هاوڵاتی سزای سێدارە و 16 ساڵ زیندانبوونی مامۆستا محەممەد خزرنەژاد، یەکێک لە کەسایەتییە ئایینییەکانی شاری بۆکان کە لە رەوتی بزووتنەوەی "ژینا"دا دەستگیرکرابوو، لە لایەن دیوانی باڵای کۆماری ئیسلامیەوە پشتڕاستکراوەتەوە. بەپێی راپۆرتێک کە ماڵپەڕی هەنگاو بڵاوی کردووەتەوە، پێشتریش مانگی نیسانی2024، لقی 41ی دیوانی باڵای وڵات بە سەرۆکایەتی دادوەر عەلی ڕازینی، سزای سێدارەو 16 ساڵ زیندانیبوونی بەسەر مامۆستا محەممەد خزرنەژاد پشتڕاستکردبۆەوە. محەممەد خزرنەژاد مامۆستایەکی ئایینی تەمەن 45 سالی خەڵکی شاری بۆکانە کە لە لایەن ناوەندە ئەمنییەتییەکانەوە لە سەردەمی شۆڕشی ژینادا و نزیک 19 مانگ لەوە پێش دەستگیرکراوە. ئەم مامۆستا ئاینییە پێشتر لە لایەن لقی سێی دادگای شۆڕشێ ورمێ، بە دادوەری "رەزا نەجەزادە" تۆمەتی "فساد فی الارض"ی بەسەردا داسەپابوو و بە تۆمەتی زیانگەیاندن بە یەکپارچەیی و سەربەخۆیی ئێران، سزای 15 ساڵ زیندانیبوون و بە تۆمەتی پڕووپاگەناە دژی کۆماری ئیسلامی سزای یەکساڵ زیندانیبوونی بەسەردا داسەپابوو. محەممەد خزرنەژاد رۆژی 19ی تشرینی دووهەمی 2022 لە رەوتی بزووتنەوەی ژن، ژیان، ئازادیدا لەگەڵ کوڕەکەی بە ناوی یاسر لە لایەن هێزە ئەمنییەکانەوەدەستبەسەر کرا . دەستبەسەرکرانی مامۆستا محەممەد خزرنەژاد لە دوای ڕێوڕەسمی یادی ئەسعەد ڕەحیمی یەکێک لە گیانبەختکردووانی بزووتنەوەی ژن ژیان ئازادی بووە کە ناوبراو لەم ڕێوڕەسمە لە مزگەوتی ئیفتخاری بۆکان وتاری پێشکەش کردبوو و ڕەخنەی لە شێوازی هەڵسوکەوتی حکوومەت لەگەڵ خۆپیشاندەران گرتبوو.
هاوڵاتی سۆران عومەر دەڵێت، ئەم مانگە کۆتا مانگە بەغدا مووچەی هێزە ئەمنییەکان بۆ هەرێمی کوردستان بنێرێت. ئەمڕۆ پێنجشەممە 6ی حوزەیرانی 2024، سۆران عومەر ئەندامی پەرلەمانی عێراق ڕایگەیاند، "دەبێت حکوومەتی هەرێم تێ بگات هەتا لیستی هێزە ئەمنییەکان نەنێردرێت حکوومەتی فیدڕاڵی پارە نانێرێت". سەبارەت بە مووچەی هێزە ئەمنییەکان ئەوەی خستەڕوو، ئەگەر ئەم مانگەش بەغدا لەدەرەوەی ناوی هێزە ئەمنییەکان و بە (تەکلیف) پارە بۆ هێزە ئەمنییەکان بنیرێت، مانگی داهاتوو ئەو پارەیە نانێرێت".
هاوڵاتی ئەمڕۆ پێنجشەممە 6ی حوزەیرانی 2024، ، سایلۆی سلێمانی لە ڕێگەی راگەیەندراوێکەوە جووتیارانی ئاگادار کردەوە و راگەیاند، پڕۆسەی بە بازاڕکردنی گەنمی جوتیاران بۆ ساڵی 2024 دەستیپێکرد لە پێناو باش بەڕێوەچوونی پڕۆسەکە، داواکارین لە جوتیاران پابەندی چەند خاڵێک بن. لە راگەیاندراوەکەدا سایلۆی سلێمانی چەند خاڵێک دەخاتەڕوو و دەڵێت، یەکەم، وەرگرتنی گەنم لە جوتیاران بە پێی ناوچە دەبێت هەفتەی یەکەم جوتیارانی سنووری بەشی کشتوکاڵی تانجەرۆ (عەربەت) گەنمیان لێ وەردەگیرێت، بۆیە داواکارین لە جوتیارانی ناوچەکانی تر گەنم نەهێنن، چونکە لێیان وەرناگیرێت. دووەم، ئۆتۆمبێلە بارهەڵگرەکان و تراکتۆرەکان بە یەک ڕیز بوەستن ڕۆژانە باج دابەشدەکرێت نابێت بە دوو ڕێزی بوەستن باج بە دوو ڕیز نادرێت. سێهەم، بەهۆی تێکچوونی جەگەکانی سایلۆکەمان گەنم لە ئوتومبێلی فلات وەرناگیرێت، بۆیە داواکارین لە جوتیاران گەنمەکانیان بکەنە ناو ئۆتۆمبێلی بارهەڵگری قلابەوە. چوارەم، داواکارین لە جوتیاران دڵنیابن بەقەد رەصیدەکانیان گەنم باربکەن و لە رەصیدەکانیان زیاتر نەهێنن، چونکە نە زیادەکانیان بۆ دەگێڕێتەوە نە ڕەصیدەکانیان بۆ دەگۆڕێت. پێنجەم، داواکارین لە جوتیاران گەنمی ئەسپێ لێدراو، خوراو، بۆنگرتوو نەهێنن، چونکە بە پێی بڕیاری کۆمپانیایی گشتی بازرگانی دانەوێڵە مەڵبەندی گشتی بەغدا دەست بەسەر پشتگیریی بەشە کشتوکاڵییەکانیان رەصیدەکانیان دەگیرێت .
هاوڵاتی هێرشێکی ئاسمانی ئیسرائیل بۆ سەر قوتابخانەیەکی نەتەوە یەکگرتووەکان لە ناوەڕاستی غەززە، کە سەدان کەسی ئاوارەی لەخۆگرتبوو، بووە هۆی کوژرانی 27 کەس. بەپێی سەرچاوەکان، فرۆکەیەکی ئیسرائیل بە دوو موشەک هێرشی کردووەتە سەر پۆلەکانی نهۆمی سەرەوەی قوتابخانەیەکی نەتەوە یەکگرتووەکان کە "بارەگایەکی حەماس" بووە لە کەمپی پەنابەرانی نەسیرەت. لای خۆشیانەوە، نووسینگەی ڕاگەیاندنی بزووتنەوەی حەماس باس لهوهدهكهن، لانیکەم 27 کەس لە هێرشەکەدا کوژراون و ئیسرائیلیش بە ئەنجامدانی "کۆمەڵکوژییەکی ترسناک" تۆمەتبار کردووە. جێگای ئاماژەیە، بەگوێرەی ئاماری دەسەڵاتدارانی تەندروستی غەززە، لە 7 ئۆکتۆبەرەوە لانیکەم 36 هەزار و 580 کەس لە غەززە کوژراون.
هاوڵاتی ئەندامێکی ئەنجومەنی نوێنەرانی عێراق رایگەیاند، وەزارەتی دارایی عێراق لەسەر بنەمای داتای ڕاستەقینە مووچەی مەدەنی و هێزە ئەمنییەکان دەنێرێت. ئەمڕۆ پێنجشەممە 6ی حوزەیرانی 2024، موسەننا ئەمین، ئەندامی ئەنجومەنی نوێنەرانی عێراق لە کۆنگرەیەکی ڕۆژنامەوانیدا ڕایگەیاند، حکومەتی هەرێم کۆدی موچەخۆرانی هێزە ئەمنییەکانی ناردووە بۆ بەغدا، بەڵام عێراق قبوڵی ناکات چونکە پڕیەتی لەناوی ساختە. وتیشی، حکومەتی هەرێمی کوردستان لە دەزگائەمنییەکاندا، بەرگری، فریاکەوتن، زێرەڤانی، هێزەکانی 70 و 80، لیستی مووچەی سەرجەمیان نێردراوە بەڵام قوبوڵ نەکراون لە لایە عێراقەوە. ئەمەش لەکاتێکدایە، نزیکەی دوو مانگ دەبێت هێزەئەمنییەکانی هەرێمی کوردستان مووچەی وەرنەگرتووە، تا ئێستاش مووچەخۆرانی مەدەنی مووچەی مانگی ئایاریان وەرنەگرتووە.
هاوڵاتی راپۆرتە رۆژنامەوانیە عەرەبیەكان ئاشكرایدەكەن, نەتەوە یەكگرتووەكان محەمەد بن عەوەز نێردەی هەمیشەیی سەڵتەنەی عومانی, بۆ پۆستی سەرۆكی نێردەی یۆنامی لە عێراق دەستنیشانكردووە. ئەوەش لە دوای ئەوەوەدێت، ئەنجومەنی ئاسایشی نێودەوڵەتی بە كۆی دەنگ, رەزامەندی پیشاندا لەسەر كۆتایهێنان بە ئەركی سیاسی نەتەوە یەكگرتووەكان لە عێراق و كۆتایهێنان بە كاری جنین پلاسخارت, سەرۆكی نێردەی نەتەوە یەكگرتوەكان. جێگای ئاماژەیە، حكومەتی عێراق رۆژی 8 ئایاری رابردوو, لە نامەیەكدا داوای لە ئەنجومەنی ئاسایشی نێودەوڵەتی كرد, كۆتایی بە ئەركی نێردەی نەتەوە یەكگرتووەكان لە عێراق بهێنێت, تا كۆتایی ساڵی (2025) وەك دوا وادە. لەسەر ئەو بنەمایە, هەینی رابردوو, ئەنجومەنی ئاسایش دەنگیدا لەسەر كۆتایهێنان بە كارەكانی ئەو نێردەیە كە ساڵی 2003 لە عێراق دامەزراوە, كە ئامانجی هەماهەنگیكردن بوو لە هەوڵە مرۆییەكان و, هەوڵەكانی سەرلەنوێ بنیادنانەوە دوای جەنگ. نەتەوە یەكگرتووەكان محەمەد بن عەوەز نێردەی هەمیشەیی سەڵتەنەی عومانی, بۆ پۆستی سەرۆكی نێردەی یۆنامی لە عێراق دەستنیشانكردووە. لەم مارەیەوە، تۆڕی هەواڵی "ئەرم"ی ئیماراتی بڵاویكردوەتەوە, هەندێك لەلایەن سیاسیەكان كە ناوی نەهێناون, تێبینیان هەیە لەسەر كاندیدكردنی بن عەوەزو, داوایان لە نەتەوەیەكگرتووەكان كردووە كەسێك رەوانە بكات بۆ عێراق بیانی نا عەرەبی بێت بۆ ئەو پۆستە, بەبێ رونكردنەوەی هۆكارەكەی.
هاوڵاتی راپۆرتە رۆژنامەوانیە عەرەبیەكان ئاشكرایدەكەن, نەتەوە یەكگرتووەكان محەمەد بن عەوەز نێردەی هەمیشەیی سەڵتەنەی عومانی, بۆ پۆستی سەرۆكی نێردەی یۆنامی لە عێراق دەستنیشانكردووە. ئەوەش لە دوای ئەوەوەدێت، ئەنجومەنی ئاسایشی نێودەوڵەتی بە كۆی دەنگ, رەزامەندی پیشاندا لەسەر كۆتایهێنان بە ئەركی سیاسی نەتەوە یەكگرتووەكان لە عێراق و كۆتایهێنان بە كاری جنین پلاسخارت, سەرۆكی نێردەی نەتەوە یەكگرتوەكان. جێگای ئاماژەیە، حكومەتی عێراق رۆژی 8 ئایاری رابردوو, لە نامەیەكدا داوای لە ئەنجومەنی ئاسایشی نێودەوڵەتی كرد, كۆتایی بە ئەركی نێردەی نەتەوە یەكگرتووەكان لە عێراق بهێنێت, تا كۆتایی ساڵی (2025) وەك دوا وادە. لەسەر ئەو بنەمایە, هەینی رابردوو, ئەنجومەنی ئاسایش دەنگیدا لەسەر كۆتایهێنان بە كارەكانی ئەو نێردەیە كە ساڵی 2003 لە عێراق دامەزراوە, كە ئامانجی هەماهەنگیكردن بوو لە هەوڵە مرۆییەكان و, هەوڵەكانی سەرلەنوێ بنیادنانەوە دوای جەنگ. نەتەوە یەكگرتووەكان محەمەد بن عەوەز نێردەی هەمیشەیی سەڵتەنەی عومانی, بۆ پۆستی سەرۆكی نێردەی یۆنامی لە عێراق دەستنیشانكردووە. لەم مارەیەوە، تۆڕی هەواڵی "ئەرم"ی ئیماراتی بڵاویكردوەتەوە, هەندێك لەلایەن سیاسیەكان كە ناوی نەهێناون, تێبینیان هەیە لەسەر كاندیدكردنی بن عەوەزو, داوایان لە نەتەوەیەكگرتووەكان كردووە كەسێك رەوانە بكات بۆ عێراق بیانی نا عەرەبی بێت بۆ ئەو پۆستە, بەبێ رونكردنەوەی هۆكارەكەی.
هاوڵاتی نەوزاد شێخ کامیل، "دەڵێت لە بەغداوە شەش ملیار دیناری پارەی گەنمی جووتیارانی هەرێمی کوردستان نێردراوە و دەست بەخەرجکردنی دەکرێت". ئەمڕۆ پێنجشەممە 6ی حوزریارانی 2024، بەڕێوەبەری گشتیی بازرگانی لە وەزارەتی بازرگانی و پیشەشازیی هەرێمی کوردستان ڕایگەیاند "لەگەڵ ئەوەی گەنممان وەرنەگرتووە، بەڵام لە بەغداوە شەش ملیار دیناری پارەی گەنمی جووتیارانی هەرێمی کوردستان نێردراوە و دەست بەخەرجکردنی دەکرێت." ئاماژەی بەوەشکردووە، کە گەنم وەرگیرا، "بە چەند ڕۆژێک دوای وەرگرتنی، پارەکە دابەشی سەر جووتیاران دەکەین و هەفتەی داهاتووش دەست بە خەرجکردنی پارەكە دەكرێت". ئەوەشی خستۆتەڕوو، "دوای ئەوەی ئەو شەش ملیار دینارەی هاتووە خەرج دەکرێت، بەپێی وەرگرتنی گەنم بڕەپارەی دیکەش قۆناغ بە قۆناغ دەنێردرێت". جێگای ئاماژەیە، بۆ هەر تۆنێک گەنم بڕی 850 هەزار دینار دەدرێت و حکوومەتی عێراقی بڕیاری داوە 700 هەزار تۆن گەنمی جووتیارانی هەرێمی کوردستان وەربگرێ.
هاوڵاتی ئەمڕۆ پێنجشەممە 6ی حوزەیرانی 2024، نووسینگهی ڕێكخهری راسپارده نێودهوڵهتییهكانی حكوومهتی ههرێمی كوردستان، ڕاپۆرتی ساڵی دووهمی جێبهجێكردنی پلانهكهی بۆ مافهكانی مرۆڤ له ماوهی نێوان ساڵی 2021 تا 2025 بڵاوكردهوه. لە ڕاپۆرتەکەدا ئاماژە بە، سهر ئهنجامی توێژینهوهكانیان لهبارهی كاری نایاسایی، گرتنهبهری ڕێكارهكان بهرامبهر به ئهشكهنجهدان، توندوتیژی خێزان، بازرگانیكردن به سێكسی و بهرهنگاربوونهوهی جیاكاری. له بهشێكی تری ڕاپۆرتهكهدا، ئامارهكانی توندوتیژی خێزانی و ژمارهی سكاڵا تۆماركراوهكان له داواكاریی گشتی خراونهتهڕوو. کە لە كۆی داواكارییه تۆماركراوهكان له دادگا خراوەنەتەڕوو، کە ژمارهیان 18620 سكاڵایه، لهو ژمارهیهش 1733 داواكاری له دادگای تاوانهكان و 16887 سكاڵا له دادگای لێكۆڵینهوه تۆماركراون. هەروەها باس لە كۆی كهیسه یهكلاكراوهكان کراوە، کە ژمارهیان 10897 كهیسه، له سهرجهمی ئهو كهیسانه 1071 كهیس له دادگای تاوانهكان و 9826 كهیس له دادگای لێكۆڵینهوه یهكلایی كراونهتهوه. سەبارەت بە ئامارەکانی توندوتیژی دەڵێت، ئامارهكانی توندوتیژی كه به گوێرهی ڕهگهز تۆماركراون، ژمارهیان 1086 كهیسه، بهشێوهیهك 496 كهیس تایبهت بووه به ڕهگهزی مێ و 590 كهیسیش پهیوهسته به ڕهگهزی نێر. لە راپۆرتەکەدا هۆکارەکانی توندوتیژی خراوەنەتەڕوە، کە یەکەم، بریتین لە، كه له سهنتهر و نووسینگهكانی نههێشتنی توندوتیژی تۆماركراون، پۆڵێنبهندییهكه بهگوێرهی 5 خاڵی سهرهكی رێكخراوه، ئهوانیش: یهكهم، باری خێزانیی و 991 حاڵهت لهبارهی كهسانی خێزاندار و 84 حاڵهت لهبارهی كهسانی سهڵت تۆماركراون. دووهم، جۆری توندوتیژی، ئهوانیش بریتین له جهستهیی 319 حاڵهت، دهروونی 423 حاڵهت، سێكسی، 21 حاڵهت و توندوتیژی جۆراوجۆر 307 حاڵهت. سێیهم، لهسهر بنهمای هۆكاری توندوتیژییه و باوك 40 حاڵهت، دایك 21 حاڵهت، برا 50 حاڵهت، هاوسهر 759 حاڵهت و كهسانی لابهلاش 230 حاڵهت. چوارهم، بریتییه له باری دارایی و بهگوێرهی ئامارهكان، 208 حاڵهتی توندوتیژی خێزانی له توێژی ههژاران تۆماركراوه و 368 حاڵهتیشان ئهوانهن باری داراییان مامناوهنده، ههرچی ئهوانهن كه باری داراییان باشه، حاڵهتهكانی توندوتیژی خێزانیان له ماوهی توێژینهوهدا ژمارهیان 511 حاڵهتن. پێنجهم، دوایین بنهما كه پۆڵێنبهندییهكهی لهسهر كراوه، ئاستی خوێندهوارییه و 161 حاڵهت پهیوهستن به كهسانی نهخوێندهوار و 925 حاڵهتیش لهبارهی توێژی خوێندهواران تۆماركراون.
هەوراز حوسێن هاوڵاتی، وارشۆ ڤلادمیر پووتین دەڵێت، لارییان لەوە نییە کێ دەبێتە سەرۆکی ئەمریکا، چونکە هەرکەس ببێتە سەرۆکی ئەو وڵاتە، هیچ کاریگەرییەکی لەسەر سیاسەتی رووسیا نابێت، بەڵام ئەوە روونە دادگەکانی ئەمریکا بۆ جەنگێکی سیاسی لە دژی دۆناڵد ترەمپ بەکاردەهێنرێن. رۆژی چوارشەممە 5-6-2024، ڤلادمیر پووتین، سەرۆکی رووسیا قسەی بۆ ژمارەیەک میدیای رۆژئاوا کرد و لەبارەی ئەمریکاوە گوتی، "ئەوان لە ناو خۆیاندا خەریکن خۆیان دەسووتێنن، دەوڵەت و سیستمە سیاسییەکەیان دەسووتێنن. ئەوە روونە لە سەرتاسەری جیهان کە لێکۆڵینەوەکانی سەر ترەمپ، بەتایبەت ئەو تۆمەتانەی کە لەسەر بنەمای هەندێک رووداو دەدرێنە پاڵی کە چەندین ساڵ پێش ئێستا روویانداوە، بەبێ بەڵگەی راستەوخۆ، بە سادەیی بەکارهێنانی سیستمی دادە لە جەنگێکی سیاسیدا [دژی ترەمپ]". قسەکانی پووتین لەکاتێکدایە، ئەوە نزیکەی ساڵێکە چەند کەیسێکی جۆراوجۆر لەبارەی گێچەڵ و دەستدرێژی سێکسی و پێدانی بەرتیل بە ئەکتەرێکی فیلمە رووتەکان و ژمارەیەک کەیسی هاوشێوە لە دادگەکانی ئەمریکا لە دژی دۆناڵد ترەمپ، سەرۆکی پێشووی ئەمریکا کراوەتەوە. ترەمپ دەڵێت، پارتی دیموکراتەکانی ئەمریکا لە هەوڵی ئەوەدان نەهێڵن خۆی بۆ سەرۆکایەتی ئەمریکا بەربژرێر بکاتەوە. لە بەشێکی دیکەی قسەکانیدا پووتین دەڵێت، "زۆر بەسادەیی، ئێمە گوێی پێ نادەین" کێ هەڵبژاردنی سەرۆکایەتی ئەمریکا دەباتەوە. دەشڵێت، هەر سەرۆکێک هەڵبژێردرێت بۆ ئەوان جیاوازی نییە و دەتوانن کار لەگەڵ هەر سەرۆکێکدا بکەن کە ئەمریکییەکان هەڵیدەبژێرن. پووتین لە بەشێکی دیکەی قسەکانیدا باسی جۆ بایدن، سەرۆکی ئەمریکا دەکات و دەڵێت، ئەو سیاسییەکی کۆنی پێشبینیکراوە. مەبەستی پووتین لەوەدایە، رووسیا دەزانێت هەنگاوەکانی بایدن لەبارەی رووداوەکانەوە پێش ئەوەی هەڵیانبێنێ چۆنن. هەروەها لەبارەی ئەو تۆمەتانەی ئەمریکاوە کە دەدرێتە پاڵ رووسیا لەبارەی ئەوەی دەستی لە هەڵبژاردنەکانی ئەمریکا هەیە، پووتین دەڵێت، رووسیا دەست ناخاتە کارووباری ناوخۆی ئەمریکاوە. ئەو لە قسەکانیدا لەبارەی دۆناڵد ترەمپ، سەرۆکی ئەمریکاوە دەڵێت، لە ماوەی سەرۆکایەتی پێشووی ترەمپدا، پەیوەندییەکانیان لەگەڵ ئەمریکا بە تەواوەتی پچڕاوە. ئاماژە بەوەش دەکات، نازانن ئەگەر ترەمپ ببێتەوە بە سەرۆکی ئەمریکا پەیوەندییەکانیان چۆن دەبێت، بەڵام جەختی لەوەکردەوە، ترەمپ و رووسیا هیچ پەیوەندییەکی تایبەتیان بەیەکەوە نییە. پووتین لەبارەی دەستوەردانی ئەمریکاوە لە شەڕی ئۆکراینا دەڵێت، "هیچ کەس لە ئەمریکا ئۆکراینای بەلاوە گرنگ نییە، ئەوان تەنیا گەورەیی خۆیان بەلاوە گرنگە. ئەمریکا شەڕ بۆ خەڵکی ئۆکراینا ناکات، بەڵکو بۆ گەورەکردنی خۆی دەیکات".
هەوراز حوسێن هاوڵاتی، وارشۆ پۆلیسی فەرەنسا هاووڵاتییەکی رووسی-ئۆکراینییان لە هۆتێلێکی پاریسدا دەستگیرکرد کە سەرقاڵی دروستکردنی بۆمبێکی کۆکوژ بووە. ئەمە لەکاتێکدایە، لە دوو مانگی داهاتوودا فەرەنسا پێشوازی لە ئۆڵۆمپیادی جیهان دەکات. رۆژی چوارشەممە 5-6-2024، دەزگای دژە تیرۆری فەرەنسا رایگەیاند، رۆژی دووشەممە کارمەندی هۆتێلێکی باکووری پاریسی فەرەنسا ئاگاداریکردوونەتەوە، یەکێک لە میوانانی هۆتێلەکە داوای دەرمان و برینپێچی لێکردوون بۆ سووتاوییەک کە بەهۆی مادەی تەقینەوەوە دروستبووە. دوای ئەوە پۆلیسی فەرەنسا گەیشتوونەتە هۆتێلەکە و دەستیان بە لێکۆڵینەوە کردووە. کاتێک پشکنینیان بۆ ژوورەکەی کردووە، مادەی تەقینەوە و بابەتی دروستکردنی بۆمبی کۆکوژیان دۆزیوەتەوە. بە گوێرەی دەزگای دژەتیرۆری فەرەنسا، گومانلێکراوەکە هێشتا لە ژێر لێکۆڵینەوەی پۆلیسدایە. ئەوەش راگەیێنراوە، دۆسیەیەکی پەیوەست بە تیرۆر و نانەوەی بۆمب بۆ گومانلێکراوەکە کراوەتەوە. ئێستا فەرەنسا لەوپەڕی هۆشداریدایە لەبارەی هەوڵی کردەوەی تیرۆرستی و کۆکوژی، ئەوەش لەبەرئەوەی لە کەمتر لە دوو مانگی داهاتوودا ئۆڵمپیادی پاریس بەڕێوەدەچێت. لەو ئۆڵمپیادەدا چەندین نەتەوە و ئایدیۆلۆجیای جیاواز بەشدارن و شەڕی رووسیا و ئۆکراینا و ئیسرائیل و حەماس مەترسیی هەوڵی نانەوەی پشێویان زیاترکردووە. مانگی رابردوو پۆلیسی فەرەنسا دەستگیرکردنی هاووڵاتییەکی تەمەن 18 ساڵی بە رەچەڵەک چیچانییان راگەیاند، کە نیازی هێرشێکی خۆکوژی بۆ سەر یارییەکانی ئۆڵمپیادی پاریس هەبووە.
هاوڵاتی ئێوارەی ئەمڕۆ لە سنووری ئیدارەی گەرمیان بەهۆی کێشەی زەویوزارەوە گەنجێکی تەمەن 20 ساڵ کوژرا. ئێوارهی ئهمڕۆ چوارشهممه 5ی حوزەیرانی 2024، له گوندی گۆڕی ئەسپ سهر به ناحیهی شێخ تهوێڵ له سنووری ئیدارهی گهرمیان، بههۆی كێشهی زهویوزارهوه شهڕه تهقه لهنێوان شەش برادا روویدا و سیانیان برینداربوون. بەهۆی سەختی برینەکەیەوە یەکێک لە گەنجە بریندارەکان بە ناوی (میران سەردار) کە تەمەنی 20 ساڵە گیانی لەدەستدا، هەروەها بەپێی زانیارییەکان بێت فەرمانی دەستگیرکردن بۆ سێ لە براکان دەرچووە.
هاوڵاتی ئەندامێكى ئهنجومهنى نوێنهرانى عیراق داوا لە مووچهخۆران دەكات، لە هەڵبژاردنی بانكەكان له چوارچێوهى ئهو فۆڕمهى (ههژمارى من) كه دابهشكراوه لەهەردوو هەڵبژاردنەکە بانكى (TBI) ههڵبژێرن. ئەمڕۆ چوارشەممە 5ی حوزەیرانی 2024، كاروان یاروەیس، ئەندامی ئهنجومهنى نوێنهرانى عیراق رایگەیاند "سەبارەت بەو فۆڕمەی، کە بەسەر بەرێوەبەرایەتییەکاندا دابەش دەکرێت بۆ ئەوەی مووچەخۆران بۆ کردنەوەی ئەژماری بانکی پڕی بکەنەوە، دوابەدوای بەدواداچوونمان لەگەڵ بەرێوەبەری گشتیی بانکی (TBI) لەهەردوو هەڵبژاردنەکە دەتوانن خەت لە ناوی (TBI) بدەن و بەوشێوەیە ئەژماری بانکیان لەو بانکە بۆ دەکرێتەوە". ئاماژەی بەوەشکرد، "بە پێچەوانەوە ئەگەر هەردوو هەڵبژاردنەکە (TBI) بوو و دواتر بانکێکی ترتان بۆ هاتەوە دەتوانن سکاڵا بکەن". دەشڵێت، "بانکی (TBI) رایانگەیاند، کە پابەندن بە جێبەجێ کردنی بڕیارەکانی دادگای باڵای فیدڕاڵیی لەبارەی تەوتینەوە و ناوی فۆڕمەکە چیە کێشە نییە، گرنگ لەهەڵبژاردنی بانکەکاندا لەهەردوو هەڵبژاردنەکە بانکی (TBI) هەڵبژێرن". ئەو ئەندامەی ئەنجومەنی نوێنەرانی عێراق وتیشی، "کردنەوەی ئەژماری بانکی و دەستپێیکردنی تەوتین، چارەسەرکردنی ریشەیی قەیرانی مووچە بەرەو کۆتایی دەبات".
هاوڵاتی وەزیری دارایی و ئابووریی حکومەتی هەرێمی کوردستان لەگەڵ ئەندامانی دەستەی داکۆکیکردن لە سروشت و موڵکی سلێمانی کۆبووەوە. ئەمڕۆ چوارشەممە 5ی حوزەیرانی 2024، ئاوات شێخ جەناب، وەزیری دارایی و ئابووری لە شاری سلێمانی لەگەڵ شوان محەمەد و ئەبوبەکر هەڵەدنی ئەندامانی دەستەی داکۆکیکردن لە سروشت و موڵکی سلێمانی کۆبووەوە، لە کۆبوونەوەکەدا گفتوگۆ لەسەر دیاردەی زیادەڕۆیی بۆ سەر موڵک و ماڵی گشتی و گرفتی ئەو پڕۆژانە کرا کە بەبێ مۆڵەت و بە سەرپێچی لەسەر موڵکی وەزارەتی دارایی دروست کراون. لای خۆیەوە ئاوات شێخ جەناب rایگەیاند، "پشتگیری هیچ پرۆژەیەک ناکەن بەبێ رەزامەندی لەسەر موڵکی وەزارەتی دارایی دروست کرابێت، لەوانە هەموو ئەو پرۆژانەی لە بناری گۆیژەو ناوچەکانی تر کە بەبێ ڕەزامەندی و مۆڵەتی لایەنە پەیوەندیدارەکان کرا بێت چ پرۆژەی نیشتەجێبوون بێت یان پرۆژەی بازرگانی و پیشەسازی بێت یان هەر پرۆژەیەکی تر". لای خۆشیانەوە ئەندامانی دەستەی داکۆکیکردن لەسروشت و موڵکی سلێمانی سوپاسی ئەم هەڵوێستەی وەزیری داراییان کرد بۆ پشتیوانی و داکۆکیکردن لەسروشت و موڵکی سلێمانی دژی کاری نایاسایی و دەستدرێژی بۆ سەر موڵک و ماڵی گشتی.
ئهنجومهنی وهزیرانی ههرێمی کوردستان لەسەر پرسی دهستپێكردنهوهی ههناردهی نهوتی ههرێم و گفتوگۆكانی نێوان ههرێم و بهغدا و جەند تەوەرێکی تر کۆبۆوە و تێیدا ئەوەخراوەتەڕوو، " بڕیارە لە سەرەتای هەفتەی داهاتوو شاندی حکومەتی هەرێمی کوردستان و کۆمپانیا نەوتییەکان لەسەر بانگهێشتی وەزارەتی نەوتی عێراق ، بەیەکەوە سەردانی بەغداد بکەن بۆ گفتوگۆکردن و دانانی میکانیزمی چارەسەر بۆ لابردنی هەموو ئاستەنگ و بەربەستەکانی بەردەم دەستپێکردنەوەی هەناردەكردنی نەوتی هەرێمی کوردستان.". دهقی راگهیهندراوهكهی کۆبونەوەکەی ئەنجومەنی وەزیرانی حکومەتی هەرێمی کورستان: ئەمڕۆ چوارشەممە 5ی حوزەیرانی 2024، بە سەرپەرشتی سەرۆک وەزیران مەسرور بارزانی و ئامادەبوونی قوباد تاڵەبانی جێگری سەرۆک وەزیران، ئەنجومەنی وەزیرانی هەرێمی کوردستان کۆبووەوە. لە دەستپێکی کۆبووەنەوەکەدا، سەرۆک وەزیران ئاماژەی بە ڕۆژی جیهانیی ژینگە کرد کە ئەمڕۆیە و ئاماژەی بەوە دا کە پێویستە هەموو ڕۆژێک ڕۆژی پاراستنی ژینگە بێت و دەبێ هەموو هەوڵێک لە پێناو پەرەپێدانی کولتووری ژینگەپارێزی بخەینەگەڕ. سەرۆک وەزیران جەختی لە پابەندبوونی حکومەتی هەرێم بە بابەتی ژینگەپارێزی کردەوە و گوتی پێویستە ژینگەپارێزی ئەرک و خەمی هەموومان بێت و دەبێت ژینگە و سروشتی جوانی کوردستان بە پاکی ڕابگرین و وا بکەین نەوەکانی دوای ئێمەش بە باشی سوودی لێ وەربگرن ، چونکە ئەم سروشتە بە تەنیا موڵکی ئێمە نییە و موڵکی نەوەکانی داهاتووشە، بۆیە پاراستنی و گەشەپێدانی ئەرکی هەموو لایەکمانە. لە بڕگەی یەکەمی کۆبوونەوەدا، ڕاپۆرتی ساڵی دووەمی جێبەجێکردنی پلانی حکومەتی هەرێمی کوردستان بۆ مافەکانی مرۆڤ ( 2025-2021 ) لەلایەن دیندار زێباری ڕێکخەری ڕاسپاردە نێودەوڵەتییەکان خرایەڕوو، دوای ئەوەی ئەم پلانە لە مانگی ئەیلولی ساڵی 2021 لەلایەن ئەنجومەنی وەزیرانەوە پەسەندکرا و کەوتە بواری جێبەجێکردنەوە. لە ڕاپۆرتەکەدا بە داتا و زانیاریی وردەوە ، ئاماژە بە ڕێکارەکانی وەزارەت و لایەنە پەیوەندیدارەکانی حکومەتی هەرێمی کوردستان کرابوو بۆ پاراستنی مافەکانی مرۆڤ و ئازادی ڕادەربڕین و ئازادی ڕاگەیاندن و نەهێشتنی توندوتیژی دژی ئافرەتان و پاراستنی مافی پێکهاتە جیاوازەکان، هەڵسەنگاندنێکی گشتگیریش بۆ پرۆسەی جێبەجێکردنی پلانەکە لەسەر ئاستی هەر سێ دەسەڵاتەکانی جێبەجێکردن ویاسادانان ودادوەری کرا. هەروەها زانیاری پێویست لەبارەی کار و هەنگاوەکانی حکومەتی هەرێم تایبەت بە باشترکردنی دۆخی چاکسازیی و بەندیخانەکان و بەرەنگاربوونەوەی ماددە هۆشبەرەکان و کارتێکەرە عەقڵییەکان و بازرگانیکردن بە مرۆڤ خرایەڕوو. سەرۆکی ئەنجومەنی وەزیران وێڕای دەستخۆشی لە نووسینگەی ڕاسپاردە نێودەوڵەتییەکان بۆ ئەم ڕاپۆرتە، ئاماژەی دا بە کارنامەی کابینەی حکومەتی هەرێم لە بواری پاراستنی مافەکانی مرۆڤ کە لە کارە لەپێشیەکانی کابینەیە نۆیەمە و حکومەتی هەرێم بە ئەرکی خۆی دەزانێت کە لە ڕێگەی وەزارەت و لایەنە پەیوەندیدارەکانەوە گرنگیی و بایەخی تەواو بەم بابەتە بدرێت. لەمبارەیەوە ئەنجومەنی وەزیران، وەزارەتەکانی ڕاسپارد بەردەوام بن لە هەنگاوەکانیان بۆ جێبەجێکردنی پلانی پەسەندکراو وەک بەشێک لە کارنامە و پلانی کابینەی نۆیەم. لە بڕگەی دووەمدا، بێگەرد تاڵەبانی وەزیری کشتوکاڵ و سەرچاوەکانی ئاو ، ڕاپۆرتێکی لەبارەی دوا هەڵوێستی حکومەتی فیدراڵ تایبەت بە وەرگرتنی گەنمی جووتیارانی هەرێمی کوردستان و ڕاسپاردە و پێشنیارەکانی وەزارەت لەمبارەیەوە خستەڕوو. ئەنجومەنی وەزیران وێرای دەستخۆشی لە هەنگاوەکانی وەزارەتی کشتوکاڵ وسەرچاوەکانی ئاو بۆ داکۆکیکردن لە ماف و شایستەی جووتیارانی هەرێمی کوردستان و هەوڵەکانی ئەم دواییەی سەرۆک وەزیران و گفتوگۆی لەگەڵ سەرۆک وەزیرانی فیدراڵ و هەروەها کۆبوونەوەکانی وەزارەتی کشتوکاڵ و سەرچاوەکانی ئاوی لە بەغدا لەگەڵ وەزارەتی کشتوکاڵی فیدڕاڵ و ئەنجومەنی ئابووری فیدڕاڵ بەرز نرخاند. ئەنجومەنی وەزیران وەزارەتی کشتوکاڵ و سەرچاوەکانی ئاو و وەزارەتی بازرگانیی وپیشەسازی ڕاسپارد کاری پێویست بکەن لەسەر ئەو پێشنیارانەی لە کۆبوونەوەکەدا خرانەڕوو بە ئاراستەی سوود وەرگرتن لە گەنمی جووتیارانی هەرێم لە چوارچێوەی پلانێکی کشتوکاڵی گونجاو و هەروەها ڕێکاریی پێویست لەمبارەیەوە بگرنەبەر بە پێی ئەو پێشنیارانەی لە ڕاپۆرتی وەزیری کشتوکاڵ وسەرچاوەکانی ئاو هاتبوون. پاشان گفتوگۆ لەبارەی دوا پێشهاتەکانی دۆسیەی دەستپێکردنەوەی هەناردەکردنی نەوتی هەرێمی کوردستانەوە کرا. سەرۆک وەزیران و شاندی دانوستانکار باسیان لە کۆبوونەوە و هەوڵ و ڕێکارەکانی دەستپێکردنەوەی هەناردەکردنی نەوتی هەرێمی کوردستانەوە کرد کە لەم ڕووەوە، کۆبوونەوەکان لەگەڵ حکومەتی فیدراڵ بەردەوامن بۆ هەرچی زووتر دەستپێکردنەوەی هەناردەکردنەوەی نەوتی هەرێم، هەر بۆ ئەم مەبەستەش، وا بڕیارە لە سەرەتای حەفتەی داهاتووش، شاندی حکومەتی هەرێم و کۆمپانیا نەوتیەکان لەسەر بانگهێشتی وەزارەتی نەوتی عێراق، بەیەکەوە سەردانی بەغدا بکەن بۆ گفتوگۆکردن و دانانی میکانیزمی چارەسەر بۆ لابردنی هەموو ئاستەنگ و بەربەستەکانی بەردەم دەستپێکردنەوەی هەناردەكردنی نەوتی هەرێم، کە بەداخەوە بەهۆی ڕاگرتنیەوە لە مانگی ئاداری ساڵی پارەوە، چەندین ملیار دۆلار زیان بە گەنجینەی گشتی عێراق و هەرێمیش گەیشتووە. لە کۆبوونەوەدا ڕێنوێنی ئەنجومەنی وەزیران بۆ شاندی دانووستانکار دووپاتکردنەوەی هەڵوێستی جدیی حکومەتی هەرێمی کوردستان بوو بۆ هەرچی زووتر گەیشتن بە ڕێکەوتننامەیەکی گشتگیر و هاوسەنگ لە چوارچێوەی دەستوور بۆ دەستپێکردنەوەی هەناردەکردنی نەوتی هەرێم لە ڕێگەی کۆمپانیای سۆمۆ و خستنەگەڕی داهاتەکەی بۆ خزمەتی گەنجینەی گشتی، ئەمەش پێویستە لەسەر بنەما دەستوورییەکان و لەبەرچاوگرتنی تایبەتمەندیی دەسەڵاتەکانی هەرێم بێت، لەم چوارچێوەیەدا حکومەتی هەرێم ئامادەی گفتوگۆ و دانوستان و گەیشتنە بە ڕێککەوتن.
