هاوڵاتی زەكی محەمەد چەلەبی، پەنابەری سیاسیی باكووری كوردستان و خاوەنی ڕێستۆرانتی دەنیز لە شاری سلێمانی، كە شەوی ڕابردوو تەقەی لێكرا، كەمێك پێش ئێستا گیانی لەدەستدا. میدیای رۆژنیوز بڵاویكردووەتەوە كە"درەنگانی شەوی ڕابردوو، زەكی محەمەد چەلەبی، خاوەنی ڕێستۆرانتی دەنیز، كە خەڵكی باكووری كوردستانە، لەلایەن میتی تورك و بە هاوكاریی پارتی، لە شەقامی بەختیاریی شاری سلێمانی درایە بەر دەستڕێژی گولـلە و بە سەختیی برینداركرا". هەروەها ئاماژە بەوە كراوە كە دوای ئەنجامدانی چەند نەشتەرگەرییەك، زەكی محەمەد كەمێك بەر لە ئێستا لە نەخۆشخانەی شار لە شاری سلێمانی گیانی لەدەستدا. محەمەد زەکی چەلەبی ئەندامی پارتی دیموکراتی گەلان (هەدەپە) و ئەندامی رێکخراوی کرێکارانی میزۆپۆتامیا بووە لە باکوری و کوردستان و لە سلێمانی خاوەنی رێستۆرانتێک بوو. پێشتر موسلیم كاپڵان، سەرۆكی ڕێكخراوی كرێكارانی میزۆپۆتامیا رایگەیاند:" ئەوە هێرشێكی تیرۆرستیە هاوشێوەی هێرشەكانی دیكە بۆسەر ژمارەیەك هاوڵاتیمان، كە پێشتر ئەنجامدراوە". لە ئێستا هاوڕێ و كەسوكاری لەبەردەم نەخۆشخانەی شار كۆبوونەتەوە، بە مەبەستی وەرگرتنەوەی تەرمەكەی.
هاوڵاتی زانیاری نوێ لەبارەی روداوی تەقەكردن لەخاوەنی رێستۆرانتەكەی دەنیز لەسلێمانی ئاشكرا دەكرێت و ئەندامێكی هەدەپە داوا لە یەكێتی نیشتمانی كوردستان دەكات هەڵوێستی جدی هەبێت و بێتە دەنگ. موسلیم قاپڵان ئەندامی هەدەپە لەكۆنگرەیەكی ڕۆژنامەوانیدا لەبەردەم نەخۆشخانەی شار، "زۆر بەداخەوە ئەمكاتەی قسە لەگەڵ ئێوە دەكەم، كادیرێكی دیكەمان كە ئەندامی هەدەپەیە لەشاری دهۆك تەقەی لێكراوەو بەداخەوە تیرۆركراوە". قاپڵان راشیگەیاند:"وەك خەڵكی باكورو هەدەپە لەسلێمانی دەژین، ڕووداوەكەی شەوی ڕابردووش یەكەمجار نییەو ئەمە بووە سێیەمین ڕوداوی هێرشكردنەسەر ئێمە لەسلێمانی، هەموو ئەو هێرشانەی ڕویانداوە تیرۆریستین، بۆیە داوا لەیەكێتی نیشتیمانی كوردستان دەكەین لەسەر ئەو ڕووداوانە هەڵوێستی جدی هەبێت‌و بێتەدەنگ". ناوبراو ئەوەشی دووپاتكردەوە ئەگەر یەكێتی ڕێگریی لەهێرشكردنەسەریان نەكات، "ئەوا بەدڵنیاییەوە ئێمە مافی بەرگری لەخۆمان پەیڕەو دەكەین‌و وەڵامی هەر دەستدرێژیەك دەدەینەوە كە بكرێتە سەرمان"، بەڵام سەرەتا داوا لەیەكێتی دەكەن میوانەكانی خۆی لەسلێمانی بپارێزێت. كاتژمێر 11ی دوێنێ شەو لەشاری سلێمانی هێرشكرایەسەر محەمەد چەلەبی كە خاوەنی رێستۆرانتی دەنیز لە شەقامی سەرەكی بەختیاری لەسلێمانی و خەڵكی باكوری كوردستانەو بەوتەی قاپڵان ئەندامی هەدەپەشەو سێ فیشەكی بەركەوتووە، وەكو ئەندامەكەی هەدەپە ئاشكرایكرد "تائێستا محەمەد چەلەبی دووجار نەشتەگەریی بۆكراوەو بێهۆشە، بۆیە لەبەرامبەر هەموو ئەوانەشی ڕوودەدەن ئێمە توركیا تۆمەتبار دەكەین‌و ڕایدەگەیەنین دەستی توركیای لەپشتەوەیە".
هاوڵاتی نوێنەری تایبەتی نەتەوەیەكگرتوەكان لەعێراق پەیامێك ئاراستەی پارتی‌و یەكێتی دەكات‌و ڕایگەیاند:"هەرێمی كوردستان قسەكانی ساڵێك پێش ئێستای منیان بەهەند وەرنەگرت". جنین پلاسخارت لەكۆبونەوەیەكی تایبەتی ئەنجومەنی ئاسایشی نێودەوڵەتی ڕایگەیاند: "پەیوەندیەكانی نێوان بەغداو هەولێر خراپن‌و هۆكارەكەشی نەمانی متمانەیە". هەروەها راشیگەیاند:" ساڵێك پێش ئێستا هۆشداریم بەسەركردەكانی هەرێمدا كە ناكۆكیەكانیان وەلاوەبنێن‌و داواكانیان بەهەند وەرنەگرت، بۆیە ئێستا خەڵك باجەكەی دەدات و لە دۆخێكی خراپدان و وڵاتانیش فراوانتر دەستیان خستۆتە كاروبارەكانی هەرێمەوە". نوێنەری تایبەتی نەتەوەیەكگرتوەكان لەعێراق ئەوەشی دووپاتكردەوە كە پێویستە "سەركردەكانی كورد ناكۆكەكانیان وەلاوەبنێن‌و ناوچەی زەردو سەوز نەمێنێت، بەڵام نەك ئەوە نەكراوە، ئێستا دۆخەكە خراپترە". لە ساڵی ڕابردوو لەهەولێر، پلاسخارت نوێنەری تایبەتی نەتەوەیەكگرتوەكان لەبەردەم بەرپرسانی هەرێم ڕایگەیاند:" مەترسی لەسەر قەوارەی هەرێمی كوردستان هەیە"، بەڵام سەركردایەتی لایەنەكان بەتایبەت پارتی و یەكێتی وەك ئەو دەڵێت گوێیان بە هۆشیارییەكەی ئەو نەداوە. هاوكات، ماتی‌و تۆلەر، باڵوێزی ئەمریكا لەعێراق بەبۆنەی كۆتایی هاتنی ئەركەكانی هەمان هۆشداری پلاسخارتی دا بە لایەنە سیاسییەكان و لەگەڵ بەرپرسانی باڵای هەرێم كۆبۆتەوەو هۆشاری پێداون.
عه‌مار عه‌زیز ره‌نج عومه‌ر، ئه‌و شاخه‌وانه‌ى پێش دوو مانگ بڕیاریدا بچێته سه‌ر چیاى ئێڤێرێست و له‌وێ ئاڵاى کوردستان هه‌ڵبکات، پاش گه‌یشتنى به‌هۆى به‌فرو سه‌رماوه بینایى چاوێکى خۆى له‌ده‌ستداوه‌و هاوسه‌ره‌که‌ى بۆ هاوڵاتى ده‌ڵێت چاره‌سه‌رى بینایى بۆ ده‌کرێت. شاخى ئێڤێرێست، ده‌که‌وێته سنورى وڵاتى نیپاڵ له‌زنجیره چیاکانى هیمالایه‌و به‌رزترین شاخه له‌هه‌موو جیهان که به‌رزیه‌که‌ى ده‌گاته هه‌شت هه‌زارو 848 هه‌زار مه‌تر، پله‌ى گه‌رما له‌سه‌ر ئه‌و شاخه ده‌گاته 36 پله له‌ژێر سفر له‌وه‌رزى زستاندا و 19 پله له‌ژێر سفر له‌وه‌رزى هاویندا. رێژین ئه‌حمه‌د، هاوسه‌رى ره‌نج عومه‌ر، له‌لێدوانێکدا به‌هاوڵاتى وت:" دۆخى ته‌ندروستى ره‌نج له چیاى ئێڤێرێست به‌ته‌واوى خراپ بووه‌و به‌هه‌لیکۆپته‌رێکى تایبه‌ت له‌سه‌ر چیا هێنراوه‌ته خوارێ و ئێستا له‌نه‌خۆشخانه‌یه‌کى شارى کاتماندۆ ، پایته‌ختى وڵاتى نیپاڵ له‌ژێر چاودێرى پزیشکدایه، به‌داخه‌وه به‌هۆى به‌فر و سه‌رماوه بیانى چاوى راستى له‌ده‌ستداوه‌و چاوه‌که‌ى دیکه‌شى تاریک بووه". "زۆرینه‌ى ئه‌وانه‌ى سه‌ردانى چیایه‌که ده‌که‌ن تووشى ئه‌م نه‌خۆشیه ده‌بن، به‌ڵام چاره‌سه‌ر ده‌بن، چونکه نه‌خۆشیه‌کى کاتییه ، ته‌نها له‌مساڵدا 3 بۆ 4 که‌س له هاوڕێکانى ره‌نج عومه‌ر گیانى خۆیان له‌ده‌ستداوه"، هاوسه‌رى ره‌نج واى وت. چوون به‌ره‌و چیاى ئێڤێرێست به دوو قۆناغه، له‌مانگه‌کانى 9 و 10، 11، ساڵى 2021، 100 که‌س ناوى خۆیان نووسى بۆ گه‌یشتن به‌سه‌ر لوتکه‌ى ئێڤێرێست و راهێنان به‌و 100 که‌سه کرا، 50 که‌سیان هه‌ڵَبژارد، له‌م ژماره‌یه ره‌نج عومه‌ر حه‌وته‌م که‌س بووه‌و له‌قۆناغى یه‌که‌م پێنج ده‌فته‌ر دۆلارى خه‌رج کردووه وه‌ک هاوسه‌ره‌که‌ى ده‌ڵێت و له‌قوناغى دووه‌میشدا که له‌مانگى ئاداره‌وه به‌ڕێکه‌وتووه نزیکه‌ى 12 ده‌فته‌ر دۆلارى خه‌رج کردووه‌و بڕیاره له‌سه‌ره‌تاى مانگى حوزه‌یران بگه‌ڕێته‌وه بۆ شارى دهۆک. رێژین ئه‌حمه‌د وتیشى:"ره‌نج دیدارى هه‌بووه له‌گه‌ڵ کاک مه‌سعود بارزانى و ئاڵایه‌کى کوردستانى پێداوه‌و ره‌نج به‌ڵێنى به‌کاک مه‌سعود دا ئاڵاى کوردستان بگه‌یه‌نێته سه‌ر چیاکه". هاوکات، ئه‌وه‌شى روونکرده‌وه که نێچیرڤان بارزانى، سه‌رۆکى هه‌رێمى کوردستان ته‌نها بۆ قوناغى یه‌که‌م هاوکارى دارایى ره‌نجى کردووه، به‌ڵام بۆ قوناغى دووه‌م هێشتا هیچ که‌سێک هاوکارى نه‌کردووه.
هاوڵاتى سکرتێرى گشتیى ناتۆ به فه‌رمى داواکارییه‌که‌ى سوید وفینلانداى بۆ به‌ئه‌ندامبوونيان له په‌یمانى باکورى ئه‌تڵه‌سى (ناتۆ)وه‌رگرت. ئه‌مڕۆ چوارشه‌ممه 18ى ئایارى 2022، یه‌نس ستۆلتنبێرگ، سکرتێرى گشتیى ناتۆ داواکارى ئه‌و دوو وڵاته‌ى وه‌رگرت و رایگه‌یاند" هه‌نگاوێکى مێژوویه‌و ئه‌ندامانى ناتۆ تاوتوێى ده‌که‌ن". دواى له‌شکرکێشى رووسیا بۆ سه‌ر ئۆکرانیا گۆڕانکارییه‌کى گه‌وره له سیاسه‌تى بێلایه‌نیى سه‌ربازیى ئه‌و دوو وڵاته دروست بووه و ئه‌مڕۆ به فه‌رمى داوایان له ناتۆ کردووه، له هاوپه‌یمانێتییه‌که قبووڵیان بکه‌ن. هه‌موو ئه‌ندامانى دیکه‌ى ناتۆ ره‌زامه‌ندیان ده‌ربریووه بۆ ئه‌و دوو وڵاته، ته‌نها تورکیا تێبینى له‌سه‌ر به ئه‌ندامبوونى سوید وفینلاندا هه‌یه و هۆکاره‌که‌شى بۆ بوونى چالاکییه‌کانى پارتى کرێکارانى کوردستان و داڵده‌دانى ئه‌ندامانى فتحوڵا گوله‌ن گه‌راندووه‌ته‌وه. هاتنی ئەم دوو وڵاتە خاوەن جیۆسیاسیە گرنگەی ئەوروپا بۆ ناو ناتۆ، پیگەی تورکیا لاواز دەکات و دەریای بەڵتیك بەتەواوی بەڕوی ڕوسیادا دا دەخات. په‌یمانى باکورى ئه‌تڵه‌سى (ناتۆ) 30 ئه‌ندامى له‌خۆى گرتووه‌و هه‌ماهه‌نگى سه‌ربازى و هه‌واڵگرى له‌نێوانیاندا هه‌یه‌و ئه‌مریکا پێشه‌وایه‌تى ده‌کات.
له‌یال ئه‌حمه‌د وته‌بێژى وه‌زاره‌تى ته‌ندروستى حکومه‌تى هه‌رێم ئه‌وه دووپاتده‌کاته‌وه که تائێستا یه‌ک حاڵه‌تى تاى خوێنبه‌ربوون بوونى هه‌یه‌و رێژه‌ى گیانله‌ده‌ستدانیش به‌کۆرۆنا گه‌یشتووه‌ته سفر، کوشتارگه‌ى سلێمانیش له‌باره‌ى تاى خوێنبه‌ربوونه‌وه هۆشدارى ده‌داته خه‌ڵک. ئاسۆ حه‌وێزی وته‌بێژی وه‌زاره‌تی ته‌ندروستی حکومه‌تى هه‌رێم له‌لێدوانێکدا به‌هاوڵاتى وت:" ده‌توانین بڵێین رێژه‌ی مردن به‌ڤایرۆسی کۆرۆنا چه‌ند رۆژێکه گه‌یشتووەته حاڵه‌تی سفرو رێژه‌ی تووشبوونیش به په‌تاکه زۆر نزمه ده‌توانین بڵێین له‌سه‌دا یه‌ک پۆینت یه‌ک، به‌ڵام له‌به‌رئه‌وه‌ی حاڵه‌تی پۆزه‌تیڤمان هه‌یه که‌واته ڤایرۆسه‌که هه‌رماوه، به‌ڵام وه‌ک پێشتر نییه". هه‌روه‌ها باسى له‌وه‌شکرد وه‌رگرتنی ڤاکسینی کۆرۆنا هه‌رماوه‌و ژه‌می دووه‌م و سێیه‌می له‌کاتی خۆیدا وه‌رده‌گیرێت بۆ راییکردنی کاروباری رۆژانه‌ی هاووڵاتیان ده‌بێت ڤاکسینت پێبێت، وتیشى:" ئه‌وه بڕیاری لیژنه‌ی باڵای رووبه‌ڕووبوونه‌وه‌ی کۆرۆنایه‌و کار به‌و بڕیاره ده‌کرێت و به‌رده‌وام ده‌بێت تا کۆبوونه‌وه‌یه‌کی تر ئه‌نجام ده‌درێت". وته‌بێژى وه‌زاره‌تى ته‌ندروستى ئه‌وه‌شى خسته‌ڕوو که له‌کۆتایی مانگی نیسانى رابردوو، به‌واژۆی وه‌زیری ته‌ندروستی رێنماییان بۆ گشت به‌ڕێوه‌به‌رایه‌تییه‌کان و به‌شه په‌یوه‌ندیداره‌کان ناردووه که خۆپارێزی له‌م تای خوێن به‌ربوونه ئه‌نجامبدرێت. " ئه‌م تای خوێن به‌ربوونه له‌پێشتردا هه‌بووه، به‌ڵام که حاڵه‌ته‌کان زیاد ده‌کات پێویسته رێنمایی و هۆشیاری به‌خه‌ڵک بدرێت تا خۆیان بپارێزن، ته‌نها یه‌ک حاڵه‌ت تۆمار کراوه ئه‌ویش له‌شاری هه‌ولێره ". له‌گه‌رمیان نه‌خۆشخانه‌یه‌کى تایبه‌ت به‌کۆرۆنا گۆڕدرا بۆ نه‌خۆشخانه‌ى هه‌ناوى، ئه‌وه‌ش وه‌ک کۆتایى هاتن به نه‌خۆشانى کۆرۆنا له‌گه‌رمیان وه‌سف ده‌کرێت. سیروان محه‌مه‌د، به‌ڕێوه‌به‌ری گشتی ته‌ندروستی گه‌رمیان له‌لێدوانێکدا به‌هاوڵاتی وت: "نه‌خۆشخانه‌ی قه‌ڵا له‌که‌لار که‌پێشتر بۆ نه‌خۆشانی کۆرۆنا ته‌رخانکرابوو کراوه بە نه‌خۆشخانه‌یه‌کی چاودێری ورد‌و قه‌سته‌ره‌ی دڵ، به‌ڵام له‌ئێستادا یه‌ک قاوشی بۆ نه‌خۆشانی هه‌ناوی به‌کارده‌هێنرێت". هه‌روه‌ها پێشیوابوو گۆڕینى نه‌خۆشخانه‌که به‌ماناى ئه‌وه نایەت په‌تاى کۆرۆنا کۆتایى هاتووه‌و گه‌یشتووه‌ته حاڵه‌تى سفر. لێپرسراوی هۆبه‌ی کوشتارگه‌ی هاوچه‌رخی سلێمانی ئه‌وه روونده‌کاته‌وه که پێویسته هاووڵاتیان گۆشت له‌سه‌ر شه‌قامه‌کان نه‌کڕن و خۆیان بپارێزن له‌تاى خوێن به‌ربوون. شاڵاو عارف لێپرسراوی هۆبه‌ی کوشتارگه‌ی هاوچه‌رخی سلێمانی بۆ هاوڵاتی ئه‌وه‌ی روونکرده‌وه، تای خوێن به‌ربوون مێژوویه‌کی کۆنی هه‌یه‌و له‌ساڵی 1970وه له‌عێراق بوونی هه‌یه. وتیشى:" ئه‌م تای خوێن به‌ربوونه وه‌کو کۆرۆنا شتێکی تازه نییه‌و ساڵانی پێشتریش هه‌بووه، بۆیه رێگاکانی خۆپارێزی بۆ رووبه‌ڕووبوونه‌وه‌ی ڤایرۆسه‌که شاره‌زاین، به‌ڵام خۆشبه‌ختانه ئه‌م تای خوێن به‌ربوونه ئه‌وه‌نییه له‌ڕێگای هه‌واوه بگوازرێته‌وه، کۆنتڕۆڵکردنی زه‌حمه‌ت و ناڕه‌حه‌ت بێت و خێرا بڵاوبێته‌وه، به‌ڵکو به‌هۆی به‌رکه‌وتنی راسته‌وخۆ له‌ڕێگای ده‌ردراوه شله‌ی به‌رکه‌وتوویه‌ک یا تووشبویه‌ک ده‌گوازرێته‌وه". "له‌ناو کوشتارگه‌که به‌رده‌وام به‌قڕکه‌رو دژه ڤایرۆس ته‌عقیم ده‌کرێت که‌ئه‌مانه به‌رده‌وام کاری رۆژانه‌ی خۆمانه نه‌ک ته‌نیا بۆ ئه‌م ڤایرۆسه، توانیومانه ساڵانه سه‌رکه‌وتووبین به‌سه‌ر ڤایرۆس و به‌کتریاکاندا"، لێپرسراوی هۆبه‌ی کوشتارگه‌ی هاوچه‌رخی سلێمانی واى وت. هاوکات ئه‌وه‌شى روونکرده‌وه که ئه‌وه‌ی گرنگه پێویسته خه‌ڵک په‌نا نه‌باته‌به‌ر کوشتارگه‌ی سه‌ر شه‌قامه‌کان و ئه‌و گۆشته‌ی ده‌یخوات ده‌بێت تا 60 پله واته 20 ده‌قه بکوڵێنرێت و خانمانیش ده‌بێت به‌ده‌ستکێشه‌وه گۆشت بشۆرنه‌وه، چونکه ئه‌گه‌ر ڤایرۆس له‌گۆشته‌که‌دا هه‌بێت و ده‌ستی برین بێت بۆی ده‌گوازرێته‌وه.
هاوڵاتی بەبڕیاری بافڵ تاڵەبانی هەڵمەتی راگەیاندن دژی پارتی رادەگیرێت و پارتیش پێشتر لەرێگەی دەزگای رۆشنبیری‌و راگەیاندنەوە گشتاندنی كردووە تا هێرشی میدیایی بۆ سەر یەكێتی رابگرن لە ئاستەنگە سیاسیەكاندا یەكێتی و پارتی دەست بە هەڵمەتی راگەیاندن دژی یەكتری دەكەن، هەڵمەتی ئەمجارەش كە نزیكەی دوو مانگ بەردەوام بووەو ئەمڕۆ رادەگیرێت. پارتی لە رێگای دەزگا رۆشنبیری و راگەیاندنەوە هەڵمەتەكەی راوەستان، بافڵ تاڵەبانیش بڕیاری بۆ میدیاكانیان دەركرد كە هەڵمەتی هەڵبژاردن رابگرن و ئەمڕۆ یەكەم رۆژی ئەو راگرتنە دەستی پێكرد. پارتی و یەكێتی ئامادەكاری دەكەن بۆ سازدانی كۆبوونەوەی مەكتەبی سیاسی هەردوولا لە هەفتەی داهاتوودا ئەوەش لەپێناو چارەسەری كێشەكانیاندا.
هاوڵاتی ناوەندی راگەیاندن و چاپەمەنی هێزەكانی پاراستنی گەل (هەپەگە) ڕایگەیاند:" زنجیرە چالاكییەكیان بۆ یادكردنەوەی شەهیدانی ئایار ئەنجامدا و 24 داگیركەر سزادراون و فڕۆكەیەكی بێفڕۆكەوانیش تێكشكێندراوە. ئەمڕۆ 17ی ئایاری 2022، ناوەندی راگەیاندن و چاپەمەنی هێزەكانی پاراستنی گەل (هەپەگە) لە نوێترین ڕاگەیەندراویدا ئەنجامی چەند چالاكیەكی گەریلاكانی ئاشكرا كرد و دەڵیت:" تیمەكانی گەریلامان لە دژی سوپای داگیركەری تورك چالاكی بەهێز دەكەن بە سەركەوتنێكی گەورەوە جێبەجێ دەكرێت". هەروەها ئەوەخراوەتەروو كە بۆ یادكردنەوەی شەهیدانی ئایار لە چالاكی هێزەكانیاندا 24 سەربازی سوپاكەی ئەردۆغان سزادران و سیانی دیكەش بریندارن، ژمارەیەك چەك و فڕۆكەی بێفڕۆكەوان و سیستەمێكی كامێرا تێكشكێنراون. هەپەگە لە بارەی چالاكیەكانی گەریلا لە ئاڤاشین ئاشكرای كردووە لە رۆژی ١٦ ئایاردا لە چەند چالاكیەكی جیاوازدا زیانی زۆر بەر هێزەكانی داگیركەر كەوت و داگیركەرێكیش سزادرا، ئەنجامی چالاكیەكیش ژمارەی سزادراوانی داگیركەر دیاری نەكراوە. لە بارەی چالاكیەكانی هەرێمی زاپ ڕوونیكردووتەوە 21 داگیركەر سزادراون و سێ داگیركەریش بریندار بوون و 10 كیلۆ تی ئێن تیش دەستی بەسەرداگیراوە و فڕۆكەیەكی بێ فڕۆكەوانی بۆمبڕێژكراو تێكشكێندراوە. هاوكات، ئاماژەی بەوەشكردووە كە هێزەكانیان لە 10ی ئەم مانگەدا بنكەی سوپای توركی داگیركەریان لە سیری كردووەتە ئامانج و تیادا چوار ٤ داگیركەر سزادراون.
هاوڵاتی وەزارەتی پێشمەرگەی هەرێمی كوردستان بڕیاریدا یەكپۆشی جلوبەرگی پێشمەرگە بخرێتەبواری جێبەجێكردنەوە. راگەیاندنی وەزارەتی پێشمەرگە بڵاویكردەوە، بەسەرپەرشتی بۆردی چاكسازی و هاوپەیمانان، كۆبونەوەی (گروپی راوێژكاری سەربازی فرەنەتەوەییMNAG) و بەڕێوەبەرایەتی چاكسازی بەڕێوەچو، لە كۆبونەوەكەدا سەرجەم پرۆژەكانی پرۆسەی چاكسازی گفتوگۆیان لەبارەوە كرا، بەتایبەت هەرسێ پرۆژەكانی (پزیشكی، لۆجستی، یەكپۆشی)، هەڵوەستەیان لەسەر كرا. وەزارەتی پێشمەرگە دەڵێت، لەكۆبونەوەكەدا بڕیار دراوە پرۆژەی یەكپۆشی بە خێرایی لە كۆبونەوەی ئەنجومەنی بەرگری تاوتوێ بكرێت و بڕیاری جێبەجێكردنی بۆ دەربكرێت، كە ماوەیەك بوو بە هۆكاری دارایی وەستابوو.
هاوڵاتی هێزی ئاسمانی ئەمریكا مووشەكە نوێیەكەیان تاقیكردووەتەوە كە خێراییەكەی پێنج هێندەی دەنگە ئەوەش وەك وەڵامێك لەرووی سەربازییەوە بەرانبەر رووسیا. هێزی ئاسمانی ئەمریكا ئەوەی خستۆتەروو كە تاقیكردنەوەكە لە نزیك كەناراوەكانی باشوری كالیفۆرنیا ئەنجامدراوە و تێیدا سەركەوتووبوون. لەسەر ئاستی جیهان، ئەمریكا و رووسیا هەنگاوەكانیان بۆ دروستكردنی ئەو مووشەكە نوێیانە چڕ كردووەتەوە و بە نەوەی نوێی چەك دادەنرێن. تاقیكردنەوەی ئەو مووشەكە نوێیە لەلایەن ئەمریكاوە لە ئێستادا وەك وەڵامێكە بۆ رووسیاو كە لە ئێستادا لە جەنگێكدایە بەرانبەر ئۆكرانیا.
هاوڵاتی دادگای لێكۆڵینەوەی كەرخ لەژێر ناوی "تاوانی چەندینجار سوكایەتیكردن بە دەسەڵاتی دادوەری"، بڕیارێكی دەركردوە بۆ دەستگیركردنی هۆشیار زێباری ئەندامی مەكتەبی سیاسی پارتی. سەرچاوەیەكی دادوەری بە ئاژانسی "شەفەق نیوز"ی راگەیاند، دادگای لێكۆڵینەوەی كەرخ لە رۆژی 16ی ئایاری 2022 فەرمانی دەستگیركردنی بۆ هۆشیار زێباری دەركرد بە پشتبەستن بە سكاڵایەك كە لەلایەن نوێنەری یاسایی دادگای باڵای فیدڕاڵیەوە پێشكەش كراوە بە تۆمەتی "تاوانی چەندینجار سوكایەتیكردن بە دەسەڵاتی دادوەری". هۆشیار زێباری لە چەند بۆنەیەكدا ڕەخنەی لەو بڕیارانە گرتبوو كە لەلایەن دەسەڵاتی دادوەریی عێراقەوە و بەتایبەت دادگای باڵای فیدڕاڵی دەركرابون، تایبەت بە دەركردنی بڕیارەكانی پەیوەست بە پرسە سیاسییەكان، كە دوایینیان تۆمەتەكەی دوێنێی هۆشیار زێباری بوو كە بڕیاری هەڵوەشاندنەوەی پرۆژەیاسای ئاسایشی خۆراكی بە بڕیارێكی لایەنگر وەسفكرد و رایگەیاند: "بڕیارەكەی دادگای فیدڕاڵی لەڕوی ئەمنی و ئابورییەوە زیان بە هاوڵاتیان دەگەیەنێت". رۆژی 6ی شوباتی 2022، دادگای فیدراڵی عێراق لەسەر سكاڵای چوار پەرلەمانتار كە سیانیان یەكێتیین و ئەوی تریان سەربەخۆ بوو، لەبارەی بڕیاری پەسەندكردنی هۆشیار زێباری بۆ پۆستی سەرۆك كۆماری عێراق كۆبوەوە و رایگەیاند، كە پەسەندكردنی كاندیكردنی هۆشیاری زێباری لەلایەن پەرلەمانی عێراقەوە دەستوری نەبووە، چونكە ئەو كاندیدە ئەو مەرجانەی تیادا نیە كە لە ماددەی 68ی دەستوردا هاتون، ئەمەش پێشێلكار راشكانەوانەی دەستورە بەوپێیەی مەرجەكانی "باشی ناوبانگ"ی تێدا نییە. رۆژی 13ی شوبات دادگای فیدڕاڵی جارێكی دیكە لەبارەی دۆسیەكەوە كۆبوەوە و بڕیاریدا كە هۆشیار زێباری ناتوانێت خۆی بۆ پۆستی سەرۆك كۆمار كاندید بكات.
هاوڵاتی بەڕێوەبەرایەتی تەندروستی سلێمانی ئاشكرایدەكات، لە24 كاتژمێردا لەسلێمانی 130 كەس بەهۆی خۆڵبارینەوە سەردانی نەخۆشخانەكانیان كردووە. تەندروستی سلێمانی ڕایگەیاندووە، بەهۆی كاریگەری ئەو خۆڵبارینەی لەدوێنێ بەیانیەوە ڕووی لەپارێزگای سلێمانی كردوە 130 كەس سەردانی بەشی فریاكەوتنی هەردوو نەخۆشخانەی (شار‌و د.جەمال ئەحمەد ڕەشیدی تایبەت بەمنداڵان)یان كردوە. هاوكات ئەوە روونكراوەتەوە ئەوكەسانەی سەردانی نەخۆشخانەكانیان كردووە بەهۆی هەستیاری بەخۆڵبارینەوە بووەو بەشێكی زۆریان چارەسەری پێویستی پزیشكیان بۆكراوەو ڕەوانەی ماڵەكانیان كراونەتەوە. بەپێی داتاى کەشناسی لە مانگی کانونی دووەمی ئەمساڵەوە تا سەرەتای مانگی ئایار 23 حاڵەتی خۆڵبارین تۆمارکراوە، لەکاتێکدا لە سەرتاسەری ساڵی 2019دا تەنها دوو حاڵەتی خۆڵبارین هەبوو.
هاوڵاتى سه‌رۆک کۆمارى تورکیا باسى به‌هێزى و چالاکییه‌کانى پارتى کرێکارانى کوردستان(په‌که‌که) له وڵاتانى ئه‌وروپا ده‌کات، له‌کاتێکدا که سوپاکه‌ى له بادینان به‌ده‌ست گه‌ریلاوه شکستى هێناوه. ره‌جه‌ب ته‌یب ئه‌ردۆغان، سه‌رۆک کۆمارى تورکیا رایگه‌یاند:" ئه‌گه‌ر فینلاند و سوید داواکاریه‌کانى تورکیا سه‌باره‌ت به پرسى په‌که‌که جێبه‌جێ نه‌که‌ن، رازى نابین ببنه ئه‌ندام له رێکخراوى هاوپه‌یمانى باکورى ئه‌تڵه‌سى (ناتۆ)". ئه‌ردۆغان وڵاتانى سوید و فیله‌ندا و هۆڵنداى به‌میوانداریکردنى سه‌رکرده‌کانى پارتى کرێکارانى کوردستان (په‌که‌که) تۆمه‌تبارده‌کات که "له تورکیا له لیستى تیرۆردایه". هه‌روه‌ها ئه‌ردۆغان ئه‌وه‌ى دووپاتکرده‌وه که" په‌که‌که له‌و وڵاتانه له چالاکییه‌کانیان به‌رده‌وامن، سوید‌و فیله‌ند رێگریان لێ ناکه‌ن و هه‌ڵوێستیان به‌رانبه‌ریان نییه". ئه‌مه له‌کاتێکدایه که ناوه‌ندى راگه‌یاندن و چاپه‌مه‌نى هێزه‌کانى پاراستنى گه‌ل(هه‌په‌گه) دوێنێ یه‌کشه‌ممه 15ى ئایار، ئامارى مانگێکى چالاکییه‌کانیان بڵاوکرده‌وه به‌رانبه‌ر سوپاکه‌ى ئه‌ردۆغان که 427 سه‌ربازیان کوژراون و 88 دیکه برینداربوون. هاوکات، هه‌ر دوێنێ گه‌ریلا سوپاکه‌ى ئه‌ردۆغانى له‌ناوچه‌کانى برادۆست و ئاڤاشین و زاپ کردووه‌ته دۆزه‌خ بۆ سه‌ربازه‌کانى تورکیا‌و 15 لێ کوژراوه‌و چه‌ند سه‌ربازێکى دیکه‌ش برینداربوون و به سێ کۆپته‌ر ته‌رمى کوژراو برینداره‌کانیان بردووه‌ته‌وه بۆ وڵاته‌که‌یان.
هاوڵاتى شاره‌زایه‌کى که‌شناسى عێراق رایگه‌یاند، به‌هۆى دروستبونى ناوچه‌یه‌کى زۆرى بیابان و که‌مى رێژه‌ى بارانبارین له‌ماوه‌کانى رابردودا، زریان و شه‌پۆلى خۆڵبارین له‌هاوینى ئه‌مساڵ به‌رده‌وام ده‌بێت. سادق عه‌تیه له هه‌ژمارى تایبه‌تى خۆى له‌تۆڕى کۆمه‌ڵایه‌تى فه‌یسبوک نوسیویه‌تی، "هه‌موو وه‌رزێک شێوازى فشارى تایبه‌تى خۆى هه‌یه که ده‌بێته هۆى دروستبونى زریان، له زستاندا دابه‌زینى پله‌کانى گه‌رما هه‌یه و ئه‌گه‌ر شه‌پۆلێکى وشکى له‌گه‌ڵدا بێت ره‌شه‌بایه‌کى سارد دروستده‌کات، له به‌هاردا به‌هه‌مانشێوه دابه‌زینى پله‌کانى گه‌رما هه‌یه که سه‌رچاوه‌که‌ى له ئه‌فریقاوه‌یه، له هاوینیشدا ململانێیه‌ک له‌نێوان باى نیمچه عه‌ره‌بى و به‌رزبونه‌وه‌ى باى باکورى رۆژئاوا هه‌یه". هه‌روه‌ها ئه‌وه‌شى دووپاتکردووه‌ته‌وه که"له وه‌رزى هاوینه‌ى ئه‌مساڵدا به‌هۆى دروستبونى ناوچه‌یه‌کى فراوانى بیابان و بارانبارین به‌ڕێژه‌یه‌کى که‌م له‌ماوه‌ى رابردودا له هاویندا زریان و شه‌پۆله‌کانى خۆڵبارین دوباره ده‌بنه‌وه" هاوکات، سادق عه‌تیه ئه‌وه‌شى روونکردووه‌ته‌وه که "هیچ هاوینێک نییه به‌سه‌ر عێراقدا تێپه‌ڕیبێت به‌بێ باى باکورى رۆژئاوا که ره‌شه‌با و خۆڵبارین ده‌گرێته‌وه، زۆرجاریش له سه‌ره‌تاى مانگى شه‌شه‌وه ده‌ستپێده‌کات و تا کۆتایى مانگى حه‌وت یان سه‌ره‌تاى مانگى هه‌شت به‌رده‌وام ده‌بێت.
هاوڵاتى نرخى نه‌وتى خاوى له بازاره‌کانى جیهاندا به هه‌رسێ جۆرى برێنت و ئه‌مریکاو ئۆپێکه‌وه به‌رزبوونه‌وه‌ى زۆر به‌سه‌ر نرخه‌که‌یاندا هاتووه. له ئێستادا یه‌ک به‌رمیل نه‌وتى برێنت له بازاره‌کانى جیهاندا به 114 دۆلار‌و 28 سه‌نت مامه‌ڵه‌ى پێوه ده‌کرێت. هه‌روه‌ها یه‌ک به‌رمیل نه‌وتى خاوى ئه‌مریکا گه‌یشته 113 دۆلار‌و 72 سه‌نت. هاوکات یه‌ک به‌رمیل نه‌وتى خاوى ئۆپێک به 112 دۆلار‌و 47 سه‌نته‌وه مامه‌ڵه‌ى پێوه ده‌کرێت. به‌رزبونه‌وه‌ى نرخى نه‌وتى خاو دواى ئه‌وه دێت که به‌رپرسانى باڵاى سوێد و فله‌ندا سوورن له‌سه‌ر ئه‌وه‌ى په‌یوه‌ندى به هاوپه‌یمانى باکورى ئه‌تڵه‌سى(ناتۆ) بکه‌ن، ئه‌وه‌ش له‌لایه‌ن رووسیاوه به‌توندى ره‌خنه‌ى لێ گیرا و له‌زارى وته‌بێژى کرملنه‌وه ئه‌وه راگه‌یاندرا که چوونى ئه‌و دوو وڵاته بۆ چوونه ناو ناتۆ، ئاسایشى ئه‌وروپا باشتر ناکات. هاوکات، کۆمپانیا نه‌وتییه گه‌وره‌کانى جیهان ئاماده نیین به‌رهه‌مى خستنه‌روو زیاتر بکه‌ن له بازاردا که خواستێکى زۆرى له‌سه‌ره ئه‌وه‌ش هۆکارێکى دیکه‌ى به‌رزبونه‌وه‌ى نرخى نه‌وتى خاوه. به‌هۆى شه‌رى رووسیا به‌رانبه‌ر ئۆکرانیا سوته‌مه‌نى له جیهاندا به‌تایبه‌ت نرخى غاز‌و به‌نزین دوو به‌رانبه‌ر زیادى کردووه.
