هاوڵاتی پاش 70 ڕۆژ پەرلەمانی كوردستان جۆڵەی تێدەكەوێتەوەو بڕیارە سبەینێ سێشەممە دەستەی سەرۆكایەتی پەرلەمان كۆبونەوەیەك ئەنجامبدات و دواتر كاتی كۆبونەوەكانیان لەگەڵ سەرۆك فراكسیۆنەكان گفتوگۆ بكەن وكاری پەرلەمان دەستپێبكاتەوە. ڕاگەیاندنی پەرلەمانی كوردستان بڵاویكردەوە، سبەینێ سێشەممە 16ی ئایار دەستەی سەرۆكایەتی پەرلەمان كۆدەبنەوەو باسی یاسای هەڵبژاردن‌و كاراكردنەوەی كۆمسیۆنی هەڵبژاردنەكانیش دەكرێت. بەهۆی جیاوازی لەبوونی لایەنەكان لەسەر یاسای هەڵبژاردن‌و شێوازی كاراكردنەوەی كۆمسیۆنی هەڵبژاردنی هەرێم پەرلەمانی كوردستان كارەكانی ڕاگرتوەو ئەگەرچی فراكسیۆنی پارتی پێشتر هەڕەشەی ئەوەیكرد ئەم بابەتە بەزۆرینە چارەسەردەكەن، بەڵام لەدواین كۆبونەوەی ئەنجومەنی سەركردایەتی پارتی بەئامادەبونی بارزانی بڕیاردرا كارەكانی پەرلەمانی كوردستان دەستپێبكاتەوە.
هاوڵاتی بەتۆمەتی ساختەبوونی بڕوانامەكەی، دادگای فیدراڵی عێراق مافی ئەندامێتی لەمەشعان جبوری پەرلەمانتاری عێراق سەندەوە. مەشعان جبوری، یەكێكە لەو كەسانەی كە ئەندامی كوتلەی سیادەیە كە محەمەد حەلبوسی سەرۆكایەتی دەكات دادگاى فیدڕاڵى بڕیارى ئه‌وه‌شیدا، مقدام جومه‌یلى بچێته شوێنى مه‌شعان جبورى‌و وه‌ك په‌رله‌مانتار ده‌ستبه‌كاربێت.
هاوڵاتی درەنگانێكی شەوی رابردوو هێزەكانی گەریلا لە برادۆست هێرشیان بۆ سەربازگەیەكی توركیا كردووەو دەیان كەسیان لەسوپاكەی ئەردۆغان لەناوبردووەو بە سێ هەلیكۆپتەر كوژراو بریندارەكانیان گواستووەتەوە. میدیاكانی نزیك لە پارتی كرێكارانی كوردستان(پەكەكە) بڵاویان كردەوە كە "هێزەكانی گەریلا لە ناوچەی برادۆست چالاكییی گەورەیان لەدژی بنكەسەربازییەكانی دەوڵەتی تورك ئەنجامدا و بە دەیان سەرباز كوژران و برینداربوون". هەروەها ئاماژە بەوە كراوە كە "بەپێی سەرچاوە خۆجێییەكان، درەنگانی شەوی ڕابردوو، هێزەكانی گەریلا چالاكییەكی گەورەیان دژ بە سەربازگەكانی سوپای دەوڵەتی داگیركەری تورك دەستپێكردووە لە گوندەكانی چیادێل و گەروخاڵەت، لە دەشتی هێرت لە دەڤەری برادۆست و شەڕ و پێكدادان هەتا بەیانیی ئەمڕۆ بەردەوام بووە". هاوكات ئەوە دووپاتكراوەتەوە كە "بە دەیان سەربازی دەوڵەتی تورك كوژراون و برینداربوون و سێ هێلیكۆپتەر لە ناوچەكە نیشتووەتەوە بۆ هەڵگرتنەوەی بریندارەكان و تەرمی كوژراوەكان". ئیحسان چەلەبی، بەڕێوبەری شارەدێی سیدەكانی ناوەندی برادۆست، بە میدیاكانی راگەیاندووە، كە "شەڕێكی سەخت لەنێوان گەریلا و سوپای توركدا ڕوویداوە و سێ هەلیكۆپتەری توركیا كوژراو بریندارەكانیان گواستووەتەوەو چوار تەرمی گەریلاش لە گوندی چیادێلدا هەیە". بریارە هێزەكانی پاراستنی گەل(هەپەگە) بەم زوانە راگەیەندراوی خۆیان لەسەر ئەو شەرو پێكدادانە بڵاوبكەنەوە.
هاوڵاتی بەڕێوەبەرایەتی كەشناسی و بومەلەرزەزانی هەرێمی كوردستان رایگەیاند، ئەمڕۆ ئاسمان لەنێوان ساماڵ و نیمچە هەور دەبێت لەگەڵ بونی خۆڵبارین، هاوكات بەو هۆیەوە گەشتەكانی فرۆكەخانەی سلێمانی راگیران. بەڕێوەبەرایەتی كەشناسی و بومەلەرزەزانی هەرێمی كوردستان پێشبینیەكانی ئەمڕۆ و سبەینێ بڵاوكردەوە، ئەمڕۆ لە پارێزگاكانی هەرێم، ئاسمان لەنێوان ساماڵ و نیمچە هەور دەبێت لەگەڵ بونی تۆز و خۆڵێكی سوك لەكاتەكانی ئێوارە كاریگەری كەم دەبێتەوە. هەروەها سبەینێ سێشەممە ئاسمان لەنێوان ساماڵ و نیمچە هەور دەبێت. هاوكات، فڕۆكەخانەی نێودەوڵەتی سلێمانی رایگەیاند، بەهۆی ئەو شەپۆلی خۆڵبارینەی ماوەی كاتژمێرێكە بەچڕی روی لە ناوچەكە كردوەە و لە ئەنجامدا بووەتەهۆی كەمبونەوەی ماوەی بینین، بۆیە لە ئێستادا گەشتەكانی فڕۆكەخانەی نێودەوڵەتی سلێمانی بۆ ماوەیەكی كاتی ڕاگیراون.
هاوڵاتى له‌یه‌که‌م هه‌ڵویستى دژى بڕیاره‌که‌ى دادگاى فیدڕاڵى به ره‌تکردنه‌وه‌ى پرۆژه یاساى ئاسایشى خۆراک، مسته‌فا کازمى سه‌رۆک وه‌زیرانى عێراق رایگه‌یاند، ئه‌وه له‌مپه‌ر دروستکردنه له‌به‌رده‌م حکومه‌ت بۆ راییکردنى کاروباره‌کانى رۆژانه. ئه‌مشه‌و، مسته‌فا کازمی، سه‌رۆک وه‌زیرانى عێراق له راگه‌یه‌ندراوێکدا بڵاویکرده‌وه،" جه‌ختده‌که‌ینه‌وه، که حکومه‌تى عێراق رێزى ته‌واو له ده‌ق و واده ده‌ستوریه‌کان و یاسا پابه‌ندکاره‌کان و ئه‌و فه‌توایانه‌ى له دادگاى باڵاى فیدڕاڵییه‌وه له شیکردنه‌وه‌ى ده‌قه‌کان ده‌گرێت". هه‌روه‌ها راشیگه‌یاند:"حکومه‌تى ئێستا، حکومه‌تى کاربه‌ڕێکه‌ره به پێى ده‌ستور، له‌پێشتردا پرۆژه یاسای، هاوکارى به‌په‌له بۆ ئاسایشى خۆراک و گه‌شه‌پێدان، به‌مه‌به‌ستى چاره‌سه‌رکردنى ئاڵنگارییه ئابوریه‌کان که به‌رزبونه‌وه‌ى نرخه‌کان له جیهاندا سه‌پاندویه‌تى و مسۆگه‌رکردنى ئاسایشى خۆراک و دابینکردنى سه‌به‌ته‌ى خۆراک". هاوکات ئه‌وه‌شى خستۆته‌روو که هاوکاریکردنى که‌رتى کاره‌با له‌گه‌ڵ نزیکبونه‌وه‌ى وه‌رزى هاوین بۆ ئه‌وه‌ى رێگرى بکه‌ن له دروستبونى هه‌ر قه‌یرانێکى کاره‌با له هه‌مو عێراق پێشکه‌شى په‌رله‌مانیان کردووه. کازمى جه‌ختیله‌وه‌شکردوه‌ته‌وه که هه‌موومان له‌ژێر به‌رپرسیارێتیداین، بۆ چاره‌سه‌ره‌ى کاریگه‌رییه‌کانى ئه‌و ئالنگاریانه‌ى روبه‌ڕوى وڵاته‌که‌مان ده‌بێته‌وه، به‌تایبه‌ت له ئێستادا کاتێکى هه‌ستیاره له ناوخۆ و ده‌ره‌وه‌شدا. ئه‌مڕۆ دادگاى باڵاى فیدڕاڵى له عێراق له‌سه‌ر سکاڵایه‌کى په‌رله‌مانتار باسم خه‌شان له‌باره‌ى پڕۆژه یاساى ئاسایشى خۆراک کۆبوه‌وه و بڕیاریدا که پڕۆژه‌یاساکه هه‌ڵبوه‌شێنێته‌وه پڕۆژه یاساى ئاسایشى خۆراک له‌لایه‌ن ئه‌نجومه‌نى وه‌زیرانى عێراقه‌وه له‌سه‌ر پێشنیازى وه‌زاره‌تى دارایى له رۆژى 13ى ئازارى 2022 به‌په‌له پڕۆژه یاسایه‌کى به‌ناوى (پاڵپشتى خێرا بۆ ئاسایشى خۆراک و گه‌شه‌پێدان) ره‌وانه‌ى په‌رله‌مانى عێراق کرد، له رۆژى 26ى ئازار له‌لایه‌ن په‌رله‌مانه‌وه خوێندنه‌وه‌ى یه‌که‌م بۆ پڕۆژه یاساکه کرا.
هاوڵاتى رێبه‌رى ره‌وتى سه‌در رایگه‌یاند، له ئه‌گه‌رى پێکنه‌هێنانى حکومه‌تدا له‌ماوه‌ى مانگێکدا ده‌بنه ئۆپۆزسیۆنێکى نیشتمانی. ئه‌مڕۆ یه‌کشه‌ممه 15ى ئایارى 2022، موقته‌دا سه‌در له تویتێکدا نوسیویه‌تى:"رێگه‌چاره‌یه‌کمان له‌به‌رده‌مدا ماوه که پێویسته تاقیبکه‌ینه‌وه، ئه‌وه‌یه ببینه ئۆپۆزسیۆنى نیشتمانى". هه‌روه‌ها ئه‌وه‌شى نوسیووه" ئه‌گه‌ر لایه‌نه‌کانى دیکه و فراکسیۆنه‌کانى په‌رله‌مان به‌وانه‌شه‌وه که هاوپه‌یمانمان بوون توانیان حکومه‌ت پێکبهێنن کارێکى باشه، ئه‌گه‌رنا ئه‌و کاته بڕیارێکى دیکه‌مان ده‌بێت که له‌و کاته‌دا رایده‌گه‌یێنین". له 10ى تشرینى یه‌که‌مى 2021، هه‌ڵبژاردنى په‌رله‌مانى عێراق ته‌واو بووه‌و تا ئێستا به‌هۆى ناکۆکى لایه‌نه‌کانه‌وه له‌سه‌ر پۆستى سه‌رۆک کۆمار‌و سه‌رۆک وه‌زیران، پاش زیاتر له هه‌شت مانگ هێشتا نه‌توانراوه حکومه‌ت پێکبهێندرێت. موقته‌دا سه‌در، له‌گه‌ڵ سونه‌کان به سه‌رۆکایه‌تى محه‌مه‌د حه‌لبوسى و مه‌سعود بارزانى، سه‌رۆکى پارتى دیموکراتى کوردستان(هاوپه‌یمانى رزگارى نیشتمان)یان پێکهێناوه، له‌به‌رانبه‌ردا چوارچێوه‌ى هه‌ماهه‌نگى شیعه‌کان به‌سه‌رکردایه‌تى نورى مالکى خاوه‌نى 81 کورسى په‌رله‌مانن و به یه‌ک له‌سه‌ر سێى په‌کخه‌ر ناوده‌برێن. رێککنه‌که‌وتنى نێوان یه‌کێتى و پارتى له‌سه‌ر پۆستى سه‌رۆک کۆمار‌و رێکنه‌که‌وتنى نێوان شیعه‌کان له‌سه‌ر پۆستى سه‌رۆک وه‌زیران، کۆبونه‌وه‌ى په‌رله‌مانى په‌کخستووه بۆ ده‌نگدان له‌سه‌ر کاندیدانى سه‌رۆک کۆمار و گفتوگۆى لایه‌نه‌کان بۆ پێکهێنانى حکومه‌ت و متمانه پێدانیان له په‌رله‌ماندا.
هاوڵاتى ده‌سته‌ى ده‌ستپاکیى هه‌رێمى کوردستان رایگه‌یاند، به‌دواداچونیان بۆ دۆسیه‌ى خانه‌نشینى پله باڵاکان، فه‌رمانبه‌ران و هێزه سه‌ربازییه‌کان کردوه و بۆیان ده‌رکه‌وتوه 35 که‌س به "نایاسایی" و به پله‌ى وه‌زیر مووچه‌ى خانه‌نشینى وه‌رده‌گرن. ده‌سته‌ى ده‌ستپاکیى هه‌رێمى کوردستان ئه‌مڕۆ یه‌کشه‌ممه سێیه‌م راپۆرتى خۆى له‌باره‌ى جێبه‌جێکردنى یاساى چاکسازى ئاڕاسته‌ى په‌رله‌مانى کوردستان کرد، له راپۆرته‌که‌دا ئه‌وه خراوه‌ته‌روو که ژماره‌یه‌ک له‌پله باڵاکان له‌وانه‌ش وه‌زیر تا به‌ڕێوه‌به‌رى گشتى ناویان هه‌یه که به "نایاسایی" خانه‌نشینکراون، هه‌روه‌ها فه‌رمانبه‌رانى رێکخراوه‌کان و دۆسیه‌ى هێزه ئه‌منییه‌کان کێشه‌ى زۆریان تێدایه. هه‌روه‌ها دۆسیه‌ى فه‌رمانبه‌رانى رێکخراوه‌کان "که‌موکوڕى زۆر"ى تێدایه پێویسته رێنمایى بۆ ده‌ربکرێت و چاره‌سه‌رى گونجاویان بۆ بکرێت. هاوکات ئه‌وه دووپاتده‌کاته‌وه که "دۆسیه‌ى دامه‌زراندنى زێرڤانییه‌کان کێشه‌ى تێدایه به‌جۆرێک زۆربه‌ى هێزه‌کانى زێڕه‌ڤانى فه‌رمانى دامه‌زراندن له دۆسیه‌کانیان نییه". "له ساڵى 2013ه‌وه پله به‌رزکردنه‌وه‌ى فه‌رمانبه‌ران راگیراوه، پێویست بوو له یاساکه‌دا ئه‌وه چاره‌سه‌رکرابا، هه‌ر فه‌رمانبه‌رێک که پله زیاده‌کانى لێوه‌رده‌گیرێته‌وه، ئه‌گه‌ر شایه‌نى پێدانى پله بوو، پێویست بوو پێى بدرێته‌وه، نه‌ک ته‌نیا لێى وه‌ربگیرێته‌وه، ئه‌مه‌ش پێچه‌وانه‌ى روحى یاساکه‌یه بۆ گه‌ڕانه‌وه‌ى دادپه‌روه‌ری". په‌یوه‌ست به موچه‌ى خانه‌نشینى پله باڵاکانیش باسى له‌وه‌کردوه، "لیژنه‌یه‌ک له وه‌زاره‌تى دارایی، به‌ڕێوه‌به‌رى گشتیى خانه‌نشین ، داواکارى گشتى ، نوێنه‌رى سه‌رۆکایه‌تى هه‌رێم ، وه‌زاره‌تى ناوخۆ ، وه‌زاره‌تى پێشمه‌رگه (که کار له‌سه‌ر پله باڵاکان و تایبه‌ته‌کان کار ده‌که‌ن) به‌پێى ئه‌م بڕگانه‌ى خواره‌وه) :ـ أ ـ ئه‌وانه‌ى به فعلى پۆستیان هه‌بوه و یاسایى بوه موچه‌کانیان هه‌موار ده‌کرێته‌وه. ب ـ ئه‌وانه‌ى به یاسایى خانه‌نشین کراون و هیچ خزمه‌ت و به‌رایییان نییه، موچه‌کانیان هه‌ڵده‌وه‌شێندرێته‌وه. ج ـ خانه‌نشین هه‌یه به پله‌ى وه‌زیر خانه‌نشین کراوه، به‌ڵام وه‌زیر نه‌بوه، به‌ڵکو پێشمه‌رگه بوه ئه‌م جۆره‌یان ده‌درێته ئه‌نوومه‌نى وه‌زیران بۆ ئه‌وه‌ى په‌یڕه‌وێکیان بۆ ده‌رکه‌ن. له راپۆرته‌که ئاماژه به دۆسیه‌ى خانه‌نشینانى پێشمه‌رگه کراوه و تێیدا هاتوه 2000 دۆسیه‌ى خانه‌نشینى پێشمه‌رگه ره‌وانه‌ى خانه‌نشینى گشتى کراون و هیچ کێشه‌یه‌کیان تێدا نه‌بوه. ده‌سته‌ى ده‌ستپاکیى هه‌رێمى کوردستان ده‌ڵێت، "دۆسیه‌ى دامه‌زراندنى زێرڤانییه‌کان کێشه‌ى تێدایه به‌جۆرێک زۆربه‌ى هێزه‌کانى زێڕه‌ڤانى فه‌رمانى دامه‌زراندن له دۆسیه‌کانیان نییه، گرفتى ئه‌وان له‌کاتى ده‌رچونى ره‌شنوسى یاساى چاکسازى راو بۆچونیان وه‌رنه‌گیراوه. هه‌روه‌ها دۆسیه‌ى خانه‌نشینان له نێوان وه‌زاره‌تى شه‌هیدان و ناوخۆدا یه‌کلایى نه‌کراوه‌ته‌وه. " به‌پێى راپۆرته‌که داتاى پله باڵاکان به‌م شێوه‌یه‌یه: * پله‌ى وه‌زیر (182) خانه‌نشین * 141 که‌س به فعلى به پله‌ى وه‌زیر خانه‌نشین بون. * (35) که به رێزلێنان بونه‌ته وه‌زیر و خانه‌نشینکراون. * (6) پله‌یان بریکارى وه‌زیر بون به رێزلێنان بونه‌ته وه‌زیر و خانه‌نشینکراون. * (174) به پله‌ى بریکارى وه‌زیر خانه‌نشین کراون * (139) که‌س به فیعلى به پله‌ى بریکار خانه‌نشین بون. * (19) پله‌یان به رێزلێنان به‌و پله‌یه خانه‌نشینکراون. * (10) پله‌یان راوێژکار بون به بریکارى وه‌زیر خانه‌نشینکراون. * (6) پله‌یان ناونیشانیان رون نییه له‌به‌رئه‌وه‌ى نوێنه‌رى حکومه‌تن له ده‌ره‌وه‌ى وڵات. * 343 که‌س به پله‌ى راوێژکار خانه‌نشینکراون * (297) پله‌یان به فیعلى به راوێژکار خانه‌نشین بون. * (41) پله‌یان به رێزلێنان به‌و پله‌یه خانه‌نشینکراون. * (5) پله‌یان ڕاوێژکار نه‌بون، به‌ڵام به‌و پله‌یه خانه‌نشین کراون. * (770) که‌س به پله‌ى به‌ڕێوه‌به‌رى گشتى خانه‌نشینکراون * (269) پله‌یان به فعلى به به‌ڕێوه‌به‌رى گشتى خانه‌نشین بون. * (354) پله‌یان به رێزلێنان به‌و پله‌یه خانه‌نشینکراون. * (47) پله‌یان به فیعلى به‌ڕێوبه‌رى گشتى بون، به‌ڵام مه‌رجى خانه‌نشینبونیان تێدا نه‌بوه.
هاوڵاتی پەرلەمانتارە سەربەخۆكان رایدەگەیەنن، گەورەترین فراكسیۆنی پەرلەمان پێكبهێنرێت كە خاوەنی زۆرترین كورسیی بێت و رەزامەندی بدات لەسەر یەكێك لەو كاندیدانەی كە فراكسیۆنەكانیان دیاری دەكەن بۆ پۆستی سەرۆك وەزیران. ئەمڕۆ یەكشەممە 15ی ئایاری 2022، گروپی فراكسیۆن و پەرلەمانتارە سەربەخۆكان لەراگەیەنراوێكدا باسیان لەوەكردوە، داوا دەكەن حكومەتی نوێی عێراق لەسەر بنەمای وادە و پشكی دەستوری پێكبهێنرێت و هیچ لایەنێكی دەرەكیش دەستوەردان لەكاروباری ناوخۆی عێراقدا نەكات. هەروەها داوا دەكەن گەورەترین كوتلەی پەرلەمانی دروست بكرێت و ناوێك بۆ پۆستی سەرۆك وەزیران هەڵبژێرن، كە سەربەخۆكان پێشنیازی دەكەن بۆ پێكهێنانی حكومەت بەجۆرێك پشتیوانی بكرێت و بتوانێت چاكسازی سیاسی، ئابوری بكات و روبەڕوی گەندەڵی ببێتەوە. هاوكات، ئەوەشیان باسكردووە كاندیدی سەرۆك وەزیران دەبێت كەسێكی سەربەخۆ، دەستپاك، خاوەن ئەزمونی سیاسی بێت و نابێت مشتومڕئامێز بێت،" دەبێت گەندەڵی و بەهەدەردانی سامانی گشتی رابگیرێت و لە كارنامەی حكومەتەكەیدا گرنگی زیاتر بە كەرتی پیشەسازی، كشتوكاڵ، گەشتیاری، وەبەرهێنان، پەروەردە و چینی گەنجان بدات". "بە گرنگی دەزانین سەرۆك كۆماری عێراق لەسەر بنەمای ئەو مەرجانە هەڵبژێردرێت كە لە دەستوری عێراقدا ئاماژەی بۆ كراوە، بۆ ئەو مەبەستەش لیژنەیەك لە سەربەخۆكان دروست دەكرێت بۆ گفتوگۆ لەگەڵ لایەنەكان و كۆتاییهێنان بە قەیرانی سیاسی".، پەرلەمانتارە سەربەخۆكان وا دەڵێن.
هاوڵاتی ناوەندی راگەیاندن و چاپەمەنی هێزەكانی پاراستنی گەل (هەپەگە) ئاماری شەرو پێكدادانی مانگێكی دژی سوپاكەی ئەردۆغان ئاشكرا دەكات كە 427 سەربازی تورك كوژراون و 88 دیكە برینداربوون و گەریلاش 343 چالاكی ئەنجامداوە. هەروەها لەو راگەیاندنەدا كە ئەمڕۆ 15ی ئایاری 2022 راگەیەندراوە تێیدا ئەوە خراوەتەروو كە سوپاكەی ئەردۆغان 164 جار بە بۆمبی كیمیایی لە سەنگەرەكانی هێزەكانیان داوە. دەقی راگەیەندراوی هەپەگە: * چوار چالاكیی دەستبەسەرداگرتن * چور چالاكیی چوونە ناو دوژمن * ٢٠ چالاكیی ڕێكخراو و هاوكات * ٣٧ چالاكیی تەقاندنەوە * ٦٢ چالاكیی نیشانەشكێن * ٦٨ چالاكیی بە چەكی قورس * ١٤٧ شەڕ و چالاكیی گورزلێدان * بەگشتیی گەریلاكان ٣٤٣ چالاكییان ئەنجامداوە * ئەنجامی چالاكیی هێزەكانی گەریلا * ٤٢٧ داگیركەر كوژراون * ٨٨ داگیركەر برینداربوون * ئەو هێرشانەی لەلایەن سوپای توركەوە ئەنجامدراون؛ * ئەوەندەی هێزەكانمان پشتڕاستیان كردووەتەوە، ٨١٧ بۆردوومانی ئاسمانیی لە ناوچەكانی بەرخۆدان و هەرێمەكانی پاراستنی مەدیا ئەنجامدراون. * ٧١٩ جار بە هێلیكۆپتەری شەڕ و هەزار و ٢٧٤ جاریش بە تۆپ بۆردوومان و تۆپباران ئەنجامدراون. * ١٦٤ جار بە بۆمبی كیمیایی لە سەنگەرەكانی هێزەكانمان دراوە. * ئەو ئامێر و كەرەستانەی لەلایەن هێزەكانمانەوە تەقێندراونەتەوە؛ * هێلیكۆپتەرێكی سكۆرسكی * تانكێك * ١٤ سەنگەر * حەوت فڕۆكەی بێ فڕۆكەوان * پێنج سیستمی كامێرای چاودێریی و دوو كامێرای وێنە و دیاریكردنی جوڵە * دوو ئامێری دەنگهەڵگر * بی كەی سییەك * تۆپهاوێژێك * دوو خێمەی سەربازیی * چەكێكی A4 * ئەو ئامێر و كەرەستانەی لەلایەن هێزەكانمانەوە گورزیان لێدراوە؛ * ٢٢ هێلیكۆپتەر * سێ فڕۆكەی بێ فڕۆكەوان * ئۆتۆمبێلێكی سەربازیی دەوڵەتی تورك یەكێك لە هێرشە مێژووییەكانی ئەنجام دەدات. دەوڵەتی توركی داگیركەر چەندین جار لە ناوچەكانی ژێر دەسەڵاتی پەدەكەوە هێرشی ئەنجامداوە و بارەگاكانی لە باشووری كوردستان بەشێوەیەكی چالاك بەكارهێناوە لەو هێرشانەدا و لەو ناوچانەوە هێزی ناردە ناوچەكانی شەڕ.
هاوڵاتى به‌غدا 200 ملیار دینارى مانگه‌ى بۆ هه‌رێم ره‌وانه کرد بۆ پشتیوانى و دابینکردنى مووچه‌ى فه‌رمانبه‌ران و ئه‌مڕۆ گه‌یشتووه‌ته لقى بانکى ناوه‌ندى له هه‌ولێر. وه‌زاره‌تى دارایى عێراق له 12ى ئایارى 2022 نووسراوى بۆ ناردنى ئه‌و 200 ملیار دیناره بۆ هه‌رێمى کوردستان کردووه و ئه‌مڕۆ یه‌کشه‌ممه 15ى ئایار گه‌یشتووه‌ته هه‌ولێر. هه‌رچه‌نده ئه‌مڕۆ له‌زارى عالیه نوسه‌یف، په‌رله‌مانتارى ده‌وڵه‌تى یاسا ئه‌وه‌ى راگه‌یاندبوو که بۆ له‌مه‌ودوا به‌غدا 200 ملیار دیناره‌که بۆ هه‌رێمى کوردستان نانێرێت به‌بیانوى ئه‌وه‌ى بریاره‌که‌ى دادگاى فیدراڵى جێبه‌جێ نه‌کردووه. له‌مانگى رابردوودا، عه‌لى عه‌للاوی، وه‌زیرى دارایى عێراق رایگه‌یاندبوو که ناردنى 200 ملیار دیناره‌که له به‌غداوه بۆ هه‌رێمى کوردستان به‌رده‌وام ده‌بێت، ئه‌وه‌ش له چوارچێوه‌ى رێککه‌وتنى دوولایه‌نه که له‌نێوان حکومه‌تى فیدراڵى و حکومه‌تى هه‌رێمى کوردستاندا.
هاوڵاتى گه‌نجێک له تاوانێکى ره‌گه‌زپه‌رستیدا له یه‌کێک له ناوچه‌ى ره‌شپێسته‌کانى شارى نیویۆرک 10 ره‌شپێستى کوشت و سیانى دیکه‌شى بریندار کردووه. میدیاکانى ئه‌مریکا، له ناوچه‌ى (بوفالۆ)ى تایبه‌ت به ره‌شپێسته‌کان له نیویۆرک که‌سێکى سپى پێستى ته‌مه‌ن 18 ساڵ که خوێندکارى زانکۆیه، له تاوانێکى ره‌گه‌زپه‌رستیدا له‌ناو فرۆشگایه‌کدا ده‌ستدرێژى گولـله‌ى کردووه و له ئه‌نجامدا 10 که‌سى کوشتووه و سێ که‌سی دیکه‌شى بریندار کردووه. دادگاى نیویۆرک ئاشکراى کردووه، تۆمه‌تباره‌که ناوى (بایتۆن جیندرۆن)ه و خه‌ڵکى برۆکلینه و کاره‌که‌ى له تۆڕه کۆمه‌ڵایه‌تییه‌کان راسته‌وخۆ په‌خش کردووه. پێش ده‌ستگیر کردنى له‌لایه‌ن پۆلیسه‌وه هه‌وڵى خۆکوشتنى داوه و قوربانییه‌کانیش 11یان ره‌شپێستن و دوانییان سپى پێست، یه‌کێک له کوژراوه‌کانیش پاسه‌وانێکى فرۆشگاکه‌یه که رووبه‌ڕووى بووه‌ته‌وه.
ئارا ئیبراهیم بزوتنه‌وه‌ى گۆڕان تا هه‌ڵبژاردنى په‌رله‌مان له حکومه‌ت ناکشێته‌وه‌و له‌م رۆژانه‌دا چه‌ند پۆستێکى نوێ وه‌رده‌گرێت و هاوڵاتى ناوه‌کانیان بڵاوده‌کاته‌وه، له‌گه‌ڵیشیدا 130 نانبراوییان ده‌گه‌رێندرێنه‌وه سه‌ر کاره‌کانیان. به‌پێى به‌دواداچونى هاوڵاتى که له بزوتنه‌وه‌ى گۆڕان ده‌ستى که‌وتووه، عومه‌ر سه‌ید عه‌لى، که رێکخه‌رى ده‌ستله‌کارکێشانه‌وه‌ى گۆرانه و تا ئێستاش له گرده‌که رۆڵى رێکخه‌ر ده‌بینێت ئه‌وه‌ى دووپاتکردووه‌ته‌وه تا هه‌ڵبژاردن له حکومه‌تدا ده‌مێننه‌وه. هه‌روه‌ها حکومه‌تى هه‌رێم به‌ڵێنى داوه به‌م زوانه 130 نانبراوى گۆڕان بگه‌رێنێته‌وه سه‌ر کاره‌کانیان، له‌گه‌ڵ پله به‌رزکردنه‌وه‌ى ئه‌و ئه‌فسه‌رانه‌ى که به‌هۆى بوون به گۆرانه‌وه تا ئێستا پله‌کانیان به‌رز نه‌کراوه‌ته‌وه. ئه‌و پۆسته نوێیانه‌ى ده‌درێن به بزوتنه‌وه‌ى گۆران بریتین له: هادى ئه‌کره‌م، راوێژکار له وه‌زاره‌تى دارایى و ئابوورى. به‌هۆرۆز عه‌لى، راوێژکار له ئه‌نجومه‌نى وه‌زیران. پێشره‌و بابه شێخ، راوێژکار له وه‌زاره‌تى سامانه سروشتییه‌کان. ئه‌رکان ره‌ئوف، راوێژکار له په‌رله‌مانى کوردستان ره‌زا جه‌بار، به‌رێوه‌به‌رى گشتى بۆ به‌دواداچون وته‌فتیش له وه‌زاره‌تى ئه‌وقاف و کاروبارى ئاینى. هه‌ڵۆ سه‌لاح چاوشین، به‌رێوه‌به‌رى گشتى له ده‌سته‌ى وه‌به‌رهێنان له هه‌ولێر. دکتۆر هه‌ڵه‌ت سه‌رۆکى زانکۆى چه‌رموو، پشکى گۆران له حکومه‌تى خۆجێى پارێزگاى سلێمانى.
هاوڵاتى په‌رله‌مانتارێکى ده‌وڵه‌تى یاسا رایگه‌یاندووه که به‌غدا بۆ له‌مه‌ودوا ئه‌و 200 ملیار دیناره بۆ هه‌رێمى کوردستان نانێرێت، به‌ڵام تا ئێستا به‌رپرسانى هه‌رێم ئه‌و هه‌واڵه‌یان پشت راست نه‌کردووه‌ته‌وه. عالیه نوسه‌یف، په‌رله‌مانتارى عێراق له ده‌وڵه‌تى یاسا ڕایگه‌یاند:"له مانگى ئایاره‌وه بڕیاردراوه به ڕاگرتنى ناردنى 200 ملیار دیناره‌که، هۆکارى ئه‌مه‌ش ده‌گه‌ڕێته‌وه بۆ جێبه‌جێنه‌کردنى بڕیاره‌که‌ى دادگاى فیدڕاڵى که ده‌سه‌ڵاتى جێبه‌جێکارى وه‌زاره‌تى دارایى و وه‌زاره‌تى نه‌وت ده‌خاته ژێر به‌رپرسیارێتییه‌وه”. هه‌روه‌ها راشیگه‌یاندووه که “ته‌نانه‌ت ئه‌وه‌ى پێشتریش وه‌ک پێشینه نێردراوه بۆ هه‌رێم سه‌رپێچى بڕیارى دادگاى فیدڕاڵى و یاساى بودجه‌ى ڕابردوو بووه”. تا ئێستا حکومه‌تى هه‌رێمى کوردستان به‌فه‌رمى له‌لایه‌ن حکومه‌تى عێراقه‌وه ئاگادارنه‌کراوه‌ته‌وه له بڕینى 200 ملیاره‌که. به‌پێى رێککه‌وتنێک که له‌ساڵى رابردوو له‌نێوان حکومه‌تى هه‌رێم و عێراقدا ئه‌نجامدراوه مانگانه بڕى 200 ملیار دینار بۆ هه‌رێم ره‌وانه ده‌کرێت ئه‌وه‌ش دواى به‌پێى یاساى بودجه‌ى 2021 که به لێده‌رکردنى داهاتى نه‌وت مانگه هه‌رێم 200 ملیار دینارى بۆ ده‌نێردرێت. حکومه‌تى عێراق له مانگى شه‌شى 2021دا ده‌ستى کرد به ناردنى 200 ملیار دینارى مانگه‌و تا ئێستا به‌رده‌وام بووه، به‌ڵام بۆ هه‌رمانگێک برێک له‌و 200 ملیار دیناره ده‌درێته‌وه به بانکى تى بى ئاى عێراقى که هه‌رێم نزیکه‌ى حه‌وت تریلۆن دینارى ئه‌و بانکه قه‌رزار بووه.
هاوڵاتى وه‌زاره‌تى کاره‌باى حکومه‌تى هه‌رێم بۆ ئه‌مڕۆ دووشه‌ممه 24 کاتژمێر کاره‌باى نیشتمانى دابین ده‌کات بۆ دیارى کردنى رێژه‌ى کاره‌با به‌سه‌ر پارێزگاکاندا. که‌ریم عه‌لی، سه‌رۆکى لیژنه‌ى پیشه‌سازى و وزه‌ى ئه‌نجومه‌نى پارێزگاى سلێمانى له راگه‌یه‌نراوێکدا رایگه‌یاندووه، ئه‌مڕۆ دووشه‌ممه وه‌زاره‌تى کاره‌با وزه‌ى کاره‌با بۆ ماوه‌ى 24 کاتژمێر دابین بکات بۆ هه‌موو ناوچه‌کان وه‌ک تاقیکردنه‌وه بۆ دیاریکردنى به‌رکه‌وته‌ى پارێزگاکان له ووزه‌ى کاره‌با له ڕێگاى ئه‌م تاقیکردنه‌وه‌یه‌وه ڕێژه‌ى پێدانى کاره‌باى پارێزگاکان دیارى ده‌کرێت. ناوبراو راشیگه‌یاندووه که "ئێمه له لیژنه‌ى پیشه‌سازى و ووزه ئه‌م کاته به‌گونجاو نازانین بۆ ئه‌و تاقیکردنه‌وه‌یه، چونکه له‌م کاته‌دا له سنوورى پارێزگاکانى سلێمانى و هه‌ڵه‌بجه و ئیداره‌کانى گه‌رمیان و ڕاپه‌ڕین به‌کارهێنانى کاره‌با ڕێژه‌که‌ى که‌مه‌و هاوڵاتیان زۆر کاره‌با به‌کارناهێنن له چاو وه‌رزى زستان و هاوین". هاوکات ئه‌وه‌شى روونکرووه‌ته‌وه که ڕێژه‌ى پارێزگاکانى سلێمانى و هه‌ڵه‌بجه‌و ئیداره‌کانى گه‌رمیان و ڕاپه‌ڕین نزیکه ٣٤ ٪ بووه، به‌ڵام ڕێژه‌ى کاره‌باى پشکى پارێزگاکانى هه‌ولێر و دهۆک نزیکه‌ى ٦٦٪ بووه".
هاوڵاتى تورکمانه‌کان داوا له حکومه‌تى عێراق ده‌که‌ن کێڵگه نه‌وتییه‌کانى که‌رکوک که له ژێر کۆنتڕۆڵى هه‌رێمى کوردستاندان "به زه‌برى چه‌ک "بگه‌ڕێنێته‌وه و یاسا به‌سه‌ر ته‌واوى سنوره ئیدارییه‌کانى پارێزگاکه‌دا بسه‌پێنێت. فراکسیۆنى تورکمانى له په‌رله‌مانى عێراق له‌ڕاگه‌یه‌ندراوێکدا بڵاویکرده‌وه، که"سه‌رکۆنه‌ى ئه‌و هه‌نگاوه ده‌کات که هێزێکى چه‌کدارى سه‌ر به هه‌رێمى کوردستان کۆنتڕۆڵى کێڵگه نه‌وتییه‌کانى باى حه‌سه‌ن و داودى سه‌ر به کۆمپانیاى نه‌وتى باکورى کردوه، ئه‌م هه‌نگاوه به پێشینه‌یه‌کى مه‌ترسیدار و پێشێلکارییه‌کى ئاشکراى ده‌ستور و بڕیاره‌کانى دادگاى فیدڕاڵى سه‌باره‌ت به به‌ڕێوه‌بردنى سامانى نه‌وت ده‌زانن". هه‌روه‌ها له‌به‌یانامه‌که‌شیاندا به‌رده‌وامبونى سیاسه‌تى سه‌پاندنى هێز و ئه‌مرى واقع نابێت سه‌رکه‌وتو بێت، ئه‌وه‌ى پێش ئۆپه‌راسیۆنه‌کانى جێبه‌جێکردنى یاسا ڕویدا به‌ڵگه‌ى زیندوى ڕونن، گه‌لى کوردیش پێشتر و ئێستاش زۆرترین زه‌ره‌رمه‌ندى ئه‌و جۆره سیاسه‌ته‌ن". هاوکات داوا ده‌که‌ن که "فه‌رمانده‌ى گشتیى هێزه چه‌کداره‌کان به په‌له ده‌ستێوه‌ردان بکات بۆ گێڕانه‌وه‌ى ئه‌و کێڵگه نه‌وتییانه‌ى که له‌لایه‌ن حکومه‌تى هه‌رێمه‌وه به هێزى چه‌ک کۆنتڕۆڵکراون". ئه‌مه له‌کاتێکدایه که تورکمانه‌کانى هه‌رێمى کوردستان، له‌لایه‌ن پارته‌کانى ده‌سه‌ڵاتى هه‌رێمه‌وه رێزێکى زۆریان لێ ده‌گیرێت و له‌کابینه‌ى نۆیه‌م وه‌زاره‌تێک و له په‌رله‌مانیش سکرتێرى په‌رله‌مانیان پێدراوه‌و به جێگیریش له هه‌ر خولێکى په‌رله‌ماندا پێنج کورسییان هه‌یه. تورکمانه‌کانى عێراق و هه‌رێمى کوردستان هه‌مان بۆچون و سیاسه‌تى ئه‌ردۆغان له عێراق و هه‌رێمدا جێبه‌جێ ده‌که‌ن.
