ماڵپەرى نور نیوزى ئێرانى لەزارى یەکێک لەئەندامانى بنەماڵەى عەلی شەمخانی، راوێژکاری خامنەییەوە بڵاویکردەوە ناوبراو هێشتا زیندوەو لەژیاندایە، بەڵام بەسەختى بریندارەو چارەسەر وەردەگرێت. لەلایەکى دیکەوە سەرۆکی تیمی پزیشکی عەلی شەمخانی لە چاوپێکەوتنێکدا لەگەڵ پەیامنێری نوورنیوز ڕایگەیاند: لە سەرلەبەیانی ئەمڕۆوە بارودۆخی ناوبراو وەک خۆیەتى هیچ نەگۆڕاوە. ئاماژەی بەوەشکردووە، بە لەبەرچاوگرتنی ئەو برینانەی کە تووشی بووە، باری گشتی جێگەی دڵخۆشى نییەو تیمی پزیشکی هێشتا چارەسەری بۆ دەکەن، دەنگۆی شەهید بوونى ڕەتدەکەینەوە. پێشتر میدیاکانی ئەمریکا جەختیان لەوەکردەوە، شەمخانی بەهۆی سەختی برینەكەیەوە گیانی لەدەستداوە. ئێوارەى ئەمرؤش رۆژنامەی "نیویۆرک تایمز"ی ئەمریكی، لە زاری سەرچاوەیەکی ئێرانییەوە، بڵاویكردووەتەوە: ئیسماعیل قائانی فەرماندەی فەیلەقی قودسی سەربە سوپای پاسدارانی ئێران کوژراوە. پێشتر ئاژانسی هەواڵی رۆیتەرز ئاشكرایكرد: لە هێرشەكانی بەرەبەیانی ئەمڕۆی ئیسرائیلدا بۆ سەر ئێران، لایەنی كەم (20) فەرماندەی باڵای ئێران كوژراون، كە دیارترینیان، حسێن سەلامی، فەرماندەی سوپای پاسداران و محەمەد باقری سوپا سالاری ئێران و، چەندين فەرماندەی باڵای سەربازی تری ئێران.
ئاژانسی نێودەوڵەتی وزەی ئەتۆمی ڕایگەیاند کە "ئاستی تیشکدانەوە لە دەوروبەری دامەزراوەی نەتەنزی ئێران دوای هێرشەکانی ئیسرائیل هیچ گۆڕانکارییەکی بەسەردا نەهاتووە". سوپای ئیسرائیل تێکشکاندنی چەندین سەکۆی مووشەکی و شوێنی هەڵەگرتنی مووشەکی لە ئێران راگەیاند. ئەمڕۆ هەینی تەلەفزیۆنی ئێران بڵاویکردەوە، تەقینەوەیەکی نوێ دامەزراوەی ئەتۆمی نەتەنزی لە پارێزگای ئیسفەهان هەژاندوە کە نزیکەی 340 کیلۆمەتر لە باشوری تارانی پایتەختەوە دورە. بنکە ئەتۆمییەکەی نەتەنز کە دەکەوێتە پارێزگای ئیسفەهان، بەرەبەیانی ئەمڕۆ هەینی لە چوارچێوەی زنجیرەیەک هێرشی ئاسمانی کە لەناو خاکی ئێران ئەنجامدرا، لەلایەن ئیسرائیلەوە هێرشی کرایە سەر. هاوکات لەچوارچێوەى هێرشەکاندا فەرەیدوون عەباسی داڤانی، زانای ئەتۆمی و سەرۆکی رێکخراوی وزەی ئەتۆمیی ئێران، محەممەد مەهدی تەهرانچی، زانای ئەتۆمی و سەرۆکی زانکۆی ئازادی ئیسلامی لە تاران کوژران. لەلایەکى دیکەوە ڕێکخراوی وزەی ئەتۆمی ئێران ڕایدەگەیەنێت، زیان لە دامەزراوە ئەتۆمییەکەی نەتەنز کەوتووە. ئاماژەی بەوەشکردووە، بەڵام تا ئێستا هیچ زیانێکی گیانی نەبووە. لە بەیاننامەکەدا ڕێکخراوى ناوبراو ئاماژە بەوە کراوە کەبەپێى لێکۆڵینەوەکانیان هیچ نیشانەیەکى پیسبوونى تیشکدەر و کیمیایی لە دەرەوەی نەتەنز ڕویدابێت.
عێراق سکاڵایەک لە ئەنجومەنی ئاسایش تۆمار دەکات لەسەر بەکارهێنانی ئاسمانی ئیسرائیل لەلایەن ئیسرائیلەوە بۆ هێرشکردنە سەر ئێران. وەزارەتی دەرەوەی عێراق رایگەیاند، لەسەر بەکارهێنانی ئاسمانەکەی بۆ هێرشکردنە سەر ئێران، لە ئەنجوومەنی ئاسایشی نەتەوە یەکگرتووەکان سکاڵا لە دژی ئیسرائیل تۆمار دەکات. عێراق دەڵێت، بەکارهێنانی ئاسمانەکەی لە لایەن ئیسرائیلەوە "پێشێلکردنی یاسای نێودەوڵەتی و پەیماننامەی نەتەوە یەکگرتووەکانە." وەزارەتی دەرەوەی عێراق لە راگەیێندراوێکدا دەڵێت: "قەوارەی ئیسرائیلی سنووری ئاسمانیی عێراقی پێشێل کرد و بۆ دەستدرێژییە سەربازییەکانی لە ناوچەکەدا بەکارهێنا." عێراق داوا "لە ئەنجوومەنی ئاسایشی دەکات، دسەڵاتی خۆی بۆ وەەستاندنی قەوارەی ئیسرائیلی بەکاربێنێت و رێگە نەدات ئەم پێشێلکارییانە دووبارە بکاتەوە." سەرچاوە ئەمنییەکان بە ئاژانسی فرانس پرێسیان راگەیاندووە، لە بەرەبەیانی ئەمڕۆوە سێ مووشەکی ئیسرائیلی لە خاکی عێراق کەوتوونەتە خوارەوە، یەکێکیان لە دیالە و دووی دیکە لە زیقار. لەلایەکى دیکەوە محەمەد شیاع سودانی سەرۆك وەزیرانی عێراق لە دیدارێكدا لەگەڵ ستیڤن ڤاگن هەڵسوڕێنەری كاروباری باڵیۆزخانەی ئەمریكا لە بەغدادو؛ ژەنەراڵ كیڤم لیهی فەرماندەی هێزەكاانی هاوپەیمانی دژی داعش: ئەوەی دژ بە ئێران روویداوە پێشێلكارییەكی روونی یاسای نێودەوڵەتییەو كارێكی دوژمنكارانەیە كە رێساكانی سیستەمی نێودەوڵەتیی تێكدەدات. هێرشەكە لەكاتێكدایە كە هێشتا هەوڵە دیپلۆماسییەكان بەردەوامن و؛ ئەمە تەنیا هەوڵەكانی ئارامكردنەوەی دۆخەكە تێكنادات، بەڵكو نیازی بەئەنقەست بۆ راكێشانی ناوچەكە بەرەو روبەڕووبونەوەی بەفراوانتر ئاشكرا دەكات، لەبری ئەوەی رێگریی لێبكات. عێراق بەتەواوەتیی رەتیدەكاتەوە خاك یان بواری ئاسمانی وڵاتەكەی بەكاربهێنرێت بۆ جێبەجێكردن یان ئاسانكاریكردن بۆ هەر هێرشێكی دوژمنكارانە دژ بە هەر دەوڵەتێكی دراوسێ.
وەزارەتی دەرەوەی ئیسرائیل ڕایگەیاند، دوای هێرشە بەرفراوانەکەی ئیسرائیل بۆ سەر ئێران کە بەرەبەیانی ئەمڕۆ هەینی دەستیپێکرد، تەلئەبیب بڕیاریدا باڵیۆزخانە و کونسوڵخانەکانی لە سەرانسەری جیهان دابخات. ئیسرائیل ڕۆژی هەینی داخستنی باڵیۆزخانەکانی لە سەرانسەری جیهان ڕاگەیاند و داوای لە هاوڵاتیانی وڵاتەکەی کرد کە وریا بن و ڕەمزی جوولەکە یان ئیسرائیلی لەبەردەم خەڵکدا پیشان نەدەن، ئەمەش دوای ئەوەی هێرشی بەرفراوانی کردە سەر ئێران، بەپێی ئەو لێدوانانەی لە ماڵپەڕەکانی باڵیۆزخانەکانی ئیسرائیل بڵاوکراونەتەوە. لە بەیاننامەکاندا ئاماژە بەوە کراوە کە ئیسرائیل خزمەتگوزاری کونسوڵگەری پێشکەش ناکات و داوا لە هاووڵاتیان کراوە لە ئەگەری ڕووبەڕووبوونەوەی هەر کارێکی دوژمنکارانە، هاوکاری هێزە ئەمنییەکانی ئەو وڵاتانە بکەن کە تێیدا نیشتەجێن. زانیاریەکانى وەزارەتى ناوبراو هیچ وادەیەکى دەستنیشان نەکردوە کردنەوەو دەستثیکردنەوەى کارى باڵیۆزخانەکان دیاری نەکردووە. لە بەیاننامەکەدا هاتووە "لەبەر ڕۆشنایی دوایین پێشهاتەکان، نوێنەرایەتییەکانی ئیسرائیل لە سەرانسەری جیهان دادەخرێن، هەروەها خزمەتگوزاری کونسوڵگەری پێشکەش ناکرێت". شایەتحاڵێکی ئاژانسی ڕۆیتەرز ڕایگەیاند، ئاسایش لە دەوروبەری کەنیسەی گەورەی ستۆکهۆڵم زیادکراوە و بارهەڵگرێکی پۆلیس و دوو ئۆتۆمبێل لە نزیک بیناکە وەستاون. پێشتر ئیسرائیل ڕایگەیاندبوو، هێرشی کردووەتە سەر دامەزراوە ئەتۆمییەکان و کارگەکانی مووشەک لە ئێران و سەرکردە سەربازییەکان لە ئۆپەراسیۆنێکدا کە ڕەنگە بۆ ماوەیەک بەردەوام بێت بۆ ئەوەی ڕێگری لە پەرەپێدانی چەکی ئەتۆمی تاران بکات.
لەڕاگەیەندراوێکیدا سهرۆكايهتيى ههرێمى كوردستان، دەڵێت: سهركۆنهى هێرشهكهى ئيسرائيل بۆ سهر كۆمارى ئيسلاميى ئێران و بهكارهێنانى هێزى سهربازى له يهكلاكردنهوهى ناكۆكييهكاندا دهكهين. ئهم پێشهاتانه ئارامى و سهقامگيريى ناوچهكه ئاڵۆزتر دهكهن و دهبنه ههڕهشه له سهر ئاسايش و سهقامگيريى ناوچهيى و نێودهوڵهتى. لەبەشێکى دیکەى ڕاگەیەندراوەکەدا ئاماژە بۆ ئەوەدەکات ڕووبهڕووبوونهوه و ڕێكارى سهربازى، ڕهوشهكه خراپتر دهكات. هەروەها دەشڵێت: لهم كاته ههستيارهدا، ئهركى كۆمهڵگهى نێودهوڵهتييه كه كاردانهوهى خێرا و بهپهلهى ههبێت و كار بۆ ئهوه بكات ئاڵۆزى و پشێوييهكان لهوه زياتر پهره نهستێنن و تا زووتره ڕێ له تهشهنهسهندنى زياترى دۆخهكه بگيرێت. بەرەبەیانیی ئەمڕۆ هەینی چەند تەقینەوەیەکی گەورە تارانی پایتەخت و چەندین شاری دیکەی ئێران و رۆژهەڵاتی کوردستانیان هەژاند، دوای ئەوەی ئیسرائیل هێرشێکی بەرفراوانی کردە سەر ئەو وڵاتە کە بە گوتەی بەرپرسانی ئیسرائیل، ئامانج لێی پەکخستنی پرۆگرامی ئەتۆمیی ئێران بووە. لە هێرشەکەدا ژمارەیەک زانای ئەتۆمی و فەرماندەی سەربازیی وڵاتەکە کوژراون و ئێران لە وەڵامدا، بە درۆن و مووشەک هێرشی پێچەوانەی بۆ سەر ئیسرائیل دەستپێکردووە.
هێزەکانی حەشدى شەعبى، ئەمڕۆ هەینی ڕایانگەیاند سەرجەم بۆنە و ئاهەنگەکانی بەبۆنەی ڕۆژی دامەزراندنى ئەو گروپەوە هەڵوەشاندوەتەوە، بەهۆى هێرشەکانى ئیسرائیل بۆسەر ئێران. لە ڕاگەیەندراوێکدا کە لەلایەن بەرێوەبەرایەتی گشتی ڕاگەیاندنی هێزەکانی حەشدى شەعبیەوە بڵاوکراوەتەوە تیایدا هاتووە: بەڕێوەبەرایەتی گشتی ڕاگەیاندن هەڵوەشاندنەوەی سەرجەم چالاکییەکانی پەیوەست بە ئاهەنگگێڕان بەبۆنەی ڕۆژی دامەزراندنى حەشدى شەعبیەوە، ڕادەگەیەنێت، کە بڕیاربوو سبەینێ دەستپێبکات، بەھۆی شەھیدبوونی ژمارەیەک لە سەرکردە قارەمانەکانی کۆماری ئیسلامی ئێرانەوە". حەشدى شەعبی لە 16ـی حوزەیرانى 2014 و لەسەر داواى مەرجەعى شیعە بۆ رووبەڕووبوونەوەى چەکدارانى داعش دامەزرا. بەرەبەیانیی ئەمڕۆ هەینی چەند تەقینەوەیەکی گەورە تارانی پایتەخت و چەندین شاری دیکەی ئێران و رۆژهەڵاتی کوردستانیان هەژاند، دوای ئەوەی ئیسرائیل هێرشێکی بەرفراوانی کردە سەر ئەو وڵاتە کە بە گوتەی بەرپرسانی ئیسرائیل، ئامانج لێی پەکخستنی پرۆگرامی ئەتۆمیی ئێران بووە. لە هێرشەکەدا ژمارەیەک زانای ئەتۆمی و فەرماندەی سەربازیی وڵاتەکە کوژراون و ئێران لە وەڵامدا، بە درۆن و مووشەک هێرشی پێچەوانەی بۆ سەر ئیسرائیل دەستپێکردووە.
سکرتێرى پارتی سۆسیال دیموکراتی کوردستان ڕایدەگەیەنێت، شەڕ فرۆشتن لەبەرژەوەندی هیچ کەس و لایەک نییە و ئێمە دژی هێرش و پەلاماردانە ناڕەواکەی ئیسرائیلین بۆ سەر کۆماری ئیسلامی ئێران، کە دەبێتە مایەی جەنگێکی درێژخایەن. لەدواى هێرشەکەى ئیسرائیل بۆ سەر ئێران، محەمەد حاجى مەحمود پەیامێکى بڵاوکردەوەو تیایدا دەڵیت: بەتوندی سەرکۆنەی ئەو هێرش و پەلاماردانە دەکات بۆ سەر خاکی کۆماری ئیسلامی ئێران، کە ئەبێتە هۆکاری ئاژاوە و نائارامی و ناسەقامگیری زیاتر لە ناوچەکەدا. دەقى پەیامەکە بەناوی خوای گەورە و میهرەبان لەکاتێکدا کۆماری ئیسلامی ئێران و ئەمریکا لەهەوڵی گفتوگۆ و دانوستاندابوون، سەرلەبەیانی ڕۆژی هەینی ۲٠۲٥/٦/۱۳ جارێکی تر ئیسرائیل هێرشێکی ناڕەوای کردە سەر کۆماری ئیسلامی ئێران بۆ نانەوەی ئاژاوە و شەڕ لە ڕۆژهەڵاتی ناوەڕاست و تەواوی ناوچەکەدا. حزبی سۆسیال دیموکراتی کوردستان بەتوندی سەرکۆنەی ئەو هێرش و پەلاماردانە دەکات بۆ سەر خاکی کۆماری ئیسلامی ئێران، کە ئەبێتە هۆکاری ئاژاوە و نائارامی و ناسەقامگیری زیاتر لە ناوچەکەدا. وێڕای تەئکید کردنەوەمان لە پێویستی و گرنگی گفتوگۆ و دیالۆگ بۆ چارەسەری گرفتەکان لە ناوچەکە، ڕایدەگەیەنین؛ شەڕفرۆشتن لەبەرژەوەندی هیچ کەس و لایەک نییە و ئێمە دژی هێرش و پەلاماردانە ناڕەواکەی ئیسرائیلین بۆ سەر کۆماری ئیسلامی ئێران، کە دەبێتە مایەی جەنگێکی درێژخایەن و زیانگەیاندن بە گەلانی موسوڵمانی ناوچەکە. محەمەد حاجی مەحمود ۲٠۲٥/٦/۱۳ گوڵەخانە
ڕێکخراوی وزەی ئەتۆمی ئێران ڕایدەگەیەنێت، زیان لە دامەزراوە ئەتۆمییەکەی نەتەنز کەوتووە. ئاماژەی بەوەشکردووە، بەڵام تا ئێستا هیچ زیانێکی گیانی نەبووە. لە بەیاننامەکەدا ڕێکخراوى ناوبراو ئاماژە بەوە کراوە کەبەپێى لێکۆڵینەوەکانیان هیچ نیشانەیەکى پیسبوونى تیشکدەر و کیمیایی لە دەرەوەی نەتەنز ڕویدابێت. دامەزراوەی ئەتۆمیی نەتەنز دەکەوێتە 320 کیلۆمەتر باشووری تاران و بەشێکی لەژێر زەویدایە. بەرەبەیانی ئەمڕۆ هەینی 13-06-2025، ئیسرائیل هێرشێکی بەرفراوانی کردە سەر ئێران. بنیامین نەتەنیاهوو، سەرۆکوەزیرانی ئیسرائیل رایگەیاند، هێرشەکەیان "لە دڵی پرۆگرامی پیتاندنی یۆرانیۆمی ئێران"ـی داوە و ئامانجیان دامەزراوەی ئەتۆمیی نەتەنز و زانایانی ئەتۆمی بوون. هاوکات، دۆخی لەناکاو لە ئیسرائیل راگەیێندراوە و ئەمریکاش جەخت دەکاتەوە کە بەشداریی لە هێرشەکەدا نەکردووە. نەتەنیاهوو ئاماژەی بەوە کرد، ئۆپەراسیۆنەکەمان تاوەکو پێویست بکات بەردەوام دەبێت. نەتەنیاهوو ئاماژەی بەوەشکرد، هێرشەکە بە دیاریکراوی دامەزراوەی ئەتۆمیی نەتەنزی کردووەتە ئامانج و "زانایانی ئەتۆمی"ـش بەشێک بوون لە ئامانجەکان. بە گوتەی نەتەنیاهوو، "دەیان ئامانجی ئەتۆمی و سەربازی" بە ئامانج گیراون. پێشتر، میدیای ئەمریکی لە زاری بەرپرسێکی دیکەی سەربازیی ئیسرائیلەوە بڵاوی کردەوە، هێرشەکانی بەرەبەیانی ئەمڕۆ هەینی "پرۆگرامی ئەتۆمیی وڵاتەکە و توانا مووشەکییە دوورمەوداکانی ئێرانیان کردووەتە ئامانج." بەپێی راگەیێندراوێکی فەرمی، بنیامین نەتەنیاهوو، سەرۆکوەزیرانی ئیسرائیل و یسرائیل کاتز، وەزیری بەرگری، رۆژی دووشەممە 09-06-2025 بە هاوئاهەنگی لەگەڵ لیوا ئەیال زەمیر، سوپاسالاری ئیسرائیل بڕیاریان داوە کە هێرشەکە ئەمڕۆ هەینی دەستپێبکات.
ژەنەڕال ئەبول فەزڵ شکارچی وتەبێژی هێزە چەکدارەکانی کۆمارى ئیسلامى ئێران جەختى لەوەکردەوە ئیسرائیل و ئەمریکا وەڵامى هێرشەکات وەردەگرنەوەو لە کاردانەوەدا باجێکی قورس دەدەن. وتەبێژی هێزە چەکدارەکان وتی: دەستدرێژیەکانی ئیسرائیل ناوچەی نیشتەجێبوونی کردە ئامانج و وەڵامدانەوەی حەتمی ئێمەش ڕێژەیی دەبێت. ئاماژەی بەوەشکرد، ماڵی ژمارەیەک سەرکردە و بەرپرسی هێزە چەکدارەکان کراونەتە ئامانج و ڕایگەیاند: "دوژمنی ئیسرائیل بە هاوکاری ئەمریکا دەستدرێژیەکانی خۆی بۆ سەر ئەو ناوچانە ئەنجامداوە. لەلایەکى دیکەوە محەمەد باقر قالیباف سەرۆکی پەرلەمانی ئێران لەپەیامێکیدا، وتى: ئێستا کاتی تۆڵەسەندنەوەیە و بە هەموو ئامرازێکی بەردەستمان تۆڵە دەکەینەوە، واز لە زایۆنییەکان ناهێنین، وەڵامێکی ئازاربەخشیان دەدەینەوە، پەشیمانی چاوەڕوانیان دەکات. ێستا زیاتر لە 100 فڕۆکەی بێفڕۆکەوان کە لەلایەن ئێرانەوە هەڵدراون و بەڕێگاوەن پێشبینی دەکرێت لە ماوەی یەک کاتژمێر یان زیاتردا بگەنە ئیسرائیل، هێزی ئاسمانی ئەو وڵاتەش دەڵێن لە دەرەوەی سنوورەکانی ئیسرائیل دەست دەکات بە تەقینەوەیان. فڕۆکە جەنگییەکانی هێزی ئاسمانی ئیسرائیل بەرەبەیانی ئەمڕۆ دەستیان کرد بە خستنەخوارەوەی ئەو فڕۆکە بێفڕۆکەوانانەی کە لە ئێرانەوە ئاراستەی ئیسرائیل کرابوون. لەلایەکی دیکەوە سوپای ئوردن بڵاویکردەوە، چەند درۆنێک چوونەتە ئاسمانی و خستوونیەتییە خوارەوە. لە شاری عەممانی پایتەختی وڵاتەکەش زەنگی ئاگادارکردنەوە لێدرا و حکومەت داوای لە خەڵک کرد نەچنە دەرەوە و لە تەنی کەوتوو نزیک نەبنەوە.
بەرپرسێکی سەربازی سوپاى ئیسرائیل ڕایدەگەیەنێت، فڕۆکە بێفڕۆکەوانەکانى ئیران هەر بەئاسمانەوەو لە دەرەوەی سنوورەکانی ئیسرائیل ڕێگرییان لێدەکرێت و دەخرێنە خوارەوە. بەرەبەیانیی ئەمڕۆ، ئیسرائیل لە ئۆپەراسیۆنی ناونراو بە"شێری بەئاگاهاتوو" بە 200 فڕۆکەی جەنگی هێرشی کردە سەر زیاتر لە 100 ئامانجی سەربازی و ئەتۆمی لە ئێران. ئێستا زیاتر لە 100 فڕۆکەی بێفڕۆکەوان کە لەلایەن ئێرانەوە هەڵدراون و بەڕێگاوەن پێشبینی دەکرێت لە ماوەی یەک کاتژمێر یان زیاتردا بگەنە ئیسرائیل، هێزی ئاسمانی ئەو وڵاتەش دەڵێن لە دەرەوەی سنوورەکانی ئیسرائیل دەست دەکات بە تەقینەوەیان. فڕۆکە جەنگییەکانی هێزی ئاسمانی ئیسرائیل بەرەبەیانی ئەمڕۆ دەستیان کرد بە خستنەخوارەوەی ئەو فڕۆکە بێفڕۆکەوانانەی کە لە ئێرانەوە ئاراستەی ئیسرائیل کرابوون. لەلایەکی دیکەوە سوپای ئوردن بڵاویکردەوە، چەند درۆنێک چوونەتە ئاسمانی و خستوونیەتییە خوارەوە. لە شاری عەممانی پایتەختی وڵاتەکەش زەنگی ئاگادارکردنەوە لێدرا و حکومەت داوای لە خەڵک کرد نەچنە دەرەوە و لە تەنی کەوتوو نزیک نەبنەوە. ئیسرائیل کەوتووەتە دۆخی ئامادەباشییەوە بۆ وەڵامەکەی ئێران و رێوشوێنی تووند گیراوەتەبەر. یەکێک لە گەورەترین نەخۆشخانەکانی وڵاتەکە دەستی بە گواستنەوەی بەشەکانی بۆ ژێرزەمین کردووە و باڵیۆزخانەی ئەمریکاش فەرمانی بە کارمەندەکانی کردووە لە ماڵەکانیان نەچنە دەرەوە.
بنیامین ناتانیاهۆ، سەرۆک وەزیرانی ئیسرائیل رایگەیاند: ئیسرائیل ئۆپەراسیۆنێکی سەربازیی دەستپێکردووە بە ئامانجی شکستپێهێنانی هەڕەشەی ئێران بۆ سەر بوونی ئیسرائیل. ناتانیاهۆ لە وتەیەکی ڤیدیۆیدا وتی ئیسرائیل دامەزراوەی سەرەکی پیتاندنی یۆرانیۆمی ئێرانی لە نەتەنز کردۆتە ئامانج. جەخیشی لە بەئامانجگردنی زانایانی ناوداری ئێرانی کردەوە کە کار بۆ دروستکردنی بۆمبێکی ئەتۆمی ئێرانی دەکەن و وتی: لە دڵی بەرنامەی موشەکی بالیستی ئێرانمان داوە. ناتانیاهۆ وتیشی: ئێران ئەوەندەی یۆرانیۆمی پیتاندووە کە بتوانێت نۆ بۆمبی ئەتۆمی دروست بکات. رونیشی کردەوە: ئەم ئۆپەراسیۆنە زیان بە ژێرخانی ئەتۆمی ئێران و توانا سەربازییەکانی و کارگەکانی موشەکی بالیست دەگەیەنێت. ئاماژەی بەوەدا: ئەم ئۆپەراسیۆنە بۆ چەند ڕۆژێک بەردەوام دەبێت. بەیانیی ئەمڕۆ، سوپای ئیسرائیل هێرشێکی فراوانی کردە سەر بنکە و بارەگاکانی سوپای پاسداران لە چەند پارێزگایەکی ئێران و رۆژهەڵاتی کوردستان. هاوکات لە چەند ناوچەیەکی عێراقیش دەنگی تەقە و تەقینەوە بیستراوە. ئاژانسی تەسنیمی نیمچە فەرمیی ئێران، بەیانیی ئەمڕۆ هەینی رایگەیاند، لە هێرشەکانی ئەمڕۆی رژێمی زایۆنیدا بۆ سەر وڵاتەکەمان، هەریەک لە عەبدولحەمید مینوچەهر، ئەحمەدڕەزا زولفەقاری، سەید ئەمیرحسێن فەقیهی، موتەلیبزادە، محەمەدمەهدی تارانچی و فەرەیدوون عەباسی، کە لە زانا ئەتۆمییەکانی کۆماری ئیسلامیی ئێرانن، شەهید بوون.
رێبەری کۆماری ئیسلامیی ئێران پەیامێکی لەبارەی هێرشەکەی بەرەبەیانیی ئەمرۆی ئیسرائیل بۆ سەر وڵاتەکەی بڵاو کردەوە و رایگەیاند: "وەڵامی تووندو ئازار بەخشمان دەبێت." بە گوێرەی میدیای فەرمیی ئێران، عەلی خامنەیی، رێبەری کۆماری ئیسلامیی ئێران لە پەیامەکەیدا هەڕەشە لە ئیسرائیل دەکات و رایگەیاندووە، ''رژێمی زایۆنی لە بەیانیی ئەمڕۆدا دەستی پیس و خوێناویی خۆی بۆ تاوانێک لە وڵاتی خۆشەویستمان درێژ کرد و بە لێدانی ناوەندە نیشتەجێبوونەکان زیاتر لە جاران سرووشتی گڵاوی خۆی ئاشکرا کرد''. خامنەیی هەڕەشەی تۆڵەسەندنەوە دەکات و دەڵێت، ''ئەو رژێمە دەبێت چاوەڕێی سزای سەخت بکات. دەستی بەهێزی هێزە چەکدارەکانی کۆماری ئیسلامیی ئێران بە ئیزنی خودا دەستی لێ هەڵناگرێت.'' رێبەری ئێران پشتڕاستی دەکاتەوە ژمارەیەک فەرماندەی سەربازی و زانای ئەتۆمیی وڵاتەکەی لە ئەنجامی هێرشەکەدا کوژراون و ئاماژەی دا، ''جێگرەوە و هاوکارانیان بێ دواکەوتن ئەرکەکانی خۆیان جێبەجێ دەکەن، ئینشائەڵڵا.'' جەختیشی لەوە کردەوە، ''رژێمی زایۆنی بەم تاوانە، چارەنووسێکی تاڵ و بەئازاری بۆ خۆی دێنێتە ئاراوە و بێگومان وەریدەگرێت.'' بەرەبەیانیی ئەمڕۆ هەینی 13-06-2025، چەند تەقینەوەیەکی گەورە تارانی پایتەخت و چەندین شاری دیکەی ئێران و رۆژهەڵاتی کوردستانیان هەژاند، دوای ئەوەی ئیسرائیل هێرشێکی فراوانی کردە سەر ئەو وڵاتە کە بە گوتەی بەرپرسانی ئیسرائیل، ئامانج لێی پەکخستنی پرۆگرامی ئەتۆمیی ئێران بووە. بەئاژانسی هەواڵی تەسنیم لە بۆردومانەكەدا ئەم بەرپرسانە كوژراون: - محەممەد باقری، سوپاسالاری ئێران - حسێن سەلامی فەرماندەی گشتی سوپای پاسداران - غوڵام عەلی فەرماندەی ناوەندی خاتەم ئەنبیا - محەممەد تەهرانچی, سەرۆکی زانکۆی ئازاد - فەرەیدون عەباسی زانای بواری ئەتۆم
ناوەندی ڕاگەیاندن و چاپەمەنی هێزەکانی پاراستنی گەل (هەپەگە) سەبارەت بە هێرشە بەردەوامەکانی سوپای داگیرکەری تورک بۆسەر تونێل و گۆرەپانەکانی گەریلا ڕاگەیاندراوێکی بڵاو کردەوە. لە ڕاگەیاندراوەکەی هەپەگەدا هاتووە، “وەک ئەوەی لای ڕای گشتی ئاشكرایە، هێزەکانمان بە پرۆسەی ئاگربەستی ١ـی ئادارەوە پەڕینەوە بۆ پێگەیەکی جیاواز، بەڵام لە هەرێمەکانی زاپ و مەتینا هێزەکانی سوپای تورک بە دوای دەرفەتدا دەگەڕێن، ڕاگرتنی چالاکی هێزەکانمانیان وەک فرسەتێک بۆخۆیان دەبینین، بۆیە بە ئاسوودەیی دەجوڵێنەوە و هەوڵدەدەن گۆرەپانەکانی گەریلا گەمارۆ بدەن، بەم شێوەیە بە قێزەونترین شێوە پێگەی ئاگربەست بۆخۆیان بەکار دەهێنن و دەیەوێت بەرخۆدێرانی تونێلەکانمان لەناوبەرێت، ئەم هێرشانە کە ڕۆژانە لە ڕاگەیاندراوەکانمانەوە زانیارییان لەبارەوە دەدەین، نیشانی دەدات هێزەکانی سوپای تورک بە تەقەمەنی بەهێز، گازی کیمیایی، درۆنی بۆمبڕێژکراو، حەفارەی زەوی کونکەر، حەفارەی ئاساییەوە هەوڵدەدات تونێلەکانمان بڕوخێنێت و بە چەکی قورس هێرش دەکاتە سەرتونێلەکانمان، لەگەڵ بڕیارەکانی کۆنگرەی ١٢ـیەمینی پەکەکەش سوپای تورک بە تایبەت لە گوندی سگیرێ و گردی ئامێدی نزیکی ناوچەی ئامێدی و گوندی شێلازێی مەتینا لە باشووری کوردستان، لەسەر گۆڕەپانەکانمان لەم چەند ڕۆژەی کۆتاییدا گازی کیمیایی بەکاردەهێنێت، سوپای تورک ئامانجێتی بە تایبەت لەو سێ ناوچەیەدا هێزەکانی گەریلا بە گازی کیمیایی لەناوبەرێت. ئاشکرایە مەیلێکی کرێخۆرەی شەڕ لەوێ وا دەجوڵێتەوە دەیەوێت شکست بە بڕیارەکانی کۆنگرەی ١٢ـیەمینی تەڤگەرمان و خواستەکانی ڕێبەر ئاپۆ بهێنێت، ئەم هەوڵدانەی عەقڵییەتی کۆمەڵکوژیی لایەنگر بەشەڕ کە هەوڵدەدات بە سوودوەرگرتن لە هەلومەرجی ئاگربەست لەو سێ جێگەیەدا گەریلا لەناوبەرێت، نزیکایەتییەکی نامەردانەیە. هەم دەیەوێت ئەم کارەی بە چەکی قەدەغەکراو لە ئاستی نێونەتەوەییدا ئەنجام بدات، هەمیش پرۆسەی ئاشتی تێکبدات. بەم شێوەیە جەخت لە هێرشەکانی دەکاتەوە. با پاڵنەرانی ئەم هێرشە باش ئەوە بزانن؛ گەر ئەم هێرشە قێزەونانەیان نەوەستێنن، ئەوا هێزەکانی گەریلایش مافی خۆیان بەکاردەهێنن بۆ گۆڕێن بۆ پێگەی کرداری و بەشێوەی جیاواز وەڵامی هێرشەکان دەدەنەوە. بۆئەوەی دۆخێکی لەم شێوەیەش ڕوونەدات، دەبێت ئەم عەقڵییەتە کرێ خۆرەیەی شەڕ کە بە دوای قارەمانێتی هەرزان، فرسەت، نامەردی و هێرشی قێزونەوەیە ڕاوەستێندرێت. ئاشکرایە گەر پێگەی ئاگربەست نەبوایە نەیادەتوانی بەم شێوەیە گەمارۆ ئەنجام بدەن. ڕوونە دەیەوێت سوود لەو دۆخە وەرگرێت و ئەنجام بەدەست بهێنێت. هەر کەس و لایەنێک کە لایەنگری ئاشتی و چارەسەرییە، بانگەوازیتان لێدەکەین لەم بابەتەدا دەستپێشخەریی بکەن. هەروەها بانگەوازیی لە هەموو ڕێکخراوەکانی مافی مرۆڤ دەکەین دژی بەکارهێنانی چەکی قەدەغەکراو بووەستنەوە، داوا لە هەموو لایەنگرێکی ئاشتی و کۆمەڵگەی دیموکراسی دەکەین ببنە ڕێگر لە بەرانبەر دەوڵەتی تورکدا کە لە مەتینا و ڕۆژئاوای زاپ بە شێوەیەکی دژە مرۆڤانە چەکی کیمیایی بەکاردەهێنێت.” هەپەگە لە ڕاگەیاندراوەکەیدا پەیوەستە بە هێرشە بەردەوامەکانی سوپای تورک و وەڵامدانەوەی هێرشەکان ئەم زانیارانەی بڵاوکردەوە: “هێرشەکانی سوپای تورک؛ ٩ـی حوزەیران، تونێلەکانمان لە گۆڕەپانی بەرخۆدانی گردی ئامێدی لە زاپ دوو جار بە تەقەمەنی قەدەغەکراو بۆردوومان کراون. ١٠ـی حوزەیران، تونێلەکانمان لە گۆڕەپانی بەرخۆدانی گردی ئامێدی لە زاپ نۆ جار بە گازی کیمیایی بۆردوومان کراون. ٥، ٦، ٩، ١٠ و ١١ـی حوزەیران، تونێلەکانمان لە گۆڕەپانی بەرخۆدانی گردی ئامێدی لە زاپ ١١ جار بە درۆنی بۆمبڕێژکراو و بەکارهێنانی گازی کیمیایی بۆردوومان کراون. ٧ و ٨ـی حوزەیران، تونێلەکانمان لە گۆڕەپانی بەرخۆدانێ شێلازێ لە هەرێمی مەتینا، پێنج جار بە درۆنی بۆمبڕێژکراو و بەکارهێنانی گازی کیمیایی بۆردوومان کراون. ١٠ـی حوزەیران گۆڕەپانی دەشتی کافیەیی هەرێمی گارە جارێک بە فڕۆکەی جەنگی بۆردوومان کرا. ٥، ٦، ٩، ١٠، ١١ و ١٢ـی حوزەیران سوپای تورک ٢٥ جار هەوڵیداوە بە حەفارە و حەفارەی زەوی کونکەر تونێلەکانمان لە گۆڕەپانی بەرخۆدانی گردی ئامێدی لە زاپ داڕووخێنێت. لە نێوان ٥-١١ـی حوزەیراندا گۆڕەپانەکانمان لە هەرێمەکانی گارە، مەتینا و زاپ بە چەکی قورس، تۆپ و هاوەن بۆردوومان کراون. وەڵامدانەوەی هێزەکانمان؛ ٦ـی حوزەیران لە کاتژمێر ٠١:٤٥ خولەکی پاشنیوەڕ، هێزەکانی یەژا ستارمان بە تەکنیک گورزیان لە ئامانجێکدا کە لە گۆڕەپانی بەرخۆدانی گردی ئامێدی لە زاپ لە پێگەی هێرشکردندا بوو، کامێرایەک تێکشکێندرا. ٩ـی حوزەیران لە کاتژمێر ٠١:٤٦ خولەکی بە تەکتیکی تێکدان و لەناوبردن گورز لە داگیرکەران وەشێندرا کە هەوڵیان دەدا بە حەفارەی زەوی کونکەر تونێلەکانمان لە گۆڕەپانی بەرخۆدانی ئامێدی لە زاپ کون بکەن و بیڕوخێین.
وەزارەتی دەرەوەی ئەمریکا ڕۆژی پێنجشەممە، داواى لە فەرمانبەرانی حکومەتی وڵاتەکەى و ئەندامانی خێزانەکانیان کردوە کە هاتووچۆکانیان لە ئیسرائیل قەدەغەبکرێت بۆ دەرەوەی ناوچەکانی تەلئەبیب، قودس تا ئاگادارکردنەوەی زیاتر. باڵیۆزخانەی ئەمریکا لە ئیسرائیل ڕۆژی پێنجشەممە لە ئاگادارییەکدا ڕایگەیاند کە ئەمریکا ئەم سنووردارکردنانەی سەپاندووە بەهۆی زیادبوونی گرژییەکانی ناوچەکەوە. سوپای ئیسرائیل لە ناوەڕاستی مانگی ئایاردا هێرشەکانی بۆ سەر کەرتی غەززە چڕکردەوە، بە ئامانجی ڕاگەیەندراوی ئازادکردنی ئەو زیندانیانەی کە ماونەتەوە و دەستبەسەرداگرتنی کۆنترۆڵی کەرتی غەززە و لەناوبردنی حەماس کە لە ساڵی ٢٠٠٧ەوە دەسەڵاتی لە غەززە بەدەستەوەیە. ئیسرائیل توندوتیژترین شەڕی خۆی بۆ سەر کەرتی غەززە دەستپێکرد لە وەڵامی ئەو هێرشە بێ وێنەیەی حەماس لە ٧ی تشرینی یەکەمی ٢٠٢٣ لە دژی ئیسرائیل ئەنجامدرا و لە ئەنجامدا هەزار و ٢١٩ کەس گیانیان لەدەستدا کە زۆربەیان خەڵکی مەدەنی بوون، ئەمەش بەپێی ئامارەکانی ئاژانسی فرانس پرێس بە پشتبەستن بە ئامارە فەرمییەکانی ئیسرائیل. ئەمەش لەکاتێکدایە، دۆناڵد ترەمپ رایگەیاند، دەکرێت رۆژهەڵاتی نێوەڕاست "مەترسیدار" بێت و دەڵێت، لەبەر ئەو هۆکارە کارمەندان و سەربازەکانیان ئاگەدار کردوونەتەوە بکشێنەوە. رۆژی چوارشەممە، 11ـی حوزەیرانی 2025، دۆناڵد ترەمپ، سەرۆکی ئەمریکا لە واشنتن لەبارەی کشاندنەوەی کارمەندانی باڵیۆزخانەکانیان لە رۆژهەڵاتی نێوەڕاست قسەی کرد. ترەمپ لەوبارەیەوە گوتی، "ئەوان [کارمەند و سەربازەکانی ئەمریکا لە رۆژهەڵاتی ناوەڕاست] دەکشێندرێنەوە، چونکە دەکرێت ئەوێ شوێنێکی مەترسیدار بێت و دەبینین چی روودەدات، بەڵام ئاگادارمان کردوونەتەوە بکشێنەوە." پێش گوتەکانی ترەمپ، بەرپرسێکی ئەمریکی رایگەیاندبوو، بەهۆی نیگەرانییە ئەمنییەکانەوە، ژمارەی کارمەندانی باڵیۆزخانەی وڵاتەکەی لە عێراق کەمدەکرێتەوە، هاوکات راپۆرتەکان باس لەوە دەکەن، کارمەندەکان لە کوێت و بەحرەینیش گواستراونەتەوە. ترەمپ هەروەها جەختیشی کردەوە، کە "رێگە نادات" ئێران ببێتە خاوەنی چەکی ئەتۆمی، ئەمەش لەکاتێکدایە گومانەکان لەبارەی ئەگەری هێرشی ئیسرائیل بۆ سەر دامەزراوە ئەتۆمییەکانی تاران زیاتر بوون. لە بەرامبەردا، ئێران رۆژی چوارشەممە هەڕەشەی کرد، کە ئەگەر شەڕ هەڵبگیرسێت، بنکە سەربازییەکانی ئەمریکا لە ناوچەکە دەکاتە ئامانج.
حکوومەتی هەرێمی کوردستان ڕاگەیەنراوێکی لەبارەی پێشێلکارییە یاسایی و دەستوورییەکانی حکوومەتی فیدراڵی بڵاو کردەوەو دەڵێت: بەغدا بۆ ماوەی 11 ساڵە بودجەی كوردستانی بڕیوە و بەوهۆیەوە پرۆژە و گەشەی شارەكانی وەستاندووە، سەرەڕای پەسندكردنی بودجە بۆ ساڵی 2023، 2024 و 2025. ئەمە جگە لەوەی بەغدا هیچ قەرەبوویەكی خەڵكی كیمیابارانكراو و جینۆسایدكراو و ئەنفالكراوی كوردستانی نەكردووەتەوە. ئەمڕۆ پێنجشەممە، 12-06-2025، حکومەتی هەرێمی کوردستان رایگەیاند، 11 ساڵە بەغدا "بودجە و مووچەی خەڵكی كوردستانی بڕیوە. لە بەرانبەردا هەموو مانگێک بیانووی جۆراوجۆری بۆ نەناردنی مووچە دروست كردووە. سەرباری ئەوەی دادگەی فیدراڵی بڕیاری داوە مووچەی خەڵكی كوردستان بێ دواکەوتن خەرج بکرێت و بە هیچ بابەتێكەوە نەبەسترێتەوە". لە بەشێکی دیکەی راگەیێندراوەکەدا، حکومەت ئاماژەی بەوە کردووە، هەولێر هەموو مانگێک پابەندییەکانی خۆی جێبەجێ کردووە، بەڵام بەغدا "هەموو مانگێک مووچەی مووچەخۆرانی دواخستووە و هیچ ساڵێكیش هەر 12 مووچەكەی بۆ هەرێمی کوردستان نەناردووە، ئەمە جگە لە پیادەنەكردنی دادپەروەری لە دامەزراندن و پلەبەرزكردنەوە بەراورد بە ناوچەكانی دیكەی عێراق". دەقى ڕاگەیەندراوەکە لە چەند ساڵی رابردوودا، حكومەتی فیدراڵیی عێراق، لەسەر ئاستە سیاسی و ئابووری و داراییەكان، گەمارۆی خستووەتە سەر خەڵكی هەرێمی كوردستان و فشاری بەردەوامی بۆ بچووككردنەوە و لاوازكردنی هەرێمی كوردستان كردووە. لەگەڵ ئەوەی پێشكەوتنی هەرێمی كوردستان، فاكتەری ئارامی و گەشەی ناوچەكەیە و لە شەڕی تیرۆریستانی داعشدا رۆڵی لە گێڕانەوەی سەقامگیری و لەخۆگرتنی ئاوارەكانی ناوەڕاست و خوارووی عێراقدا بینیوە، بەڵام حكومەتی فیدراڵی لە جیاتی هاوبەشی و رێككەوتن، هەموو ئامرازێكی بۆ سزادانی هەرێمی کوردستان خستووەتە گەڕ. بڕینی مووچە خەڵكی كوردستان بۆ ماوەی 11 ساڵە حكومەتی فیدراڵی بودجە و مووچەی خەڵكی كوردستانی بڕیوە. لە بەرانبەردا هەموو مانگێک بیانووی جۆراوجۆری بۆ نەناردنی مووچە دروست كردووە. سەرباری ئەوەی دادگای فیدراڵی بڕیاری داوە مووچەی خەڵكی كوردستان بێ دواکەوتن خەرج بکرێت و بە هیچ بابەتێكەوە نەبەسترێتەوە. حكومەتی هەرێمی کوردستان هەموو مانگێک بیانووەكانی بەغدای بڕیوە و كێشەكانی لیستی مووچەی چارەسەر كردووە، بۆ ئەمەش سیستەمی پەیرۆڵی دامەزراند و یاسای یەكگرتووی خانەنشینیی عێراق و سیستەمی بەبانكیكردنی مووچەی جێبەجێ كرد و لەسەر داوای حکومەتی فیدڕاڵ دامەزراندنی هەمیشەیی و گرێبەست و لەجێدانانی فەرمانبەرانی بە هەموو شێوەیەک راگرت، بەڵام حكومەتی فیدراڵی هەموو مانگێک مووچەی مووچەخۆرانی دوا خستووە و هیچ ساڵێكیش هەر 12 مووچەكەی بۆ هەرێمی کوردستان نەناردووە، ئەمە جگە لە پیادەنەكردنی دادپەروەری لە دامەزران و پلەبەرزكردنەوە بەراورد بە ناوچەكانی دیكەی عێراق. لە دوابڕیاری ستەمكارانە و سزادانێكی نوێدا، وەزارەتی دارایی عێراق بڕیاری دا مووچەی 8 مانگی ساڵی 2025 نەنێرێ لە كاتێكدا لە 13 تریلیۆن دیناری پشكی هەرێمی کوردستان بۆ ساڵی 2025، تەنیا 4 تریلیۆن دینار نێردراوە. گەمارۆكانی بەغدا لە بواری بودجەدا بەغدا لەڕێگەی سكاڵای نێودەوڵەتییەوە لە 25ی ئاداری 2023 ناردنەدەرەوەی نەوتی هەرێمی كوردستانی راگرت، كە بە هۆیەوە عێراق و هەرێمی كوردستان 25 ملیار دۆلار زیانیان بەركەوتووە. حکومەتی هەرێمی کوردستان لە 4ی نیسانی 2023 لەگەڵ عێراق رێکكەوتنی ئیمزا کرد کە نەوتی هەرێمی کوردستان لەڕێگەی کۆمپانیای سۆمۆوە بفرۆشرێت. هەرێمی کوردستان 11 ملیۆن بەرمیل نەوتی رادەستی كۆمپانیای سۆمۆ كردووە، بەڵام عێراق هیچ تێچوویەكی ئەو بەرهەمهێنانەی خەرج نەكردووە. جگە لەوەی 50%ی داهاتی نانەوتیی رادەست كردووە، بەڵام بەغدا بۆ ماوەی 11 ساڵە بودجەی كوردستانی بڕیوە و بەوهۆیەوە پرۆژە و گەشەی شارەكانی وەستاندووە، سەرەڕای پەسندكردنی بودجە بۆ ساڵی 2023، 2024 و 2025. ئەمە جگە لەوەی بەغدا هیچ قەرەبوویەكی خەڵكی كیمیابارانكراو و جینۆسایدكراو و ئەنفالكراوی كوردستانی نەكردووەتەوە، كە ماددەی 132ی دەستوور ئاماژەی پێداوە. رێگری لە هەناردەكردنەوەی نەوت عێراق جگە لەوەی مووچە و بودجە بۆ هەرێمی كوردستان نانێرێ، ئاستەنگیش لەبەردەم هەناردەكردنەوەی نەوت دروستدەكات، تاكو نەتوانێت ئابوورییەكەی ببووژێنێتەوە و مووچە دابین بكات. لە كاتێكدا ماددهی 111 و 112ی دهستووری عێراق مافی وەبەرهێنانی وزە بۆ كوردستان دەستەبەر دەكات، هەرێمی کوردستان هەموو ئاسانكارییەكی بۆ مەرجەكانی عێراق و رێككەوتن لەگەڵ كۆمپانیاكان كردووە و گرێبەستەكانی نێوان هەرێمی کوردستان و كۆمپانیاكان بەپێی بڕیاری دادگاكانی عێراق یاسایین، بەڵام حكومەتی عێراق ئاستەنگی نوێ لەبەردەم پرۆسەكە دروست دەكات، تاكو هەرێمی کوردستان لەڕووی ئابوورییەوە لاواز بکات و توانای خۆبژێویی نەبێت وەک لە سەرەتای 2014ەوە رووی داوە. سەرباری ئەوەی حكومەتی هەرێمی كوردستان هەموو پاساوەكانی بەغدای لە بواری دارایی و نەوتدا بڕیوە، هاوكات ئامادەیی خۆی بۆ گفتوگۆ و كاركردن بە دەستوور و بڕیارەكانی دادگای فیدراڵی پیشان داوە، بەڵام سزادان و گەمارۆكانی بەغدا بۆ سەر خەڵكی كوردستان بەردەوامن و نیازی حكومەتی فیدراڵی لە دژایەتیی قووڵی هەرێمی كوردستان و خەڵكەكەیدا بۆ ناوخۆ و دەرەوە روون بووەتەوە، ئەمەش ناڕەزایەتییەكی تووندی حزبەكانی كوردستان و عێراق و سەرۆكایەتیی پەرلەمانی عێراق و سیاسەتمەدار و چاودێرانی دەرەوەی لێكەوتووەتەوە.
