هەوراز حوسێن هاوڵاتی، وارشۆ بیڵ ئاندەرس، ئاسمانەوانی ئەمریکی کە یەکێک بوو لەو سێ ئاسمانەوانەی بۆ یەکەم جار گەیشتنە خولگەی مانگ لە ساڵی 1968، بە رووداوی کەوتنەخوارەوەی فڕۆکەکەی گیانی لەدەستدا. بە گوێرەی بەرپرسانی ویلایەتی واشنتنی ئەمریکا، بیڵ ئاندەرس لە کاتی فڕینی فڕۆکە بچوکەکەی خۆیدا لە ئاسمانی واشنتن کۆنترۆڵی لەدەستداوە و کەوتووەتە کەناراوەکانی ویلایەتی واشنتنەوە. ئەو ئاسمانەوانە ئەمریکییە تەمەنی 90 ساڵ بوو. خێزانەکەی لە راگەیێنراوێکدا رووداوی گیانلەدەستدانی بیڵیان پشتڕاستکردەوە و رایانگەیاندووە، "ئەو فڕۆکەوانێکی باش بوو. جێگەی دیاردەبێت". بیڵ ئاندەرس، لە ساڵی 1968 لەگەڵ دوو ئاسمانەوانی دیکەدا و بە کەشتی ئەپۆڵۆ 8 بەرەو مانگ بەڕێکەوتن. دوای ئەوەی 10 جار بە دەوری خولگەی مانگدا خولانەوە، کەشتییەکەیان نەیتوانی بنیشێتەوە و بە سەلامەتی گەڕانەوە سەر زەوی. بیڵ ئاندەرس خاوەنی یەکێک لە بەناوبانگترین وێنەکانی زەوییە لە مێژووی زانستی بۆشایی ئاسماندا. لە وێنەکەدا زەوی دەردەکەوێت کە نیوەی خۆری بەرکەوتووە. وێنەکە لەو کاتەدا گیراوە کە کەشتییەکەی ئاندەرس و دوو هاوڕێ ئاسمانەوانەکەی لە بە دەوری خولگەی مانگدا خولاونەتەوە. بیڵ نێڵسن، بەڕێوبەری ناسا لە راگەیێنراوێکدا دەڵێت، "لە 1968 و لە ئەرکی ئەپۆڵۆ 8دا، بیڵ ئاندەرس دیارییەکی زۆر قووڵی پێشکەش بە مرۆڤایەتی کرد. ئەوەش بەوەی بەرەو کەناری مانگ گەشتیکرد و یارمەتیداین شتێکی نوێ ببینین، خۆمان ببینین". لەو سێ کەشتیوانەی لە ئۆپۆڵۆ 8دا بوون، بیڵ ئاندەرس و فرانک بۆرمان گیانیان لەدەستداوە و ئێستا تەنیا جیم لۆڤێڵ لە ژیاندا ماوە و تەمەنی 96 ساڵە.

هاوڵاتی نوئا ئارگامانی تەمەن 26 ساڵ ڤیدیۆی رفاندنی ئەم کچە ئیسرائیلییە لە فێستیڤاڵی مووزیک پێشتر زۆر لە میدیاکان باسی لێوەکرابوو. ئەم کچە ئیسرائیلییە کاتی رفاندنی لە لایەن هێزەکانی حەماسەوە هاواری ئەکرد " مەمکوژن". لەو ڤیدیۆییەدا، ئاوینتان یا، هاوڕێ کوڕەکەی نوئا، دەبینرێت کە ئەویش لە لایەن هێزەکانی حەماسەوە رفێندراوبوو. دایکی ئەم کچە ئیسرائیلییە کە هاوڵاتییەکی چینی- ئیسرائیلییە و شێرپەنجەی مێشکی هەیە، پێشتر لە ڤیدیۆییەکدا باسی لەوە کردبوو بێ هیوایە لەوەی جارێکیتر کچەکەی ببینێتەوە. ئەو لەو ڤیدیۆیەدا وتبووی :" کاتێکی زۆرم نەماوە". نوئا خوێندکاری زانکۆی بێن گۆرینی ئیسرائیلە. ئالمووگ مائێر جان تەمەن 21 ساڵ ئالمۆگ مائێر، یەکێکە لە دانیشتوانی " ئوور یەهوودا"، بەر لەوەی بە بارمتە بگیردرێت لە مەسێجێکی دەنگیدا بە دایکی وتبوو :" لە هەموو شوێن دەنگی مووشەک دەبیسترێت. نازانم چی قەوماوە، دایکەگیان خۆشم ئەوێی". دایکی لە ئەسینا بە هەواڵنێرەکانی وتبوو، ژیانی بووە بە دۆزەخ، دواین وێنەیەک کە لە کوڕەکەی بینیویەتی ئەو گرتە ڤیدیۆ بووە کە لە لایەن حەماسەوە بڵاو کراوەتەوە و ئالمووگ لەگەڵ خۆیان ئەبەن. ئۆریت ، دایکی ئالمووگ ئەڵێت، کوڕەکەی ئەو کاتەی رفێندرا، لە سەر زەوی راکشابوو و ترساوە. تایمزی ئیسرائیل نووسیبووی، ئالمووگ مائیز سێ مانگ پێش هێرشی 7ی تشرینی حەماس، سەربازی تەواو کردبوو.   ئەندرێ کۆزۆلۆڤ تەمەن 27 ساڵ. ئەندرێ کۆزۆلۆڤ هاوڵاتییەکی رووسی- ئیسرائیلی بوو کە لە لایەن حەماسەوە لە  7 تشرینی یەکەمدا رفێندرا ئەم هاوڵاتییە رووسی- ئیسرائیلییە پاسەوانی ئەو فێستیڤاڵی مووزیکە بوو کە لە نزیک "کیبۆتس" بەڕێوە ئەچوو و لە لایەن حەماسەوە هێرش کرایە سەری. ئەو کاتەی حەماس هێرشی کرد، کۆزۆلۆڤ لە گەڵ باوکی و هاوڕێکانی لە پەیوەندیدا بوو و دەیگوت شوێنێکی نییە خۆی تێدا بشارێتەوە. دوای 3 حەوتوو بنەماڵەی ئاگادار کرانەوە بە بارمتە گیراوە. ئاندرێ لە سەن پێترێزبۆرگی رووسیا لە دایکبووەو ساڵ و نیوێک پێش ئەوەی بە بارمتە بگیردرێت لە رووسیاوە چبووە ئیسرائیل، لە شارۆچکەی " ڕیشۆن لێتسیۆن" لە باکووری " تێل ئەڤیڤ" ئەژیا.  دایکی ئەم هاوڵاتییە رووسی- ئیسرائیلییە دوای رفاندنی کوڕەکەی لە لایەن حەماسەوە لە رووسیاوە خۆی گەیاندە ئیسرائیل. شلۆمی زیۆ تەمەن 40 ساڵ شلۆمی زیۆ بە هەمانشێوەی ئاندرێ یەکێک بوو لە پاسەوانەکانی ئەو فێستیڤالی  مووزیکە کە لە نزیک " کیبۆتس" بەڕێوە ئەچوو لە نزیک سنوورەکانی كەتی غەزە و حەماس هێرشێ کردە سەری. ئەم هاوڵاتییە ئیسرائیلییە لە کاتی هێرشی حەماسدا لە پەیوەندیکدا لەگەڵ یەکێک لە خوشکەکانی وتبووی، لە هەموو شوێنێک تەقە ئەکرێت و دەنگی مووشەک ئەبیسترێت. دوایین پەیوەندی ئەم هاوڵاتییە 40 ساڵ تەمەنە ئیسرائیلییە لەگەڵ خوشکەکانیدا بووە کە لە کاتی قسەکردندا هەڵهاتووەو هەناسەبڕکەی بووەو وتبووی، دواتر پەیوەندیتان پێوە ئەکەمەوە. شلۆمی زیۆ لەگەڵ ژنەکەی لە ناوچەی " ئەلکووش"ی ئیسرائیل لە سنوورەکانی لوبنان ئەژین.

هەوراز حوسێن هاوڵاتی، وارشۆ بەهۆی مووشەکبارانەکانی حیزبوڵا و ئیسرائیلەوە بۆ سەر یەکدی، لە سەرەتای دەستپێکی شەڕی غەززەوە تا ئێستا 458 چەکدار و هاووڵاتی سڤیل لە لوبنان و 26 سەرباز و هاووڵاتی سڤیل لە ئیسرائیل کوژراون. لە هێرشێکی ئاسمانی ئیسرائیلدا بۆ ناوچەیەکی سنووریی لوبنان، دوو هاووڵاتی سڤیلی لوبنانی دەکوژرێن و حیزبوڵاش دەڵێت چەکدارێکیان لە هێرشەکاندا کوژراوە. هەر بەهۆی هێرشەکەوە ئاگر لە ناوچەیەکی باشووری لوبنان کەوتووەتەوە. ئەمڕۆ شەممە 8-6-2024، میدیای فەرمیی لوبنان رایگەیاند، درۆنێکی ئیسرائیل و دوو مووشەک کافتریایەکیان لە شارۆچکەی عیترۆنی باشووری ئەو وڵاتە کردووەتە ئەمانج و بەهۆی هێرشەکەوە دوو هاووڵاتی سڤیل بە ناوەکانی عەلی خەلیل حەمەد و مستەفا عیسا کوژراون. لە راگەیێنراوێکی جیادا، حیزبوڵای لوبان کوژرانی چەکداریکی خۆی لە هێرشێکی دیکەدا راگەیاند. ئەوەش باسکراوە، هەر دوای هێرشەکەی ئیسرائیل، حیزبوڵا بە کاتیۆشا چەند ناوچەیەکی سەر سنووری ئیسرائیلی کردووەتە ئامانج. ئیسرائیل دەڵێت، هێرشەکەی سەر ناوچەی عیترۆن بۆ سەر ژمارەیەک چەکداری حیزبوڵا کراوە و چەند هێرشێکیشیان بۆ سەر ناوچەی خیام کردووە. بە گوێرەی میدیای فەرەنسی، لە 8ی تشرینی یەکەمی 2023ـەوە تاوەکو ئێستا، بەهۆی مووشەکبارانکردنی یەکدییەوە لەلایەن ئیسرائیل و حیزبوڵاوە 458 کەس لە لوبنان کوژراون؛ لەو ژمارەیە تەنیا 90 کەسیان هاووڵاتی سڤیل بوون. لە بەری ئیسرائیلیشەوە بە گوێرەی سوپای ئەو وڵاتە، 15 سەرباز و 11 هاووڵاتی سڤیل کوژراون. هەر لە دوای پەلامارەکەی حەماس بۆ سەر ئیسرائیل لە 7ی تشرینی یەکەمی ساڵی رابردوو، حیزبوڵا و ئیسرائیل چەندین جار مووشەکبارانی یەکدییان کردووە. لەم چەند رۆژەی دواییشدا مووشەکبارانەکان زیادیکردووە.

هاوڵاتی وەزارەتی دارایی و ئابووری هەرێم، بانکی عێراقی بۆ بازرگانی TBI بە زووترین کات دەست بە کردنەوەی هەژماری بانکی بۆ فەرمانبەرانی خوازیار بکات و قۆناغ بەقۆناغ کارتی بانکی بۆ فەرمانبەران و مووچەخۆرانی هەرێمی کوردستان بگەڕێنێتەوە. ئەمڕۆ شەممە 8ی حوزەیارانی 2024، وەزارەتی دارایی و ئابووری هەرێمی کوردستان لە ڕێگەی راگەیەندراوێکەوە رایگەیاند، ڕۆژی پێنجشەمە 6ی حوزەیرانی 2024، لەچوارچێوەی پرۆسەی بەبانکیکردنی مووچەی فەرمانبەرانی هەرێمی کوردستان لە ڕێگای پرۆژەی هەژماری من، و بە پشتبەستن بە ڕێکەوتنی نێوان وەزارەتی دارایی و ئابووری لەگەڵ بانکی عێراقی بۆ بازرگانی TBl بۆ ناردنی زانیاری فەرمانبەرانی حکومەتی هەرێمی کوردستان، بۆ چوارەمین هەفتە لەسەریەک، وەزارەتی دارایی و ئابووری هەڵسا بە ناردنی زانیاریی 539 فەرمانبەری سەرجەم وەزارەتەکانی هەرێمی کوردستان. دەشڵێت، لەچوارچێوەی ڕێکەوتنی نێوان وەزارەتی دارایی و ئابوری حکومەتی هەرێمی کوردستان و بانکی عێراقی بۆ بازرگانی TBI حکومەتی هەرێمی کوردستان بەردەوام دەبێت لە ئامادەکردنی لیست و زانیاریی مووچەخۆران، کە ئەم بانکە لەنێوان هەشت بانکەکانی ناو پرۆژەی هەژماری من هەڵدەبژێرن، بەپێی ئەو پرۆسەیەی کە بانکی ناوەندیی عێراق پەسەندی کردووە و هەفتانە لیستی نوێ بۆ بانکەکە ئامادە دەکات. لە ڕاگەیەندراوەکەشدا هاتووە، بە ناردنی ئەم لیستەی داتای فەرمانبەرانیش، ژمارەی داتای فەرمانبەرانی نێردراو ئێستا دەگاتە 3917 فەرمانبەر، کە لە نێویشیاندا 368 یان کارتەکانیان بۆ چاپ کراوە و ڕادەستی تیمی هەژماری من کراوە. ئاماژەبە وەشکراوە، وەک وەزارەتی دارایی و ئابوری چاوەڕوانین بانکی عێراقی بۆ بازرگانی TBI بە زووترین کات دەست بە کردنەوەی هەژماری بانکی بۆ فەرمانبەرانی خوازیار بکات و قۆناغ بەقۆناغ کارتی بانکی بۆ فەرمانبەران و مووچەخۆرانی هەرێمی کوردستان بگەڕێنێتەوە.

هاوڵاتی وەزارەتی کۆچ و کۆچبەرانی عێراق ،لەگەڵ گەڕانەوەی هەر خێزانێک بۆ زێدی خۆیان بڕی چوار ملیۆن دینار و تەلەفیزۆن و تەباخ و بەفرگریان پێدەدرێت، جگە لە سەبەتەی خۆراکی. ئەمڕۆ شەممە 8ی حوزەیرانی 2024، وەزارەتی کۆچ و کۆچبەرانی عێراق رایگەیاند، 787 ئاوارەی دیکە لە کەمپی ئاشتی لە پارێزگای سلێمانییەوە گەڕانەوە زێدی خۆیان لە پارێزگاکانی سەڵاحەدین و نەینەوا. وەزارەتی کۆچ و کۆچبەران دەشڵێت، لەگەڵ گەڕانەوەی هەر خێزانێک بۆ زێدی خۆیان بڕی چوار ملیۆن دینار و تەلەفیزۆن و تەباخ و بەفرگریان پێدەدرێت، جگە لە سەبەتەی خۆراکی. بەپێی راگەیاندراوەکە ئەوەخراوەتەڕوو، لە ئێستا نزیکەی 370 خێزان لە کەمپی ئاشتی ماونەتەوە و دوای کۆتایی هاتنی تاقیکردنەوە گشتییەکانی قۆناغی 12 ئەوانیش دەگەڕێنەوە و کەمپەکە دادەخرێت.

هاوڵاتی سەرۆک وەزیرانی عێراق لە میانەی بەسەرکردنەوەی پڕۆژەی چوارەمی یەکەی پاڵاوتن لە بەسرە ڕێژەی بەرهەمەێنانی بەنزینی محسن بۆ 70 هەزار بەرمیل ڕۆژانە زیاد دەکات. ئەمڕۆ شەممە 8ی حوزەیرانی 2024، نوسینگەی ڕاگەیاندنی سەرۆکوەزیرانی عێراق لە ڕاگەیەندراوێکدا ئەوەی رایگەیاند، محەمەد شیاع سودانی، سەرۆک وەزیرانی عێراق سە ردانێکی بۆ پڕۆژەکانی پاڵاوگەی بەسرە ئە نجامدا، بەمەبەستی ئاگاداربوون لە چۆنێتی بەڕێوەچوونی کارەکان و تەواوکردنی پڕۆژە دواکەوتووەکان، هاوکات لە چۆنێتی زیادکردنی بەرهەمهێنانی نەوت، سامانی هایدرۆکاربۆن-ی کۆڵییەوە. سەرۆک وەزیارانی عێراق، لە سەردانەکەیدا، وێستگەی شکاندن و بەکارهێنانەوەی پاشماوەکان FCC ی بەسەرکردەوە، کە یەکێکە لە پڕۆژە ستراتیژییە پێشەنگەکان و پشت بە بەرهەمهێنانەوە لە پاشەڕۆکان دەبەستێت، بەمەبەستی بەرهەمهێنانی بەنزین و ڕۆن و غاز و غازی شلی LPG. جێگای ئاماژەیە، پڕۆژەکە توانیویەتی 13 هەزار کرێکار و تەکنیکار و ئەندازیاری عێراقی دابمەزرێنێت. سودانی ئەوەی خستۆتەڕوو، پڕۆژەی وردکردنی کاتالیست هۆکارێک دەبێت لە کەمکردنەوەی زیانەکانی ژینگە و کەمکردنەوەی دەردانی گازە زیانبەخشەکان، ئەم پرۆژەیە بە توانای 55 هەزار بەرمیل لە ڕۆژێکدا، و بە تێچووی لە 3.77 ملیار دۆلار جێبەجێکراوە، و لە قۆناغی کۆتایی و تەواوبوونیدایە. هاوکات سەرۆک وەزیارانی عێراق،لە قۆناغەکانی تەواوبوونی یەکەی چوارەمی پاڵاوتن لە پاڵاوگەکەدا کۆڵییەوە، کە توانای پاڵاوتنی 70 هەزار بەرمیل لە ڕۆژێکدا دەبێت، و بە تەواوبوونی ئەو پرۆژەیەش بەرهەمهێنانی بەنزینی محەسەن دەچێتە نزیکەی ئاستی خۆی  

هاوڵاتی ئەندامێکی ئەنجومەنی نوێنەرانی عێراق رایدەگەیەنێت، سەرۆک وەزیرانی عێراق دڵنیایی لە چارەسەری کێشەی مووچەی هێزە ئەمنییەکان داوە. ئەمڕۆ شەممە 8ی حوزەیرانی 2024، كاروان یاروەیس، ئەندامی ئەنجومەنی نوێنەرانی عێراق رایگەیاند، "دوای ئەوەی رۆژی پێنجشەممەی رابردوو، نامەیەکی کراوەمان سەبارەت بە دواکەوتنی مووچەی (پێشمەرگە، هێزەکانی ناوخۆ، ئەنجومەنی ئاسایش، پێشمەرگە دێرینەکان و کەمئەندامانی سەنگەر) ئاراستەی محەمەد شیاع سودانی سەرۆک وەزیرانی فیدراڵ کرد، هەمان رۆژ لە رێگای نووسینگەکەیانەوە نامەکەیان پێگەیشت و، دڵنیاکراینەوە کە سەرۆک وەزیران کێشەکە چارەسەر دەکات". ئاماژەی بەوەشکرد، “پێشتریش پێشنیارمان کردبوو، ئەنجومەنی ئاسایش کە دامەزراوەیەکی هەستیارە بە کۆد ناوەکانیان بنێردرێت و، پێشمەرگە و ناوخۆ و لیستەکانی تر بەناو بنێردرێن”. ئەوەشی خستەڕوو، "هەردوو حکومەت لەسەر ئەوە رێککەوتوون و، ئەمڕۆ و سبەی هەردوو دیوانی چاودێریی دارایی فیدراڵ و هەرێم وردبینیی لیستەکان بە ناوەوە تەواو دەکەن و، هەر لەم هەفتەیەدا مووچەکانیان خەرج دەکرێت".

هاوڵاتی حکومەتی هەرێمی کوردستان سورە لەسەر ئەوەی ناوی بەشێك لە هێزە ئەمنییەکان بە کۆد بۆ بەغدا بنێرێت و لێپرسراوی راگەیاندنی یەکەکانی 70ی هێزەکانی پێشمەرگەش دەڵێت "نابێت ناوی هێزە ئەمنییەکان بە کۆد بێت و بندیوار مووچە وەربگرێت". ئەمڕۆ شەممە 8ی حوزەیرانی 2024، ئەحمەد لەتیف، لێپرسراوی راگەیاندنی یەکەکانی 70ی هێزەکانی پێشمەرگە رایگەیاند، "بەغدا مافی خۆیەتی رێگە نەدات خەڵکی بندیوار بەناوی پێشمەرگەوە مووچە وەربگرن و دەبێت لیستی ناوی هێزەکانی پێشمەرگە بە ناوی چواری بێت". لێپرسراوی راگەیاندنی یەکەکانی 70ی هێزەکانی پێشمەرگە ئاماژەی بەوەشکرد، "بەغدا رازیبووە لیستی مووچەی دەزگا ئەمنییەکان بە کۆد بێت".  

هاوڵاتی جێگری سەرۆکی حکومەتی هەرێمی کوردستان لەبارەی مووچەی هێزەئەمنییەکانەوە زانیاری نوێ دەخاتەڕوو. ئەمڕۆ شەممە 8ی حوزەیرانی 2024، قوباد تاڵەبانی، جێگری سەرۆکی حکومەتی هەرێمی کوردستان لە لێدوانێکی رۆژنامەوانیدا رایگەیاند، "لەگەڵ حکومەتی عێراق رێککەوتووین کە ناوی ‌‌‌هێزەئەمنییەکان بۆ مووچە رەوانەی بەغدا بکەین". ئاماژەی بەوەشکرد، " بەشێک لە مووچەی مانگی ئایار گەیشتووە و دڵنیاتان دەکەینەوە کە مووچەی هیچ کەسێک نافەوتێت و بەمزوانە لیستی مووچە بڵاودەکەینەوە و دەست بە دابەشکردنی مووچەی مانگی پێنج دەکرێت".  

هاوڵاتی  بەڕێوەبەرایەتیی کەشناسی و بوومەلەرزەزانی هەرێمی کوردستان رەوشی کەشوهەوای 48 کاتژمێری داهاتووی بڵاوکردەوە. ئەمڕۆ شەممە 8ی حوزەیرانی 2024، بەڕێوەبەرایەتی کەشناسی و بوومەلەرزەزانی هەرێمی کوردستان رایگەیاند، "ئەمڕۆ شەممە ئاسمان ساماڵ بۆ پەڵە هەور دەبێت و  پلەکانی گەرما  یەک پلە بەرزتر دەبێتەوە لە تۆمارکراوەكانی دوێنێ". ئاماژە بەوەشکراوە، "سبەی یەکشەممە 9ی حوزەیرانی 2024، ئاسمان ساماڵ بۆ پەڵە هەوردەبێت لە ناوچە شاخاویەکانى باکوور و باکوورى رۆژهەڵات نیمچە هەور دەبێـت لەکەڵ ئەگەرى کەمێک بروشکە باران لە ناوچە سنووریەکانى باکوور و باکوورى رۆژهەڵاتى هەرێمی کوردستان، هەروەها خێراى با مامناوەند دەبێت (10 – 20) کیلۆمەتر لە کاتژمیرێکدا، هەندێکجار چالاک دەبێت بۆ سەروى 30 کیلۆمەتر لە کاتژمێرێکدا لە زۆربەى ناوچەکان چگە لە پارێزگای دهۆک و لەگەڵ خێرایی با ئەگەرى بەرزبوونەوەى تۆزێکى سوک هەیە". بەرزترین پلەکانی گەرمای پێشبینیکراو بە پلەی سیلیزی بۆ سبەی یەکشەممە: هەولێر : 43   سلێمانی : 40   دهۆک : 41  کەرکوک : 46 هەڵەبجە : 42  زاخۆ : 43  سۆران : 39 حاجی ئۆمەران : 29 گەرمیان : 47

هاوڵاتی/ سازگار ئەحمەد بەرەبەیانی ئەمڕۆ هێزەکانی ئەمەریکا و هێزەكانی سوپای عێراق ئۆپەراسیۆنێکی تایبه‌تیان لە سنوری ناحیەی سەرگەڕانی سەر بە قەزای دوبز لە سنووری پارێزگای کەرکوک ئەنجامدا. ئەمڕۆ شەممە 8ی حوزەیرانی 2024، غازی فه‌یسه‌ڵ، فه‌رمانده‌ی هێزی پێشمه‌رگه‌ له‌ سنوری قه‌زای مه‌خمور بە هاوڵاتی راگەیاند، "بەرەبەیانی ئەمڕۆ هێزەکانی ئەمەریکا و هێزەكانی سوپای عێراق ئۆپەراسیۆنێکی تایبه‌تیان لە سنووری ناحیەی سەرگەڕان و لەناو هەڵەتەکانی قەرەبۆتک  نزیک گوندی گراو بۆ گەڕان بەدوای پاشماوەکانی چه‌كدارانی داعش دەستپێکرد". ئاماژەی بەوەشکرد، "هێزەکانی هاوپەیمانان لەسەر داوای ئێمە بەشداری ئەو ئۆپەراسیۆنەیان کردووە و ئۆپەراسیۆنەکە تاوەکو ئێستا بەردەوامی هەیە". ئەو فەرماندەیەی هێزی پێشمەرگە لەبارەی هۆکاری ئەنجامدانی ئۆپەراسیۆنەکەوە وتی، "لەم کاتەدا تیرۆریستانی داعش لە سنوورەکەدا بوونیان هەیە و کێشەی ناوچە کێشە لەسەرەکانیش بەردەوامە".

هەوراز حوسێن هاوڵاتی، وارشۆ زانایانی زانکۆی میشیگن لە ئەمریکا ژیریی دەستکرد بۆ وەرگێڕانی وەڕینی سەگ و تێگەیشتن لێی بەکاردەهێنن. دەڵێن ژیریی دەستکرد یارمەتیدەرێکی چاکە بۆ گفتووگۆکردن لەگەڵ ئاژەڵان. ئەو زانایانەی سەرقاڵی لێکۆڵینەوەکەن دەڵێن، بەرەوپێشچوونێکی باشیان لە بە کۆدکردنی جموجووڵەکانی سەگ کردووە، واتە هەوڵدەدەن ئەو جموجووڵانە بۆ سەر زمانی کۆمپیوتەر وەربگێڕن، تاوەکو لە دواتردا ژیریی دەستکرد بتوانێت لێکدانەوەیان بۆ بکات. رادا مەهاڵچە، سەرۆکی تاقیگەی ژیریی دەستکردی زانکۆی میشیگن دەڵێت، "بەرەوپێشچوونەکانی ژیریی دەستکرد دەکرێت وەک شۆڕشێک بۆ تێگەیشتنمان لە ئاژەڵان بەکاربهێنرێت". ئاماژە بەوەشدەکات، لێکۆڵینەوەکەیان دەرگایەک بە رووی تێگەیشتن لە وەڕینی سەگ دەکاتەوە. دەشڵێت، ژیریی دەستکرد تاوەکو ئێستا سەرکەوتنێکی باشی بەدەست خستووە لە تێگەیشتنی بەشێک لە وەڕینی سەگ. دەڵێت، سیستمێکیان دروستکردووە کە بتوانێت لە رێگەی بەرز و نزمی و شێواز و خێرایی وەڕینەکەوە، لە هەست و خواستی سەگەکان لەو کاتەدا تێبگات و وەریبگێڕێت بۆ زمانێک کە بتوانین لێی تێبگەین. هەروەها دەشڵێت، لە پێشووتردا کە توانای تێگەیشتنی دەنگ و قسەکردنی مرۆڤ بۆ کۆمپیوتەر دانراوە، هەمان هەنگاوەکان گیراونەتە بەر و لەسەر دەنگ و شێوازی چەندین مرۆڤ سیستمەکە راهێنراوە. کاری تیمەکەی رادا تاوەکو ئێستا بەو جۆرەیە، وەڕین و جموجووڵ و دەنگی جۆراوجۆری 74 سەگیان تۆمارکردووە کە هەریەکیان تەمەن و جۆر و دەنگیان و شێوازی وەڕینیان جیاوازە. دەڵێت، تاوەکو ئێستا ئەوەیان دۆزیوەتەوە کە هەنگاوەکانی لێکۆڵینەوەکەیان 70٪ بە راستی کراون. دەشڵێت، لە ئەنجامی لێکۆڵینەوەکەیان بۆیان دەرکەوتووە، رێی تێدەچێت هاوشێوەی قسەکردنی مرۆڤ، بتوانرێت لە رێگەی کۆمپیوتەرەوە وەڕین و  جمووجووڵی سەگیش لێکبدرێتەوە و تێگەیشتنمان بۆی هەبێت.

هاوڵاتی ئەمڕۆ دەرگای خۆ تۆمارکردن بۆ هاوپەیمانیی و پارت و کاندیدانی سەربەخۆ و کاندیدانی پێکهاتەکان دەکرێتەوە بۆ هەڵبژاردنی پەرلەمانی کوردستان. کۆمیسیۆنی باڵای سەربەخۆی هەڵبژاردنەکانی عێراق بۆ بەشداریی هەموو لایەنەکان لە هەڵبژاردنی شەشەمین خولی پەرلەمانی کوردستان، ئەمڕۆ شەممە 8ی حوزەیرانی 2024، دەرگای خۆ تۆمارکردن بۆ هاوپەیمانیی و پارت و کاندیدانی سەربەخۆ و کاندیدانی پێکهاتەکان دەکاتەوە. بۆ ماوەی شەش رۆژ پرۆسەکە بەردەوام دەبێت و لە ئەمڕۆوە تاوەکو رۆژی  پێنجشەممە 13ی حوزەیرانی 2024 بەردەوام دەبێت، پێشتریش جومانە غەلای، وتەبێژی کۆمیسیۆنی باڵای سەربەخۆی هەڵبژاردنەکانی عێراق رایگەیاندبوو، "تۆمارکردنەکە بۆ هەموو ئەو لایەن و کەسانەیە کە خواستی بەشداربوونیان لە هەڵبژاردنی 2024ی پەرلەمانی کوردستاندا هەیە". کۆمیسیۆنی باڵای سەربەخۆی هەڵبژاردنەکان بۆ بەڕێوەبردنی هەڵبژاردنی شەشەمین خولی پەرلەمانی کوردستان ڕۆژی 5ی ئەیلوولی 2024ی پێشنیازکردووە و بە نووسراوێکی فەرمیش پێشنیازەکەی ئاراستەی سەرۆکایەتی هەرێمی کوردستانی کردووە.