هێشتا بەشێک لەوڵاتانى ئەوروپا پاڵپشتى تەواوى حکومەتى ئیسرائیل دەکەن و هاوکاری پشتیوانى دیپلۆماسی پێشکەش دەکەن و نەچونەتە ئەو بەرەیەى کەپاڵپشتى و داواى دانپێدانانى دەوڵەتى فەلەستین دەکەن. هەریەکە لە هەنگاریا و کۆماری چیک و ڕۆمانیا ئەو سێ وڵاتەن لە ئەوروپا کە لە چەند هەفتەی ڕابردوودا ڕەخنەیان لە هیچ کارو هەڵوێستێکى ئیسرائیل دەرنەبڕیوە. باڵیۆزی چیک بە ماڵپەرى ١٢ى ئیسرائیلى ڕاگەیاندوە، ئێمە بە ڕێوشوێنى خۆمان بە ئیسرائیل شەڕی یەکێتی ئەوروپا دەکەین. بەهێزترین بەرگری ئەتۆمی ئیسرائیل لە یەکێتی ئەوروپا لەسەر دوو وڵاتی بچووک دامەزراوە. هەنگاریا و کۆماری چیک دوو هاوپەیمانی نزیکی ئیسرائیلن لە ئەوروپا، کە پشتیوانی سیاسی پێشکەشی ئیسرائیل دەکەن.  لەبەشێکى دیکەى وتووێژەکەیدا، ڤێرۆنیکا کۆچینۆڤا، باڵیۆزی چیک بە ڕوونی ئەوەی خستەڕوو کە کۆماری چیک شانبەشانی ئیسرائیل لە ڕێوشوێنەکانی یەکێتی ئەوروپادا شەڕ دەکات، تەنانەت لە بەرامبەر فشارە نێودەوڵەتییەکانیشدا. تا ئێستا هەر پێنج وڵاتی پێشەنگی یەکێتی ئەوروپا، ئەڵمانیا، فەرەنسا، ئیتالیا، ئیسپانیا و پۆڵەندا، لە چەند هەفتەی ڕابردوودا کارەکانى ئیسرائیلیان ئیدانە کردووە یان ڕەخنەیان لێ گرتووە.  ڕەخنە توندەکانی ئیسرائیل زیاتر لەسەر بڕیاری فراوانکردنی ئۆپەراسیۆنی سەربازی لە کەرتی غەززە و درێژکردنەوەی شەڕ و قەیرانی توندی مرۆیی لە کەرتی غەززە چڕ دەبێتەوە. شانبەشانی ئەو وڵاتە کۆماری چیک هەیە کە بە درێژایی شەڕەکە بە بەردەوامی لە پاڵ ئیسرائیل وەستاوە. ڤێرۆنیکا کۆچینۆڤا، باڵیۆزی چیک لە ئیسرائیل ڕاگەیاندووە، "بە دڵنیاییەوە دژی ڕێوشوێنەکانی یەکێتی ئەوروپا دژی ئیسرائیل دەجەنگین. هێشتا نازانم هەڵوێستی فەرمی لەسەر داگیرکردنەوەی غەززە چییە - پێموایە کۆنترۆڵکردنی کاتی بۆ بنبڕکردنی حەماس و گەڕاندنەوەی بارمتەکان جێگەی قبوڵکردن دەبێت، کۆنترۆڵکردنی هەمیشەیی کەرتی وڵاتەکە دەتوانێت کێشە دروست بکات".  هاوکات باڵیۆزی پێشووی ئیسرائیل لە یەکێتی ئەوروپا: "ئەوروپا دەتوانێت ئازارمان بدات". 

لەوەزارەتی دەرەوەی ئوردن لە عەممان، ئەیمەن سەفادی، وەزیری دەرەوەی ئوردن و ئەسعەد شیبانی هاوتا سورییەکەی و تۆم باراک، نێردەی تایبەتی ئەمەریکا کۆبونەوەو تاوتوێی پرسە سیاسییەکانی پەیوەست بە سوریا دەکەن. بەپێی سەرچاوە تایبەتەکان بۆ تەلەفزیۆنی سوریا، کۆبوونەوەکە ماوەى کاتژمێرێکە بەردەوامەو پرسى لامەرکەزیش لەسوریا لە لوتکەی بەرنامەی کاردایە. سەرچاوەکان ئاماژە بەوەدەکەن بەهۆى کەمبوونەوەی پشتیوانیەکانى واشنتۆن،  ئوردن میوانداری کۆبونەوە هاوبەشەکەى سەبارەت بە رەوشی سوریا کردوەوتێیدا وەفدی سوریا و ئەمریکا بەشدارن. ڕوونیشیدەکەنەوە کە ئامانجی بەشداریی نوێنەری ئەمەریکا پاڵپشتیکردنی ڕێبازێکی باشتر و فراوانترە لەلایەن حکومەتی سوریاوە. ئەو سەرچاوەیە ئاماژەی بەوەشکرد، کۆبوونەوەی عەممان لەسەر ئاستی نوێنەرانی نێودەوڵەتی دەبێت، هەروەها کۆبوونەوەی حکومەتی سوریا لەگەڵ کەسایەتییە دیارەکانی سویدە لەسەر مێزی دانوستان لەسەر مێز بووە، بەڵام پێویستی بە کات و ئامادەکاری دەبێت.  

پارێزگاری بانکی ناوەندی ئاشکرای دەکات نزیکەی 80%ـی پارەی کاشی عێراق لەناو ماڵەکاندا هەڵگیراون، پلانیان هەیە متمانە بۆ هاوڵاتیان بگەڕێننەوە بۆ ئەوەی پارەکانیان لە بانک دابنێن. لە لێدوانێکیدا بۆ ڕۆژنامەی ئەلسەباحى عێراقى، عەلی عەلاق، پارێزگاری بانکی ناوەندی عێراق ئاشکرای کرد؛ بەڵگەنامەی چاکسازیی بانکی 2025، پلانێکی ستراتیژی لە خۆی دەگرێت بۆ گەڕانەوەی متمانە بۆ بانکەکان و چارەسەرکردنی کێشەی هاوڵاتیان. بەوتەى ئەو بەرپرسەى حکومەتى عێراق، ئەمەش گوزارشتە لە نەبوونی متمانەی هاووڵاتیان بە سیستەمی بانکی ئێستا. پارێزگاری بانکى ناوەندى پێی وایە ئەم دیاردەیە ئاستەنگێکی گەورە بۆ سەقامگیری سیستەمی دارایی دروست دەکات، ئەمە جگە لەوەی کاریگەری نەرێنی لەسەر نەختینەیی بانکەکان و توانای داراییان بۆ پڕۆژە ئابوورییەکان هەیە. عەلى عەلاق وتیشى: بەڵگەنامەی چاکسازی بانکی ئامانجی نوێکردنەوە سیستمی بانکییە بەپێی پێوەرە نێودەوڵەتییەکان و راکێشانی کۆمپانیا جیهانییەکان، تەنها 10%ـی بانکەکان سەرنجیان لەسەر پڕۆژەکە هەیە، 10 بانکیش لە هەڵوەشاندنەوەدا بەهۆی ئەوەی توانایان نییە ئەو پارەیە بگەڕێننەوە کە هاوبەشەکانیان لایان داناون.

تەرمی نورەدین سۆفی، گەیشتەوە رۆژئاوای کوردستان و لە شارۆچکەی دێرکەوە بەرەو قامیشلۆ بەڕێدەکرێت و دواتر لە رێوڕەسمێکی جەماوەریدا بە خاکدەسپێردرێت. نورەدین سۆفی یەکێک لە فەرماندەکانی هەپەگە بوو، کە لە 6ـی نیسانی 2021 و لە کاتی گەڕانەوەی لە رۆژئاوای کوردستان بۆ ناوچە شاخاوییەکانی باشووری کوردستان، لەلایەن فڕۆکەی تورکیاوە کراوەتەئامانج و گیانی لەدەستداوە. هەر لە سەعاتەکانی سەرەتای بەیانییەوە هەزاران کەس لە ناوچە جیاجیاکانی کانتۆنی سیزیرەوە ڕوویان لە نەخۆشخانەی دێریک وێتانی کرد بۆ وەرگرتنی تەرمەکە. بڕیارە کاروانەکە لە گیرکێ لێگێ، چیلەکسە و تیربەسپیێ بەدرێژایی ڕێگاکە لەلایەن خەڵکەوە پێشوازی لێبکرێت.  کاتێک تەرمەکە دەگاتە قامیشلۆ، کاتژمێر ١٧:٠٠ لە یاریگای شەهیدانی ١٢ی مارس مەراسیمێک بەڕێوەدەچێت، دوای ئەوە شەهید لە گۆڕستانی شەهیدانی دەلیل سەروکسان بەخاک دەسپێردرێت. دوێنێ ناوەندی راگەیاندن و چاپەمەنیی هێزەکانی پاراستنی گەل (هەپەگە) هەواڵی گیانلەدەستدانی نورەدین سۆفی و کۆچەرۆ ئورفا بڵاوکردەوە. بەگوێرەی زانیاریەکان، "فەرماندەکانی هەسەدە لە قامیشلۆ لە رۆژئاوای کوردستان، چوونەتە لای بنەماڵەی نورەدین سۆفی و هەواڵی گیانلەدەستدانیان پێڕاگەیاندوون". هەر بەگوێرەی ئەو زانیارییانە، ئۆجەلان داوایکردووە رێوڕەسمێکی تایبەت بۆ بەخاکسپاردنى نورەدین سۆفی رێکبخرێت. نورەدین سۆفى ناوى راستەقینەى خەڵەف محەمەدە، خەڵکى رۆژئاواى کوردستانە و لە ساڵى 1990 پەیوەندى بە ریزەکانى پارتى کرێکارانى کوردستانەوە کردووە، لە ساڵى 2009 بووەتە فەرماندەى ناوەندیى پاراستنى گەل، لەپاش ساڵى 2015 گەڕاوەتە رۆژئاواى کوردستان. کۆچەرۆ ئۆرفا، ناوى راستەقینەى مەتین ئەرسلانە و خزمى عەبدوڵا ئۆجەلان و ئەندامى کۆمیتەى ناوەندیی پارتى کرێکارانى کوردستان بووە، لە چوارى تشرینى دووەمى 2019 گیانی لەدەستداوە و لەبارەی گیانلەدەستدانی کۆچەرۆ،  عومەر ئۆجەلان، برازاى ئۆجەلان و پەرلەمانتارى پارتى دەم لە تۆڕەکۆمەڵایەتییەکان، دڵتەنگى خۆى بە هەواڵى گیانلەدەستدانى کۆچەرۆ ئۆرفا پیشانداوە و ئاشکرایکردووە، کۆچەرۆ ئۆرفا خاڵۆزایەتى.  

 سەرچاوەیەکی ئەمنی بە رۆژنامەی شەرقلئەوسەتی راگەیاند، سەردانەکەی دوێنێی عەلی لاریجانی ئەمینداری گشتی ئەنجومەنی باڵای ئاسایشی نەتەوەیی ئێران بۆ بەغداد کتوپڕ نەبووە وەک ئەوەی بڵاوکراوەتەوە، بەڵکو پێشتر پلانی بۆ دانراوە. ئەو سەرچاوە ئەمنییە ئاماژەی بەوەش کردووە، لەگەڵ بەرپرسانی عێراقیش هیچ رێکەوتنی ئەمنی نەکراوە، ئەوەی کراوە یاداشتی لێکتێگەیشتنە و پێشتر عێراق دەیان یاداشتی لێکتێگەیشتنی هاوشێوەی لەگەڵ وڵاتانی جیاوازدا کردووە. دەشڵێت، سەردانەکە ئاسایی بووە بۆ پتەوکردنی پەیوەندییەکانی نێوان هەردوو وڵات، بەتایبەت ئێستا زیارەتکارێکی زۆری ئێرانی بۆ چلەی ئیمام حسێن لە عێراقن، جگە لەوەش هەڵسەنگاندن بووە بۆ دۆخی ئاسایشی رۆژهەڵاتی ناوەڕاست، بەتایبەت کۆبوونەوەکەی لاریجانی و سودانی و ئەعرەجی. سەرچاوەیەکی دیکەش بە رۆژنامەکەی گوتوە، ئێوارەی دوێنێ لاریجانی چوەتە نەجەف و ئەگەری زۆر هەیە چاوی بە عەلی سیستانی مەرجەعی باڵای شیعەکان بکەوێت، هەرچەندە پێشتر سیستانی ئامادەنەبوو چاوی بە مەسعود پزشکیان سەرۆکۆماری ئێران بکەوێت کاتێک ساڵی رابردوو سەردانی عێراقی کرد. هاوکات د.ئیحسان شەمەری سەرۆکی ناوەندی هزری سیاسی لە عێراق، دەڵێت، سەردانەکەی لاریجانی هاوکاتە لەگەڵ فشارەکانی ئەمریکا بۆ سەر بەغدا و بەیروت سەبارەت بە چەکداماڵینی هێزە چەکدارەکان.

ناوەندى ڕاگەیاندن و چاپەمەنى هێزەکانى سوریاى دیموکرات، دەڵێت: چەند ڕۆژێکە گروپەکانی سەر بە حکومەتی دیمەشق هەوڵی ئیستفزازی هێزەکانمان دەدەن. لە چەند ناوچەیەک بە تایبەتی لە دەوروبەری شارۆچکەی دێر حەفەر و گوندەکانی دەوروبەری دەستیان کردووە بە جموجۆڵی گوماناوی. ڕاگەیەندراوەکەى ئەمشەوى هەسەدە ئاماژە بۆ ئەوەدەکات جموجۆڵی ئیستفزازی لەلایەن هێزەکانی حکومەتی دیمەشق لە دەوروبەری شارۆچکەی دێرحەفەر و گەڕەکی شێخ مەقسوود و ئەشرەفییە دەبینرێت. هەر لەو ڕاگەیەندراوەدا ئەوە دەخەنەڕوو ئەو هێزانە بەردەوامن لە پێشێلکردنی ئاگربەست، هەرچەندە شەڕڤانان و هێزەکانى هەسەدە ئارامیان گرتووەو هیچ وەڵامێکی ئەم ئیستفزازییە بەردەوامانە نادەنەوە. دەڵێن بەڵام ئەگەر بەردەوام بن لە بەئامانجگرتنی هێزەکانمان، ئێمە ناچار دەبین لەسەر بنەمای بەرگری شەرعی وەڵام بدەینەوە. راگەیەندراوەکەى هەسەدە باس لەوەشدەکات، هەروەها چەند ڕۆژێکە گروپەکانی دیکە لە دەوروبەری گەڕەکی شێخ مەقسوود و ئەشرەفیە کۆبوونەتەوە و دەورییەکانیان چڕتر کردووەتەوە. هەروەها فڕۆکە بێفڕۆکەوانەکانیان نزیکەی بەردەوام بەسەر گەڕەکەکاندا بە ئیستفزازییەکی ڕوون و ئاشکرادا دەفڕن و دەوترێت یەکێکیان لە پەراوێزی گەڕەکەکەدا تەقیوەتەوە.  دەشلێن: هەوڵەکانی ئەم گروپانە پێشێلکردنی ئاگربەست پێکدەهێنن و پێچەوانەی ڕۆحی ئەو ڕێککەوتنەیە کە ئەنجومەنی گەڕەکی شێخ مەقسود و ئەشرەفییە لە ١ی نیسان لەگەڵ حکومەتی دیمەشق واژۆیان کردووە و لەلایەن دانیشتوانی هەردوو گەڕەکەوە ئیدانە دەکرێن و سەلامەتی هاوڵاتیانی مەدەنی نیشتەجێی ئەو وڵاتە دەخەنە مەترسییەوە.  هەسەدە داوا لە حکومەتی سوریا دەکات دەست بەسەر هەڵسوکەوتی ئەو گروپە بێ ئیدارانەدا بگرێت، نەبنە هۆی شکست و داڕمانی ئەو ڕێککەوتن و لێکتێگەیشتنانەی لە نێوانماندا واژۆ کراون، خۆی لە هەر شتێک بپارێزێت کە گرژی زیاتر بکات و ئاشتی مەدەنی لە سەرتاسەری حەلەب و ناوچەکانی دیکە بپارێزێت.

سەرۆک کۆمارى تورکیا جارێکی دیکە جەختی لەوە کردەوە کە ناتانیاهۆ ناوچەکە بەرەو کارەسات دەبات و وتی، "هەموو کارێکی پێویست دەکەین بۆ وەستاندنی دڕندەیی غەززە و بۆ ئەوەی بەبێ پچڕان هاوکاری مرۆیی بگەیەنینە خوشک و برا برسیەکانمان لە غەززە". ئێوارەى ئەمڕۆ دووشەممە دوای کۆبوونەوەی ئاسایی ئەنجومەنی وەزیران، ڕەجەب تەیب ئەردۆغان سەرۆک کۆمارى تورکیا، لەسەر چەند پرسێکى جیازواز قسەیکرد. لەبارەى لیژنە پەرلەمانیەکەوە کە بۆ چارەسەرى پرسى کورد پێکهێنراوە، وتى: کۆمیسیۆنەکەمان بەگوێرەی چاوەڕوانییەکانی میللەتەکەمان ئەرکەکانی خۆی جێبەجێ دەکات. پشتگیری تەواو بۆ کارەکانی کۆمسیۆن دەکەین. ڕۆژی هەینی وەزیری بەرگریی نیشتمانی و ناوخۆ و بەڕێوەبەری(میت) پشتیوانى و پشتگیریان پێشکەش بە کۆمسیۆنەکە کرد و ئەندامانی کۆمسیۆنیان ئاگادار کردەوە. با هەموومان واز لە خوێنڕشتن بهێنین و کۆتایی بە ئازار بهێنین. هەروەها ئەوەشى خستەڕوو ئەو بڕیارانەی کە لە دوو کۆبوونەوەی یەکەمی کۆمسیۆندا بە کۆی دەنگ گەیشتن، دڵخۆشکەر بوون. هەڵوێستی ئێمە هەر لە یەکەم ڕۆژەوە ڕوون بووە: ئەرکی دامەزراوەی سیاسییە بەرامبەر بە میللەت کە هەڵوێستی نیشتمانی لەبارەی پرسە نیشتمانییەکان بگرێتەبەر. لەبەشێکى دیکەى قسەکانیدا ئەردۆغان باسى لەغەززە کرد، وتى: هەرگیز واز لە غەززە ناهێنین. ئێمە هەموو هەوڵێک دەدەین بۆ ڕاگرتنی دڕندەیی لە غەززە. تورکیا ڕوونترین وەڵام بە ئیسرائیل دەداتەوە. سەرۆک کۆمارى تورکیا ئاماژەى بۆ ئەوەکرد،  دەمەوێت میللەتی ئازیزم ئەمە بزانێت: تورکیا ئەو وڵاتەیە کە ڕوونترین وڵامی بە دڕندەیی و بەربەرییەتی و کۆمەڵکوژی و ئەشکەنجەدان و ستەمکارییەکانی دەوڵەتی تیرۆری ئیسرائیلی لە دژی خوشک و برا فەلەستینییەکانمان داوە. پاشنیوەڕۆى ئەمرۆ حکومەتی تورکیا بە سەرۆکایەتیی رەجەب تەیب ئەردۆغان، سەرۆککۆماری وڵاتەکە کۆبویەوەو یەکێک لە تەوەرەکانی کۆبوونەوەکەش پرۆسەی چارەسەرییە.   وەک میدیای فەرمیی ئەو وڵاتە دەڵێت، یەکێک لەبابەتەکانی کۆبوونەوەکەش جەنگی غەززە بووە، لەوانەش گفتوگۆ لەبارەی گەیاندنی هاوکارییە مرۆییەکان بۆ ئەو ناوچەیەی فەلەستین.   مژارێکی دیکەی کۆبوونەوەکە رێککەوتنی ئاشتیی نێوان ئازەربایجان و ئەرمینیا و دوایین پێشهاتەکان لەبارەی رێککەوتنەکە گفتوگۆیان لەبارەوە کراوە.

یاسین شەریف حجێمی، کاربەڕێکەری باڵیۆزخانەی عێراق لە سوریا بە ئاژانسی هەواڵی عێراقی راگەیاند، سبەی محەمەد بەشیر، وەزیری وزەی سوریا لەسەر بانگهێشتی فەرمیی حەیان عەبدولغەنی، وەزیری نەوتی عێراق دەگاتە بەغداد و ئامانجی سەردانەکەش دۆسیەکانی نەوت و ئاو دەبێت. دەشڵێ، سەردانەکە بۆ  لێکتێگەیشتنە لەگەڵ لایەنی عێراقی بۆ گواستنەوەی نەوت بە بۆری لەڕێی سوریاوە بۆ دەریای ناوەڕاست، ئەویش لەڕێی بەندەری بانیاسی سوریاوە. ئاماژەی بەوەشداوە، وەزیرەکەی سوریا لەگەڵ عەون زیاب، وەزیری سەرچاوە ئاوییەکانی عێراق کۆدەبێتەوە بۆ داڕشتنی پلانێک و گەیشتن بە لێکتێگەیشتن لەبارەی پرسی کەمیی ئاو و کەمبوونەوەی رێژەی بەردانەوەی ئاوی فورات، کە لە 500 مەتر سێجا لە چرکەیەکدا بۆ 300 مەتر سێجا دابەزیوە. دوو رۆژ پێش ئێستا محەمەد بەشیر وەزیری وزەی سوریا بە کەناڵی هەواڵی فەرمیی سوریای راگەیاندبوو، لەگەڵ بەرپرسانی عێراقی تاوتوێی نۆژەنکردنەوە و بەگەڕخستنەوەی هێڵی بۆریی کەرکوک بۆ بەندەری بانیاسی وڵاتەکەیان دەکات.

سەرچاوەیەک لە بەغدا ئاشکرای کرد، لە بەشێک لە شارەکانی ناوەڕاست و خوارووی عێراق، کارەبای نیشتمانی تووشی کوژاندنەوەی گشتیی هاتووە. پچڕانی کارەبای نیشتمانی لە کاتێکدایە کە ئێستا پلەی گەرمای بەشێک لە شارەکانی نزیکبووەتەوە لە 50 پلەی سیلیزی و لە هەندێک ناوچە کارەبای مۆلیدە ئەهلییەکانیش نییە.   ماڵپەرى بەغدا ئەلیەوم  ڕایگەیاند: کارەبا لە تەواوی عێراق پچڕاوە، سیستەمی کارەبای ناوەڕاست و باشووری عێراق تێکچووە بەهۆی هەڵەیەکی تەکنیکییە لە سیستەمی گواستنەوە. هاوکات، محەممەد نووری عەبد رەبە، سەرۆکی لیژنەی کارەبا و وزە لە پەرلەمانی عێراق، لە پۆستێکی فەیسبووکدا رایگەیاند، کوژانەوەی تەواوەتیی سیستمی کارەبا بەهۆی کێشەیەکی تەکنیکییەوە بووە لە هێڵەکانی گواستنەوەی وزەدا. لەلای دیکەوە بەڕێوەبەری دابەشکردنی کارەبای کەرکووک هەواڵەکەی پشتڕاستکردەوەو وتى: کارەبای هەموو عێراق بەهۆکارێکی نادیار کوژاوەتەوە.  هەرەوەها ئاماژەی بەوە داوە، کوژانەوەی کارەبا لەهەمووعێراقەو بەلایەنی کەمەوە پێنج کاتژمێری پێویستە. تاوەکوو ئێستا وەزارەتی کارەبای عێراق ڕوونکردنەوەی لەم بارەیەوە بڵاونەکردووەتەوە.

رۆژنامەی عەرەبی جەدید لە زاری چوار سەرچاوەی ئاگادارەوە بڵاویکردەوە، ئەمریکا لەبارەی حەشدی شەعبییەوە، پەیامی نوێی داوەتە عێراق و داوایکردووە هێزەکانی حەشد لە مووشەک و درۆن دابماڵرێن، بە پێچەوانەوە، بەئامانجگرتنی ناوەندە سەربازییەکانیان یەکێک دەبێت لە بژاردەکانی ئەمریکا. یەکێک لە سەرچاوەکان بە عەرەبی جەدیدی گوتووە، ئەمریکا بە پلەی یەکەم گرنگی بە نەهێشتنی ئەو درۆن و مووشەکانە دەدات کە ئێستا لە دەستی گرووپەکانی سەر بە حەشدی شەعبیدان، دوو بژاردەی داوەتە حکومەتی عێراق، یان دەبێت حکومەت درۆن و مووشەکەکانیان لێوەربگرێتەوە، یان سوپای ئەمریکا بە هێرشی ئاسمانی دەیانکاتە ئامانج. بەگوێرەی سەرچاوەکانی ئەو رۆژنامەیە، لەمکاتەدا ئەمریکا مانەوەی حەشد یان تێکەڵبوونی بە سوپای عێراقی بەلاوە گرنگ نییە، بەڵکو سەرنجی لەسەر چەکەکانی دەستی گرووپەکانی سەربە حەشدی شەعبیە، نایەوێت ببنە مەترسی بۆ سەر ئاسایشی ئیسرائیل و بنکە سەربازییەکانی ئەمریکا لە عێراق و ناوچەکە.

تەلەفزیۆنی سوریا لەزارى سەرچاوەیەکی ئاگادارەوە ئاشکرای کردوە هێزەکانی ڕوسیا بە چەند قۆناغێک بنکەکانى خۆیان لە فڕۆکەخانەی قامیشلۆى ڕۆژئاواى کوردستان بەهێزتر کردووە، لەوانە نۆژەنکردنەوەی ئەو شوێنەی کە فڕۆکە ڕووسیەکانی تێدا جێگیر بووە و فراوانکردنی شوێنی نیشتەجێبوونی سەرباز و ئەفسەرەکانیان لە ناوەندەکانی بەردەم بینای سەرەکی فڕۆکەخانەکە. ڕۆژى دووشەممە تەلەفزیۆنی سوریا گرتە ڤیدیۆییەکى تایبەتی هێزەکانی ڕووسیای دەستکەوتوە کە دەوری فڕۆکەکانیان بەهێزى زیاتر توندەوتۆڵ دەکەن لەنزیک جێگیرکردنی ڕادارەکان لەناو فڕۆکەخانەکەدا. بەربەستیان داناوە و دەروازەی چوونە ژوورەوەیان فراوانتر کردووە و ئاڵای ڕووسیایان بەسەر بینای فڕۆکەخانەکەدا هەڵکردووە.  بەگوێرەی ئەو سەرچاوەیە، دوو فڕۆکەی بارهەڵگری ڕووسی بە بەردەوامی لە نێوان فڕۆکەخانەی قامیشلۆ و بنکەی ئاسمانی حمەیمیمدا دەسوڕێنەوە و سەرباز و کەرەستەی لۆجستی و کەرەستەی سەربازی دەگوازنەوە بۆ فڕۆکەخانەی قامیشلۆ. دەشڵێت: ئەم ئۆپەراسیۆنانە بە شێوەیەکی گشتی یان لە بەیانیان یان لە شەودا ئەنجام دەدرێن بۆ ئەوەی سەرنج و چاوی میدیاکان لەسەر جوڵەکانیان نەبێت. سەرچاوەکە باسی لەوەش کردووە، ژمارەی سەربازانی ڕووسیا لە فڕۆکەخانەکە بەراورد بە پێش ڕووخانی ئەسەد، کەمیکردووە، بەڵام ڕووسیا لە مانگی ڕابردووەوە دەستی بەو جوڵانە کردووە. سەرچاوەکە پێشبینی کردووە کە لە ئێستادا نزیکەی 200 سەربازی ڕووسی لە فڕۆکەخانەی قامیشلۆ جێگیر کرابن.

بەڕێوەبەرایەتى کەشناسیی عێراق ڕایدەگەیەنێت ئەمڕۆ و سبەى پلەی گەرما لە ناوچەکانی باشوور بەرزدەبێت و لە ناوچەکانی ناوەڕاست و هەرێمی کوردستانیش کەمێک دادەبەزن. پێشبینی دەکرێت پلەی گەرمای سبەینێ لە هەرێمی کوردستان 45 پلە بەرزتر نەبێت و کۆتایی هەفتە ئەم شەپۆلی گەرمایە کۆتایی دێت. ئەمڕۆ دووشەممە عامر جابری، وتەبێژی دەستەی کەشناسی و بوومەلەرزەزانیی عێراق ڕاگەیاند، "ئەمڕۆ لە سەماوە، دیوانییە و ناسرییە پلەی گەرما دەگاتە 50 پلە، بەڵام لە پارێزگاکانی دیکە 49 و کەمتریش دەبێت." بەپێى پێشبینى کەشناسیی عێراق لە 15 پارێزگای عێراق پلەی گەرما لە سەروو 45 پلەی سیلیزییەوە دەبێت، ئەگەر هەیە نمەباران لە ناوچە شاخاوییەکانی باکووری بەسرە و رۆژهەڵاتی میسان ببارێت. پلەی گەرمای سێ لەو پارێزگایانەش دەگاتە 50 پلەی سیلیزی    ئەو شەپۆلی گەرمایەی عێراق و هەرێمی کوردستانی گرتووەتەوە، چەندین هەفتەیە بەردەوامە. عامر جابری گوتی، "شەپۆلی گەرمای ئەم جارە تاوەکو کۆتایی ئەم هەفتەیە بەردەوام دەبێت."   عامر جابری گوتیشی، "لە رۆژانی داهاتووشدا پلەی گەرما وەکو ئەمڕۆ دەبێت و گۆڕانکارییەکی ئەوتۆ روونادات، بەڵام لە هەفتەی داهاتووەوە پلەی گەرما دابەزێت."   بەگوێرەی کەشناسیی هەرێمی کوردستان، پلەی گەرمای سبەی سێشەممە بەم شێوەیە دەبێت:   هەولێر؛ 44 پلەی سیلیزی   سلێمانی؛ 41 پلەی سیلیزی دهۆک؛  42  پلەی سیلیزی کەرکووک؛ 45 پلەی سیلیزی   زاخۆ؛  43 پلەی سیلیزی هەڵەبجە؛ 42 پلەی سیلیزی سۆران؛  40 پلەی سیلیزی حاجی ئۆمەران؛ 31 پلەی سیلیزی گەرمیان؛ 44 پلەی سیلیزی  

وتەبێژی وەزارەتی دەرەوەی ئێران دووپاتی کردەوە کە وڵاتەکەی متمانەی بە ئەمریکا نییە، بەهۆى ئەوەى بەشێوەى ڕاستەوخۆو ناڕاستەوخۆش بەشدارى هێرش و شەرى ئیسرائیلیکردوە بەسەر وڵاتەکەمان. ئەمڕۆ دووشەممە ئیسماعیل باقایی، وتەبێژى وەزارەتى دەرەوەى ئیران، لە کۆنگرەیەکی ڕۆژنامەوانی هەفتانەیدا وتی: متمانەمان بە ئیدارەی ئەمریکا نییە. ئاماژەی بەوەشکرد، پێشتر جەختم لەوە کردۆتەوە، تەنانەت لە کاتی دانوستان لەگەڵ لایەنی ئەمریکیدا، متمانەمان پێیان نییە. وتەبێژی وەزارەتی دەرەوەی ئێران هەروەها ڕەتیکردەوە نەرویج میوانداری خولی داهاتووی دانوستانەکانی نێوان ئێران و ئەمریکا، یان ڕۆڵی ئەو وڵاتە لە نێوەندگیری نێوان هەردوولا پشتڕاست بکاتەوە. سەبارەت بە دانوستان لەگەڵ وڵاتانی ئەوروپی لەیارەى دۆسیەى ئەتۆمى، ئیسماعیل باقایی ڕوونیکردەوە کەئەوان وازیان نەهێناوه، وتیشی: ناتوانرێت بگوترێ وتووێژ لەگەڵ وڵاتانی ئەورووپایی وەستاوە، لە کۆبوونەوەی ئیستەنبوڵ کەڕۆژی هەینی دوو هەفتە لەمەوبەر بەڕێوەچوو، هەردوولا ڕێککەوتن لەسەر درێژەدان بەو دانوستانانە. ئەوەشى خستەڕوو تا ئێستا هیچ بڕیارێک سەبارەت بە کات و شوێنی قۆناغی داهاتوو نەدراوە. دووپاتی کردەوە کە پەیوەندیەکان بەردەوامن بۆ دیاریکردنی وادە و شوێنی کۆبوونەوەی داهاتوو. لەلایەکى دیکەوە عەباس عەراقچی وەزیری دەرەوەی ئێرانیش دوێنێ ڕوونی کردەوە کە پەیوەندی لەگەڵ لایەنی ئەوروپیدا نەوەستاوە. سەبارەت بە دانوستان لەگەڵ ئەمەریکا، ئاراغچی وتی "تا ئێستا هیچ بڕیارێک نەدراوە"، ڕەتیکردەوە ناوی هیچ وڵاتێک بخاتەڕوو کە میوانداری هەر دانوستانێکی ئەگەری بکات.  عەباس عراقچی، وەزیری دەرەوەی ئێران لە تۆڕی کۆمەڵایەتیی (تێلێگرام) نووسیویەتی: سبەی دووشەممە شاندێکی ئاژانسی نێودەوڵەتیی وزەی ئەتۆم سەردانی تاران دەکات و بۆ دیاریکردنی میکانیزمێک بۆ هەماهەنگی نێوانمان گفتوگۆ دەکەین. دەشڵێت: لە شاندەکە جێگری بەڕێوەبەری گشتیی ئاژانسەکە دەبێت. هاوکات وەزیری دەرەوەی ئێران ڕەتی کردەوە کە شاندەکە سەردانی دامەزراوە ئەتۆمییەکان بکات تاوەکوو دەگەنە ڕێککەوتنێک. چوارشەممە 6ـی ئابی 2025، عەباس عراقچی، وەزیری دەرەوەی ئێران، لە میانەی چاوپێکەوتنێکدا لەگەڵ تەلەڤزیۆنی فەرمیی ئێران، گوتی: بانگهێشتنامەیەک ئاراستەی جێگری بەڕێوەبەری گشتی ئاژانسی نێودەوڵەتیی وزەی ئەتۆم و نوێنەرانی ئاژانسەکە کراوە، بۆ ئەوەی سەردانی تاران بکەن، بۆ تاوتوێکردنی دانانی میکانیزمێکی نوێ بۆ هاوکاری و هەماهەنگیی نێوانمان. ڕوونیشی کردبووە، ئامانج لە سەردانی نوێنەرانی ئاژانسی نێودەوڵەتیی وزەی ئەتۆم بۆ تاران، بۆ ئەنجامدانی پشکنین بۆ دامەزراوە ئەتۆمییەکانمان نییە و هیچ مۆڵەتێکیشیان لەو بارەیەوە پێ نادرێت.

ئەنەس شەریف ئەو ڕۆژنامەنوسەى شەوى ڕابردوو لەبۆردومانێکدا کوژرا، سوپاى ئیسرائیل وەک سەرکردەیەکى حەماس ناوى دەبات و ڕایدەگەیەنێت: ئەو کەسە سەرکردەیەکی حەماس بووە، خۆی وەک ڕۆژنامەنووسێکی کەناڵى جەزیرە لە غەززە ناساندوە. بەپێى ڕاگەیەندراوەکەى سوپاى ئیسرائیل ئەوان چەندین بەڵگەنامەى هەواڵگرییان دەستکەوتووە پشتڕاستى ئەوەدەکەنەوە کە ئەنەس شەریف ڕۆڵی هەبووە لەو هێرشە موشەکییەکانەى کە کراوەتە سەر ئیسرائیل.   ئێمە ماوەیەکە بەدواى ئەنەس شەریفەوەین، دواجار لەڕێگەى چالاکیەى وردەوە ئەو کەسە کرایە ئامانج و هەوڵماندا کەمترین کەس ببێتە قوربانى لەو ڕوداوەدا، ئەمە بەشێکە لەڕونکردنەوەو ڕاگەیەندراوەکەى سوپاى ئیسرائیل. لە ماوەكانی رابردوودا، سوپای ئیسرائیل تۆمارێكی لەسەر ئەنەس شەریف بڵاوكردەوە  و رایگەیاند: ئەنەس شەریف ئەندامی حەماسە. لە 3ـی كانوونی یەكەمی 2013ـەوە وەك ئەندامی كەتیبەی رۆژەهەڵاتی جەبالییەی حەماس دەستبەكار بووە. پلەی ئەنەس بەرپرسی شانەیەكی تیرۆریستی بووە كە موشەكییان ئاراستەی ئیسرائیل كردووە، ئەوەشی لە ژێر ناوی رۆژنامەنوسیدا كردووە. بەگوێرەی ڕاگەیەندراوەکە ئەنەس ئەلشەریف سەرۆکی شانەیەکی شاراوەى حەماس بووە، پێشتر زانیاری هەواڵگری و چەندین بەڵگەی دۆزراوی لە کەرتی غەززە ئاشکرا کرا بووە شتڕاستی ئەوە دەکەنەوە ئەو ڕۆژنامەنوسە پەیوەندیی سەربازی بە حەماسەوە هەبووە. شەوى ڕابردوو بەڕێوەبەری کۆمەڵگەی پزیشکی شیفا لە غەززە، بڵاویکردەوە لە ئەنجامی بۆردومانێکی ئیسرائیل بۆ سەر خێمەی ڕۆژنامەنووسانی بەردەم نەخۆشخانەکە هەریەکە لە ئەنەس شەریف و محەمەد قریقە، پەیامنێرانی کەناڵی جەزیرە کوژراون. کەناڵی جەزیرەش ڕایگەیاند بەهۆى هەمان بۆردومانەوە شەش ڕۆژنامەنوسى دیکە  گیانیان لەدەستداوە لەنێو ئەوانەدا دوو وێنەگرو فۆتۆگرافەرى کەناڵى جەزیرەى تێدایە بەناوى ئیبراهیم زاهر و محەمەد نوفەل. هاوکات کەناڵەکە ئاماژەی بەوەشکردووە، تۆپبارانەکانی ئیسرائیل دەروازەی سەرەکی کۆمەڵگەی پزیشکی شیفایان لە شاری غەززە کردۆتە ئامانج. لە ماوەی شەڕی ئیسرائیل لەغەززە ژمارەیەک ڕۆژنامەنووسی کەناڵی جەزیرەیان کوشتووە لەوانە ئیسماعیل غول و حوسام شەبات. بەپێی راگەیەندراوەی جەزیرە، ستافەكەیان لە نزیك نەخۆشخانەی شیفا بە ئامانج گیراون. پێش ئەوەی بە ئامانج بگیرێت، ئەنەس شەریف لە بڵاوكراوەكیدا لە تۆڕی كۆمەڵایەتی "ئێكس" تۆمارێكی ڤیدیۆیی بڵاوكردووەتەوە و لەسەر نوسیوە: "بۆ ماوەی دوو كاتژمێرە ‌هێرش بەردەوامە." لەلایەکى دیکەوە، بەڕێوەبەری گشتی وەزارەتی تەندروستی غەززە ڕایدەگەیەنێت ئەنەس پێشتر پێی وتوە کە ئیسرائیل بەردەوام هەڕەشەی لێدەکات، ئەو وتیشى: ئەنەس و محەمەد شاهیدی کۆمەڵکوژییەکان بوون و ئاوێنەیەک بوون کە ڕەنگدانەوەی ئەو دڕندەییانەی لە غەززە ڕوودەدەن.  

ناوەندی راگەیاندن و چاپەمەنیی هێزەکانی پاراستنی گەل (هەپەگە) هەوالی گیانلەدەستدانی نوردەین سۆفیی بڵاوکردەوە و رایگەیاند، لە هێرشەکانى تورکیا هەریەکە لە نورەدین سۆفى و کۆچەرۆ ئورفا گیانیان لەدەستداوە. هەپەگە راشیگەیاند، نورەدین سۆفى لە 6ـى نیسانى 2021 لە چیاکانى هەرێمى کوردستان گیانی لەدەستداوە و هەروەها کۆچەرۆ ئورفا لە 4ـى تشرینى یەکەمى 2019 گیانی لەدەستداوە. هەروەها دەڵێت: هەپەگە ٤١هەمین ساڵیادی هەڵمەتی ١٥ـی ئابی پیرۆز کرد و ڕایگەیاند فەرماندەی ئەکادیمیای ئاپۆلۆ، کۆچەر ئورفا و پێشەنگی شۆڕشی ئازادیی ڕۆژئاوا، نووردەین سۆفی شەهید بوونە، هەپەگە گوتی: "لە ٤٢هەمین ساڵی تێکۆشانماندا بەبێ دوودڵی درێژە بە ڕێپێوانی عەگیدبوون دەدەین." ناوەندی ڕاگەیاندن و چاپەمەنی هەپەگە، فەرماندار کۆچەرۆ ئورفا و نوورەدین سۆفی وەک 'دڵسۆزترین هاوڕێی ڕێبەر ئاپۆ و شەڕڤانانی قارەمانی فەرماندە عەگید' پێناسە کردووە و  داوای کرد بە شێوەیەک کە شایستەیان بێت، بە بوێری، بە جۆش، مۆراڵ و هەڵوێستی خاوەنداریکردن لە شەهیدان یاد بکرێنەوە. ناوەندی پەیوەندی ڕۆژنامەوانی هەپەگە- هەپەگە-بەم، ڕۆژی دووشەممە 11ی ئاب لە بەیاننامەیەکدا ڕایگەیاند، "هەڤاڵ نورەدین سۆفی، پێشەنگی شۆڕشی ئازادی ڕۆژاڤا و گەلانی باکووری ڕۆژهەڵاتی سوریا، لە هێرشی دوژمن لە 6ی نیسانی 2021، لەکاتێکدا سەردانی فەرماندەیی بارەگای ناوەندی پاراستنی گەلمان لە چیاکان کردبوو، شەهید بوو". ساڵان، لەسەر بنەمای بینینی هاوڕێ کۆنەکان."  فەرماندەیی گشتیی یەپەگە لە بەیاننامەیەکدا دوای ڕاگەیاندنی شەهیدبوونی یەپەگە ڕایگەیاند، “بە ڕێزەوە یادی هەڤاڵ نورەدین سۆفی، فەرماندەی گەورە و ڕێبەری شۆڕشی ڕۆژاڤا دەکەینەوە”.  لە بەیاننامەکەدا ئەمانەی خوارەوە هاتووە؛  بە ڕێزەوە یادی هەڤاڵ نورەدین سۆفی فەرماندە و پێشەنگی شۆڕشی ڕۆژاڤامان دەکەینەوە کە لە ئەنجامی هێرشێکی سوپای داگیرکەری تورکیا لە ناوچەی بێرگەرێ سەر بە ناوچەی گارێ لە ٦ی نیسانی ٢٠٢١ لە کاتی سەردانی هەڤاڵانی پێشوویدا شەهید بوو. پرسە و سەرەخۆشی خۆمان ئاراستەی سەرجەم خەڵکی باکووری ڕۆژهەڵاتی سوریا و کوردستان و بەتایبەت بنەماڵە نیشتمانپەروەرە بەڕێزەکەی دەکەین. لەگەڵ دەستپێکردنی بەهاری عەرەبی لە ساڵی ٢٠١١ گۆڕانکاری مێژوویی لە ناوچەکەماندا دەستی پێکرد. ئەو خەڵکەی لە سوریا دەژین بە شێوەیەکی مەجازی لە ناوەندی ئەم پرۆسەیەدا بوون. ئێستا ناوچەکە بەرەو قۆناغێکی گۆڕانکاری قووڵ دەڕۆیشت. ئەم گۆڕانکارییە یان خەڵک دەهێنایە ناو سیستەمێکی ئازاد و دیموکراسی ڕاستەقینە یان دەیانخاتە ناو ئاژاوەیەکی قووڵترەوە. سیستەم و مۆدێلێکی نوێ بۆ سوریا پێویست بوو، وڵاتێک کە پێکهاتەیەکی کۆسمۆپۆلیتی هەبێت کە لە پێکهاتەکانی عەرەب، کورد، ئاشووری، ئەرمەنی، تورکمان و چەرکەسی پێکهاتبوو. لەو ماوەیەدا شۆڕشێکی جەماوەری لە ڕۆژاڤا بە سەرکردایەتی بزووتنەوەی ئازادیخوازی کورد ڕوویدا. خەڵکی ڕۆژاڤا، سەرەتا وەک یەکسەکە (پارتی بزووتنەوەی ناسیۆنالیست) و دواتر وەک هێزەکانی یەپەگە-یەپەژە خۆیان ڕێکخست، بوونە هێزی بەرگریی سەرەکی ناوچەکە. هەزاران ژن و پیاو بە خێرایی پەیوەست بوون بە هێزی بەرگریی ڕۆژاڤا کە لە دینامیکی خودی خەڵک پێکهاتبوو و دەستیان کرد بە بەرگریکردن لە ناوچەکەی خۆیان. لە ماوەیەکی کورتدا شۆڕشی ڕۆژاڤا گۆڕا بۆ شۆڕشێکی ئینتەرناسیۆنالیستی کە بەرگری لە نەک تەنها لە ناوچەکەی خۆی بەڵکو لە هەموو مرۆڤایەتیش دەکات، بەتایبەتی لە ڕێگەی خەباتی خۆی لە دژی گروپە جیهادییەکانی وەک نوسرە و داعش. شۆڕشی ڕۆژاڤا کە لە ١٩ی خاکەلێوەی ١٣٩٦ی هەتاوی ڕاگەیەندرا، وەک پێشەنگێکی ئازادی و دیموکراسی دەستی بە دامەزراندنی سیستمی خۆی کرد. سیستەمێکی بەدیل پێشکەش بەو ئاژاوەگێڕییە دەکات کە نەک تەنها لە سوریا بەڵکو لە سەرانسەری ناوچەکەدا پەرەی سەندووە. شۆڕشی ڕۆژاڤا بە گۆڕینی بۆ شۆڕشێکی هاوبەش بۆ گەلی سوریا، دەبووە ئەو ناوچەیە بنەڕەتییەی کە خەڵک هەستیان بە ئاسایش دەکرد. شۆڕشێکی گەل بوو دژ بە دەوڵەتە کۆنەپەرستەکانی هەرێم لە لایەک و دژی پێکهاتە جیهادیەکان لە لایەکی تر. شۆڕشی ڕۆژاڤا بە دامەزراندنی و سیستماتیکی هێزی بەرگری خۆی بە دینامیکی خۆیەوە، پێشەنگ بوو لە پەرەپێدانی سیستەمێکی ئازاد و دیموکراسی، حەسرەتێک بۆ چەندین سەدە بۆ خەڵکی ناوچەکە. شۆڕشی ڕۆژاڤا بەرهەمی هەوڵ و قارەمانانی گەورە بوو. شۆڕشی ئێمە بە هەزاران شەهید لە خۆڵەمێش خۆی ئاوەدان کردەوە. مێژوو بە فەرماندەی گەورە و جەنگاوەری قارەمان و گەلە خۆنەویستەکانمان نووسرایەوە. بێ گومان یەکێک لە پێشەنگەکانی شۆڕشەکەمان فەرماندەی گەورەمان، دۆستمان نورەدین سۆفییە. فەرماندە نورەدین سۆفی ساڵی 2013 هاتە ڕۆژاڤای زێدی خۆی و سەرکردایەتی شۆڕشەکەی کرد. ئەزمونی بەرفراوانی لە خەباتی ئازادیخوازی کورددا پەیدا کردبوو. بە هەردوو شارەزایی سەربازی و سیاسی، بەشدارییەکی زۆری لە سیستماتیککردنی شۆڕشی ڕۆژاڤا و بەردەوامیی بوونی شۆڕشی ڕۆژاڤادا کرد. ڕۆژاڤا شوێنێکی تایبەت بوو بۆ نورەدین سۆفی، بەو پێیەی ئەو خاکە بوو کە تێیدا گەورە بووە. لە ساڵی 1970 لە گوندی میشێرفێ لە قامیشلۆ لەدایک بووە. ئەو گوندەی کە تێیدا گەورە بووە، گوندێکی ڕەگەزی تێکەڵاوی کورد و عەرەب بووە. بنەماڵەکەی نیشتمانپەروەر بوون و نەریتە ئاینییەکانیان پاراست. هەروەها خاوەنی نەریتێکی خێزانیی بەهێزی ئەخلاقی کۆمەڵایەتی بوون. ئەو بنەماڵەیە لەناو پێکهاتەی عەرەب و ئاشوریدا ناسراو و قبوڵکراو بوو. گەنجێکی زۆر لە بازنەی ئەودا بەشدارییان لە تێکۆشانی ئازادیدا کرد. سۆفی لە فەرهەنگێکی کۆمەڵایەتی بەهێزدا گەورە بووە، خاوەنی سیفەتی نیشتمانپەروەری و کۆمەڵایەتی بەهێز بووە. بە هەستێکی چڕ و پڕ لە ناسنامەی کوردایەتی گەورە بووە. بە فەرهەنگ و ئەدەبی کوردی لە قاڵب دراوە. بۆیە حەزێکی زۆری بۆ ئەدەبی کوردی هەبوو. سۆفی لە واقیعی کۆمەڵگایەکدا گەورە بووە کە ساڵانێکی زۆر لە ژێر چەوساندنەوەی ڕژێمی بەعسدا ژیاوە. هەر لە تەمەنێکی بچووکەوە گەڕانێکی بۆ چارەسەری ستەمی ستاتیستی پەرەپێدا. هەر لە گەنجیەوە بەرکەوتەی سۆسیالیزم بوو. بە سروشت کەسێک بوو کە بەردەوام دەخوێندەوە و لێکۆڵینەوەی دەکرد. چەندین کتێبی خوێندووەتەوە، بەتایبەتی لەسەر فەلسەفەی سۆسیالیستی و سۆسیالیزمی زانستی و پەرەی بە بازنەیەکی هاوڕێی داوە. لە زانکۆی حەلەب فیزیا و بیرکاری خوێندووە. لە ساڵانی زانکۆییدا، تووشی بیری ئاپۆیستی بووە. ئەو بینیی کە ئاپۆیستەکان ئەو سۆسیالیزمە زانستییە پراکتیزە دەکەن کە بەردەوام لێکۆڵینەوەی لەسەر دەکرد. لەسەر ئەم بنەمایە لە ساڵی ١٩٩٠ پەیوەندی بە بزووتنەوەی ئازادیخوازی کوردەوە کردووە، لە ماوەی ٢٤ ساڵدا ئەزموونی سەربازی و سیاسی بەرچاوی لە بزووتنەوەی ئازادیی کورددا بەدەستهێناوە. لە ساڵی ٢٠١٣ بەدواوە ڕۆڵێکی بەرپرسیارانەی لە بنیاتنانی پرۆسەی شۆڕشگێڕیدا وەرگرت. بەشداری لە هەوڵێکی فرەلایەنەدا کردووە، بەشداری لە چالاکییە سیاسی، ئایدیۆلۆژی، دیپلۆماسی و سەربازییەکان کردووە. ئەو هەوڵەکانی لە سەرانسەری باکووری ڕۆژهەڵاتی سوریا بۆ بەدامەزراوەییکردنی TEV-DEM (پارتی دیموکراتی گەلی کۆماری) و سیستەمی کانتۆنەکان هەماهەنگ کرد. شارێک بۆ شارێکی تر گەشت دەکات، بەتایبەتی بۆ سیستماتیککردنی کاری کۆمۆنەکان و پەرلەمانەکان و پەیوەندی بە هەموو دامەزراوەکانەوە هەبووە. لە هەموو چالاکییەکانیدا لە نزیکەوە لەگەڵ خەڵکدا کاری کردووە. ڕۆحی لایەنگری کرێکاری لەلایەن خەڵکەوە ناسرا و قبوڵکرا. ناوبراو بە شێوەیەکی شەخسی باسی لە هەموو پرسە دامەزراوەیی و گشتیەکان کرد. هەرگیز پاڵپشتی خەڵکی نەدەکرد و وەک منداڵێک هەوڵی دۆزینەوەی چارەسەری کێشەکانیان نەدەدا. سروشتی پۆپۆلیستی و بیرکردنەوەی کۆمەڵایەتی کاریگەرییەکی قووڵی لەسەر هەموو ئەو کەسانە بەجێهێشت کە ڕووبەڕووی بووەوە. کەسێکی منداڵ بوو، و کەسێکی گەورە بوو. خاوەنی وتاردانێکی بەهێز بوو. کەسایەتی قووڵی فەلسەفی، مێژوویی، زانستی و ئایدیۆلۆژیی ڕۆشنبیری بە قووڵی کاریگەریی لەسەر هەموو ئەو کەسانە هەبوو کە ڕووبەڕووی دەبوونەوە، خەریکی هەوڵی شۆڕشگێڕانە بوون. کۆمەڵایەتیکردن لە ئامادەبوونی ئەودا گەشەسەند. لە زمانی هەمووان تێدەگەیشت و بە تەواوی دەیزانی لەگەڵ کێ باسی چی بکات. لە دامەزراندنی و پەرەپێدانی پارتی یەکێتی دیموکراتی نیشتمانی و هەوڵەکانی ئیدارەی خۆسەردا ڕۆڵێکی بەرچاوی هەبوو. ئەگەر ئەمڕۆ ئیدارەی خۆسەر وەک مۆدێلێکی بنەڕەتی لە سەرانسەری سوریادا بناسرێت، هاوڕێ سۆفی بەشدارییەکی بەرچاوی لەم کارەدا کردووە. ئەو ئەمەی بینی کە دێت و پاڵەوانی ئەم هەوڵانە بوو. هەرگیز نەوەستا، یەکگرتنی پێکهاتەکانی کورد، عەرەب، ئاشووری، ئەرمەنی، تورکمانی لە چوارچێوەی سیستەمێکی دیموکراسی و نیشتمانیدا مسۆگەر کرد. هەروەها سەرکردایەتی هەوڵەکانی بەرگری کرد، کە یەکێکە لە پایە گرنگەکانی هەوڵەکانی بیناسازی. بە تایبەتی ڕۆڵی سەرەکی هەبوو لە پەرەپێدانی یەپەگە-یەپەژە، هێزی پاراستنی گەلەکەمان. ئەو هەوڵەکانی جەنگی هەماهەنگ دەکرد، بەتایبەتی لەو قۆناغانەی کە داعش و چەتەکانی نوسرە هێرشە داگیرکارییەکانیان چڕتر دەکردەوە. بە ئەزموونە سەربازییە درێژخایەنەکەی و لێهاتوویی فەرماندەیی، پەرەپێدانی هەوڵەکانی بەرگری مسۆگەر کرد. لەگەڵ چڕبوونەوەی هێرشەکانی داعش و ئەلنوسرە، هێزەکانی یەپەگە-یەپەژە هێرشی زۆریان پەرەپێدا. بەرپرسیارێتی ڕاستەوخۆ و قووڵی لە هێرشەکانی تیل هێمیس و تیل باراک کە لەو ساڵانەدا پەرەی سەند، شەڕی جازا، هێرشی تیل حمیس- تۆلهیلدان، هێرشی تووڕەیی فورات لە ڕەقە، هێرشی باگێرا سیزیرێ لە دێرەزۆر و ئۆپەراسیۆنەکانی نەهێشتنی داعش لە باغۆز لە ئەستۆ گرت. هەروەها لە کاتی هێرشی داعش بۆ سەر کۆبانی ڕۆڵێکی کارای هەبوو لە بەڕێوەبردنی شەڕی خۆڕاگریدا. هەروەها ڕاستەوخۆ هەماهەنگی ئەو هەوڵە بەرخۆدانانەی کرد کە لە دژی هێرشی چەتەکان لە حەلەب و عەفرین پەرەی سەند. هەروەها لە کاتی هێرشە داگیرکارییەکانی دەوڵەتی تورک بۆ سەر عەفرین، سەرێکانیە و گیرسپی، لە ئاستی فەرماندەییدا شەڕی هەماهەنگی کردووە. فەرماندە سۆفی ڕۆڵی سەرەکی هەبوو لە هەوڵێکی بەرچاو بۆ دامەزراندنی سیستەمێکی بەرگری هاوبەش بۆ هەموو گەلانی ئەم ناوچەیە. لەسەر ئەو بنەمایە، بە شێوەیەکی شەخسیی ڕۆڵی هەبوو لە دامەزراندنی هێزی بەرگری هاوبەشی خەڵکی باکووری ڕۆژهەڵاتی سوریا لە ساڵی ٢٠١٥دا. لە ساڵی ٢٠١٦ و لە ماوەی زیادبوونی هێرشەکانی هەردوو چەتەکە و دەوڵەتی داگیرکەری تورکیا، وەک فەرماندەیەکی یەپەگە بەرپرسیارێتی سەرەکی ئۆپەراسیۆنە سەربازییەکانی لە ئەستۆ گرت. لە قۆناغەکانی پەرەسەندنی هێرشەکانی داعشدا، شارەزایی تاکتیکی و ئەزموونی سەربازیی بەشدارییەکی بەرچاوی هەبوو لە تێکشکاندنی داعش لە سەرتاسەری باکوری ڕۆژهەڵاتی سوریا. فەرماندەیەکی هەمەلایەنە بوو لە شەڕدا. هۆشیاری و ئەزموونی قووڵی لەگەڵ دەوڵەمەندی تاکتیکیدا تێکەڵ بوو. بە ئامادەبوونی ئەو شەڕڤانان هەستیان بە سەلامەتی دەکرد. تەنانەت لە سەختترین ساتەکانیشدا هاوڕێ سۆفی چارەسەرێکی بۆ دەدۆزییەوە. هەرگیز بێ چارەسەر و بەدیل نەمایەوە. لە هەموو گفتوگۆیەکدا ڕاوێژ بە هاوکارەکانی دەکرد و لەسەر بنەمای ئەو بڕیارە دەگەیشتە بڕیارێک. لە بڕیارەکانیدا ڕوون و بوێر بوو. فەرماندە و شەڕکەرێکی تیژ بوو. هەرگیز درێغی نەدەکرد. کارەکتەری سۆسیالیستی هاوڕێ سۆفی لە ڕوانگەی ڕزگاری ژندا دیار بوو. ئەو سات بە سات هاوڕێیەتییەکی ڕاستەقینە و زەمینەسازی لەگەڵ ژناندا دەژیا. هاوڕێ سۆفی دانپێدانانی ئیرادەی ژنان و کارکردن لەگەڵیان و ژیان بەپێی بنەماکانی ژنان کردە پرەنسیپ. لەهەردوو هەوڵی بنیاتنانی کۆمەڵایەتی و هەم لە پرۆسەی دامەزراندنی یەپەژە کە هێزی پاراستنی ژنان وەک سوپایە، هاوکاری ژنانی کردووە. هاوڕێی ژنانی ئازاد بوو. هەرگیز بە شێوەیەکی ئاسایی لە ڕزگاری ژن نزیک نەبووەتەوە و بووە هاودەمی ڕزگاری ژنی ئازاد. هەڤاڵ سۆفی جگە لە هەموو سیفەتە شۆڕشگێڕییەکانی، بە سیمای ئینتەرناسیۆنالیستی خۆی وەک فەرماندەیەک جیا دەکردەوە. لە سەردەمی خەباتی دژ بە داعش، سەدان دۆستی ئینتەرناسیۆنالیست لە سەرانسەری جیهانەوە پەیوەندییان بە خەباتی ئێمەوە کرد. هاوڕێ سۆفی بە شێوەیەکی شەخسی لەگەڵ هەر دۆستێکی ئینتەرناسیۆنالیست خەریک بوو، هەوڵی دەدا بەهێزتریان بکات بۆ ئەوەی بەهێزتر بەشداری لە خەباتدا بکەن. هەستی بەو واقیعە کۆمەڵایەتی و کۆمەڵناسییە دەکرد کە هەر هاوڕێیەک لێیەوە هاتبوو، بە شێوەیەکی کاریگەر قسەی لەگەڵ دڵیان دەکرد. هەڤاڵ سۆفی فەرماندەیەک بوو کە لە هەموو ڕوویەکەوە جێپەنجەی خۆی لەسەر خەباتی ئێمە بەجێهێشت. وەک فەرماندەیەکی پێشەنگ و نموونەیی لە هەردوو بنیاتنانی کۆمەڵایەتی و هەوڵی سەربازیدا جێپەنجەی لەسەر مێشک و دڵمان بەجێهێشت. شۆڕشگێڕێک بوو کە قسە و کردارەکانی یەک بوون، بە ڕێپێوانێکی شۆڕشگێڕانەی جێگیرەوە. پیاوێکی خاوەن کارەکتەری کۆمەڵایەتی نایاب بوو. هەرگیز سازشی لەسەر حەماسەت و حەماسەتی ژیانی نەکرد. هەرگیز گەشەسەندنی هزری خۆی ڕانەگرت. هەمیشە خۆی دەخوێندەوە و خۆی پەروەردە دەکرد. هەم خۆی و هەم هەڤاڵەکانی پەروەردە کردووە. بوو بە مامۆستا بۆ هەر هەڤاڵێک کە لەگەڵیدا کار دەکات. ڕۆشنبیر بوو. بەردەوام لەگەڵ هاوکارەکانی مشتومڕی دەکرد، هەمیشە دەخوێندەوە. لێکۆڵینەوەی لە هەموو بابەتێک دەکرد کە سەرنجی ڕاکێشا. لە سایەی ئەو خەسڵەتانەدا کە بوو بە شێوازێکی ژیان، بوو بە سۆسیالیستی ڕاستەقینە. لە کاتێکدا بە قووڵی پابەند بوو بەو بەهایانەی کە دروستی کردبوو، بەردەوام بەدوای شتی نوێدا دەگەڕا. هەرگیز بێ ئارام نەبووە. هەروەها کەسایەتییەکی نموونەیی بوو لە هەردوو کاری فیکری و جەستەیی. لەگەڵ هیچ قاڵبێکدا نەدەگونجا. بەردەوام چالاک بوو. هەموو ساتێک بۆ خەبات دەژیا. ئەو و هاوکارەکانی بەکۆمەڵ کاریان دەکرد، وەک تیمێک. فەرماندەیەکی سۆسیالیستی بوو کە شێوازی بەڕێوەبردنی بەکۆمەڵی خستە بواری جێبەجێکردنەوە. هەرگیز پێداگری لەسەر هەڵوێستی خۆی نەدەکرد و بەهایەکی زۆری بە بۆچوونی هەر هەڤاڵێک دانا. ڕۆحانیەت بۆ دۆستی سۆفی زۆر پێویست بوو. بەهایەکی زۆری بە ئەدەب و هونەر و دروستکراوەکانی خەبات دانا. پڕوپاگەندەکارێکی ڕاستەقینە بوو. قسەخۆشییەکەی بەهێز بوو و بە تەواوی دەیزانی چۆن قسە بکات. فەلسەفەی ژیانی گرتەبەر کە هەموو ئەو کەسانەی کە چاویان پێی دەکەوێت سەربخات و بەشدارییان لە خەباتدا کرد. کاریگەرییەکی لەبیرنەکراوی لەسەر هەموو ئەو کەسانە بەجێهێشت کە چاویان پێی کەوتبوو، بەجۆرێک کە جێگەیەکی لە مێشک و دڵی مرۆڤەکاندا هەڵکەند. بە حەیا و ڕاستگۆیی و دڵسۆزی و بەها ئەخلاقییە شۆڕشگێڕییەکانی، سەرکەوتوو بوو لەوەی لە هەموو ژینگەیەکدا کە ڕووبەڕووی بووەوە، ببێتە فەرماندەیەکی نموونەیی   ڕاگەیاندراوەکەی ناوەندی ڕاگەیاندن و چاپەمەنی هەپەگە بەم شێوەیەیە: "جەژنی ژیانەوە نەتەوەیی و ٤١هەمین ساڵیادی هەڵمەتی ١٥ـی ئابی مەزن، کە کۆتای بە فەرمانی قڕکردنی کوردان هێنا، شەڕی هەبوون و ئازادی دەستپێکرد و ژیانەوەی گەلەکەمانی پێکهێنا لە ڕێبەر ئاپۆ، بنەماڵەی هێژای شەهیدانمان، گەلی کوردی وڵاتپارێزمان، دۆستانمان کە لە هەموو لایەکی جیهانەوە پشتیوانی تێکۆشانمانن و لە هەموو هاوڕێیانمان پیرۆز بێت. هەڵمەتی مەزنی ١٥ـی ئاب لە هەلوومەرجێکدا سەریهەڵدا کە نکۆڵی لە زمان، ناسنامە و هەبوونی کوردان دەکرا، هەموو بەهاکانی پێشکەشی تاڵانکاری کرابوو، کوردستان بە تەواوەتی لەژێر داگیرکاری و تاریکایەتییدا بوو. هەڵمەتی مێژوویی ڕێبەر ئاپۆ، درووستبوونی پەکەکە، پێشخستنی ئاگری بەرخۆدان لە لایەن هاوڕێ مەزڵوم دۆغان، برەوسەندنی ئەم بەرخۆدانە لە کەسێتی چوارینەکە و بەرخۆدانی ١٤ـی تەممووزدا، بووە بنەمای هەڵمەتی ١٥ـی ئابی ١٩٨٤. بە 'یەکەمین فیشەک'ەوە کە بۆ تێکشکاندنی ئەو میتینگەرییە قورسەی سەر گەلی کورد بە پێشەنگایەتی فەرماندە عەگید لە ١٥ـی ئاب دا تەقێندرا، بووە دەستپێکردنی شەڕی هەبوون و ئازادیمان، ئەمەش بۆ کورد و کوردستان بووە لە دایکبوونێک. لە سەردەمێکدا کەس خەیاڵیشی نەدەکرد فیشەکێک بنێت بە میتینگەری، داگیرکاری و جونتای فاشیستی ١٢ـی ئەیلوول، دەستپێکردنی چالاکییەکی لەم شێوەیە قارەمانی و تێکۆشانی گەریلا بووە هۆکارێک گەلی کورد لە هەموو لایەنێکەوە بێتەوە سەرخۆی و هەستێتە سەرپێ. گەلەکەمان کە بە ئیرادەی ئاپۆییەوە لە خەیاڵەکانی خۆییەوە سەرلەنوێ ئافراند، بە تێکۆشانی مافدار و ڕەوای خۆییەوە زنجیری کۆیلایەتی پساند، دواکەوتوویی لەناوبرد و ڕێپێوانێکی قارەمانانەی دەستپێکرد کە بەبێ پچڕان درێژ بووەوە. ساڵی ٤٢هەمین پرۆسەیەکی  شۆرشگێڕی ئافراند قەڵەمبازی ١٥ـی ئاب وێڕای لایەنە سەرکەوتوو و ئەنجامگیرییە سەربازییەکانی، لە نێو گەلی کورددا ژیانەوەی کۆمەڵایەتی و نەتەوەیی هێنایە ئارا، بووە ئافرێنەری هیوا و ئازادی. تێکۆشانی مێژوویی لەسەر بنەمای ئەم باوەڕی و هیوایە بەڕێوەبرا، وا ٤١ی ساڵی پڕکردەوە و پێی نایە ٤٢ ساڵەی تێکۆشانەوە، لە کوردستاندا ڕێگەی بەڕووی شۆڕشێکی کۆمەڵایەتی، زیهینی، چاندی و ئازادی ژن کردەوە. شۆڕشی ژیانەوە لە هەر جێگەیەک کە کوردی لێیە، لە ڕووی فیکری، کۆمەڵایەتی و دیموکراتیکییەوە پرۆسەیەکی شۆڕشگێڕی لەگەڵ خۆییدا هێنا. ژنانی کوردی ئازاد کە بە شۆڕشی ژیانەو زیندووبوونەوە، لەمڕۆدا بوون بە ئیلهام بۆ ژنانی جیهان و وەرچەرخاون بۆ پێشەنگی ژیانی ئازاد کە بووە بە مەراق و  تامەزرۆیی هەموو کەسێک و بەهای خۆی پێک دێنێت. ئەم پێشکەوتنە کە لەلایەن ڕێبەر ئاپۆوە وەک 'شۆڕش لەناو شۆڕش دا' پێناسەکراوە، کوردایەتییەکی نوێیە کە ئیدی هەموو کەسێک خاوەنداری لێ دەکات، مرۆڤی کوردی ئازاد، بەها بەرزەکان، هۆشمەندی و ڕۆحی ئازادی کوردی ئافراند. گەر لەمڕۆدا باسی کورد، کوردایەتی، کوردستان و بەهاکانی کوردستان دەکرێت، باس لە بڵندی ئەم بەهایانە دەکرێت، بێگومان هەڵمەتی ١٥ـی ئاب و ڕۆڵی تێکۆشانی چەکداری کاریگەرە کە بە هەزاران گەریلا لە پێناویدا شەهید بوون. لە کەسێتی فەرماندە عەگید دا هەموو شەهیدانی ئەزیزمان بە پێزانین و منەتدارییەوە یاد دەکەینەوە کە ڕابردوویان مانادار کردووین، ئێستامانیان ئافراند و بناغەی ئایندەمان دادەڕێژنەوە.