هاوڵاتى فەرەنسا بەستنی دەمامکی کردە ناچاری لە پاریسی پایتەخت و هەر کەسێکیش بە بڕیارەکەوە پابەند نەبێت بڕێک پارە غەرامە دەکرێت، ئەوەش بەهۆی بەرزبوونەوەی حاڵەتەکانی تووشبون بە ڤایرۆسی کۆرۆنا. پۆلیسی فەرەنسا لە بەیاننامەیەکدا رایگەیاند لە رۆژی هەینییەوە بڕیاردراوه به‌ناچاركردنی هاوڵاتیان تا ده‌مامك له شه‌قامەکانی پاریس ببەستن و هەر کەسێکیش سەرپێچی بکات بە بەڕی 135 یۆرۆ غەرامە دەکرێت. بڕیارەکە تەنها شەقامە گشتییەکانی پاریس دەگرێتەوە و بۆ سەروو تەمەن 11 ساڵ جێبەجێ دەکرێت، جگە لەو کەسانەی پاسکیلسوارن یان ئۆتومبیل لێدەخوڕن. چەندین رێکاری تریش گیراونەتەبەر بۆ رێگرتن لە بڵاوبوونەوەی ئۆمیکرۆن لەوانە درێژکردنەوەی داخستنی یانە شەوانەکان و داوا کردن لە خەڵکی وڵاتەکە تا کارەکانیان لە ماڵەوە ئەنجام بدەن. پێشتر بڕیاری بەستنی ماسک لە زۆر شوێنی تر کراوە بە ناچاری لە فەرەنسا وەک دامودەزگا گشتییەکان و هۆکارەکانی گواستنەوەی گشتی. ئۆلیڤەر ڤێران وه‌زیری ته‌ندروستی فەڕه‌نسا پێشتر رایگەیاندبوو، وڵاته‌كه‌ی رووبەرووی شه‌پۆلێكی فراوانی كۆرۆنا بووه‌ته‌وه، به‌تایبه‌ت جۆره‌كانی ده‌لتا و ئۆمیكرۆن. به‌پێی دواین ئاماری ته‌ندروستی فەڕه‌نسا، له‌ماوه‌ی 24 كاتژمێری رابردودا 208 هەزار حاڵەتی نوێی تووشبون تۆمارکراون و 240 کەسیش بەهۆی کۆرۆناوە گیانیان لەدەستداوە.
هاوڵاتى مه‌رسومى کۆمارى بۆ ئه‌نجامدانى یه‌که‌م کۆبوونه‌وه‌ى په‌رله‌مانى عێراق ده‌رکرا و بڕیاره 9/1/2022 ئه‌نجام بدرێت. ئه‌مڕۆ پێنجشه‌ممه 30ى کانونى یه‌که‌مى 2021، مه‌رسومى کۆمارى به پێى مادده‌کانى 54 و 73 بڕگه‌ى چواره‌م له ده‌ستوورى عێراقى ده‌رچووه، که تێیدا ده‌سه‌ڵات ده‌داته سه‌رۆک کۆمار بۆ دیارکردنى رۆژى یه‌که‌م کۆبوونه‌وه‌ى په‌رله‌مان دواى په‌سه‌ندکردنى ئه‌نجامى هه‌ڵبژاردن له‌لایه‌ن دادگاى فیدراڵیى عێراقه‌وه. به‌رهه‌م ساڵح سه‌رۆک کۆمارى عێراق رۆژى 9ى کانونى دووه‌مى 2022ى دیارى کرد وه‌ک یه‌که‌مین کۆبونه‌وه‌ى خولى پێنجه‌مى په‌رله‌مانى عێراق. پێشتر هه‌ندێک لایه‌نى شیعه نیگه‌رانییان له ئه‌نجامه‌کانى هه‌ڵبژاردنى په‌رله‌مانى عێراق نیشاندابوو، له دادگاى فیدراڵى تانه‌یان له ئه‌نجامه‌کاندا، به‌ڵام دادگاى فیدراڵى له 27/12/2021 تانه‌کانى ره‌تکرده‌وه و ئه‌نجامه‌کانیشى په‌سه‌ند کرد.
هاوڵاتى وه‌زاره‌تى به‌رگریى عێراق رایگه‌یاند، گروپێکى چوار که‌سییان ده‌ستگیرکردووه، که به‌نیازى هه‌ڵکوتانه سه‌ر باڵه‌خانه‌ى گرتووخانه‌ى ته‌سفیراتى که‌رکووک بوون. ئه‌مڕۆ پێنجشه‌ممه 30ى کانونى یه‌که‌مى 2021، وه‌زاره‌تى به‌رگریى عێراق له‌راگه‌یه‌ندراوێکدا بڵاویکرده‌وه که به کرده‌یه‌کى جۆرى و هه‌وڵێکى هه‌واڵگریى تایبه‌ت و به پشتبه‌ستن به زانیاریى ورد، تیمه‌کانى هه‌واڵگرى و ئاسایشى که‌رکووک توانیویانه ئه‌و گرووپه چوار که‌سییه ده‌ستگیر بکه‌ن. هه‌روه‌ها ئاماژه به‌وه‌کراوه که" چوار تیرۆریسته‌که دانیان به‌وه‌دا ناوه، که چه‌ندینجار رووماڵیان کردووه و زانیاری‌یان له‌باره‌ى ژماره‌ى تاوه‌ره‌کانى پاسه‌وانى له باڵه‌خانه‌ى گرتووخانه‌ى ته‌سفیرات کۆکردووه‌ته‌وه". هاوکات ئه‌وه‌ش خراوه‌ته‌روو "یه‌کێک له‌و چوار تیرۆریسته ناوى ئه‌و که‌سانه‌ى هاوکاریى هێزه ئه‌منییه‌کان ده‌که‌ن، به چه‌کدارانى داعش داوه، که‌سێکى دیکه‌شیان به‌ڵگه‌نامه‌ى ساخته‌ى بۆ ئه‌و چه‌کدارانه بردووه بۆ ئه‌وه‌ى بتوانن هاتووچۆبکه‌ن و خۆیان له هێزه ئه‌منییه‌کان بدزنه‌وه له‌ناوچه‌ى ریاز،له رێگه‌ى ئه‌و به‌ڵگه‌نامانه‌وه به ئۆتۆمبێلى دزراو چه‌ندین ئۆتۆمبێل خۆراکیان گواستووه‌ته‌وه". وه‌زاره‌تى به‌رگریى عێراق راشیگه‌یاندووه:" یه‌کێک له‌و چوار که‌سه‌ى ده‌ستگیرکراوه دانى به‌وه‌دا ناوه به‌شداریى له کرده‌وه‌یه‌کى تیرۆریستى کردووه، که هێزه ئه‌منییه‌کان و هێزه‌کانى پێشمه‌رگه‌ى کردووه‌ته ئامانج".
هاوڵاتى ئه‌ندامێکى پێشووى لیژنه‌ى دارایى په‌رله‌مانى عێراق ئاشکرایده‌کات، پێشبینیده‌کرێت ساڵى 2022، به‌هۆى دۆخى سیاسییه‌وه، عێراق یاساى بودجه‌ى نه‌بێت. محه‌مه‌د شه‌به‌کى ئه‌ندامى پێشووى لیژنه‌ى دارایى په‌رله‌مانى عێراق به‌پێگه‌ى "مه‌علومه"ى راگه‌یاند: "له‌م دۆخه‌ى سیاسییه‌ى ئێستاى وڵاتى پێدا تێپه‌ڕده‌بێت، په‌رله‌مانى نوێى عێراق کاتى ئه‌وه‌ى نابێت گفتوگۆ له‌سه‌ر یاساى نوێى بودجه بکات‌و په‌سه‌ندى بکات، هه‌ربۆیه دۆسیه ئابورییه گرنگه‌کان ده‌که‌ونه ساڵى 2023وه". هه‌روه‌ها راشیگه‌یان که دۆخه سیاسییه‌که ڕێگریى له‌جێبه‌جێکردنى به‌شێکى زۆر له‌یاساکانى په‌یوه‌ست به‌باج‌و ڕسوماته گومرگییه‌کان ده‌کات که یارمه‌تیده‌رن له‌به‌رزکردنه‌وه‌ى داهاته‌کان‌و دابینکردنى بودجه بۆ خه‌رجییه نوێکان. له‌سه‌ره‌تاى ئه‌م مانگه‌دا مه‌زهه‌ر محه‌مه‌د ساڵح ڕاوێژکارى دارایى سه‌رۆک وه‌زیرانى عێراق ڕایگه‌یاند، بۆ ساڵى 2022 هیچ مه‌ترسییه‌ک له‌سه‌ر مووچه‌ى فه‌رمانبه‌رانى ده‌وڵه‌ت نییه‌و نابێت. هه‌ڵبژاردنى په‌رله‌مانى عێراق له 10ى 10ى 2021 ئه‌نجامدرا و سه‌ره‌راى ئه‌وه‌ى له چه‌ند رۆژى رابردوودا دادگاى فیدراڵى عێراق ئه‌نجامه‌کانى په‌سه‌ند کرد، به‌ڵام هێشتا هیچ واده‌یه‌ک بۆ کۆبونه‌وه‌ى یه‌که‌م دانیشتنى خولى پێنجه‌مى په‌رله‌مان نه‌کراوه. به‌پێى په‌یره‌وى ناوخۆى په‌رله‌مان، ده‌بێت ساڵانه له‌مانگى تشرینى یه‌که‌مدا پرۆژه بودجه ئاراسته‌ى په‌رله‌مان بکرێت تا حکومه‌ت کارنامه‌کانى جێبه‌جێ بکات.
هاوڵاتى موقته‌دا سه‌در، رێبه‌رى ره‌وتى سه‌در سووره له‌سه‌ر پێکهێنانى حکومه‌تى زۆرینه‌ى نیشتمانى و جارێکى دیکه له تویته‌رى فه‌رمى خۆى دواى کۆبونه‌وه‌ى له‌گه‌ڵ چوارچێوه‌ى هه‌ماهه‌نگى شیعه‌کان بڵاویکردووه‌ته‌وه. دوانیوه‌ڕۆى ئه‌مڕۆ چوارچێوه‌ى هه‌ماهه‌نگى شیعه له‌گه‌ڵ موقته‌دا سه‌در ڕێبه‌رى ڕه‌وتى سه‌در له پارێزگاى نه‌جه‌ف کۆبووه‌وه و تێیدا با له رێگاکانى پێکهێنانى حکومه‌تى نوێى عێراق کراوه وه‌فدى چوارچێوه‌ى هه‌ماهه‌نگى به‌سه‌رۆکایه‌تى هادى عامری، سه‌رۆکى هاوپه‌یمانى فه‌تح و قه‌یس خه‌زعه‌لی، ئه‌میندارى عه‌سائیب ئه‌هلى حه‌ق، فالح فه‌یاز سه‌رۆى ده‌سته‌ى حه‌شدى شه‌عبی، و نورى مالکى سه‌رۆکى ده‌وڵه‌تى یاسا چوونه ماڵى سه‌رۆکى ڕه‌وتى سه‌در له‌ناوچه‌ى حه‌نانه‌ى پارێزگاى نه‌جه‌ف و کۆبوونه‌وه. له‌دواى په‌سه‌ندکردنى ئه‌نجامى هه‌ڵبژاردنه‌کان، که چوارچێوه‌ى هه‌ماهه‌نگى تانه‌ى لێدابوو، یه‌که‌م کۆبونه‌وه‌یانه له‌گه‌ڵ موفته‌دا سه‌در که 73 کورسى په‌رله‌مانى هه‌یه. کۆبونه‌وه‌که‌ش به‌بێ ده‌رکردنى هیچ ڕاگه‌یه‌ندراوێک کۆتایى هات و تائێستا ناوه‌ڕۆکى کۆبونه‌وه‌که بۆ ڕاى گشتى و ده‌زگاکانى ڕاگه‌یاندن بڵاونه‌کراوه‌ته‌وه. دواى کۆبونه‌وه‌که موقته‌دا سه‌در، جارێکى دیکه له تویته‌رى فه‌رمى خۆى ئه‌وه‌ى بڵاوکردووه‌ته‌وه که له‌گه‌ڵ پێکهێنانى حکومه‌تى زۆرینه‌ى نیشتمانیدایه و حکومه‌تى ته‌وافوقى ره‌تده‌کاته‌وه. ڕۆژى 27 ى ئه‌م مانگه دادگاى باڵاى فیدراڵى ئه‌نجامى هه‌ڵبژاردنى ئه‌نجومه‌نى نوێنه‌رانى عێراقى په‌سه‌ندکرد و به‌پێى ده‌ستور تا 10ى کانونى دووه‌مى ساڵى داهاتوو ده‌بێت په‌رله‌مان کۆببێته‌وه.
هاوڵاتى سه‌ره‌راى ئه‌وه‌ى هه‌فته‌ى رابردوو ئه‌ردۆغان سه‌رۆک کۆمارى تورکیا چه‌ند رێکارێکى راگه‌یاند، به‌ڵام جارێکى تر لیره‌ى تورکى به‌ره‌و دابه‌زین هه‌نگاو ده‌نێت. ئه‌مڕۆ 29ى کانونى یه‌که‌مى 2021، لیره‌ى تورکى له بۆرسه‌ى ئیستنبوڵ به 12 لیره به‌رامبه‌ر دۆلارێک مامه‌ڵه‌ى پێوه‌کرا، به‌وپێیه‌ش له‌سه‌دا 6.2% ى به‌هاکه‌ى له‌ده‌ستدا کاتێک به 11 لیره‌وه مامه‌ڵه‌ى پێوه‌ده‌کرا له چه‌ند رۆژانى رابردوودا. هه‌فته‌ى رابردوو، ره‌جه‌ب ته‌یب ئه‌ردۆغان، سه‌رۆکى تورکیا، داواى له هاوڵاتیان کرد پاره‌کانیان به لیره هه‌ڵبگرن له بانکه‌کاندا و هه‌ر دابه‌زینێکیش رووبدات بانکى ناوه‌ندى ده‌یژمێرێت، به‌و هۆیه‌وه به‌هاى لیره له 18 لیره به‌رانبه‌ر به دۆلارێک گه‌یشته‌وه 10 لیره به‌رانبه‌ر به دۆلارێک. هه‌رچه‌نده بانکى ناوه‌ندى رایگه‌یاند که چاودێرى بازاڕى ئاڵوگۆڕى دراو ده‌که‌ن به‌ڵام هیچ کاریگه‌رییه‌کى له‌سه‌ر به‌رزکردنه‌وه‌ى به‌هاى لیره نه‌بووه. له‌مساڵدا تا ئێستا بانکى ناوه‌ندى تورکیا بۆ هاوسه‌نگکردنى به‌هاى لیره پێنج جار ده‌ستێوه‌دانى له بازاڕى ئاڵوگۆڕى دراودا کردووه به فرۆشتنى ملیۆنه‌ها یه‌ده‌گى دۆلارى وڵاته‌که.
هاوڵاتى ئه‌ندامێکى هاوپه‌یمانیى ده‌وڵه‌تى یاسا ڕایگه‌یاند، ژماره‌ى کورسییه‌کانى (چوار چێوه‌ى هه‌ماهه‌نگیى شیعه‌کان) گه‌یشتووه‌ته 90 کورسى و له یه‌که‌م دانیشتنى په‌رله‌ماندا گه‌وره‌ترین کوتله ڕاده‌گه‌یه‌نن. ئه‌مڕۆ چوارشه‌ممه 29ى کانونى یه‌که‌مى 2021، عه‌توان عه‌توانى، ئه‌ندامى چوار چێوه‌ى هه‌ماهه‌نگیى شیعه‌کان له ڕاگه‌یه‌ندراوێکدا ئه‌وه‌ى خستۆته‌روو که ڕێز له‌بڕیاره‌که‌ى دادگاى فیدراڵیى عێراق ده‌گرن له‌باره‌ى په‌سه‌ندکردنى ئه‌نجامه‌کانى هه‌ڵبژاردن و پێى ڕازیین. عه‌توان عه‌توانى، ئه‌ندامى چوارچێوه‌ى هه‌ماهه‌نگیى شیعه‌کان ئه‌وه‌شى ئاشکراکرد که 90 کورسیى په‌رله‌مانییان کۆکردووه‌ته‌وه و له یه‌که‌م کۆبوونه‌وه‌ى په‌رله‌ماندا گه‌وره‌ترین کوتله ڕاده‌گه‌یه‌نن. هه‌روه‌ها ئاماژه‌ى به‌وه‌شکردووه که چوارچێوه‌ى هه‌ماهه‌نگى شیعه‌کان سێ سه‌رۆکایه‌تییه‌که‌ى عێراق دیارى ده‌که‌ن و لایه‌نه‌کانى دیکه‌ش بۆ ئه‌و مه‌به‌سته مانۆرى سیاسیان ده‌ست پێکردووه. دواى هه‌ڵبژاردنى پێشوه‌خته‌ى عێراق و ده‌رکه‌وتنى ئه‌نجامه سه‌ره‌تاییه‌کان، ده‌وڵه‌تى یاساى نورى مالکى و چه‌ند لایه‌نێکى دیکه‌ى شیعى چێوه‌ى هه‌ماهه‌نگییان پێکهێنا به‌رامبه‌ر به ڕه‌وتى سه‌در، که براوه‌ى یه‌که‌مى هه‌ڵبژاردن بوو، چێوه‌که ده‌ستیکرد به فراوانترکردنى به‌ره‌که‌ی. نورى مالکى له‌ماوه‌ى چه‌ند رۆژى رابردوو سه‌ردانى هه‌رێمى کوردستانى کرد‌و له‌گه‌ڵ مه‌سعود بارزانى سه‌رۆکى پارتى دیموکراتى کوردستان کۆبوویه‌وه. چاوه‌روان ده‌کرێت هه‌ریه‌که له پارتى و یه‌کێتى که پێکه‌وه خاوه‌نى 50 کورسى په‌رله‌مانى عێراقن له‌گه‌ڵ گروپى هه‌ماهه‌نگى شیعه‌کان و ته‌یارى سه‌درى گفتوگۆى چڕ له‌باره‌ى پێکهێنانى حکومه‌تى نوێ ده‌ست پێ بکه‌ن.
هاوڵاتی پارێزگاری هەولێر رایگەیاند:"بڕی شەش ملیار و 500 ملیۆن دینار بۆ قەرەبووی زیانبەرکەوتووانی لافاوەکەی 17-12-2021 کۆکراوەتەوە". دەشڵێت:" 2ملیارەكەی حكومەتی عێراقمان رەتكردۆتەوە و هیوادارم جارێكی دیكە بە بریارەكەیاندا بچنەوە و هاوكاریمان بكەن". ئەمڕۆ چوارشەممە 29ی كانوونی یه‌كه‌می 2021، ئومێد خۆشناو، پارێزگاری هەولێر لە کۆنگرەیەکی رۆژنامەوانیدا رایگەیاند:" تاوەکو ئێستا نزیکەی سێ ملیار دینار هاوکاریی سەرەتایی بە خەڵکە زیانلێكەوتووەکان گەیشتووە، وەکو نەوت و چەند کەلوپەلێکی ناو ماڵ کە ئەوانە وەکو قەرەبوو هەژمار ناکرێن و تەنیا هاوکاریی سەرتایین". پارێزگاری هەولێریش دەڵێت، هاوکارییە سەرەتاییەکان لەلایەن ناوەندی قەیرانەکان، کەمپەینی ئیدارە سەربەخۆکان و پارێزگاکان، دەزگای روانگە و دەزگای خێرخوازیی بارزانی بووە. بەپێی خەمڵاندنە سەرەتاییەکانی پارێزگای هەولێر، قەبارەی زیانەکانی لافاوەکە 20 بۆ 21 ملیار دینار بووە. بە وتەی پارێزگاری هەولێر سێ هەزار و 276 فۆرم پڕکراوتەوە کە سێ جۆر زیانمەندبوونی تێدایە، بەشێکیان تەنیا کەلوپەلی ناوماڵ بووە، بەشێکیان دیوار و دەرگەی خانووەکانیان زیانی بەرکەوتووە، هەروەها 1026 ئۆتۆمبێلیش وەکو لە فۆرمەکان تۆمارکراون. ئەمساڵ لە هەولێر دووجار لافاو دروستبوو کە لە رۆژانی 30-10 و 17-12 بوون، ئەمڕۆ پرۆسەی قەرەبووکردنەوە زیانبەرکەوتووانی لافاوەکەی رۆژی 30-10-2021 کۆتاییدێت. پارێزگاری هەولێر لەو بارەوە رایگەیاند، بەپێی خەمڵاندنەکان لافاوەکەی یەکەم زیانی پێنج ملیار و 853 ملیۆن هەبووە، ئەو پارەشی بۆ قەرەبووی ئەو زیانلێکەتووانە کۆکراوەتەوە چوار ملیار و 460 ملیۆن دینار بووە و ئەوەی دیکەشی کە ملیارێک و 393 ملیۆن دینارە لەلایەن مەسرور بارزانی، سەرۆکوەزیران هەرێمی کوردستان تەرخانکراوە. لەبارەی ئەو خێزانانەی لە لافاوەکەی یەکەم زیانیان بەرکەوتووە، پارێزگاری هەولێر دەڵێت، 826 خێزان زیان بەر ماڵ و کەلوپەلەکانیان کەوتووە، هەروەها 314 ئۆتۆمبێلیش زیانیان بەرکەوتووە. بە وتەی پارێزگاری هەولێر بەشێکی زۆری ئەو پارەیەی کە کۆکراوەتەوە بەمشێوەیە بووە: سێ ملیار دینار لەلایەن حکومەتی عێراق، 500 ملیۆن دینار لەلایەن سەرۆکایەتیی دیوانی وەزارەت، دەزگای خێرخوازیی بارزانی 220 ملیۆن دینار، شێخ باز 450 ملیۆن دینار، دەزگای خێرخوازیی نانەکەلی 100 ملیۆن دینار، گرووپی کۆمپانیاکانی جیهان 100 ملیۆن دینار. رۆژی هەینی 17-12-2021، لافاو لە چەند گەڕەک و شارۆچکەیەکی هەولێر دروستبو کە بەهۆیەوە 12 کەس مردن
هاوڵاتی سه‌رۆكى ده‌سته‌ى وه‌به‌رهێنان له‌هه‌رێم ڕایگه‌یاند:" له‌ساڵى 2021 مۆڵه‌ت به68 پڕۆژه‌ى وه‌به‌رهێنان دراوه‌و 902 پڕۆژه په‌سه‌ندكراوه كه گوژمه‌ى وه‌به‌رهێنانیان زیاتر له20 ملیار دۆلار بوه". دەشڵێت:" بۆساڵى 2022 یش نه‌خشه‌ى وه‌به‌رهێنان دروستده‌كه‌ن‌و داواى دابینكردنى زه‌وى پێویست ده‌كه‌ن‌و 50 پڕۆژه ئاماده‌كراوه بۆ سه‌رتاسه‌رى هه‌رێم‌و 9 ناوچه‌ى پیشه‌سازى گه‌وره دروستده‌كرێن". ئەمڕۆ چوارشەممە 29ی كانوونی یه‌كه‌می 2021، محه‌مه‌د شوكرى سه‌رۆكى ده‌سته‌ى وه‌به‌رهێنانى هه‌رێم له‌كۆنگره‌یه‌كى ڕۆژنامه‌وانیدا ڕایگه‌یاند:" له‌مساڵدا 68 پڕۆژه مۆڵه‌تدراون‌و بۆساڵى 2022یش نه‌خشه‌ى وه‌به‌رهێنان دروستده‌كه‌ن‌و داواى دابینكردنى زه‌وى پێویست ده‌كه‌ن‌و 50 پڕۆژه ئاماده‌كراوه بۆ سه‌رتاسه‌رى هه‌رێم‌و 9 ناوچه‌ى پیشه‌سازى گه‌وره دروستده‌كرێن". وتیشى:"ئه‌و پڕۆژانه‌ى له‌ساڵى 2006وه مۆڵه‌تیان پێدراوه 1086 پڕۆژه بوه‌و 150 پڕۆژه مۆڵه‌ته‌كانیان هه‌ڵوه‌شاوه‌ته‌وه‌و 1016 پڕۆژه‌ى مۆڵه‌تدراو ئێستا له‌كاردان‌و ئه‌وانه‌ش هه‌ڵوه‌شاوه‌ته‌وه دراونه‌ته وه‌به‌رهێنه‌رى تر‌و هه‌وڵه‌كان به‌رده‌وامه بۆ چاره‌سه‌رى كێشه‌ى ئه‌و پڕۆژانه‌ى نیشته‌جێبون كه هاوڵاتیان كێشه‌یان له‌گه‌ڵیان هه‌بوه". ناوبراو باسى له‌وه‌شكرد، بۆ ساڵى 2022 دوو كۆنفرانسى گه‌وره‌ى ژینگه‌یی‌و كشتو‌كاڵى له‌هه‌رێم ده‌به‌سترێت. له‌ساڵانى ڕابردوو گه‌وره‌ترین كێشه‌ى هاوڵاتیان له‌گه‌ڵ ئه‌و پڕۆژانه‌ى وه‌به‌رهێنان بوه كه پڕۆژه‌ى نیشته‌جێبون بون‌و تائێستاش به‌شێك له‌هاوڵاتیان له‌چوارچێوه‌ى پڕۆژه‌كانى ده‌شتى به‌هه‌شت‌و فلۆریا ستى‌و چه‌ندان پڕۆژه‌ى تر زیاتر له100 هه‌زار دۆلاریان داوه‌و هیچ یه‌كه‌یه‌كیان بۆ دروستنه‌كراوه.
شاناز حەسەن ئەندامێکی لیژنەی دارایی لە پەرلەمانی کوردستان ڕایگه‌یاند:" هەڵەی گەورەی حکومەت ئەوەیە کە بە پێچەوانەی دەستور، بەبێ یاسا دەستکاری باجی کرد، لە کاتێکدا نابێت بەبێ بوونی یاسا نە کەس لە باج ببەخشرێت نە کەس باجی زیاتری بخرێتە سەر!هەر ئەمەش وایکرد کە وێڕای ئەوەی باج بووەتە بارگرانی لەسەر هاووڵاتیان، بەڵام نەبووەتە داهاتێکی گەورە بۆ باشکردنی ژیانی خەڵک.". عومەر گوڵپی ئەندامی لیژنەی دارایی لە پەرلەمانی کوردستان لە لێدوانێكدا بە هاوڵاتی وت:" هەڵەی گەورەی حکومەت ئەوەیە کە بە پێچەوانەی دەستور، بەبێ یاسا دەستکاری باجی کرد، لە کاتێکدا نابێت بەبێ بوونی یاسا نە کەس لە باج ببەخشرێت نە کەس باجی زیاتری بخرێتە سەر! بەڵام حکومەت تەنها بە بڕیاری خۆی، دەستی بۆ زیادکردن و سەپاندنی باج برد، وەک باجی ڕاستەوخۆی سەر فرۆشتن لە ئۆتێل و ڕیستورانت و شوێنە گەشتیارییەکان، ئەمە لە کاتێکدا باجی ساڵانەیان لە قازانج لێ وەردەگیرێت". "پیشەیەک بە سەرمایەی (دوو ملیۆن دینار) باجی لێ دەسەنرێت، بەڵام دوو ملیار دۆلار بەخشراوە لە دانی باج!" هەڵەی کوشندەی حکومەت لە بواری ( باج) بوویە هۆی گرانی زیاتری بازاڕ‌و کەمبوونەوەی هەلی کار بە پێی ژمارەو داتاکانی حکومەت خۆی، تێکڕای داهاتی باج بۆ هەر مانگێک لە ساڵی (٢٠١٩) بریتی بووە لە (٥١) ملیار دیناری مانگانە، بۆ ساڵی (٢٠٢٠) بریتی بووە لە (٤٥) ملیار دیناری مانگانە، تێکڕای داهاتی باج بۆ هەر مانگێک لە ساڵی (٢٠٢١) کەمبووەتەوە بۆ (٤٠) ملیار دینار! واتە وێڕای ئەوەی حکومەت بانگەشەی ئەوە دەکات کە باجیان ڕێکخستووەتەوەو داهاتیان زیادکردووە، بەڵام ساڵ بە ساڵ داهاتی باج کەمی کردووە! بە پێی بنەما زانستیەکان، ئەو وڵاتانەی بە قەیرانی ئابوری‌دا تێدەپەڕنن، پێویستیان بەوە هەیە ڕێژەی وەرگرتنی باج کەم بکەنەوە، بەتایبەت لە بازرگانی و پیشە بچوک و مامناوەندییەکان، ئەو کەمکردنەوەیەی باجیش بۆ ئەوەیە چالاکی و جموجوڵی بازاڕ زیاتر بێت وهەلی کاری زیاتر بڕەخسێت و ڕەوڕەوەی ئابوری خێراتر بێت، بەڵام لە سێ ساڵی ڕابردوودا حکومەت تەواو بە پێچەوانەوە هەنگاوی هەڵگرت، هەر ئەمەش وایکرد کە وێڕای ئەوەی باج بووەتە بارگرانی لەسەر هاووڵاتیان، بەڵام نەبووەتە داهاتێکی گەورە بۆ باشکردنی ژیانی خەڵک. هەڵەی گەورەی حکومەت ئەوەیە کە بە پێچەوانەی دەستور، بەبێ یاسا دەستکاری باجی کرد، لە کاتێکدا نابێت بەبێ بوونی یاسا نە کەس لە باج ببەخشرێت نە کەس باجی زیاتری بخرێتە سەر! بەڵام حکومەت تەنها بە بڕیاری خۆی، دەستی بۆ زیادکردن و سەپاندنی باج برد، وەک باجی ڕاستەوخۆی سەر فرۆشتن لە ئۆتێل و ڕیستورانت و شوێنە گەشتیارییەکان، ئەمە لە کاتێکدا باجی ساڵانەیان لە قازانج لێ وەردەگیرێت، هەروەها باج لەسەر ئاستەکانی خوارەوەو پیشەو بازرگانی بچوک بچوکی نێوبازاڕ یان زیاد کرا یان توند کرا، لە کاتێکدا سەدان کۆمپانیاو بازرگانی گەورە گەورە بەخشراون لە باج و باجیان لێ وەرناگیرێت! یاخود خۆیان لە باج دەدزنەوە بەهۆی نفوسیان لە حزبەکانی دەسەڵات کە بەشێکی زۆریان یان کۆمپانیای بەرپرسانی حزبەکانی دەسەڵاتن. لە کوردستان، ئەوەی خاوەنی پیشەیەکی بچوکە باجی لێ وەردەگیرێت، بەڵام نزیکەی (٨٠٠) کۆمپانیای بواری نەوت باج نادەن، یاخود چالاکی ئابوری گەورە هەیە باج نادات، بە هەمانشێوەش کۆمپانیاکانی بواری گەیاندن و ئینتەرنێت، تۆمارکردنی پرۆژە بازرگانیەکان لە چوارچیوەی یاسای وەبەرهێناندا یەکێک لە رێگەکانی خۆ دزینەوە بووە لە باج و گومرگ و ڕسومات، لەم بوارەدا هەردوو پاڵاوگەی نەوتی (کەڵەک) بە سەرمایەی (1.9) ملیار دۆلار‌و پاڵاوگەی نەوتی (بازیان) بە سەرمایەی (1.2) ملیار دۆلار، دووان لەو پرۆژانەن کە لە چوارچێوەی یاسای وەبەرهێناندا تۆماکراون و بەمەش بەخشراون لەهەموو باج و ڕسوماتێک بۆ ماوەی دە ساڵ سەڕەڕای داهات‌و جموجوڵی گەورەی ئابوریان! بەهەمانشێوە بۆری نەوتی کوردستان کە بۆ ماوەی (٢٠ ساڵ!) دراوە بە کۆمپانیای کار‌و ڕوس نەفت، تەنها داهاتی شەش مانگی یەکەمی ئەمساڵی ئەم بۆریە بریتی بووە لە (٤٥٠) ملیۆن دۆلار، یەک دینار باجیشی نەداوە! حکومەت وا لە باج تێگەیشتووە کە تەنها بۆ زیادکردنی داهاتە، لە کاتێکدا باج بۆ بەدیهێنانی دادپەروەرییە لەنێوان هەژارو دەوڵەمەندەکان، هەربۆیە سیاسەتی هەڵەی باجی حکومەت لە سێ ساڵی ڕابردوو بووەتە هۆی بارگرانی لەسەر خەڵک و گرانبوونی زیاتری شت و مەک، لە بەرانبەردا نەبووەتە هۆی زیادبوونی داهات بەو ڕێژەیەی بانگەشەی بۆ دەکرێت، هەروەهاش ژیانی هەژارەکان وەکخۆیەتی و لەم سیاسەتە هەڵانەی حکومەت هەژارەکان سودمەند نەبوون، هەموو ئەم ڕاستیانەشمان لە ماوەی ساڵێکی ڕابردوودا بەڕێگەی جۆراو جۆر ئاراستەی حکومەت کردوون. عومەر گوڵپی ئەندامی لیژنەی دارایی لە پەرلەمانی کوردستان ٢٩ی ١٢ی ٢٠٢١
هاوڵاتی کۆنسوڵی ئێران لە سلێمانی رایگەیاند:" پێشبینی دەکەین تاکوو کۆتایی زستان هەناردەی ئێران لە 6 دەروازەی سنووریی پارێزگای سلێمانییەوە بگاتە 9 ملیار و 500 ملیۆن دۆلار لە ماوەی یەک ساڵدا. ئه‌مڕۆ سێشەممە 28ی كانوونی یه‌كه‌می 2021، مەهدی شوشتەری، کۆنسوڵی ئێران لە سلێمانی، لەگەڵ بازرگانەکانی پارێزگای سنە کۆبووەوە و وتی: "حکومەت پلان و بەرنامەی باشی بۆ بەرزکردنەوەی ئاستی ئاڵوگۆڕی بازرگانی لە نێوان ئێران و عێراقدا هەیە". بەپێی راپۆرتی ژووری هاوبەشی بازرگانی ئێران و عێراق، لە 8 مانگی رابردوودا ئێران بڕی 6 ملیار و 100 ملیۆن دۆلار کاڵا و کەلوپەلی هەناردەی عێراق کردووە. سەرەڕای پەیوەندیی نزیکی ئێران لەگەڵ عێراق، بەڵام ئاستی ئاڵوگۆڕی بازرگانی نێوان ئەو دوو وڵاتە، بەراورد بە ئاستی ئاڵوگۆڕی بازرگانی نێوان عێراق و تورکیا زۆر کەمە. کەماڵ حوسێنی، سەرۆکی ژووری بازرگانی سنە، کۆتایی بەهاری ئەمساڵ گوتی: "پێشتر بازاڕی هەرێمی کوردستان بە دەست ئێرانەوە بووە، بەڵام تورکیا لێی وەرگرتووە، کە هۆکاری ئەمەش بۆ پشتیوانی حکومەتی تورکیا لە بازرگانەکانی و روانگەی ئابووری ئەنقەرە دەگەڕێتەوە". حوسێنی هەروەها هەندێ هۆکاری دیکەی بۆ دابەزینی ئاستی ئاڵوگۆڕی بازرگانی ئێران باس کرد، لەوانە نزمی کوالێتی کاڵا و کەلوپەلە ئێرانییەکان، گەڕاندنەوەی کاڵا ئێرانییەکان و نەبوونی پلانێکی رێکوپێک بۆ هەناردە. هاوینی ئەمساڵ ئێران بڕیاریدا ناوەندێکی بازرگانی بۆ پەرەپێدانی ئاڵوگۆڕی بازرگانی لەگەڵ عێراق بکاتەوە. بەڕێوەبردنی ئەم ناوەندەش بە پارێزگای کرماشان دراوە.
هاوڵاتی بودجەی ئەمریكا بۆ ساڵی 2022 پەسەندكراو و لە ناویدا بڕی 345 ملیۆن دۆلار بۆ هاوکاری هێزە عێراقییەکان و هێزەکانی پێشمەرگە و 177 ملیۆن دۆلاریش بۆ هاوکاری هێزەکانی سووریای دیموکرات و مغاویر ئەلسەورە دابینکراوە. کۆشکی سپی لە راگەیێندراوێکدا رایگەیاند:" جۆ بایدن، سەرۆکی ئەمریکا یاسای بودجەی ساڵانەی بەرگریی ئەمریکای ناسراو بە یاسای رێگەپێدانی خەرجییەکانی بەرگریی نیشتیمانی NDAA بۆ ساڵی 2022 واژۆکرد. بەپێی یاساکە مووچەی هێزە چەکدارەکانی ئەمریکا بەرزکراوەتەوە". لە پرۆژە بودجەی وەزارەتی بەرگری ئەمریکادا هاتووە کە "بەغدا مووچەی هێزی پێشمەرگە دابین ناکات، بۆیە پشکی شێری هاوکارییەکانی ئەمریکا بۆ پێشمەرگەیە"، ده‌شڵێت كه هێزەکانی پێشمەرگە رۆڵێکی گرنگیان هەیە لە روبەڕوبونەوەی داعش و پێکهاتەیەکی سەرەکی هێزە ئەمنییەکانی عێراقیشە. لە سەرەتای ئەم مانگەدا، ئەنجوومەنی پیرانی ئەمریکا بە 363 دەنگی بەڵێ بەرامبەر 70 دەنگی نەخێر یاساکەی پەسندکردبوو. دواتریش ئەنجوومەنی پیرانی ئەمریکا لە 15ی مانگدا بە 89 دەنگی بەڵێ بەرامبەر 10 دەنگی نەخێر یاساکەی تێپەڕاند. خەرجییە سەربازیەکانی ئەمریکا لە ساڵی 2022 بە بەراورد بە ساڵی 2021 بە رێژەی 5٪ زیادکردووە. هاوکات بە رێژەی 2.7٪ مووچەی سەربازانی بەرزکردووەتەوە و لەگەڵ ئەوەشدا رێگە بە سوپا دەدات فڕۆکەی زیاتر و کەشتیی دەریایی زیاتر بکڕێت.
هاوڵاتی وه‌زیرى پێشمه‌رگه‌ى هه‌رێم ڕایگه‌یاند:" هه‌وڵیانداوه هێزه‌كانى پێشمه‌رگه یه‌كبخه‌نه‌وه‌و تائێستاش 20 لیواى پێشمه‌رگه‌و هێزه‌كانى پشتیوانى یه‌ك و دویان خستۆته‌وه ژێر ده‌سه‌ڵاتى وه‌زاره‌تى پێشمه‌رگه. ئه‌مڕۆ سێشەممە 28ی كانوونی یه‌كه‌می 2021، شۆڕش ئیسماعیل وه‌زیرى پێشمه‌رگه له‌كۆنگره‌یه‌كى ڕۆژنامه‌وانیدا ڕایگه‌یاند:" سه‌رۆكایه‌تى هه‌رێم 60 كامێراى حه‌رارى بۆ دابینكردون‌و خۆشیان به‌رده‌وامن له‌كڕینى، داوایان له‌هاوپه‌یمانان كردوه درۆنى چاودێریان بۆ دابین بكه‌ن. وتیشى:"چاكسازیه‌كانمان به‌رده‌وامه‌و توانیومانه نزیكه‌ى 20 لیواى یه‌كگرتوو دروستبكه‌ین‌و هێزه‌كانى پشتیوانى یه‌ك‌و دوو بخه‌ینه‌وه ژێر ڕكێفى وه‌زاره‌ت". سه‌باره‌ت به‌دوو لیواى هاوبه‌ش له‌گه‌ڵ سوپاى عێراق وتى:"ئه‌و دوو لیوایه‌ى بڕیاره دروستبكرێت ته‌شكلیه‌ى ته‌واوبوه‌و ته‌نسیقكراوه‌و لیوایه‌كى وه‌زاره‌تى پێشمه‌رگه گواستراوه‌ته‌وه سه‌ر وه‌زاره‌تى به‌رگرى عێراق". وه‌زیرى پێشمه‌رگه ئه‌وه‌شى وت:"باشترین هه‌ماهه‌نگیمان له‌گه‌ڵ سوپاى عێراق هه‌یه".
هاوڵاتی فەرەنسا دوو قاچاخچی كورد بە زیاتر لە دوو ساڵ زیندانی سزا دەدات بە تۆمەتی بەقاچاخبردنی کۆچبەران لە فەرەنساوە بۆ بەریتانیا. ئه‌مڕۆ سێشەممە 28ی كانوونی یه‌كه‌می 2021، میدیای بەریتانی ناوی قاچاخچییەکانی بڵاوکردەوە و رایگەیاند، محەممەد فاتیح تەمەنی 22 ساڵە و خەڵکی سووریایە؛ دوو قاچاخچییەکەی دیکە تەمەنیان 25 ساڵە و کوردن کە یەکێکیان ناوی شارام شۆڕش و ئەوی دیکەیان ناوی عەلی هەلدینە. ئەو سێ کەسە بە تاوانی بەقاچاخبردنی خەڵک لە رێگەی زیاتر لە 500 بەلەمەوە بە ماوەی جیاواز زیندانیکران. میدیای بەریتانی وێنەی هەریەکە لە محەممەد فاتح و شارام شۆڕشی بڵاوکردووەتەوە و نووسیویەتی، محەممەد فاتح وەکو تاوانباری سەرەکی، چوارساڵ زیندانی دەکرێت؛ داواکاری گشتی داوای 7 ساڵ زیندانیکردنی بۆ شارام شۆڕش دەکرد، بەڵام دوو ساڵ بەند دەکرێت. میدیای بەریتانی لە زاری پۆلیسی فەرەنساوە بڵاویکردەوە، ئەو کەسانە بۆ هەر کەسێک 2 هەزار بۆ 3 هەزار یۆرۆ کە دەکاتە 2 هەزار و 250 بۆ 3 هەزار و 400 دۆلاریان وەرگرتووە. بەمەش لەکۆی گەشتە بە قاچاخبراوەکانیاندا زیاتر لە 1 ملیۆن و 345 هەزار دۆلاریان دەستکەوتووە، بەڵام پارەکە بۆ شوێنی دیکە گوازراوەتەوە و پۆلیس دەستی بەسەردا نەگرتووە. پۆلیس لە ئۆتۆمبێلی قاچاخچییەکاندا دەستی بەسەر پەرتووکێکی ناودا گرت و تێیدا ناوی سەتان کۆچبەری تێدا بوو و تەنانەت هەندێکیان وەک منداڵ تۆمارکرابوون. بەڵگەنامەکانی دادگە پیشانیدەدەن کە پەڕاندنەوەی هەرە سەرکەوتووی کۆچبەران بەنێو نۆکەندی ئینگلیزدا لە 19ی مانگی تەممووزدا بووە لە لایەن ئەو سێ کەسەوە کاتێک لە یەک بەلەمدا 83 کۆچبەریان پەڕاندووەتەوە. بەرپرسانی هێزی سنووریی بەریتانیا توانیویانە ناسنامەی 327 کەس بدۆزنەوە کە لە لیستی قاچاخچییەکاندابوون توانیویانە بە سەرکەوتووی بگەنە بەریتانیا و ناسنامەی 200 کەسی دیکەشیان لایە، کە گوماندەکرێت پەڕیبنەوە.
ئه‌بوبه‌كر هه‌ڵه‌دنی: یەکێک لە دیاردە قێزەونەکان پەشیمان کردنەوەی ناچاری خەڵكە لەرەخنەگرتن لە حكومەت
هاوڵاتی ئه‌ندامێكی په‌رله‌مانی كوردستان رایگه‌یاند:" یەکێکی تر لە دیاردە قێزەونەکان و دیوێکی تری بێدەنگ کردن،بریتیە لە پاکانە کردن وپەشیمان کردنەوەی ناچاری بەو هاوڵاتیانەی کە ڕەخنە لەحکومەت دەگرن". ئه‌مڕۆ سێشەممە 28ی كانوونی یه‌كه‌می 2021، ئه‌بوبه‌كر هه‌ڵه‌دنی ئه‌ندامی په‌رله‌مانی كوردستان له نوسینێكدا له هه‌ژماری تایبه‌تی خۆی بڵاویكردوه‌ته‌وه و رایگه‌یاند:" یەکێکی تر لە دیاردە قێزەونەکان و دیوێکی تری بێدەنگ کردن،بریتیە لە پاکانە کردن وپەشیمان کردنەوەی ناچاری بەو هاوڵاتیانەی کە ڕەخنە لەحکومەت دەگرن، لەم میانەدا کەناڵە حزبیە دەستەمۆ ودابەستەکانی حزب ڕۆڵێکی پێسپێراوی یەکجار ناشیرین دەبینن،کە لەماوەی شەوو ڕۆژێکدا دوو دیوی هاوڵاتی بەشمەینەتی هەرێم نیشانی خەڵک دەن". دەقی راگەیاندراوەكەی ئه‌بوبه‌كر هه‌ڵه‌دنی:... سیاسەتی پاکانە پێکردن وپەشیمان کردنەوەی بەزۆر !؟ یەکێکی تر لە دیاردە قێزەونەکان و دیوێکی تری بێدەنگ کردن،بریتیە لە پاکانە کردن وپەشیمان کردنەوەی ناچاری بەو هاوڵاتیانەی کە ڕەخنە لەحکومەت دەگرن، لەم میانەدا کەناڵە حزبیە دەستەمۆ ودابەستەکانی حزب ڕۆڵێکی پێسپێراوی یەکجار ناشیرین دەبینن،کە لەماوەی شەوو ڕۆژێکدا دوو دیوی هاوڵاتی بەشمەینەتی هەرێم نیشانی خەڵک دەەن. بەعس و سەدامیش لەجەنگی قادسیەی دۆڕاوو شەڕی داسەپاویان دژ بەخەڵکی کوردستان زوو زوو دەستیان بۆ ئەم چڵە پوشانە دەبرد تا لە زۆلکاوی ستەمکاریدا دەریان بێنێت بەڵام نەچەک وجبەخانەکەی ونەسوپا ملیۆنیەکەی و نەشایەری ڕاگەیاندنە چەواشەکاریەکەی نەک هەر فریای نەکەوت بەڵکو نغرۆی کرد وکردیە پەندی زەمانە. ئاخر دەسەڵاتێکی حزبی بەم هەموو وابەستەو دابەستەیە تێر نەخوات کەڕۆژانە خەریکی پیرۆزکردنی بتەکان و هەڵاکردنن لەمەیدانی کۆیلە فرۆشان و ترست لەهاواری هاوڵاتیەک بێت کەداعش جگەر گۆشەکەی لێکردو پڕۆژەی گەندەڵە تێر نەخۆرەکان بوە وەیشومەی ئەوەی بەکولەمەرگی پێکیەوە ناوە کەچی بەڕەخنەو هاوارێک قەڵس بیت وگورج مایک بەدەستەکانی حزب بەر بەیتە گیانی هاوڵاتی وناچار بە پەشیمان بوونەوەی بکەی ،ئەم ڕەفتارە ناشارستانیە ڕویەکی تری ئەو دەسەڵاتە شکستخواردوەیە کە بڕیاری داوە پەندو عیبرەت وەر نەگرێت و هەر ڕۆژەی بە دەردی سەریەک میلەتەکەی بفلیقێنێتەوە.
