هاوڵاتی لەسەر سكاڵای هاوڵاتییەك ، تۆمەتبارێك خۆی ڕادەستی هێزەكانی بنكەی پۆلیسی سەرا كرد. ئەمڕۆ سێشەممە 11ی حوزەیرانی 2024، بەڕێوەبەرایەتی پۆلیسی پارێزگای سلێمانی رایگەیاند، دوای ئەوەی هاوڵاتییەك سكاڵای تۆماركرد كە لەلایەن كەسێكەوە تەقەی لێكراوەو بەفیشەك بریندار كراوە ، هێزەكانی پۆلیس لێكۆڵینەوەو بەدواداچوونەكانیان دەستپێكردو بەڕێز دادوەر بڕیاریدا بە دەستگیركردنی تۆمەتبار. ئەوەشی خستۆتەڕوو، تۆمەتبار خۆی ڕادەستی هێزەكانی بنكەی پۆلسی سەرا كرد و دەستگیرا بەسەر چەكێكی جۆری دەمانچە كە تۆمەتبار تەقەی پێكردبوو لەگەڵ ئۆتۆمبێلێك كە بە تۆمەتبار بووە . ئاماژەی بەوەشداوە، لە ئێستادا تۆمەتبار ( ن ، ح ، ر لە دایكبووی 1996 ) بەبڕیاری بەڕێز دادوەر و بەپیی ماددەی 405/31 لەیاسای سزادانی عیراقی ڕاگیراوە.

هاوڵاتی محەمەد شیاع سودانی، سەرۆک وەزیرانی عێراق، سەردانی ئوردن دەکات ئامانجی سەردانەکە گفتوگۆکردن دەبێت لەبارەی کۆمەڵێک دۆسیەی ئەمنی و ئابووری و ئەو گۆڕانکارییانەی لە ناوچەکەدا روودەدەن. ئەمڕۆ سیشەممە 11ی حوزەیرانی 2024، محەمەد شیاع سودانی سەرۆک وەزیرانی عێراق بە سەرۆکایەتیی وەفدێکی رەسمی سەردانی عەممانی پایتەخی ئوردن دەکات. میدیا عێراقییەکان رایانگەیاند، ئەمڕۆ بە سەرۆکایەتیی وەفدێکی باڵای حکومی محەمەد شیاع سودانی سەرۆک وەزیرانی عێراق دەگاتە عەممانی پایتەختی ئوردن و چەند کۆبوونەوەیەک لەگەڵ بەرپرسانی ئەو وڵاتە ئەنجامدەدات. دەشڵێن، ئامانج لە سەردانەکە گفتوگۆکردنە لەبارەی کۆمەڵێک دۆسیەی ئەمنی و ئابووری و ئەو گۆڕانکارییانەی لە ناوچەکەدا روودەدەن.

هاوڵاتی ئەمڕۆ سێشەممە 11ی حوزەیرانی 2024، یەکێکی دیکە لە بریندارەکانی شەڕەتەقەکەی دوێنێی هەولێر گیانیلەدەستدا و لە ئێستادا ژمارەی کوژراوانی شەڕەتەقەکە بوون بە چوار کەس و دوو کەسی دیکەش بریندارن. جێگای ئەماژەیە، ئێوارەی دوێنێ 10ی حوزەیرانی 2024، ، لەسەر کێشەى زەویوزار لە گەڕەکى هەولێرى نوێ لە هەولێر شەڕەتەقە لەنێوان چەند کەسێک روویدا و چوارکەس کوژراون و سیانى دیکەش برینداربوون. بەگوێرەی زانیارییەکان، کێشەکە لەسەر خاوەندارێتیی پارچە زەوییەک لە گەڕەکى هەولێرى نوێ لەنێوان ژمارەیەک هاوڵاتى دروستبووە و بەگوتەى شایەتحاڵەکان، لە رووداوەکەدا چەکى جۆراوجۆر بەکارهێنراوە. ئەوەشخراوەتەڕوو، ئەو زەوییەى کێشەى لەسەر دروستبووە، لە ناوچەیەکى بازرگانى هەولێردایە و کەسێک ویستوویەتى بیکات بە قوتابخانەى تایبەت، بەڵام ژمارەیەک هاوڵاتى دیکە خاوەندارێتییان بۆ خۆیان گەڕاندووەتەوە و رێگرییان کردووە و شەڕەتەقە دروستبووە.  

هاوڵاتی به‌گوێره‌ی بۆرسه‌ی جیهانی وزه‌، نرخی نه‌وتی خاوی برێنت 28 سه‌نت كه‌ ده‌كاته‌ ڕێژه‌ی 0.3%ی نرخه‌كه‌ی به‌رزبوه‌وه‌ و گه‌یشته‌ 81.91 دۆلار بۆ هه‌ر به‌رمیلێك. ئەمڕۆ سێشەممە 11ی حوزەیرانی 2024، نرخی نه‌وت له‌ سه‌ره‌تای مامه‌ڵه‌كانی به‌رزبونه‌وه‌ی به‌خۆیه‌وه‌ بینی، نرخه‌كه‌ی به‌رزبوه‌وه‌ و گه‌یشته‌ 81.91 دۆلار بۆ هه‌ر به بەرمیلێک.‌ به‌گوێره‌ی بۆرسه‌ی جیهانی وزه‌، نرخی نه‌وتی خاوی برێنت 28 سه‌نت كه‌ ده‌كاته‌ ڕێژه‌ی 0.3%ی نرخه‌كه‌ی به‌رزبوه‌وه‌ و گه‌یشته‌ 81.91 دۆلار بۆ هه‌ر به‌رمیلێك، هه‌روه‌ها نرخی نه‌وتی خاوی ڕۆژئاوای ته‌كساسی ئه‌مریكا 31 سه‌نت و به‌ڕێژه‌ی 0.4% به‌رزبوه‌وه‌ و گه‌یشته‌ 78.05 دۆلار بۆ هه‌ر به‌رمیلێك. نرخی نه‌وتی خاو نزیكه‌ی 3% به‌راورد به‌ هه‌فته‌ی رابردو به‌رزبونه‌وه‌ی به‌خۆوه‌ بینیوه‌، ئه‌مه‌ش پاڵپشتیی دروستده‌كات بۆ ئه‌و پێشبینیانه‌ی له‌ هاویندا خواست له‌سه‌ر سوته‌مه‌نی زیاتر ده‌كات، سه‌ره‌ڕای به‌رزبونه‌وه‌ی نرخی دۆلار و پێشبینییه‌كان كه‌ یه‌ده‌گی فیدراڵی (بانكی ناوه‌ندی ئه‌مریكا) ڕێژه‌ی سود بۆ ماوه‌یه‌كی درێژتر بیهێڵێته‌وه‌.

هاوڵاتی به‌گوێره‌ی بۆرسه‌ی جیهانی وزه‌، نرخی نه‌وتی خاوی برێنت 28 سه‌نت كه‌ ده‌كاته‌ ڕێژه‌ی 0.3%ی نرخه‌كه‌ی به‌رزبوه‌وه‌ و گه‌یشته‌ 81.91 دۆلار بۆ هه‌ر به‌رمیلێك. ئەمڕۆ سێشەممە 11ی حوزەیرانی 2024، نرخی نه‌وت له‌ سه‌ره‌تای مامه‌ڵه‌كانی به‌رزبونه‌وه‌ی به‌خۆیه‌وه‌ بینی، نرخه‌كه‌ی به‌رزبوه‌وه‌ و گه‌یشته‌ 81.91 دۆلار بۆ هه‌ر به بەرمیلێک.‌ به‌گوێره‌ی بۆرسه‌ی جیهانی وزه‌، نرخی نه‌وتی خاوی برێنت 28 سه‌نت كه‌ ده‌كاته‌ ڕێژه‌ی 0.3%ی نرخه‌كه‌ی به‌رزبوه‌وه‌ و گه‌یشته‌ 81.91 دۆلار بۆ هه‌ر به‌رمیلێك، هه‌روه‌ها نرخی نه‌وتی خاوی ڕۆژئاوای ته‌كساسی ئه‌مریكا 31 سه‌نت و به‌ڕێژه‌ی 0.4% به‌رزبوه‌وه‌ و گه‌یشته‌ 78.05 دۆلار بۆ هه‌ر به‌رمیلێك. نرخی نه‌وتی خاو نزیكه‌ی 3% به‌راورد به‌ هه‌فته‌ی رابردو به‌رزبونه‌وه‌ی به‌خۆوه‌ بینیوه‌، ئه‌مه‌ش پاڵپشتیی دروستده‌كات بۆ ئه‌و پێشبینیانه‌ی له‌ هاویندا خواست له‌سه‌ر سوته‌مه‌نی زیاتر ده‌كات، سه‌ره‌ڕای به‌رزبونه‌وه‌ی نرخی دۆلار و پێشبینییه‌كان كه‌ یه‌ده‌گی فیدراڵی (بانكی ناوه‌ندی ئه‌مریكا) ڕێژه‌ی سود بۆ ماوه‌یه‌كی درێژتر بیهێڵێته‌وه‌.

هاوڵاتی میدیا ئێرانییەکان باس لەوە ئەکەن بانگەشەی هەڵبژاردنی پاڵێوراوانی پەسەندکراوی سەرۆککۆماری ئێران، لە رێگای رادیۆ و تەلەفیزیۆنەوە رۆژی دووشەممە 10ی حوزەیران دەستی پێکرد. هاوکات سیستمی دادوەری ئێران، سکاڵای لەسەر دوو میدیای "حاشیە نیوز" و "بامداد نو" تۆمار کردووە لەسەر چۆنیەتی بڵاوکردنەوەی هەواڵەکانی تایبەت بە هەڵبژاردنەکانی سەرۆککۆماری ئێران. تەلەفیزیۆنی فەرمی کۆماری ئیسلامی رایگەیاند بەوە بەرنامەی بانگەشەی پاڵێوراوەکانی سەرۆککۆماری لە ئەمڕۆ دووشەممەوە دەست پێدەکات، هاوکات رایگەیاند یەکەم دیبەتی پاڵێوراوان رۆژی 17ی حوزەیران بەڕێوەئەچێت. بە پێی بەرنامەی راگەیەندراوی تەلەفیزیۆنی فەرمی کۆماری ئیسلامی، تا رۆژی 25ی حوزەیران، 5 دیبەیتی تەلەفیزیۆنی لە نێوان پاڵێوراوەکاندا بەڕێوە ئەچێت. هاوکات بەشی راگەیاندنی سیستەمی دادوەری ئێران، سکاڵای لەسەر دوو میدیای " حاشیە نیوز" و " بامداد نو" تۆمار کردووە بە تۆمەتی بڵاوکردنەوەی هەواڵی نادروست دەربارەی هەڵبژاردنەکان. بۆ هەڵبژاردنەکانی سەرۆککۆماری ئێران، بۆ جێگرەوەی "ئیبراهیم رەئیسی" سەرۆککۆماری ئێران کە رۆژی 19ی ئایار، لە رووداوی کەوتنەخوارەوەی کۆپتەر گیانی لە دەستدا، 80 کەس خۆیان پاڵاوتبوو و لەو 80 کەسە ، 6 کەسیان لە لایەن ئەنجومەنی پارێزەرانی کۆماری ئیسلامییەوە شایستەبوونیان پەسەند کرا و 74 کەسیان لەوانە کەسانێکی دیاری وەک " مەحموود ئەحمەدی نژاد" سەرۆککۆماری پێشتری ئێران و عەلی لاریجانی شایستەبوونیان رەت کرایەوە. هەڵبژارندەکانی سەرۆککۆماری ئێران رۆژی هەینی 28ی حوزەیران 2024 بەڕێوەئەچێت.

هاوڵاتی ژەمڕۆ دووشەممە 10ی حوزەیارانی 2024، بزووتنەوەى حەماس راگەیەندراوێکى لەبارەى بڕیارەکەى ئەنجوومەنى ئاسایش بڵاوکردەوە و پێشوازى لە راگەیاندنى ئاگربەست کرد لە کەرتى غەززە. لەراگەیەندراوێکى بزووتنەوەکەدا هاتووە، "پێشوازیى لە بڕیارەکەى ئەنجوومەنى ئاسایش دەکەین و ئامادەین بۆ دانوستاندن". کەمێک لەمەوبەر ئەنجوومەنى ئاسایشى نێودەوڵەتیى پێشنیازەکەى ئەمریکاى لەبارەى ئاگربەستى غەززەوە پەسەند کرد. پێشنیازەکەى ئەمریکا داواى راگرتنى شەڕ لە کەرتى غەززە دەکات و نوێنەرى ئەمریکا لە ئەنجوومەنەکە رایگەیاند "ئەمڕۆ دەنگمان بۆ بەرژەوەندیى ئاشتییە". نوێنەرى جەزائیریش لای خۆیەوە رایگەیاند "پێشنیازەکەى ئەمریکا نموونەیى نییە، بەڵام هیوایەکە بۆ فەڵەستینییەکان". دەشڵێت "بڕیارى ئاگربەستەکە گەڕانەوەى ئاوارە فەڵەستینییەکان لە خۆدەگرێت". لەکۆبوونەوەکەى ئەنجوومەنى ئاسایشى نێودەوڵەتیدا 14 وڵات دەنگیان بە پێشنیازەکەى ئەمریکا بۆ ئاگربەستدا.

هاوڵاتی  نووسینگەی کۆنتڕۆڵی سەرمایە دەرەکییەکان (OFAC)لە وەزارەتی گەنجینەی ئەمریکا رۆژی دووشەممە 10ی حوزەیران 4 کەس لەوانە دوو کەشتیوان ، 2 کەشتی، 4 کۆمپانیای لە وڵاتە جیاوازەکان بە هۆکاری یارمەتی گەیاندن بە حووسییەکان، هێزەکانی قودسی سوپای پاسداران، حیزبوڵڵای لوبنان، خستۆتە لیستی گەمارۆکانەوە، کە دەستیان بووە لە بازرگانی و گواستنەوەی نایاسایی نەوت و کاڵاکانیتر. برایان نێلسۆن، جێگری وەزیری گەنجینەی ئەمریکا بۆ کاروباری تیرۆریسم و زانیاری ماڵی، بە ئاماژە بە هێرشە سەربازییەکانی حەوتووی رابردووی ئەمریکا بۆ سەر حووسییەکان، جەختی کردەوە لەوەی ئەمرێکا پێبەندە بەوەی بەر بە کارە تێکدەرانەکانی حووسییەکان بگرێت و توانای سەربازی حووسییەکان کەم بکاتەوە بۆ ئەوەی نەتوانن هێرش بکەنە سەر کەشتییە سەربازی و بازرگانییەکان لە دەریای سوور و کەنداوی عەدەن. یەکێک لەو کەسانەی کەوتۆتە لیستی گەمارۆکانەوە کەسێکە بەناوی " سێندیپ سینگ چۆداری" کەشتیوانی کەشتی "لا پرێل"ە. نووسینگەی کۆنتڕۆڵی سەرمایە دەرەکییەکانی ئەمریکا ئەڵێت، ئەم کەشتیوانە بە چالاکییەکانی پشتیوانی لە کۆمپانیای " سپێهر ئێنرژی جەهان نما پارس" کردووە لە ئێران. ئەمریکا پێشتر ئەم کۆمپانیایەی خستبووە لیستی گەمارۆکانەوە. وەزارەتی گەنجینەی ئەمریکا لە راگەیاندنەکەیدا ئەڵێت، ئەم کۆمپانیایە کارئاسانی کردووە بۆئەوەی پارەی بازرگانی نایاسایی نەوت بگاتە دەست " سەعید المجل" بەرپرسی بەشی ماڵی حووسیەکان و ئەمریکا پێشتر " سەعید الجمل"ی خستبووە لیستی گەمارۆکانەوە. سوپای پاسداران و حووسییەکان لە لیستی ئەو رێکخراوانەدان کە لە لایەن ئەمریکاوە لە لیستی رێکخراوە تیرۆریستییەکاندان. ئەمریکا ئەڵێت "سەعید الجمل" خاوەنی تۆڕێکی بازرگانی – ئابوورییە و بەرپرسی بەشی ئابووری حووسییەکانە و ئەم تۆڕە لە ئێرانەوە رێکخراوە. نووسینگەی کۆنتڕۆڵی داراییە بیانییەکانی وەزارەتی گەنجینەی ئەمریکا (OFAC) رۆژی 26ی ئازاری 2024، شەش رێکخراوەو کەسێک و دوو پاپۆڕی نەوتهەڵگری خستە لیستی گەمارۆکانەوە کە پەیوەندیان لەگەڵ حووسییەکان بووە.

هاوڵاتی ئەمڕۆ دووشەممە 10ی حوزەیرانی 2024، لە شاری سلێمانی، لاهور شێخ جەنگی سەرۆکی  بەرەی گەل لەگەڵ ستیڤن هیچن باڵێۆزی بەریتانیا لە عێراق کۆبۆوە. لاهور شێخ جەنگی لە تۆڕی کۆمەڵایەتی تایبەت بەخۆی لە فەیسبووک ڤیدیۆیەکی بڵاوکردۆتەوە کە پێشوازی دەکات لە ستیڤن هیچن باڵێۆزی بریتانیا لە عێراق و کۆببونەوەیەکی لەگەڵ ئەنجامداوە. لاهور شێخ جەنگی سەبارەت بە کۆبوونەوەکە دەڵێت، کۆبوونەکەمان لەبارەی پێویستی ئەنجامدانی پرۆسەی هەڵبژاردنی پەرلەمانی کوردستان و چارەسەرکردنی کێشەکانی نێوان هەرێم و بەغدا و دۆخی گشتی هەرێمی کوردستان و عێراقمان لەگەڵ باڵیۆزی بەریتانیا تاو توێکرد. دەشڵێت، جەختمان لەسەر چڕکردنەوەی هەوڵی هێز و لایەنە سیاسییەکان بۆ کۆتاییهێنان بە کێشە و ناکۆکیە سیاسییەکان لە پێناو خزمەتکردن و دابینکردنی ژیانێکی شایستە و خۆشگوزەران بۆ هاووڵاتییان. ئاماژە بەشدەکات، لە بەشێکی تری دیدارەکەیدا، لەسەر پێویستی و گرنگی ئەنجامدانی هەڵبژاردنی پارلەمانی کوردستان و گفتوگۆمانکرد، کە پێویستە هەڵبژاردن تا کۆتایی ئەمساڵ ئەنجام بدرێت و لەوە زیاتر بە هیچ بەهانە و بیانویەک دوا نەخرێت و قەوارەی هەرێم نەخرێتە مەترسییەوە. لاهور شێخ جەنگی وتیشی، هاوکات تێڕوانینی خۆمان لەبارەی هەموو ئەو کێشەو گرفتانە خستەڕوو کە ئێستا لە ئارادان و بوونەتە بەربەست لەبەردەم پرۆسەی سیاسی و دیموکراسی لەناوچەکە.

هاوڵاتی بڕیار بوو فڕۆکەکەی جێگری سەرۆکی مالاوی لە فڕۆکەخانەی شارى مزوز لە باکووری وڵاتەکە بنێشێتەوە. ئەمڕۆ دووشەممە 10 ی حوزەیرانی 2024، نوسینگەی سەرۆکی مالاوی رایگەیاند، رۆژی دووشەممە، فڕۆکەکەی جێگری سەرۆک دیارنەماوە و هەڵمەتێکی فراوانی گەڕان بۆ دۆزینەوەی فڕۆکەکە دەستیپێکردووە. نوسینگەی سەرۆک ئاماژە بەوەشدەکات، فڕۆکەیەکی هێزی ئاسمانی مالاوی، کە ساولۆس چیلما، جێگری سەرۆکی تێدابووە، لە رادارەکانەوە دیارنەماوە، دوای ئەوەی ئەمڕۆ دووشەممە بەگەشتێک لە شارى لیلیۆنگۆی پایتەختەوە فڕیوە. هەر لە دوای بڵاوبوونەوەی هەواڵی دیارنەمانی فڕۆکەکەی جێگری سەرۆک، لازارۆس شاکوێرا، سەرۆکی مالاوی گەشتەکەی بۆ دوورگەکانی بەهاما هەڵوەشاندووەتەوە. سەرۆکی مالاوی فەرمانی بە تیمەکانی فریاگوزاری کردووە، هەوڵەکان بۆ دۆزینەوەی فڕۆکەکە و رزگارکردنی سەرنشینەکان چڕبکرێنەوە. ئەمەش لەکاتێکدایە، بڕیاربوو کاتژمێر 10 بۆ 11 پێشنیوەڕۆی رۆژی دووشەممە، فڕۆکەکەی جێگری سەرۆکی مالاوی لە فڕۆکەخانەی شارى مزوز لە باکووری وڵاتەکە بنێشێتەوە.

هاوڵاتی بڕیار بوو فڕۆکەکەی جێگری سەرۆکی مالاوی لە فڕۆکەخانەی شارى مزوز لە باکووری وڵاتەکە بنێشێتەوە. ئەمڕۆ دووشەممە 10 ی حوزەیرانی 2024، نوسینگەی سەرۆکی مالاوی رایگەیاند، رۆژی دووشەممە، فڕۆکەکەی جێگری سەرۆک دیارنەماوە و هەڵمەتێکی فراوانی گەڕان بۆ دۆزینەوەی فڕۆکەکە دەستیپێکردووە. نوسینگەی سەرۆک ئاماژە بەوەشدەکات، فڕۆکەیەکی هێزی ئاسمانی مالاوی، کە ساولۆس چیلما، جێگری سەرۆکی تێدابووە، لە رادارەکانەوە دیارنەماوە، دوای ئەوەی ئەمڕۆ دووشەممە بەگەشتێک لە شارى لیلیۆنگۆی پایتەختەوە فڕیوە. هەر لە دوای بڵاوبوونەوەی هەواڵی دیارنەمانی فڕۆکەکەی جێگری سەرۆک، لازارۆس شاکوێرا، سەرۆکی مالاوی گەشتەکەی بۆ دوورگەکانی بەهاما هەڵوەشاندووەتەوە. سەرۆکی مالاوی فەرمانی بە تیمەکانی فریاگوزاری کردووە، هەوڵەکان بۆ دۆزینەوەی فڕۆکەکە و رزگارکردنی سەرنشینەکان چڕبکرێنەوە. ئەمەش لەکاتێکدایە، بڕیاربوو کاتژمێر 10 بۆ 11 پێشنیوەڕۆی رۆژی دووشەممە، فڕۆکەکەی جێگری سەرۆکی مالاوی لە فڕۆکەخانەی شارى مزوز لە باکووری وڵاتەکە بنێشێتەوە.

هاوڵاتی پێنجشەممە ئەم هەفتەیە و شەممەی داهاتوو، شایستە داراییەکانی مامۆستایانی وانەبێژ بۆ مانگی ئاداری 2024 دابەش دەکرێت.  ئەمڕۆ دووشەممە 10ی حوزەیرانی 2024، عەلی رەئووف، نوێنەری گشتیی وانەبێژان رایگەیاند، بەپێی رێنوێنیی ژمارە 14ی وەزارەتی دارایی، ئەو مامۆستا وانەبێژانەی هەڵگری بڕوانامەی دبلۆمن، لەنێوان 250-350 هەزار دیناریان بۆ خەرج دەکرێت و بۆ هەڵگرانی بڕوانامەی بەکالۆریۆسیش 250-400 هەزار دینار خەرج دەکرێت.   ئەوەشی خستۆتەڕوو، ژمارەی مامۆستایانی وانەبێژ لە هەرێمی کوردستان 37 هەزار کەسن، بودجەی مانگانەیان نزیکەی 15 ملیار دینارە.   نوێنەری مامۆستایانی وانەبێژ ئاماژەی بەوەشکردووە، تەنیا یەک رێگە هەیە بۆ دامەزراندنی مامۆستایانی وانەبێژ، رێگەکە ئەوەیە وەزارەتی دارایی هەرێمی کوردستان لیستی مامۆستایانی وانەبێژ و ناو و زانیارییەکانیان بنێرێت بۆ وەزارەتی دارایی عیراق.  دەشڵێت ، وەزارەتی دارایی عێراق لە رێگەی تیمی دیوانی چاودێری وردبینی دەکات بۆ ئەو زانیارییانەی بۆی هاتووە، دواتر داواکارییەکە دەنێرێت بۆ سەرۆکایەتی ئەنجوومەنی وەزیران، لە دەسەڵاتی سەرۆکوەزیرانی عێراق، محەممەد شیاع سودانیدایە بەپێی مادەی 60 لە یاسای بودجەی ساڵی 2023، مامۆستایانی وانەبێژ دابمەزرێنێت.  

هاوڵاتی  نوێنەری پێکهاتەی تورکمان لە کۆمیسیۆنی باڵای سەربەخۆی هەڵبژاردنەکان، ناوی خۆیان بۆ هەڵبژاردنی خولی شەشەمی پەرلەمانی کوردستان تۆمار کرد. ئەمڕۆ دووشەممە 10ی حوزەیفانی 2024، مونا قه‌هوه‌چی جێگری سه‌رۆكی پارتی چاكسازی توركمان رایگەیاند، سەڕەرای نیگەرانیەکانمان، وەک نوێنەری پێکهاتەی تورکمان لە کۆمیسیۆنی باڵای سەربەخۆی هەڵبژاردنەکان، ناوی خۆمان بۆ هەڵبژاردنی خولی شەشەمی پەرلەمانی کوردستان تۆمار کرد. دەشڵێت، پشتیوان بەخوای گەورەو سەرجەم هاوڵاتیانی ئازیزی کوردستان بەهەموو پێکهاتە جیاوازەکانەوە، سەرکەوتوو دەبین لەپێناو زیاتر خزمەتکردنی هاوڵاتیانمان و پاراستنی قەوارەی دەستوری هەرێمی کوردستان.

هاوڵاتی وەزیری نەوتی عێراق رایدەگەیەنێت، لەبارەی هەناردەی نەوتەوە پێشكەوتن هەیە لە وتوێژەكانی تایبەت بە رێككەوتن لەگەڵ هەرێمی كوردستان. ئەمڕۆ دووشەممە 10ی حوزەیرانی 2024، حیان عەبدولغەنی، وەزیری نەوتی عێراق بە میدیاکانی رایگەیاند، "پێشكەوتن هەیە لە وتوێژەكانی تایبەت بە رێككەوتن لەگەڵ هەرێمی كوردستان و كۆمپانیا نەوتییە جیهانییەكان بۆ هەناردەی نەوت". ئاماژەی بەوەشکرد، “بەدوای سەرچاوەی دیكەدا دەگەڕێین بۆ گەیشتنی نەوتی عێراق بە بازاڕە جیهانییەكان. وەك چۆن لە رابردوودا رۆژانە 400 هەزار بەرمیل نەوتمان لەڕێی بەندەری جەیهان هەناردە دەكرد بەر لە راگرتنی”. وەزیری نەوتی عێراق ئاماژەی بەو كۆبوونەوەیەش كرد كە دوێنی وەزارەتەكەی لەگەڵ وەزارەتی سامانە سروشتییەكان و كۆمپانیا جیهانییەكانی نەوت لە بەغدا ئەنجامیدا تایبەت بە سەرلەنوێ بەرهەمهێنان و هەناردەكردن و باسی لەوەكرد، داهاتەكەی لە ئەژمارێكدا لە بانكی ناوەندیی عێراق دادەنرێت. باسی لەوەشکرد، "وتوێژ لەگەڵ توركیادا دەكەین بۆ سەرلەنوێ هەناردەی نەوت لەڕێی بەندەری جەیهان-ەوە و، پێشكەوتن لە وتوێژەكاندا هەیە دەربارەی هێڵی نەوتی عێراق-توركیا".  

هاوڵاتی/ سازگار ئەحمەد شارەزایەکی کەشناسی لەبارەی گۆڕانکارییەکانی کەشوهەواوە زانیاری دەخاتەڕوو و ئاماژە بەوەدەکات ناجێگیری کەشوهەوا ئەمڕۆ و سبەیش بەردەوام دەبێت. ئەمڕۆ دووشەممە 10ی حوزەیرانی 2024، پشتیوان ئیبراهیم، شارەزای کەشناسی بە هاوڵاتی راگەیاند، "ناجێگیری کەشوهەوا ئەمڕۆ و سبەینێش بەردەوامی دەبێت، خێرایی باش بەمشێوەیە دەبێت تاوەکو سبەینێ و ئەگەری هەورە بروسکە و تاوەباران هەیە لە بەشێک لە ناوچەکان". ئاماژەی بەوەشکرد، "رۆژی چوارشەممە 12ی حوزەیرانی 2024، کەش ئاسایی دەبێتەوە، بەڵام لە رۆژانی پێنجشەممە و هەینی ئەگەری هەیە دووبارە خێرایی با چالاک بێتەوە"، هەروەها ئەو شارەزایەی کەشناسە وتی، "پلەی گەرما لە 1 بۆ 3 پلە بەرزدەبێتەوە".