەوامانە توانیومانە دۆخی پلەبەرزکردنەوەی ئەفسەران لە وەزارەتی پێشمەرگە بخەینەوە سەر راستەڕێی یاسایی و ئاسایی خۆی.  لە وەزارەتی پێشمەرگە بۆ پلەبەرزکردنەوەی ئەفسەران کۆمەڵێک بنەما و مەرج و رێنمایمان داناوە کە لەو چوارچێوەیەدا ئەفسەران پلەیان بەرزدەبێتەوە وەکو تر هیچ ئەفسەرێک لە دەرەوەی رێنمایی و مەرجە یاساییەکان و بەبێ پایە، شایستەی پلەبەرزکردنەوەی جێبەجێ ناکرێت. بەمەش کۆتایی بە پلەبەرزکردنەوەی بەلێشاو و نایاسایی و ناسەربازیی هاتووە لە وەزارەتی پێشمەرگەدا.   2- دەربارەی راگرتنی نووسراوەکانی هێزەکانی 70 لە ناو بەشە کارگێڕییەکانی وەزارەتی پێشمەرگە، رایدەگەیەنین ئەم بابەتە دوورە لەڕاستی نووسراوەکانی هێزەکانی 70 کاری یاسایی خۆی لەسەردەکرێت هەر نووسراوێکیان هەبێت لە چوارچێوەی یاسا و رێنماییەکاندا جێبەجێ دەکرێت و کراوە.    3- دەربارەی جیاوازی لە پێدانی ئازووقە بۆ فیرقەی یەک و دوو لێرەوە رایدەگەیەنین؛ هیچ جیاکاریەکی بنەڕەتی لە وەزارەتی پێشمەرگە بوونی نییە، هێزی پێشمەرگەی کوردستان لە سەرجەم ماف و شایستەکانیان یەکسانن و بەبێ هیچ جیاوازییەک ئەوەی لەبەردەستی وەزارەتی پێشمەرگەدا بێت بەسەر هەموو یەکە سەربازییەکانی وەزارەتی پێشمەرگەدا دابەشکراوە.   4- بەڕێز وەزیری پێشمەرگە، پارێزەری ماف و شایستەکانی هێزی پێشمەرگەی کوردستانە و جێبەجێکارێکی سەرسەختی پرۆسەی چاکسازی و یەکخستنەوە و رێکخستنەوەی هێزی پێشمەرگەی کوردستانە لە چوارچێوەی وەزارەتی پێشمەرگەدا، لەگەڵ دەستبەکاربوونی هەتاکو ئەمڕۆ بەردەوام سەرپەرشتی پرۆسەی چاکسازی و هەنگاوەکانی یەکخستنەوەی پێشمەرگە دەکات، پێداگرە و ویستی جددیی و ئیرادەیەکی نیشتیمانی بەهێزی هەیە بۆ سەرخستنی پرۆسەی چاکسازی و دامەزراندنی ژێرخانی سەربازی هێزی پێشمەرگەی کوردستان و بنیاتنانی ناوچەکانی سەرکردایەتی و فیرقەکان لە چوارچێوەی وەزارەتی پێشمەرگەدا. بە چادێری و بەدواداچوونی بەردەوامی بەرێز وەزیری پێشمەرگە توانراوە پرۆسەی چاکسازی قۆناغی زۆرباش ببڕێت و ببێت بە بنەما و بەرنامەی کارکردن لە وەزارەتی پێشمەرگە و یەکخستنەوە و رێکخستنەوەی هێزی پێشمەرگە ببێتە واقع و دەرئەنجامی زۆرباش بەدەست بهێنرێت.    ئێستا وەزارەتی پێشمەرگە لە قۆناخێکی بەهێز و سەرکەوتوودایە وەک یەک تیمی پێکەوەیی کاردەکەین بۆ گەیشتن بە ئامانجە باڵاکانی هێزی پێشمەرگەی کوردستان و بنیاتنانی سوپایەکی یەکگرتووی کوردستانی. پێویستیشمان بە پشتیوانی و پاڵپشتی هەمووان هەیە و دەبێت هاوکارمان بن لەو ئەرکە سەختەی پێمان سپێردراوە نەک سەنگەری دژایەتیمان لێ بگرن.    نووسینگەی رۆژنامەوانی وەزیری پێشمەرگە

  هاوسەرۆکی کۆنسەی بەڕێوەبەری کەجەکە، ئەوەدووپاتدەکاتەوە هەتاوەکو ڕێبەر ئاپۆ ڕاستەوخۆ نەکەوێتە ناو پەکەکەوە ناتوانێت کۆنگرە کۆبکاتەوە، ناتوانێت بڕیار بدات، ناتوانێت خۆی هەڵوەشێنێتەوە، گەریلا ناتوانێت دەست لە چەک هەڵگرێت. ئەمەش ڕوونە. لەمیانى بەشداری بەرنامەیەکی تایبەتی مەدیا خەبەر تیڤیدا، بەسێ هۆزات هاوسەرۆکی کۆنسەی بەڕێوەبەری کەجەکە هەڵسەنگاندی بۆ پێشهات و ڕووداوەکانی دوای بانگەوازییە مێژوویەکی ٢٧ی شوباتی ڕێبەر ئاپۆ کرد. ئەو لەبەشێکى قسەکانیدا ئەوەى خستەڕوو، ڕۆژنامەوان، سیاسەتمەدار، ئەکادیمیستەکان، نووسەر، ڕێکخراوەکانی کۆمەڵگای مەدەنی، شاندە جیاوازەکان، یاساناسەکان؛ هەموو ئەو دەوروبەرە جیاوازانەی کە دەیانەوێت ڕێبەر ئاپۆ ببینن، دەبوو توانای بینینیان هەبێت.   هەروەها ئەوەشى وت: دەبوو هەر کەسێک کە دەیەوێت بتوانێت بچێتە لای ڕێبەر ئاپۆ و چاوپێکەوتن بکات. دەبوو ڕێبەر ئاپۆ بتوانێت پەیوەندی لەگەڵ هەر کەسێک کە دەیەوێت دابنێت. دەبوو سیستەمی ئیمراڵی بە تەواوی بگۆڕدرایە. دەبوو ئەم سیستەمە، سیستەمی ئیمراڵی، سیستەمی گۆشەگیری و ئەشکەنجە بە تەواوی لا ببرێت. دەبوو ئازادی جەستەیی ڕێبەر ئاپۆ جێبەجی بکرێت. بەرپرسەکەى کەجەکە ئەوەشى خستەڕوو مەبەستمان لە هەلومەرجی تێکۆشان و ژیانی ئازاد ئەمەیە. ئازادی جەستەیی ڕێبەر ئاپۆیە. دەبوو ڕێبەر ئاپۆ ڕێکخستنەکەی لە ناویدا هەموو ئەوانەی دەیانەوێت بیبینن دەبوو لە پەیوەندیدا بوایە. ئەمە دەبوو جێبەجی بکرێت. ئەمە جێبەجی کرا؟ جێبەجێ نەکرا. گۆشەگیری بەردەوامە. ٢٤ ڕۆژ لە ٢٧ی شوبات تێپەڕیوە. هێشتا گۆڕانکاری نییە. پەیوەندی زۆر نییە، زانیاریش نییە، زانیاریمان نییە. بەسێ هۆزات دەشڵێت: ئەمە چۆن دەبێت؟ بەڕێوەبەری پەکەکە ڕایگەندراوێکی بڵاوکردەوە. هەتاوەکو ڕێبەر ئاپۆ نەبێت، هەتاوەکو ڕێبەر ئاپۆ ڕاستەوخۆ نەکەوێتە ناو پەکەکەوە ناتوانێت کۆنگرە کۆبکاتەوە، ناتوانێت بڕیار بدات، ناتوانێت خۆی هەڵوەشێنێتەوە، گەریلا ناتوانێت دەست لە چەک هەڵگرێت. ئەمە ڕوونە. هیچ لایەنێکی ئەمە بێ گفتوگۆکردن نییە. تەنها ڕێبەر ئاپۆ دەتوانێت ئەم پرۆسەیە بەڕێوەبات. هەڤاڵان گوتیان. بێگومان بەمجۆرەیە. بەڕێوەبەری پرۆسەی ئاشتی و کۆمەڵگەی دیموکراتیک ڕێبەر ئاپۆیە. ڕێبەر ئاپۆ ئەم پرۆسەیە بەڕێوەدەبات. پرۆسەی گۆڕانکاری دیموکراتیک و سەرلەنوێ بونیاتنانەوە لەلایەن ڕێبەر ئاپۆوە ئافرێنراوە و بەڕێوەدەبرێت. جگە لە ئەو، کەس ناتوانێت ئەم ئیرادە، هێز دەستپێشخەریی نیشان بدات. ئەمە ڕوونە.  هەتاوەکو لەم بابەتەدا هەنگاوێک نەنرێت ئەم کۆنگرەیە ناتوانێت کۆبێتەوە، ناتوانێت بڕیارێکی لەو شێوەیە وەربگرێت. تاکەکەس دەتوانێت ئەمە بکات ڕێبەر ئاپۆیە. دامەزرێنەری پەکەکەیە. ئەوەی کۆتایی بەم پرۆسەیە بهێنێت، کۆتایی بە تێکۆشانی چەکدار بێنێت، ڕێبەر ئەپۆ خۆیەتی. ئەمە ڕوونە.

وەزارەتى دارایی ڕایدەگەیەنێت ڕێکارەکانی ناردنی تەموویلی مووچەی مانگی ئازار تەواو کرا. هەروەها ئەوەش دەخاتەڕوو سبەی پارەکە دەخرێتە سەر هەژماری بانکی وەزارەتی دارایی و ئابووری هەرێمی کوردستان لە لقی هەولێری بانکی ناوەندی عێراق.        دواکەوتن و نەناردنى پارەى مووچەى مانگى ئادارى هەرێمى کوردستان، پەیوەندیدارە بە نەبوونى نەختینەى پێویستی وەزارەتى دارایی فیدراڵ.   ئەو کێشەیەی نەختینە، وایکردووە مووچەى هەندێک دامەزراوە نزیکەى هەفتەیەک دوابکەوێت، تاوەکو ئێستاش خانەنشینانى عێراق مووچەى مانگى ئاداریان وەرنەگرتووە.   سەرچاوەیەکى بەرپرس لە حکومەتى عێراق راگەیاند: ئەو کێشەیە بەهۆى ئەوەیە؛ بانکى ناوەندى نەیتوانیوە پارەی پێویست بۆ وەزارەتى دارایی فیدراڵ تەرخان بکات بۆ خەرجکردنى مووچەى مانگى ئادار.   عێراق، مانگانە پێویستى بە 7.5 تریلیۆن دینارە بۆ مووچەى فەرمانبەران و خانەنشینان و سوودمەندانى تۆڕى چاودێریى کۆمەڵایەتى بە هەرێمى کوردستانیشەوە، کە پشکى لە مووچە مانگانە دەگاتە نزیکەى یەک تریلیۆن دینار.       دەقى ڕاگەیەندراوەکە                                       ڕێکارەکانی ناردنی تەموویلی مووچەی مانگی ئازار تەواو کرا.   کەمێک لەمەوبەر سەرجەم ڕێکارەکانی ناردنی تەموویلی مووچە کە بڕەکەی ( ٩٥٤،٨٨٠،٤٦٧،٧٧٩ ) نۆ سەدو پەنجاو چوار ملیار و هەشت سەدو هەشتا ملیۆن و چوار سەدو شەست و حەوت هەزارو حەوت سەدو حەفتاو نۆ دینارە وەک تەموویلی مووچەی مانگی ئازاری مووچەخۆران و فەرمانبەران و خانەنشینانی هەرێمی کوردستان، لەلایەن وەزارەتی دارایی حکومەتی فیدراڵەوە تەواو کراو بڕیارە سبەی پارەکە بخرێتە سەر هەژماری بانکی وەزارەتی دارایی و ئابووری هەرێمی کوردستان لە لقی هەولێری بانکی ناوەندی عێراق.  ڕاگەیاندنی وەزارەتی دارایی و ئابووری.      

  دادگەى باڵاى فیدراڵیی عێراق یەکەم دانیشتنى دادبینى تایبەت بە سکاڵایەک دەکات کە لە دژى یەکێک لە مەرجەکانى فرەژنى لە هەرێمى کوردستان تۆمار کراوە.   دانیشتنەکەى دادگەى فیدراڵى، ئەمڕۆ (سێشەممە، 25ـی ئادارى 2025) دەکرێت، کە دادبینى سکاڵاکە دەبێت.          سکاڵاکە لەلایەن هاونیشتمانیێکى هەرێمى کوردستان تۆمار کراوە، تێیدا وەک "زەرەرمەندێک لە هەموارى یاساى بارى کەسى"، داواى کردووە بڕگەیەکى ئەو هەموارە هەڵبووەشێتەوە، کە رەزامەندیی هاوژینی یەکەمە لە بەردەم دادگە، بۆ هێنانى هاوژینی دووەم.    ئاسۆ هاشم، یەکێک لە پارێزەرانى ئەو سکاڵایە دەڵێت: دادگەى باڵاى فیدراڵى یەکەم دانیشتنى دادبینى لەبارەى ئەو سکاڵایەوە دەکات و، ئەگەر هەیە دادگە دوابڕیار بدات."     ئەو هەموارەى یاسای بارى کەسى لە ساڵی 2008 لە پەرلەمانى کوردستان پەسند کراوە، ئەوەش بۆ تووندکردنى مەرجەکانى فرەژنى.   سکاڵاکە لە دژى پەرلەمانى کوردستان تۆمارکراوە کە هەموارەکەى کردووە، تاوەکو هەموارى ئەو بڕگەیە بە نادەستوورى بناسێنێت.   شەرمین بەهجەت، بەڕێوەبەرى بەڕێوەبەرایەتیى کاروبارى یاسایی پەرلەمانى کوردستان،  راگەیاند: وەڵامى تایبەت بەو سکاڵایەمان ئامادەکردووە و لە دانیشتنەکەدا ئامادە دەبین."    پێشتر لە 11ـی شوباتى 2025، لەسەر داواى پەرلەمانى کوردستان، دادگەى باڵاى فیدراڵى عێراق یەکەم دانیشتنى تایبەت بەو سکاڵایەى دواخست.

  لقی هەولێری بانکی ناوەندی عێراق ڕەتی دەکاتەوە پارەی کاشیان لەبەردەست نەبێت بۆ دابینکردنی مووچەی مانگی سێ. سەرچاوەیەک لە لقی هەولێری بانکی ناوەندی ئاشکرایدەکات: ئێستا زیاتر لە یەک تریلۆن دینار لە بانک ئامادەیە، هەر کاتێک نووسراوی خەرجکردنی پارەمان بەدەست بگات خەرجی دەکەین و پارە بەسەر بانکەکان دابەش دەکەین. بەوتەی ئەو سەرچاوەیە هیچ مانگێک پارەی کاش لە بە‌غداوە بۆ مووچە بۆ هەرێمی کوردستان نانێردرێت کە مانگانە بڕەکەی 950 بۆ 960 تریلۆن دینارە، بەڵکو لقی هەولێری بانکی ناوەندیی عێراق خۆی دەوڵەمەندە و بەردەوام پارەیەکی زۆری لەبەردەستە. لە چەند دەزگایەکی میدیایی عێراقی و کوردی دەنگۆیەک بڵاوبووەتەوە گوایە بەهۆی نەبوونی پارەی کاشەوە کێشە بۆ مووچەی مانگی سێی مووچەخۆرانی عێراق و هەرێمی کوردستان دروست بووە. دوێنێ وەزارەتی دارایی هەرێمی کوردستان ئاماژەی بەوەکرد کە تێمێکیان لەگەڵ فەرمانگەی بودجە و ژمێریاریی وەزارەتی دارایی حکومەتی فیدراڵ لە قۆناخی تەواوکردنی رێکارەکانی وەرگرتنی تەمویلی مووچەی مانگی ئاداری فەرمانبەرانن.   سەرچاوەیەکیش لە وەزارەتی دارایی هەرێمی کوردستان لەبارەی مووچەی مانگی ئادار ـەوە دڵنیایی دا کە "لەم هەفتەیەدا مووچەی مانگی سێ دەنێردێت و راستەوخۆ دەست بە دابەشکردنی دەکرێت، پێش جەژن هەموو فەرمانبەران مووچە وەردەگرن."   12ـی ئەم مانگە، وەزارەتی دارایی و ئابووریی هەرێمی کوردستان خشتەی مووچەی مانگی شوباتی بڵاوکردەوە و رۆژی دواتر دەست بە دابەشکردنی مووچە کرا. بەمشێوەیە لەم مانگەدا فەرمانبەرانی هەرێمی کوردستان دوو مووچە وەردەگرن.