شاناز حه‌سه‌ن نرخى به‌ناوکردن (ته‌حویل)کردنى ئوتۆمبێل له 140هه‌زاره‌وه کرایه 175هه‌زارو ئه‌وه‌ش کاردانه‌وه‌ى پێشانگاکانى فرۆشتنى ئوتومبێلى لێده‌که‌وێته‌وه که بارگرانییه‌کى دارایى دیکه ده‌که‌وێته سه‌ر کڕیارو فرۆشیار. له‌ئێستادا له‌کاتى مامه‌ڵه‌ى کڕینى ئوتۆمبێل له‌پێشانگایه‌ک ده‌بێت ئه‌و که‌سه‌ى ئوتۆمبێله‌که ده‌فرۆشێت و ئه‌و که‌سه‌ش که ده‌یکڕێت 100 دۆلار بده‌نه خاوه‌ن پێشانگاکه، به‌ڵام به بڕیارى وه‌زاره‌تى ناوخۆ بڕى 25 هه‌زارى دیکه وه‌رده‌گیرێت واته بۆ ته‌حویلکردنى هه‌ر ئوتۆمبێلێک 175 هه‌زار دینار وه‌رده‌گیرێت. که‌مال محه‌مه‌د، مامه‌ڵه‌ى کڕینى ئوتۆمبێل ده‌کات له‌سلێمانى، له‌لێدوانێکدا به هاوڵاتی وت:» هه‌ر له‌گه‌ڵ ده‌رچوونى ئه‌و بڕیاره پێشنیارمان کرد ناڕه‌زاییى ده‌ربڕین، چونکه ته‌نیا له‌به‌رژه‌وه‌ندى حکومه‌ته نه‌ک خه‌ڵکى، ئه‌وه ته‌نیا روسمات زیادده‌کات و هیچ بڕیارێکى دروست نیه«. که‌مال محه‌مه‌د وتیشى:» ئه‌م بڕیاره کێشه‌ى زۆرى بۆ ئێمه هه‌یه، چونکه زۆربه‌ى کات پێشانگاکان و گرێبه‌سته‌کان له‌ئێواراندا ده‌کرێت، بۆیه ئه‌و دوو که‌سه ده‌بێت دووباره رۆژى دواتر بچنه‌وه به‌ڕێوه‌به‌رایه‌تى هاتوچۆ». به‌پێی بڕیارێکی وه‌زاره‌تی ناوخۆی هه‌رێم له‌ئه‌مڕۆوه پێویسته سه‌رجه‌م پێشانگاکانی کڕین و فرۆشتنی ئۆتۆمبێل کار به‌ڕێنمایی ژماره 2ی وه‌زاره‌تی ناوخۆ بکه‌ن‌و هه‌ر ئۆتۆمبێلێکیان فرۆشت یان گرێبه‌ستیان بۆ فرۆشتنی هه‌ر ئۆتۆمبێلێک کرد، پێویسته گرێبه‌سته‌که ببرێته به‌ڕێوه‌به‌رایه‌تیه‌کانی هاتوچۆ بۆ په‌سه‌ندکردنی. ئه‌وه‌شخراوه‌ته‌ڕوو، له‌سیستمێکی یه‌کگرتوو، گرێبه‌ستی ئه‌لیکترۆنی کاری پێده‌کرێت‌و کرێی په‌سه‌ندکردنی گرێبه‌سته‌کانیش بۆ هه‌ر گرێبه‌ستێک 25 هه‌زار دیناره. به‌پێی بڕیاره‌که‌ی وه‌زاره‌تی ناوخۆ، گواستنه‌وه‌ی خاوه‌ندارێتی ئۆتۆمبێل که‌مکراوه‌ته‌وه بۆ ته‌نها یه‌ک مانگ‌و پێویسته دوای کڕینی ئۆتۆمبێل، له‌دوای یه‌ک مانگ خاوه‌ندارێتیه‌که‌ی بگوازێته‌وه بۆ سه‌ر خۆی. هاووڵاتیه‌کیش که مانگێکه ئوتۆمبێلى کڕیوه‌و تائێستا نه‌یکردووه به‌ناوى خۆیه‌وه باس له‌وه ده‌کات، بڕیاره‌که بۆ شێوازى گرێبه‌سته‌که گونجاوه‌و وتى:» ئه‌گه‌ر بڕیاره‌که له‌پێناو ئه‌وه بێت کارئاسانی بێت بۆ هاووڵاتیان باشه، به‌ڵام له‌به‌رامبه‌ردا 25 هه‌زار وه‌ده‌گرێت ئه‌مه کێشه‌که‌ى دروست کردووه که‌نرخێکى زۆره«. کاروان مه‌حمود، وتیشى:»کاتێک ئوتۆمبێلێک ده‌کڕین له‌به‌رامبه‌ردا بۆ گرێبه‌ستى پێشانگاکه 100دۆلار وه‌رده‌گیرێت، بۆیه ئه‌و 25هه‌زاره‌ش دێته‌سه‌رى که نرخێکى زیاده‌یه‌و ته‌نیا بارگرانیه بۆ خه‌ڵکى». هه‌روه‌ها کارزان محه‌مه‌د، لەپێشانگاى فیرده‌وس بۆ کڕین و فرۆشتنى ئوتۆمبێل، ئاماژه به‌وه ده‌دات گرێبه‌ستى کڕینه‌که هه‌نگاوێکى باشه‌و ئاسانکارییه بۆ هاووڵاتیان و وتى:» به‌ڵام کێشه‌که ته‌نیا له نرخى 25 هه‌زار دیناره‌که‌دایه که بڕێکى زۆره و پێویست ناکات ئه‌و ئه‌رکه بکرێته سه‌ر خه‌ڵک». وته‌بێژى به‌ڕێوه‌به‌رایه‌تى گشتى هاتوچۆى هه‌رێم له‌سه‌ر بڕیاره‌که‌ى وه‌زاره‌تى ناوخۆ ده‌ڵێت ته‌نها جێبه‌جێکردنه‌که‌یان له‌سه‌ره. ئه‌سعه‌د مه‌لا که‌ریم، وته‌بێژى به‌ڕێوه‌به‌رایه‌تى گشتى هاتوچۆى هه‌رێم، له‌لێدوانێکدا به‌هاوڵاتى وت:» ئه‌و 25هه‌زاره‌ى که‌دانراوه تائێستا هیچ روونکردنه‌وه‌یه‌ک نیه و ئێمه ته‌نیا جێبه‌جێکردنه‌که‌مان له‌ئه‌ستۆیه«.
سه‌رکۆ جه‌مال داخستنی ده‌روازه‌ی سنووری سێمێلکا- پێشخابوور، قه‌یرانی نرخی له‌رۆژئاڤای کوردستان دروستکردووه و به‌رپرسانى پارتى دیموکراتى کوردستان تۆمه‌تبار ده‌که‌ن، به‌رپرسی ده‌روازه‌که له‌دیوی هه‌رێم بڕیاره‌که به‌بڕیاری حکومه‌تی هه‌رێم ناوده‌بات. رۆژی 15/12/2021 ژماره‌یه‌ک لایه‌نگری په‌که‌که که به‌وته‌ی خۆیان ته‌رمی که‌سوکاریان له‌لایه‌ن پارتییه‌وه پێنادرێته‌وه که له‌شه‌ڕێکی نێوان په‌که‌که و پارتی کوژراون، له‌ده‌روازه‌ی سێمێلکا كۆبونەوە ئاڵۆزى (دیوی هه‌رێمی کوردستان) دروست بوو چه‌ند کارمه‌ندێکی ده‌روازه‌که برینداربوون، له‌به‌رامبه‌ردا پارتی ده‌روازه‌که‌ی بۆ کاتێکی نادیار داخست. نزیکه‌ی 20 رۆژه ده‌روازه‌ی سنووریی سێمێلکا داخراوه ، هه‌رچه‌نده تائێستا حکومه‌تی هه‌رێمی کوردستان هیچ واده‌یه‌کی بۆ کردنه‌وه‌ی ده‌روازه‌که رانه‌گه‌یاندووه، به‌ڵام ئه‌مریکیه‌کان نێوه‌ندگیری پارتی و په‌یه‌ده ده‌که‌ن تا ده‌روازه‌که بکرێته‌وه. رودی محه‌ممه‌د ئه‌مین، به‌ڕێوه‌به‌ری ده‌روازه‌ی سێمێلکا له‌دیوی رۆژئاڤای کوردستان له‌لێدوانێکدا به‌هاوڵاتی وت: «ئه‌و که‌سانه‌ی که له‌هه‌رێمی کوردستان گیریانخواردووه ئه‌گه‌ر له‌دیوی باشووره‌وه رێگه‌یان بده‌ن ئێمه ده‌رگامان بۆیان کراوه‌یه و ده‌توانن بگه‌ڕێنه‌وه«. هه‌روه‌ها وتیشی: «ئه‌وانه‌ی که له‌لای رۆژئاڤاوه گیریان خواردووه به‌هه‌مانشێوه په‌یوه‌سته به‌کردنه‌وه‌ی ده‌رگاکه له‌دیوی باشووری کوردستانه‌وه«. شه‌وکه‌ت به‌ربه‌هاری، به‌ڕێوه‌به‌ری خاڵی سنووری پێشخابوور له‌دهۆک که له‌دیوی رۆژئاڤای کوردستان به سێمێلکا ناوده‌برێت، له‌لێدوانێکدا به‌هاوڵاتی وت: «به‌بڕیارێکی وه‌زاره‌تی ناوخۆی حکومه‌تی هه‌رێمی کوردستان ده‌روازه‌که داخراوه‌و به‌هۆی ئه‌و ئاڵۆزیانه‌وه بووه که روویداوه و ئه‌و بڕیاره بڕیاری پارتی نییه‌و له نوسراوه‌که‌شدا کات بۆ کردنه‌وه‌ی دیاری نه‌کراوه«. به‌هۆی داخستنی ده‌روازه‌ی سێمێلکا به‌ڕووی ڕۆژئاڤای کوردستاندا له‌لایه‌ن حکومه‌تی هه‌رێمی کوردستانه‌وه، هه‌ر کیلۆیه‌ک ماده‌ی خۆراکی و سه‌وزه و میوه 500 تا هه‌زار لیره‌ی سوری زیادیکردووه. هه‌ر به‌هۆی داخستنی ئه‌و ده‌روازه‌یه‌وه، نرخی شه‌کر جگه له‌وه‌ی زیادیکردووه ماوه‌ی ھه‌فته‌یه‌که ده‌ستناکه‌وێت و له رێگه‌ی ده‌روازه‌ی مه‌نبه‌جه‌وه بۆ رۆژئاڤای کوردستان هاورده ده‌کرێت، جگه له مادده خۆراکییه‌کان نرخی ئاسن و چیمه‌نتۆش به‌رزبووه‌ته‌وه. نوورشان حسێن، نوێنه‌ری ئیداره‌ی خۆبه‌ڕێوه‌به‌ری ڕۆژئاڤای کوردستان له‌هه‌رێم له‌لێدوانێکدا به‌هاوڵاتی وت:»داخستنی سنووری سێمێلکا ناکه‌وێته خزمه‌تی به‌رژه‌وه‌ندیه‌کانی رۆژئاوا‌و باشووری کوردستانیش، ئه‌وه بڕیارێکی پارتییه نه‌ک حکومه‌تی هه‌رێم، چونکه زیانی زۆر به رۆژئاڤا ده‌گه‌یه‌نێت، ئه‌وه‌ی که هێرشکراوه‌ته‌سه‌ر ده‌روازه‌که ته‌نیا به‌هانه‌یه‌و مه‌به‌ست لێی گه‌مارۆ خستنه سه‌ر رۆژئاڤایه«. هه‌روه‌ها وتیشی:»به‌حکومه‌تی هه‌رێم و په‌رله‌مانمان وتووه ده‌ڵێن که ئاگاداری بڕیاری داخستنی سنوور نین که‌واته پارتی ئه‌و بڕیاره‌ی داوه«. وه‌ک ئه‌و به‌رپرسه‌ی ڕۆژئاڤای کوردستان ده‌ڵێت :»تائێستا خه‌ڵکی رۆژئاڤا گه‌مارۆی زۆریان خراوه‌ته سه‌ر ده‌روازه‌ی سێمێلکاش زۆرکات داخراوه و بۆ کاروباری مرۆیی کراوه‌ته‌وه، ئێستاش کاریگه‌ری سیاسی زیاتره له‌کاریگه‌ریه‌کانی دیکه‌ی، راسته کاریگه‌ری خستووه‌ته‌سه‌ر گرانبوونی شتوومه‌ک له‌ڕۆژئاڤا، به‌ڵام ئێستا له‌ده‌روازه‌ی سنووری مه‌نبه‌ج له‌گه‌ڵ حکومه‌تی سوریا شتومه‌ک و پێداویستی دێته رۆژئاڤای کوردستان». «ته‌نیا ده‌روازه له‌گه‌ڵ عێراق ده‌روازه‌ی سێمێلکا بوو، تورکیاش ده‌روازه‌کانی داخستووه و ته‌نیا یه‌ک ده‌روازه ماوه ئه‌ویش له‌گه‌ڵ حکومه‌تی سوریایه، هه‌وڵی زۆر دراوه ئه‌و کێشه‌یه چاره‌سه‌ر بکرێت». نوێنه‌ری رۆژئاڤا له‌هه‌رێم وای وت. سه‌باره‌ت به‌نێوه‌ندگیری ئه‌مریکیه‌کان له‌نێوان په‌یه‌ده و پارتی بۆ کردنه‌وه‌ی ده‌روازه‌ی سێمێلکا- پێشخابوور، به‌رپرسه‌که‌ی ڕۆژئاڤای کوردستان بوونی ئه‌و هه‌وڵه‌ی ره‌ت نه‌کرده‌وه و وتی:»بۆ دوو هێزی کوردی شتێکی باش نییه هێزێکی دیکه ناوبژیوانییان بکات به‌ڵکو پێویسته خۆیان له‌سه‌ر ئه‌و پرسه دانوستان بکه‌ن». ده‌روازه‌ی سێمێلکا له‌ساڵی 2013ه‌وه له‌نێوان باشور‌و رۆژئاڤای کوردستان کراوه‌ته‌وه، به‌ڵام له‌ناوه‌ڕاستی مانگی 12ی ساڵی رابردووەوه به‌هۆی ئاڵۆزیەوه له‌دیوی پێشخابوور به‌بڕیاری وه‌زیری ناوخۆی حکومه‌تی هه‌رێم داخرا. رۆژانه نزیکه‌ی چوار هه‌زار که‌س له‌ده‌روازی سنووری سێمێلکا، که له‌دیوی هه‌رێمی کوردستان ده‌روازی پێشخابووری پێده‌وترێت هاتووچۆ ده‌که‌ن، هه‌ندێکیان هاووڵاتیانن بۆ سه‌ردان ده‌چنه رۆژئاڤا یاخود به‌پێچه‌وانه‌وه دێنه هه‌رێمی کوردستان.
ئارا ئیبراهیم راوێژکارێکى مه‌کته‌بى سیاسى یه‌کێتى ئه‌وه دووپاتده‌کاته‌وه که حزبه‌که‌ى له‌کۆبوونه‌وه‌ى مه‌کته‌بى سیاسى له‌پارێزگاى که‌رکوک بڕیارى کۆتایی له‌سه‌ر پۆستى سه‌رۆک کۆمار داوه‌و تاکه کاندید به‌رهه‌م ساڵح ده‌بێت. بڕیاره 9ى کانونى دووه‌مى 2022 یه‌که‌م دانیشتنى خولى پێنجه‌مى په‌رله‌مانى عێراق ئه‌نجامبدرێت و دواتر هه‌ڵبژاردن بۆ سه‌رۆک کۆمار بکرێت. به‌رهه‌م ساڵح وه‌ک کاندیدى یه‌کێتى که له‌ساڵى 2018 له‌خولى چواره‌مى په‌رله‌مانى عێراق بۆ پۆستى سه‌رۆک کۆمار خۆى کاندید کرد، له‌به‌رانبه‌ردا پارتى دیموکراتى کوردستان فوئاد حوسێن-یان کاندید کرد، دواتر به‌رهه‌م ساڵح ده‌نگى زۆرینه‌ى هێنا. رێزان شێخ دلێر، راوێژکارى مه‌کته‌بى سیاسى یه‌کێتى له‌لێدوانێکدا به‌هاوڵاتی وت:» یه‌کێتى نیشتمانى کوردستان ته‌نها تاکه کاندیدى بۆ پۆستى سه‌رۆک کۆمار به‌رهه‌م ساڵح ده‌بێت و هه‌ر لایه‌نێک رازى ده‌بێت با بێت گفتوگۆ له‌گه‌ڵ یه‌کێتى بکات و هه‌ر لایه‌نێکیش رازى نابێت هه‌ر سه‌رچاو». ناوبراو له‌باره‌ى خۆ کاندیدکردنى مه‌لا به‌ختیار، ئه‌ندامى ئه‌نجومه‌نى باڵاى سیاسى یه‌کێتى وتى:» ئه‌وه هه‌ر قسه‌یه، سه‌رۆکى یه‌کێتى کاک بافڵ تاڵه‌بانى تاکه کاندیدى به ره‌سمى راگه‌یاندووه‌و له کۆبوونه‌وه‌ى مه‌کته‌بى سیاسى له‌که‌رکوک ئه‌وه‌ى دووپاتکردووه‌ته‌وه». به‌پێى به‌دواداچوونه‌کانى هاوڵاتى، به‌رهه‌م ساڵح که‌وتووەته په‌یوه‌ندى له‌گه‌ڵ چه‌ند کوتله‌یه‌کى په‌رله‌مانى تامتمانه‌ى پێبده‌نه‌وه بۆ پۆستى سه‌رۆک کۆمار. سه‌رچاوه‌یه‌کى نزیک له به‌رهه‌م ساڵح بۆ هاوڵاتى ئه‌وه‌ى ئاشکراکرد هه‌ریه‌ک له‌کوتله‌که‌ى محه‌مه‌د حه‌لبوسى سه‌رۆکى پێشووى په‌رله‌مانى عێراق و کوتله‌ى سائیروونى موقته‌دا سه‌درو چه‌ندین کوتله‌ى دیکه پاڵپشتى کاندیدکردنه‌وه‌ى به‌رهه‌م ساڵح ده‌که‌ن. هاوکات، ئه‌وه‌شى دووپاتکرده‌وه که‌ئه‌مریکا و ئێران له‌گه‌ڵ کاندیدکردنه‌وه‌ى به‌رهه‌م ساڵح-ن بۆ پۆستى سه‌رۆک کۆمار.
هاوڵاتی کەمێک لەمەوبەر ئاژانسی ڕۆیتەرز لە هەواڵێکدا ڕایگەیاند، سەرلەبەیانی ئەمڕۆ چوارشەممە 5ی کانوونی دووەمی 2022، موشەکێک لە جۆری کاتیوشا بنکەیەکی سەربازیی لە بەغداد کردە ئامانج. ئەمڕۆ چوارشەممە 5ی کانوونی دووەمی 2022، جارێکی دیکە موشەکێک ئاڕاستەی یەکێک لە بنکە سەربازییەکانی بەغدا کرا، ئەمەش دوای ئەوەی لە چەند ڕۆژی ڕابردوودا، بە چەند جۆری جیاواز هێرشی ئاسمانی کرایە سەر بنکە سەربازییەکانی هێزەکانی هاوپەیمانان لە بەإدای پایتەخت.'' موشەکەکە، لە جۆری کاتیوشا بووە و بنکەیەکی سەربازیی لە نزیک فڕۆکەخانەی نێودەوڵەتیی بەغدادی کردۆتە ئامانج. ئاژانسی ڕۆیتەرز لەسەر زاری بەرپرسانی سوپای عێراقەوە ئەوەشی بڵاوکردۆتەوە، ''موشەکەکە هیچ زیانێکی گیانی نەبووە.''
هاوڵاتی لیژنەی باڵای رووبەڕووبونەوەی ڤایرۆسی کۆڕۆنا، بە سەرپەرشتی ڕێبەر ئەحمەد، وەزیری ناوخۆی حکومەتی هەرێمی کوردستان کۆبووەوە، لە دوای پێشکەش كردنی راپۆرتی وەزارەتی تەندروستی، چەند بڕیارێک دران کە بریتین لەمانەی خوارەوە: یەکەم: درێژکردنەوەی ماوەی وەرگرتنی ڤاکسین لەلایەن گشت فەرمانبەرانی حکومەت، بە هەردوو ڕاژەی شارستانی و سەربازی، تا 20ی کانوونی دووەمی 2022، هەر فەرمانبەرێکیش پابەند نەبێت ئەوا بەپێی یاسای تەندروستی گشتی و بەرزەفتی فەرمانبەران مامەڵەیان لەگەڵ دا دەکرێت. دووەم: ئەنجامدانی پشکنینی كۆڕۆنا لە خاڵه سنورییەکان بۆ هەموو ئەو گەشتیارانەی کە سەردانی هەرێمی کوردستان دەکەن، تەنانەت ئەوانەش کە کارتی ڤاکسینیشیان هەیە، جگە لەوانەی که تێستی کۆڕۆنای پێش 48 کاتژمێریان پێ بێت. سێیەم: لیژنەی باڵا بڕیاری دا کە وەزارەتی ئەوقاف و کاروباری ئایینی بە هەماهەنگی لەگەڵ یەکە کارگێڕییەکان لە ڕۆژانی داهاتوودا ڕێنمایی تایبەت لەسەر پرسەدانان دەربکات. چوارەم: گروپی گەشتیاری دەبێت پیش 48 کاتژمێر لە گەشتەکەیان تێستی کۆڕۆنایان کردبێت یان کارتی ڤاکسینیان هەبێت. پێنجەم: پێویسته گشت هاووڵاتیان (ئەوانەی ڤاکسینیان وەرگرتووە یان وەرنەگرتووه) له هەموو شوێنه گشتیە داخراوه کانی وەك (فەرمانگه حكومییەکان، مارکێت، ڕێستۆرانت، شوێنه بازرگانییەكان، کۆمپانیاکان و شوینەکانی دیکەی کەرتی تایبەت) پابەندبن بە بەستنی ماسك و مەودای (1،5) یەک مەتر ونیو نێوانیان بپارێزن. شەشەم: له دوای 2022/2/1 هیچ کەسێك ڕێگەی پێ نادرێت سەردانی شوێنه گشتییەكان بكات وەك (فەرمانگە حكومییەکان، مارکێت، ڕێستۆرانت، شوێنه بازرگانییەکان، کۆمپانیاکان و هۆڵی بۆنەكان) بەبێ هەبوونی کارتی ڤاکسین یان ئەنجامدانی تێستی کۆڕۆنا که 48 کاتژمێری بەسەردا تێپەڕنەبووبێت. دواتر وەزارەتی ناوخۆی حکومەتی هەرێمی کوردستان بە بەیانێک وردەکاری سەرجەم ئەو بڕیارانە ڕادەگەیێنێت. لیژنەی باڵای رووبەڕووبوونەوەی کۆرۆنا
هاوڵاتی جێگری نێردەی ئەمریکای بۆ سوریا ڕایگەیاند:" کار دەکەن بۆ ئەوەی دەروازەی سێمالکا لەنێوان هەرێمی کوردستان و رۆژئاڤا جارێکی دیکە بەڕوی هاتوچۆ و جوڵەی بازرگانیدا بکرێتەوە". ئەمڕۆ سێشەممە 4 کانونی دووەمی 2022، جێگری نێردەی ئەمریکای بۆ سوریا لەگەڵ ئیدارەی خۆسەری باکور و رۆژهەڵاتی سوریا کۆبوەوە و رایگەیاند، کار دەکەن بۆ ئەوەی جارێکی دیکە دەروازەی سێمالکا لەنێوان هەرێمی کوردستان و رۆژئاڤا بەڕوی هاتوچۆ و جوڵەی بازرگانیدا بکرێتەوە. ماتی‌و بیرل، ئاماژەی بەوەشکرد، ھاوپەیمانی نێودەوڵەتی بە سەرۆکایەتی ئەمریکا لە باکور و رۆژهەڵاتی سوریا دەمێنێتەوە بۆ بەردەوامیدان بە شەڕی تیرۆر و پشتیوانیش لە سەقامگیری و پەرەپێدانی ئابوری ناوچەکە دەکەن.
هاوڵاتی حکومەتی هەرێمی کوردستان رایگەیاند، 250 ملیۆن دینار وەکو بەخشین بۆ پارێزگای هەڵەبجە خەرجدەکرێت. حکومەتی هەرێمی کوردستان لە راگەیێندراوێکدا ئاماژەی بەوە دا، لە چوارچێوەی گرنگیدان بە پارێزگا و ئیدارە سەربەخۆکانی ھەرێمی کوردستان، مەسرور بارزانی، سەرۆکوەزیرانی هەرێمی کوردستان، رەزامەندی دا لەسەر خەرجکردنی گوژمەی 250 ملیۆن دینار وەک بەخشین (منحە) بۆ پارێزگای ھەڵەبجە.
هاوڵاتی پۆلیسی هەولێر لەبارەی ئەو پێشمەرگەیەی پێشووی رۆژهەڵاتی كوردستان كە ماوەیەكیش ئەندامی یەپەگە بووە و لە هەولێر لە شوقەیەكدا تەرمەكەی دۆزرایەوە، دەڵێت دۆسیەی كوژرانەكەی لەلای ئەوان تۆمارنەكراوە. دوێنێ میدیاكانی نزیك لە پەكەكە بڵاویانكردەوە: رۆژی هەینی رابردوو تەرمی هاوڵاتیەكی خەڵكی شاری سەردەشت بە ناوی ئەحمەد بێخەم لە شوقەیەكدا لە هەولێر دۆزراوەتەوە و لە گۆڕستانی قەڵادزێ بەخاكسپێردراوە، كە شوێنەواری ئازاردان و ئەشكەنجە بەسەر جەستەیەوە دیار بووە. ئەو میدیایانە لە زاری كەسوكاری ئەحمەد بێخەمەوە بڵاویانكردووەتەوە: پۆلیسی هەولێر هەواڵی كوژرانی ئەوی بە كەسوكارەكەی داوە و بڕیارە تاوەكو بیست رۆژیش ئەنجامی لێكۆڵینەوە لە هۆكار و شێوازی گیانلەدەستدانی رابگەیەندرێت. بەڵام هۆگر عەزیز، وتەبێژی پۆلیسی هەولێر بەمیدیاكانی پارتی راگەیاند: ئاگاداری دۆسیەی كوژرانی ئەو كەسە نین و دۆسیەی كوژرانی لای پۆلیسی هەولێر تۆمارنەكراوە. ئەحمەد بێخەم خەڵكی شاری سەردەشت بوو لە پارێزگای ورمێ، چەند ساڵێك پێشمەرگەی حیزبی دیموكرات بووە و دواتر گەڕاوەتەوە رۆژهەڵاتی كوردستان، چەند ساڵێك دوای گەڕانەوەی لەلایەن هێزە ئەمنییەكانی ئێرانەوە بە هۆكاری سیاسی دەستبەسەركراوە، ساڵی 2012 گەڕاوەتەوە هەرێمی كوردستان و ویستوویەتی بچێتەوە ریزەكانی حزبی دیموكراتی كوردستان، بەڵام بەهۆی ئەوەی پێشتر وازی لە پێشمەرگایەتی هێناوە، وەكو ئەندامی ئەو حیزبە وەرنەگیراوە و لە هەولێر نیشتەجێبووە. دوای سەرهەڵدانی داعش، ئەحمەد بێخەم ساڵی 2014 چووەتە رۆژئاوای كوردستان و لە ریزەكانی یەپەگەدا دژی داعش شەڕی كردووە و ماوەیەك دوای ئازادكردنی كۆبانێ گەڕاوەتەوە هەرێمی كوردستان و لە هەولێر بە دەستفرۆشی ژیاوە.
هاوڵاتی لە دەروازەی سنووریی گومرگی خابوور بە تۆمەتی ئاسانکاریکردن بۆ قاچاخچییەکان بۆ بە قاچاخبردنی دەرمان، جگەرە، مۆبایل و کاڵای دیکە, 30 کارمەند و فەرمانبەر دەستگیرکران. ئۆپەراسیۆنەکە لەسەر راسپاردەی داواکاری گشتی شارۆچكەی سلۆپی لە چوار پارێزگای تورکیا و باکووری کوردستان بەڕێوەچووە و پارێزگای شرنا‌خ ناوەندی ئۆپەراسیۆنەکە بوو. لە چوارچێوەی ئۆپەراسیۆنەکەدا تیمەکانی پۆلیس لە پارێزگاکانی شرنا‌خ و روهای باکووری کوردستان و سامسوون و عوسمانییەی تورکیا هەڵیانکوتایە سەر چەندین ناونیشان. لە دەروازەی سنووریی گومرگی خابوور بە تۆمەتی ئاسانکاریکردن بۆ قاچاخچییەکان بۆ بە قاچاخبردنی دەرمان، جگەرە، مۆبایل و کاڵای دیکە, 30 کارمەند و فەرمانبەر دەستگیرکران. کارمەندە دەستگیرکراوەکانی دەروازەی خابوور بردراون بۆ بەڕێوەبەرایەتیی ئاسایش بۆ ئەوەی لێکۆڵینەوەیان لەگەڵدا بکرێت.
هاوڵاتی وەزارەتی دارایی و ئابوری حکومەتی هەرێمی کوردستان ڕایگەیاند:" سبەینێ چوارشه‌ممه موچه‌ی وەزارەتی ناوخۆ و به‌ڕێوه‌به‌رایه‌تی گشتی ره‌گه‌زنامه دابەشدەکرێت". وەزارەتی دارایی و ئابوری حکومەتی هەرێمی کوردستان لەراگەیەنراوێکدا ئاماژەی بەوەشکردوە، سبەینێ چوارشه‌ممه موچه‌ی وەزارەتی ناوخۆ و به‌ڕێوه‌به‌رایه‌تی گشتی ره‌گه‌زنامه (پاسپۆرت، نشینگه، كارتی زانیاری، ره‌گه‌زنامه و باری شارستانی) بۆ مانگی کانونی یەکەمی ساڵی 2021 دابەشدەکرێت. 23ی مانگی رابردو وەزارەتی دارایی و ئابوری هەرێم رایگەیاند، بەهۆی ڕاگەیاندنی پشوەکانی سەری ساڵی زاینی کە لە 2021/12/25 دەست پێدەکات تا 2022/1/1، دابەشکردنی موچەی مانگی 12 دەکەوێتە ڕێکەوتی 2022/1/2 و بە وەزارەتی تەندروستی دەستپێدەکات.
هاوڵاتی وتەبێژی پارتی ڕایگەیاند:" گرنتی ئەوەیە زۆر بەڕاشکاوانە داوای خۆمان هەبێت لە حکومەتی ئایندە". ئەمرۆ سێشەممە، مەحمود محەمەد وتەبێژی پارتی دیموکراتی کوردستان ئەمرۆ لە کۆنگرەیەکی رۆژنامەوانیدا ڕایگەیاند:" گرنتی جێبەجێکردنی داواکارییەکانی کورد ئەوەیە زۆر بەڕاشکاوانە لە ناو کارنامەی لایەنە کوردییەکان داوای خۆمان هەبێت بۆ حکومەتی ئایندە"، ئەو ئاماژەی بەوەشکرد، " لایەنە عێراقییەکان باس لە حکومەتی زۆرینەی نیشتمانی دەکەن ئێمە حکومەتێکی نیشتمانیمان دەوێ دەرگا و پەنجەرەکانی کراوەبن و لایەنەکان بەشداری تێدا بکەن". دەرباری کۆبوونەوەکەی سبەینێی پارتی و یەکێتی وتەبێژی پارتی دەڵێت، "پۆستەکان لەنێو کۆبوونەوەکانی پارتی و یەکێتی یەکلادەکرێنەوە" ئەو ئەوەشی وت، "لەگەڵ پارتی تائێستا ڕووبەرڕو باسی پۆستەکانی سەرۆککۆمار و پۆستی پارێزگاری کەرکوکمان نەکردووە". بەپێی بڵاوکراوە میدیاییەکان، لەکۆبوونەوەی سبەی چوارشەممەدا هەردوو مەکتەبی سیاسی پارتی و یەکێتی گفتوگۆ لەبارەی پێکهێنانی کابینەی نوێی حکومەتی عێراق و یەکدەنگی کورد دەکەن. ئاماژەی بەوەشکراوە، لەکۆبوونەوەکەدا دانیشتنی رۆژی یەکشەممەی پەرلەما نوێی عێراق و کاندیدی کورد بۆ پۆستی سەرۆک کۆمار تاوتوێ دەکرێن. بەگوێرەی ئەنجامی کۆتایی هەڵبژاردنەکان کە تائێستا لەلایەن دادگای فیدڕاڵییەوە پەسەند نەکراوە، کورد 63 کورسی لە 329 کورسییەکەی پەرلەمانی عێراق بەدەستهێناوە، لەو رێژەیەش پارتی دیموکراتی کوردستان 31 کورسی و یەکێتی نیشتیمانی کوردستان 18 کورسی بەدەستهێناوە.
هاوڵاتی لەكاتێكدا دوێنێ وەزارەتی كارەبا ڕایگەیاند لە 2021 دا زیاتر لە 16 كاتژمێر كارەبای نیشتیمانییان داوە بە هاوڵاتیان، سەرۆكی لێژنەی موەلیدە ئەهلییەكانی هەولێر دەڵێت مانگی رابردوو 11 كاتژمێر كارەبایان داوە. بەو پێیە لە 24 كاتژمێردا زیاتر لە 27 كاتژمێر كارەبا دراوەتە هاوڵاتیان قارەمان مەولوود، سەرۆكی لێژنەی مۆلیدە ئەهلییەكانی هەولێر، بەمیدیاكانی پارتی راگەیاند:"هۆكاری زۆریی كرێی ئەمپێری موەلیدەكان، زۆریی كاتژمێرەكانی كارەبایە كە موەلیدە ئەهلییەكان دابینیان كردووە، ئەویش 329 كاتژمێر بووە لە مانگەكەدا و بەتێكڕا رۆژانە نزیكەی 11 كاتژمێر كارەبا دراوە. وتیشی: جگە لەوەش نرخی گازوایل كە لە 590 دینارەوە بۆ 600 دینار زیادیكردووە، بۆیە بەپێی جیاوازی ناوچەكان نرخی ئەمپێرێك كارەبا لە 10 هەزار دینارەوە تاوەكو 16 هەزار دینار بووە". سەبارەت بە مانگی تشرینی دووەمی 2021 سەرۆكی لیژنەی مۆلیدە ئەهلیەكان وتی:" لە مانگی 11 بڕی ئەو كارەبایەی موەلیدە ئەهلییەكان دابینیان كردووە 248 كاتژمێر بووە، كە رۆژانە هەشت كاتژمێر كارەبا دابینكراوە و نرخی لیترێك گازوایل 590 دینار بووە، هەروەها نرخی كرێی ئەمپێرێك كارەبا لەنێوان هەشت بۆ 12 هەزار دینار بووە". رۆژی دووشەممە وەزارەتی كارەبای حكومەتی هەرێمی كوردستان ئاستی بەرهەمهێنانی كارەبای لەهەرێمی كوردستان بڵاوكردەوە و تێیدا ئاماژەی بۆ ئەوەكردبوو، ساڵی 2018 بەراورد بە ساڵی 2021 بەرهەمهێنانی كارەبا بە رێژەی 26% بەرز بووەتەوە، بەمەش كاتەكانی پێدانی كارەبا زیاتر لە 22% زیاد بووە، هەروەها داهاتی كارەبا زیاتر لە 185% زیادی كردووە. وەزارەتی كارەبا ئاماژەی بەوەشدابوو، لەساڵی 2021 دا زیاتر لە 16 كاتژمێر كارەبایان بە هاوڵاتیان داوە. وتەی وەزارەتی كارەبا و سەرۆكی لیژنەی مۆلیدە ئەهلیەكانی هەولێر پێچەوانەی یەكترە و ئەگەر كاتژمێرەكانی پێدانی كارەبای نیشتیمانی و مۆلیدە ئەهلیەكان هەژمار بكرێت زیاتر لە 24 كاتژمێر دەكات.
هاوڵاتی سەرچاوەیەکی ئەمنیی ڕایگەیاند:"بەیانی ئەمڕۆ بە فڕۆکەی بێفڕۆکەوان هێرشکراوەتە سەر بنکەی عەین ئەسەد لە پارێزگای ئەنبار، کە هێزەکانی هاوپەیمانانی لێ جێگیرکراون". ئەمڕۆ سێشەممە 4 کانونی دووەمی 2022،، دوو فڕۆکەی بێفڕۆکەوان’درۆن’ـێ بۆمبڕێژکراو بەیانی ئەمڕۆ هێرشکراوەتە سەر بنکەی عەین ئەسەد لە پارێزگای ئەنباری ڕۆژئاوای عێراق. سەرچاوەکە ئەوەشی خستووەتەڕوو، سیستمی بەرگریی ئاسمانیی بنکەکە هەردوو درۆنەکەی بە ئاسمانەوە تێکشکاندووە. بنکەی عەین ئەسەد دەکەوێتە پارێزگای ئەنباری ڕۆژئاوای عێراق و هێزەکانی ئەمریکای تێدا جێگیربوون، ڕۆژی ١٩ی ١٢ی ٢٠٢١ وەزارەتی بەرگریی عێراق ڕایگەیاند، هاوپەیمانان لە چوارچێوەی کشانەوەیان لە عێراق، کەلوپەلەکانی بنکەکەیان ڕادەستی سوپای عێراق کردووە. ئەوە لەکاتێکدایە، دوێنێش بە دوو درۆنی بۆمبڕێژکراو هێرشکرایەسەر بنکەی سەربازیی (فکتۆریا)ی هێزەکانی ئەمریکا لە فڕۆکەخانەی نێودەوڵەتی بەغدا، کە هاوکات بوو لەگەڵ ساڵیادی كوژرانی قاسم سوله‌یمانی، فه‌رمانده‌ی فه‌یله‌قی قودسی سوپای پاسداران، کە سێی کانونی دووەمی 2020 لەئۆپەراسیۆنێکدا لەلایەن ئەمریکاوە لەنزیک فرۆکەخانەی نێودەوڵەوتی بەغدا کرایە ئامانج و کوژرا. هاوکات پێشتریش ئەوە ڕاگەیەندرا، کە هێزی شەڕکەری ئەمریکا لە بنکەکە کشاونەتەوە و تەنها ڕاوێژکارانی سەربازیی تێدا ماونەتەوە.
هاوڵاتی بڕیاربوو ئەمڕۆ هەردوو مەكتەبی سیاسی پارتی و یەكێتی کۆببنەوە، بەڵام کۆبوونەوەکە دواخرا. لەکۆبوونەوە دا هەردو مەکتەبی سیاسی پارتی و یەکێتی گفتوگۆ لەبارەی پێکهێنانی کابینەی نوێی حکومەتی عێراق و یەکدەنگی کورد دەکەن. ئاماژەی بەوەشکردوە، لەکۆبوونەوەکەدا دانیشتنی رۆژی یەکشەممەی پەرلەمان نوێی عێراق و کاندیدی کورد بۆ پۆستی سەرۆک کۆمار تاوتوێ دەکرێن. بەگوێرەی ئەنجامی کۆتایی هەڵبژاردنەکان کە تائێستا لەلایەن دادگای فیدڕاڵییەوە پەسەند نەکراوە، کورد 63 کورسی لە 329 کورسییەکەی پەرلەمانی عێراق بەدەستهێناوە، لەو رێژەیەش پارتی دیموکراتی کوردستان 31 کورسی و یەکێتی نیشتیمانی کوردستان 18 کورسی بەدەستهێناوە.
هاوڵاتی مەکتەبی سیاسیی یەکێتی رایگەیاند:" پڕۆسەی رێکخستنەوەی پەیکەری یەکێتی لە مەکتەب و ئۆرگانەکان بەردەوامە و هەنگاو بە هەنگاو بەرەو پێشەوە دەڕوا بۆ پتەوکردن و پوختەکردنی ریزەکانی حزبەکە. ئەمڕۆ دووشەممە 03-01-2022 مەکتەبی سیاسیی یەکێتی بە سەرپەرشتیی بافڵ تاڵەبانی، هاوسەرۆکی حیزبەکە لە کەرکووک کۆبووەوە. مەکتەبی سیاسیی یەکێتی رایدەگەیێنێت، لە کۆبوونەوەکەدا "جەخت کرایەوە کە پرۆسەی رێکخستنەوەی پەیکەری یەکێتی لە مەکتەب و ئۆرگانەکان بەردەوامە و هەنگاو بە هەنگاو بەرەو پێشەوە دەڕوا بۆ پتەوکردن و پوختەکردنی ریزەکانی یەکێتییەکەی سەرۆک مام جەلال و کۆششکردن بۆ گەنجکردنەوەی حیزب لە رێگەی نوێکردنەوەی بەشداری چۆنایەتی ژنان و لاوان لە ئۆرگان و رێکخراوەکانی یەکێتیدا". بەپێی راگەیێندراوی مەکتەبی سیاسیی یەکێتی، تەوەری سەرەکیی کۆبوونەوەکە لەبارەی رەوشی سیاسیی هەرێمی کوردستان و عێراق و پێکهێنانی حکومەتی نوێ بووە. لە کۆبوونەوەکەدا جەختکراوەتەوە لەسەر ئەوەی کە پێویستە هەڵوێستی لایەنە کوردستانییەکان لە بەرامبەر پێشهاتەکانی عێراق یەکبخرێت، "بۆ ئەوەی پرۆژەی کوردستانی ئەرکەکانی لە خزمەتی پرۆسەی سیاسی و ئیستحقاقەکانی حکومەتی نوێ جێبەجێ بکات. بۆ ئەم مەبەستەش لیژنە هاوبەشەکانی یەکێتی و پارتی گەڵاڵەی بەرنامەی پێکەوەیی لە بەغدا یەکلایی بکەنەوە". لەبارەی هۆکاری ئەوەی کە کۆبوونەوەکە لە کەرکووک بەڕێوەچوو، مەکتەبی سیاسیی یەکێتی رایدەگەیێنێت، مەبەست لە کۆبوونەوە لە کەرکووک بایەخدان بووە بە ژیان و ئارامی خەڵکی ناوچە داڕێنراوەکانی کوردستان بە هەموو پێکهاتەکانیەوە کە لە شەڕی داعش قوربانییەکی زۆریان داوە. بەپێی راگەیێندراوەکە، "پێویستە حکومەتی داهاتوو لەسەر بنەمای دەستوور و تەوافوق و شەراکەتی راستەقینە نوێنەرایەتی هەموو پێکهاتەکان بکات.. چونکە تەنیا بە حکومەتێکی لەو شێوەیە پڕۆسەی سیاسیی عێراق دەپەرژێتە سەر ئەرکە نیشتمانییەکانی بەرەنگاری تیرۆر و تایفەگەری و راستکردنەوەی باری ئەمنی و سیاسی بە تایبەتی بۆشایی ئەمنی نێوان هەرێمی کوردستان و حکومەتی ئیتحادی کە پێویستی بە هەماهەنگی کارا هەیە لەنێوان هێزی پێشمەرگە و سوپای عێراق". بەشێکی دیکەی تەوەرەکانی کۆبوونەوەکە لەبارەی کاروباری ناوخۆی یەکێتی و چاکسازی و گەشەپێدان و هەڵوێستی حزبی بوو.
