هاوڵاتی لاهور شێخ جەنگی، سەرۆکی بەرەی گەل لەنیو ئاپۆڕەی جەماوەری شارۆچکەی کفریدا دەڵێت: لە سفرەوە دەست پێدەکەمەوە و بە خۆمدا چوومەتەوە هیچ شەرمی تێدا نیە مرۆڤ بکەوێت، من کەوتم هەستامەوە ئەوان هەموویان کەوتنێک چاوەڕێیانە. لاهور شێخ جەنگی، سەرۆکی بەرەی گەل، وتی: لەسەردەمی دەسەڵاتی مندا کامیان توانیان وەک من کوردستان بپارێزن. هەروەها وتیشی: لەژێر سێبەری مندا کوردی ڕۆژهەڵاتی کوردستان بەرچاوتانەوە بەر شەق دەدرێن، بەڵام لەژێر سیبەری مندا پیاو هەبوو دەست بۆ کوردانی ڕۆژهەڵاتی کوردستان بەرێت. هەروەها جەختیشی کردوە، کاتێک کوردانی ڕۆژئاوا لێیان قەوما و ئەردۆغان وتی لە ماوەی ٢٤کاتژمێردا کۆبانێ نامێنێت ئەوە من بووم پەڕیمەوە بۆ ڕۆژئاوای کوردستان و کۆبانێ پاراست. ئاماژەی بەوەشکرد، کام لەوانە ئیستا لە دەسەڵاتدان، جگە لەنمایش کردنی خۆیان بە قەدەر منیان کردوە، من هاتوومەتە ناو خەڵکەوە با ئەوانیش بێنە ناو خەڵک بزانن جیاوازی من و ئەوان لە چیدایە. ئەوەشی خستەڕوو، لە سفرەوە دەست پێدەکەم من بە خۆمدا چوومەتەوە، هەروەها هیچ عەیبێکی تێدانییە مرۆڤ بکەوێت و هەستێتەوە، بەڵام ئەوان هەموویان کەوتنێک چاوەڕوانیانە.
هاوڵاتی نێچیرڤان بارزانی سەرۆکی هەرێمی کوردستان لە یادی مەولوودی پێغەمبەردا پەیامێکی پیرۆزبایی بڵاوکردەوە و ڕایگەیاند، "لەم یادهدا، هیواخوازین ئاشتی و سهقامگیری له ههموو شوێنێک بێته کایهوە، هەروەها جهخت له پێکهوهکارکردنی ههمهلایهنه لهپێناو جێگیربوون و قووڵبوونهوهى زیاترى كولتووری پێکهوهیی و لێبوردهیی و گیانى ئاشتهوایى و چهمكه مرۆیییهكان لهناو پێکهاته جیاوازهکانی كوردستان و عێراقدا دهکهینهوه". دەقی پەیامەکەی نێچیرڤان بارزانی: پهیامی سهرۆک نێچیرڤان بارزانی له یادی مهولوودی پێغهمبهردا له یادی لەدایکبوونی حهزرهتی محەمەد، پێغەمبەری ئیسلامدا “د.خ” گەرمترین پیرۆزبایی ئاراستهی تهواوی موسڵمانانی كوردستان، عێراق و جیهان بهگشتی دەكەم. هیوادارم ئهم یاده پیرۆزه، خێر و خۆشی و ئارامی و ئاسوودهیی بۆ ههمووان لهگهڵ خۆیدا بهێنێت و ببێته هاندەری نوێبوونهوەی پابهندیی به ڕێنمایی و پەیام و بهها و فەرمایشته باڵاکانییهوه. لهم یادهدا، هیواخوازین ئاشتی و سهقامگیری له ههموو شوێنێک بێته کایهوە، هەروەها جهخت له پێکهوهکارکردنی ههمهلایهنه لهپێناو جێگیربوون و قووڵبوونهوهى زیاترى كولتووری پێکهوهیی و لێبوردهیی و گیانى ئاشتهوایى و چهمكه مرۆیییهكان لهناو پێکهاته جیاوازهکانی كوردستان و عێراقدا دهکهینهوه. دووباره یادی مهولوودی پێغهمبهر "د.خ" له ههموو لایهک پیرۆز بێت. نێچیرڤان بارزانی سهرۆکی ههرێمی کوردستان ١١ی ڕهبیعولئهووهلی ١٤٤٦ی کۆچی
هاوڵاتی سەرۆکی هەرێمی کوردستان لەدوای نمایشی شانۆگەریی 'داستانی کوردستان' رایگەیاند: "نماییشەکە شاکارێکی گرنگ بوو، چیرۆکی کۆڵنەدانی میللەتێک بوو. دەرخەری ئەوەبوو کە ئەو شتانەی میللەتەکەمان پێی گەیشتووە بە ئاسانی نەبووە." رۆژی شەممە، ١٤-٩-٢٠٢٤نێچیرڤان بارزانی، سەرۆکی هەرێمی کوردستان گەیشتە دهۆک و ژمارەیەک دیدار و کۆبوونەوەی هەن، لەنێویاندا بەشداریی کرد لە نمایشی شانۆگەریی "دارستانی کوردستان" و لەپاش نمایشەکە گوتارێکی پێشکێشکرد. سەرۆکی هەرێمی کوردستان رایگەیاند: "دەستخۆشی لە هەموو ئەو کەسانە دەکەم کە ئەو کارە مەزنەیان کردووە، کە ساڵێک و ٧ مانگە لەم پرۆژەیەدا کار دەکەن." "پەیامی نمایشەکە بۆ گەنجانە، دەرخەری ئەوەیە کە ئەوەی ئەمڕۆ بۆ میللەتەکەمان بەدەستهاتووە بە ئاسانی نەبووە، بەڵکو بەرخودانی میللەتێکە بۆ ئازادی و سەرفرازی." نێچیرڤان بارزانی، سەرۆکی هەرێمی کوردستان لە گوتارەکەیدا وای گوت. سەرچاوە - ڕووداو
هاوڵاتی سبەینێ دادگای فیدراڵی عێراق بۆ بڕیاردان لەسەر دوو سکاڵا کۆدەبێتەوە کە تایبەتن بە گەڕاندنەوەی خاوەندارێتی زەوییە کشتوکاڵییەکان لە سنووری کەرکووک و ناوچە دابڕێندراوەکان بۆ جوتیارانی کورد. بەگوێرەی خشتەی دانیشتنەکانی دادگای فیدراڵی، سبەینێ دادگای فیدڕاڵی لەسەر دوو سکاڵا کۆدەبێتەوە، کە لەلایەن ١٠ ھاوڵاتی و جوتیاری کوردەوە تۆمارکراون بۆ ھەڵوەشاندنەوەی بڕیارەکانی ژمارە ٨٢٤ و ٩٤٩ـی ئەنجوومەنی سەرکردایەتی شۆڕشی سەردەمی ڕژێمی بەعس بۆ دەستبەسەرداگرتنی زەوی جوتیاران و گەڕاندنەوەی زەوییەکان بۆ خاوەنەکانیان. محەمەد ئەمین نوێنەری جوتیاران پێشتر زانیاریی لە بارەی سکاڵاکانەوە بۆ میدیاکان ئاشکرا کردووە و ڕایگەیاندووە، جوتیاران داوای گەڕاندنەوەی ٣٠٠ دۆنم زەوی دەکەن کە بەپێی ئەو دوو بڕیارەی حزبی بەعس دەستیان بەسەردا گیراوە. ئەمە لە کاتێکدایە، دادگای فیدڕاڵی لە ڕۆژی ٢١ تەمووزدا بڕیاڕیدا ئەو دوو سکاڵایە بۆ ١٥ ئەیلوول دوابخات.
هاوڵاتی عەباس دزەیی، وتەبێژی وەزارەتی خوێندنی باڵا و توێژینەوەی زانستیی حکوومەتی هەرێمی کوردستان: "تاوەکوو ئێستا هیچ وادەیەک بۆ کاراکردنی سیستەمی زانکۆلاین دەستنیشان نەکراوە". "وەزارەتی پەروەردە لیستی دەرچووانی هەردوو خولی یەکەم و دووەمی ئەمساڵ و ساڵەکانی پێشووی پۆلی 12ـی ئامادەیی بە بەشە جیاوازەکانییەوە پێشکەشی وەزارەتەکەمانی نەکردووە، بۆیە کاراکردنی زانکۆلاینمان ڕانەگەیاندووە". زانکۆلاین سیستەمێکی ئەلیکترۆنیی وەزارەتی خوێندنی باڵا و توێژینەوەی زانستیییە؛ لە ڕێگەیەوە دەرچووانی بەشە جیاوازەکانی پۆلی 12ـی ئامادەیی فۆرمی پێشکەشکردن بۆ بەشی دڵخوازیان لە زانکۆ و پەیمانگەکانی هەرێمی کوردستان پڕ دەکەنەوە.
هاوڵاتی ڕۆژنامەی عەرەبى لەندەنى لە ژمارەى ئەمڕۆیدا راپۆرتێکى لەبارەى هەڵبژاردنى پەرلەمانى کوردستان بڵاوکردووەتەوە و دەڵێت، لاهور شێخ جەنگی دەیەوێتت ببێتە رکابەرى پارتی و یەکێتى. ڕۆژنامەکە لە لاپەڕەى یەکەمدا بابەتەکەى لەسەر، هەڵبژاردن و لاهور شێخ جەنگی بڵاوکردووەتەوە، نووسیویەتى، ئەو دەیەوێت خۆی و پارتەکەی کە بەرەی گەلە، وەک هێزێکی کاریگەر بۆ هەڵبژاردن نیشان بدات و کێبڕکێی هەردوو پارتی دەسەڵاتداری هەرێمی کوردستان بکات، ئەوەش لەڕێی گوتارە پڕ جۆش و خرۆشەکانییەوە دژ بە نەیارەکانی بۆ راکێشانی دەنگدەران. ڕۆژنامەکە دەڵێت، لاهور شێخ جەنگی دەیەوێت لەڕێی دەروازەی هەڵبژاردنەوە دەست بە چالاکییە سیاسییەکانی بکاتەوە و بگەڕێتەوە گۆڕەپانەکە، بۆ ئەوەش لەماوەی رابردوودا کاریکردوە بۆ پەیوەندیکردن بە هاووڵاتیان و بەشداریکردن لە بۆنە تایبەتەکانیان و دڵنیاکردنەوەیان لەوەی بارودۆخی سیاسی وەک ئێستا نامێنێتەوە. هەروەها ڕۆژنامەی عەرەب ئاماژەی بەوەشداوە، لاهور شێخ جەنگی بۆ ئەم هەڵبژاردنە لەڕێی گوتاری پڕ لە جۆش و خرۆشەوە داوا لە هاووڵاتیان دەکات بەشداری هەڵبژاردنی پەرلەمانی کوردستان بکەن، کە بەهۆی ناکۆییەکانی نێوان پارتی و یەکێتی و لەدەستدانى متمانەی دەنگدەرانیان، بۆ ماوەی دوو ساڵ هەڵبژاردنەکەیان دوایان خست. ڕۆژنامەکە باسی لە چالاکییەکانی ئێستای لاهور شێخ جەنگی کردوە و دەڵێت، هەموو رۆژێک دێتە سەر شەقام و بە شار و شارۆچکەکانی هەرێمی کوردستاندا دەگەڕێت و خۆی هەڵمەتێکی گەورە بەڕێوەدەبات. ڕۆژنامەکە بۆچوونى چاوێدرانى وەرگرتووە، ئەوان دەڵێن، هەڵبژاردنی پەرلەمانی کوردستان دەرفەتێکی سیاسییە بۆ لاهور شێخ جەنگی و هەوڵدەدات زۆرترین رێژەی دەنگی دەنگدەران بەدەستبهێنێت، چونکە پێشتر سەرکردەیەکی دیاری یەکێتی بووە. دەشڵێن، بەرەی گەل بە سەرۆکایەتیی لاهور شێخ جەنگی، دەرفەتی ئەوەی هەیە لەگۆڕەپانەکەدا دەستبەسەر جێگەی خۆیدا بگرێت، ئەمەش بەهۆی وردبینی سیاسی دامەزرێنەرەکەیەوە، هەروەها بەهۆی دابەزینی بەرچاوی ئاستی متمانەی خەڵک بە تەواوی لایەنەکانی دیکەی سەر گۆڕەپانەکە.
هاوڵاتی سەرۆکی تیمی میدیایی کۆمیسیۆنی باڵای سەربەخۆی هەڵبژاردنەکانی عێراق رایگەیاند، ئەم هەفتەیە بانگەشەی هەڵبژاردنی پەرلەمانی کوردستان دەستپێدەکات. بڕیارە لە ١٨-١٠ـی ئەمساڵ دەنگدانی تایبەت و لە ٢٠-١٠-٢٠٢٤، دەنگدانی گشتی بۆ هەڵبژاردنى خولى شەشەمى پەرلەمانى کوردستان بەڕێوەبچێت. ئەمڕۆ شەممە ١٤-٩-٢٠٢٤، عیماد جەمیل، سەرۆکی تیمی میدیایی کۆمیسیۆنی باڵای سەربەخۆی هەڵبژاردنەکانی عێراق رایگەیاند، چاوەڕواندەکرێت ناوەڕاستى ئەم هەفتەیە ئەنجوومەنی کۆمیسیاران بۆ پەسندکردنی کاندیدەکانى پەرلەمانی کوردستان کۆبێتەوە. وتیشى، دوای پەسندکردنی ناوی پاڵێوراوان، رۆژێک دواتر بانگەشەی هەڵبژاردن دەستپێدەکات. هەروەها بۆ هەڵبژاردنی پەرلەمانی کوردستان، دوو ملیۆن و ٨٩٩ هەزار و ٥٧٨ کەس مافی دەنگدانیان هەیە کە دوو ملیۆن و ٦٨٣ هەزار و ٦١٨ دەنگدەری گشتی و ٢١٥ هەزار و ٩٦٠ـیان دەنگدەری تایبەتن. بۆ هەڵبژاردنى پەرلەمانى کوردستان ١٣ حزبى سیاسى و دوو هاوپەیمانى بەشداری دەکەن لە هەڵبژاردنی پەرلەمان کوردستاندا، بە ئامانجی بەدەستهێنانی ١٠٠ کورسییەکەی پەرلەمانی کوردستان.
هاوڵاتی زریانی یاگی ڤێتنامی گرتۆتەوە و بەهۆیەوە هەزاران کەس بوونە قوربانی ئاژانسی هەواڵی ڤێتنام ژمارەی زیانە گیانیی و ماددییەكانی زریانی “یاگی” لە باكووری وڵاتەکە بڵاوکردەوە و ڕایگەیاند، بەهۆی با و بارانی بەخوڕ و لافاوی چەند ڕۆژی ڕابردووەوە لە باكووری ڤێتنام و درووستبوونی زریانی “یاگی” 233 كەس گیانیان لەدەستدا و 823 كەسی دیكەش برینداربوون و 103 كەسیش بێسەروشوێن بوون. لەم بارەیەشەوە دەزگاكانی فریاكەوتنی ڤێتنام بڵاوی كردەوە، لە 26 پارێزگا و شاردا ئاوی لافاو زیاتر لە 204 هەزار ماڵ و باڵەخانەی وێران كردووە و زیانی بە هێڵەكانی كارەبا و پەیوەندییەكان گەیاندووە. ئەوەشخراوەتەڕوو، لافاوەكە زیاتر لە 263 هەزار هێكتار ڕووبەری كشتوكاڵی لەناوبردووە. ئەوەشی ئاشکراکردووە، حكومەتی ڤێتنام هەموو هەوڵێك دەدات بۆ كەمكردنەوەی قەبارەی زیانەكان و زاڵبوون بەسەر دەرئەنجامەكانی بارانبارینی بەخوڕ و سەقامگیركردنی ژیانی دانیشتوانی ناوچە زیانلێكەوتووەكان. جێگەی ئاماژەیە، ئەو لافاوانەی لە هەفتەی ڕابردووەوە باكووری ڤێتنامیان گرتووەتەوە، بە یەكێك لە گەورەترین لافاوەكان لە مێژووی ئەو وڵاتەدا دیاریی دەكرێت.
هاوڵاتی مستەفا گەرعاوی، بە ئاژانسی هەواڵی عێراقی گوتووە، لە کۆبوونەوەی لیژنەی دارایی لەگەڵ تەیف سامی وەزیری دارایی عێراق داوامان لێکردووە، کێشەکانی پەیوەست بە مووچەی مووچەخۆرانی هەرێمی کوردستان یەکلابکەنەوە و پارەی کاشیان بۆ دابینبکات. مستەفا گەرعاوی دەشڵێت، تەیف سامی پێی گوتوون پارەی مووچە بەتەواوی دابینکراوە و مەترسی لەسەر نییە، ڕەنگە هەندێک دامودەزگا ناوبەناو مووچەکانیان دوا بکەوێت، بەڵام مسۆگەرە. ئەوەشی خستۆتەڕوو، لیژنەکەمان لەگەڵ تەیف سامی باسی لەوە کردووە پێویستە عێراق تەنها پشت بە نەوت نەبەستێت وەک داهاتی سەرەکی و ڕێگاچارەی خێرا بدۆزێتەوە بۆ داهاتی نانەوتی و گەڕانەوەی قەرزەکانی کە لەلای دامەزراوە حکومی و ناحکومییەکانە.
هاوڵاتی ئەمڕۆ هەینی، 13ی ئەیلوولی 2024، بەشی ڕاگەیاندنی پەرلەمانی عێراق سەبارەت بە دەستپێكردنەوەی دانیشتنەكانی ئەنجوومەنی نوێنەرانی عێراق ڕاگەندراوێکی بڵاوکردەوە. لە ڕاگەیاندراوەكەدا هاتووە، ڕۆژی دووشەممە 16ی ئەیلوولی 2024. دانیشتنەكانی ئەنجوومەنی نوێنەرانی عێراق دەستپێدەكاتەوە. ئەوەشخراوەتەڕوو، پەرلەمان بەردەوام دەبێت لە خوێندنەوە و دەنگدان بۆ پرۆژە یاساكان. جێگای ئاماژەیە، ئەنجوومەنی نوێنەران دوایین دانیشتنی خۆی لە 31ی ئابی 2024، بە سەرۆكایەتی موحسین مەندەلاوی سەرۆكی پەرلەمان بە وەكالەت و بە ئامادەبوونی 170 پەرلەمانتار ئەنجامدا.
هاوڵاتی باڵیۆزخانەی ئەمریكا لە بەغدا ڕایگەیاند، گروپە چەكدارەكانی هاوپەیمانی ئێران سێشەممەی ڕابردوو پێگەیەكی دیپلۆماسی سەر بە وڵاتەكەیان لە بەغدا كردووەتە ئامانج. باڵیۆزخانەی ئەمریكا لە ڕاگەیەندراوێكدا ڕایگەیاند: 10 ی ئەم مانگە كە دەكاتە سێشەممە، هێرش كراوەتەسەر كۆمەڵگەیەكی پشتیوانی لۆجستی لە بەغدا، كە پێگەیەكی دیپلۆماسی ئەمریكایە و بەخۆشحاڵییەوە هیچ كەسێك لە ڕووداوەكەدا بریندار نەبووە. باڵیۆزخانەكە ئەوەشی خستووەتەڕوو: "بەڵگەكان دەریدەخەن هێرشەكە لەلایەن گروپە میلیشیاكانی هاوپەیمانی ئێران ئەنجامدراوە كە بە ئازادانە لە عێراق كاردەكەن". ئەمریكا جارێكی دیكە داوا لە حكومەتی عێراق دەكات، دیپلۆماتكاران و نوێنەری وڵاتان بپارێزێت، هاوكات ئەو سەربازە ئەمەریكیانەش كە لەسەر داوای عێراق ماونەتەوە. لە ڕاگەیەندراوەكەدا باڵیۆزخانەی ئەمریكا هەڕەشە لە گروپە چەكدارەكانی عێراق دەكات و دەڵێت "جەخت دەكەینەوە كە مافی بەرگریكردن لە خۆمان و ئەندامەكانمان هەیە لە هەر شوێنێكی جیهان بن". هێرشەكەی سێشەممەی ڕابردوو بۆ سەر ئەو بنكە ئەمریكییە، چەند كاتژمێرێك پێش سەردانی مەسعود پزشكیان سەرۆك كۆماری ئێران بوو بۆ عێراق، هیچ گروپێك بەرپرسیارێتی خۆی لە هێرشەكە ڕانەگەیاند.
هاوڵاتی ئاگادارییەک لە بەڕێوەبەرایەتی هاتووی سلێمانی سەبارەت بە نوێکردنەوەی مۆڵەتی شۆفێری بەڕێوەبەرایەتی هاتووچۆی سلێمانی سەبارەت بە دەرکردنی مۆڵەتی شۆفێری ڕاگەیاندراوێکی بڵاوکردەوە. لە ڕاگەیاندراوەکەی بەڕێوەبەرایەتی هاتووچۆی سلێمانیدا هاتووە، لە رۆژی دوو شەممە رێکەوتی ١٦ / ٩ / ٢٠٢٤ چیتر بۆ ھەر کارێکی پەیوەست بە بەشی مۆڵەتی شۆفێری لە بارەگای بەرێوەبەرایەتیمان پێویست بە وەرگرتنی کۆد ناکات لە ڕێگەی ماڵپەڕی هاتووچۆی سلێمانییەوە. ئاماژەبەوەشکراوە، ھاوڵاتی دەتوانێت راستەوخۆ سەردانمان بکات بۆ رایی کردنی مامەڵەکەی بێ وەرگرتنی کۆد، وەک نوێ کردنەوەی مۆڵەتی شۆفێری وھەرکارێکی دیکە لەبەشی مۆڵەتی شۆفێری. هەروەها ئەوەش خراوەتەڕوو، تەنھا بەرلەوەی بێتە ژوورەوە، لای عەریزە نوسەکانی بەردەم بەرێوەبەرایەتیمان فۆرمی تایبەت بە مامەڵەی بەشی مۆڵەتی شۆفێری پڕ دەکاتەوە، هەروەها پێویستە سەرجەم بەڵگەنامە رەسەنەکانی( أصلي ) پێبێت و راستەو خۆ دێتە ناو بەرێوەبەراتیمان بۆ تەواو کردنی مامەڵەکەی . تێبینی \ ڕۆژی یەکشەممە پشووی فەرمییە.
هاوڵاتی میدیای تورکیا لە زاری دەزگای هەواڵگری وڵاتەکەی هەواڵی کوژرانی بەرپرسێکی کەمپی مەخموری لە بۆردومانەکەی سێشەممەی ڕابردوو ڕاگەیاند، بەڵام بە وتەی سەرچاوەیەک لە کەمپی مەخموور بۆ هاوڵاتی" لە بۆردوومانەکەی سێشەممەی ڕابردوو لە کەمپی مەخموور سێ ژنی بەساڵاچوو برینداربوون و هیچ بەرپرسێکی کەمپەکە و هیچ کەسێکی دیکەش نەکوژراوە".
هاوڵاتی دانا عەبدولكەریم، وەزیری ئاوەدانكردنەوە و نیشتەجێكردنی حکومەتی هەرێمی کوردستان ڕایگەیاند، پێشتر ئێران گومانی هەبوو خاکی هەرێمی کوردستان لە دژیان بەکار دەهێنرێت، بەڵام ئەمڕۆ سەرکردایەتی هەرێمی کوردستان ئێرانییەکانیان دڵنیاکردەوە، کە هەرگیز رێگەنادرێت لێرەوە هەڕەشە بۆ سەر ئاسایشی وڵاتەکەیان دروست بکرێت. وەزیری ئاوەدانكردنەوە دەشڵێت، مەسعود پزیشکیان، سەرۆك كۆماری ئێران، بەڵێنیدا پەیوەندییەکانی هەردوولا پتەوتر بکات و ئێمەش ئەو خواستەمان تێدا بەدیکرد. باسی لەوەش کرد: هەستم بەوەکرد سەرۆک کۆماری ئێران زۆر بە پەرۆشە بۆ پەرەپێدانی پەیوەندییەکانی ئێران و هەرێمی کوردستان لە هەموو بوارەکاندا، چونکە چەندین جار ئەوەی دووبارە کردەوە، کە حەزدەکەن پەیوەندییەکان پتەوتر بکەن. سەرچاوە، ڕووداو
ئهنجومهنی مامۆستایانی ناڕازی سلێمانی وهڵامی جێگری بهڕێوبهری گشتی پهروهردهی سلێمانی دهدەنەوە
هاوڵاتی ئهنجومهنی مامۆستایانی ناڕازی سلێمانی وهڵامێكی جێگری بهڕێوبهری گشتی پهروهردهی سلێمانی دهداتهوه و ڕایدهگهیهنێت، حكومهتێكی شكستخواردوی پڕ له قهیرانی نابهرپرس دهبێت بزانێت بهرپرسهكانی چۆن قسهدهكهن تا لهوه زیاتر نهبنه بارگرانی چونكه مامۆستایان و فهرمانبهران وهك زیندوترین توێژ له دهساڵی ڕابردودا گهورهترین نهخێریان بهگوێی دهسهڵاتدا داوه و دهشڵێت، "سهبارهت به ساڵی نوێی خوێندن له ئایندهیهكی نزیكدا ئهنجومهنی سهرتاسهری مامۆستایان و فهرمانبهرانی ناڕازی ههڵوێستی خۆی ڕادهگهیهنێت". ئهنجومهنی مامۆستایانی ناڕازی سلێمانی له راگهیهندراوێكدا بڵاویكردهوه، "دوێنێ چوارشهممه جێگری بهڕێوبهری گشتی پهروهردهی سلێمانی له چوار چێوهی وتارێكی نێو بۆنهیهكی پهروهردهییدا ههندێك دهستهواژهی ناپهروهردهیی بهكارهێنا، وێڕای ئهوهی تۆمهتێكی ناڕهوای خسته پاڵ مامۆستایانی خاوهن ئیرادهی شهقام، له بری ئهوهی باس له گرفتهكانی پهروهرده و چارهسهركردنی قهیرانهكان و پلانی سهرخستنی كهرتی پهروهرده بكات كه ساڵ بهساڵ وێرانتر دهبێت". ئاماژهی بهوهشكردوه، "له وتارهكهی مامۆستا عومهردا، زۆر به توندی و به خۆههڵكێشانهوه خهباتی مامۆستایانی ناڕازی بهدهستشكانهوه لهگهڵ پهروهردهدا لهقهڵهمدا و وتی (ئێمه دهست شكانهوهكهمان بردهوه) كه له ڕاستیدا خهباتی مامۆستایان له پێناوقوت و شكۆو ژیانێكی شایستهدابوه و ههیه، ئێمه ههمیشه خوێندكار و مامۆستاو دامهزراوه پهروهردهییهكانمان وهك یهك پاكێج تهماشاكردوه و له خهمی ئهوهدا بوین كه خوێندن به شێوازێكی دروست بخرێتهوه سهر پێی خۆی و تهنها بهڕێكردنی ساڵ نهبێت و گرفتهكان چارهسهر ببن، نهك دهستشكانهوه و بردنهوه و دۆڕاندن". باسی لهوهشكردوه، "ئهو جۆره لێدوانانه به دهستهواژهی ناپهروهردهیی و لێكهوتهی دهستوهردانی حیزبی دهزانین له كایهی پهروهردهدا، بۆیه لێرهوه به بهڕێزیان و ههمو ئهوانهی بهو شێوازه بیردهكهنهوه دهڵێین نهك دهست شكانهوهكهتان نهبردۆتهوه بهڵكو ئێوه كهرتی پهروهردهتان وێران كردوه و ههر له یهكهم ههفتهی بڕیاری بوێرانهی خۆپیشاندانهكان و بایكۆتی ناچاری مامۆستایانهوه دهستی حیزبیتان شكایهوه و ئهگهر كهمێك له خهمی پهروهردهدا بونایه دهبو ههر زو دهستی شكاوهتان بكێشایهتهوه، كه لهڕاستیشدا دهبو دهست شكانهوهی ئێوه لهگهڵ ئهو عهقڵیهته بێت كه خوێندنی بێ بههاو كردوه و قوت و ژیانی خهڵكی بڕیوه كه خۆتان بهشێكن لێی
