به‌مزووانه‌ هه‌رێم خۆى یه‌کلایی ده‌کاته‌وه‌ نه‌وت بداته‌ به‌غدا یان نا

په‌رله‌مانتارێکى پارتى له‌ به‌غدا: حکومه‌تى هه‌رێم له‌مساڵدا به‌تێکرا رۆژانه‌ 420 هه‌زار به‌رمیل نه‌وتى هه‌نارده‌ کردووه‌

3 ساڵ لەمەوپێش



ئارا ئیبراهیم

ههرێمی کوردستان بهمزووانه خۆى یهکلاییدهکاتهوه نهوت بداته بهغدا، ئەمەش دوای ئەەی بەغدا فشاری نوێی دارایی خستەسەر ھەرێم لەیاسای کورتھێنانی بودجە کەتێیدا ھەرێم بێبەش دەکات لەقەرزە وەرگیراوەکان ئەگەر نەوت رادەست نەکات.

ههرێمى کوردستان لهماوهى ئهمساڵدا رۆژانه (420) ههزار بهرمیل نهوتى ههناردهى دهرهوه کردووهو حکومەتی عێراق نایەوێت لەو قەرزەی عێراق دەیکات بەشی ھەرێم بدات بەبێ ئەوەی بەشێکی ئەو نەوتە رادەستنەکات.

تێپهڕاندنى یاساى قهرز لهچوار رۆژى رابردوودا لهپهرلهمانى عێراق جوڵهى لهنێو سیاسییهکانى ههرێمى کوردستاندا دروستکردووهو بهردهوام دهڵێن ئامادهن نهوت رادهستى بهغدا بکەن.

دوێنێ یهکشهممه کۆبوونهوهى سێ سهرۆکایهتییهکهى ههرێمى کوردستان ئهنجامدراو ناوهرۆکى کۆبوونهوهکه لهلایهن نێچیرڤان بارزانى سهرۆکى ههرێمى کوردستان خرایهڕوو.

نێچیرڤان بارزانى: ئامادهین نهوت رادهست بکهین

دوێنێ کۆبوونهوهى سێ سهرۆکایهتییهکهى ههرێمى کوردستان ئهنجامدراو دواى کۆبوونهوهکه نێچیرڤان بارزانى سهرۆکى ههرێمى کوردستان لهکۆنگرهیهکى رۆژنامهوانیدا وتى:» سیاسییهکانى عێراق شکستیان هێناوه لهبهڕێوهبردندا، بڕیاربوو ناردنى (320) ملیار دینارى مانگانه بۆ ههرێم بهردهوام بێت تا پهسهندکردنى پرۆژه بودجهى 2021».

نێچیرڤان بارزانى، سهرۆکى ههرێمى کوردستان وتیشى:» دهبێت بپرسین ههرێمى کوردستان  بهشێکه لهعێراق یان نا، موچهخۆران بهشێکه یان نا، بهڕاستى یاساى قهرز زۆر نیگهرانى کردین و موفاجهئه بووه بۆ ئێمه«.

سهرۆکى ههرێم باسى لهوهشکرد ئهم یاسایه بهو شێوهیهى ئێستا پێچهوانهى پرهنسیپ تهوازن و تهوافوق و شهراکهت بووه کهکورد بهشداربووه لهبنیاتنانهوهى عێراق لهساڵى 2003 تائێستا.

نێچیرڤان بارزانى راشیگهیاند:»رهنگه هێزه سیاسییهکان پێیانوابێت که بهدهرکردنى ئهو یاسایه سهرکهوتنیان بهدهستهێناوه، بهڵام هێزه سیاسییهکان گهورهترین شکستى خۆیان سهلماندووه لهبهڕێوهبردنى عێراقدا».

سهرۆکى ههرێم ئهوهشى دووپاتکردهوه که کابینهى نۆیهمى حکومهتى ههرێمى کوردستان بهبهردهوامى تهئکیدییان کردووهتهوه که ئاماده رێکبکهون لهسهر دۆسیهى نهوت، وتیشى:» بڕیاربوو (320) ملیار دینار مانگانه بهردهوام بێت تاکاتى پهسهندکردنى پڕۆژهیاساى بودجهى 2021، ئێمه وتوومانه ئامادهین لهگهڵ بهغدا رێکبکهوین لهسهر نهوت و شایسته داراییهکان».

هاوکات، جهختى لهوهشکردهوه کهوهفدێکى حکومهتى ههرێم دهچێته بهغداو گفتوگۆ لهبارهى یاساى قهرز دهکهن و دڵنیاییدا بۆ چارهسهرکردنى کێشهکانى نێوان ههولێرو بهغدا.

نێچیرڤان بارزانى سهرۆکى ههرێمى کوردستان ئهوهشى دووپاتکردهوه که رێکنهکهوتنى ههرێم و عێراق پهیوهندى به رێککهوتنى (50) ساڵهى نێوان ههرێم و تورکیاو گرێبهستى ههرێم و رۆسنهفتهوه نییهو وتیشى:»رێکنهکهوتنى ههرێم و عێراق پهیوهندى به رێککهوتنى (50) ساڵهى تورکیاو ههرێم لهسهر دۆسیهى نهوت لهلایهک و گرێبهستى نێوان کۆمپانیاى رۆسنهفتى روسى و ههرێمهوه ههبێت، رایگهیاند:» ئێمه چهند جارێک باسمان کردووه، بهڵام بهغدا وتوویانه نهوتهکهى خۆتان بفرۆشن و ئێمه تهدهخولى ئهو رێکهوتنانه ناکهین».

پهرلهمانتارێکى پارتى: ههرێم رۆژانه 420 ههزار بهرمیل نهوتى ههنارده کردووه لهمساڵدا

دانا جهزا، ئهندامى فراکسیۆنى پارتى لهپهرلهمانى عێراق لهلێدوانێکدا بههاوڵاتى وت:» حکومهتى ههرێمى کوردستان بهتێکڕا رۆژانه (420) ههزار بهرمیل نهوتى لهڕێگهى بۆرییهوه ههناردهى دهرهوه کردووه، ئهوهش بهپێى زانیارییهکانى کۆمپانیاى سۆمۆى عێراقى که بهئێمه وتراوه لهپهرلهمانى عێراق».

ناوبراو وتیشى:» بهڵام پێویسته بزانین لهسهدا 35%ی داهاتى نهوتى ههرێم بۆ کۆمپانیا نهوتییهکان دهڕوات و لهههر بهرمیلێک سێ دۆلار بۆ خهرجى رهوانهکردنى نهوت به بۆرییهکهدا دهڕوات و نرخى نهوتى ههرێمیش بهراورد بهعێراق حهوت دۆلار کهمتر دهفرۆشرێت لهبازاڕدا».

ئهو پهرلهمانتارهى پارتى ئاماژهى بهوهشکرد دابڕان لهنێوان ههرێم و عێراقدا روونادات لهسهر یاساى قهرزو بهگفتوگۆو دانوساندن دهتوانن کێشهکان چارهسهر بکهن، وتیشى:» ئێمه لهپڕۆسهیهکى سیاسى درێژخایهنداین لهگهڵ عێراق و دابڕان لهسهر دهرکردنى یاساى قهرز روونادات، بهڵکو دهتوانرێت کێشهکان چارهسهر بکرێت، چونکه ههرێم ههموو کات ئامادهبووه نهوت رادهست بکات لهسهردهمى کابینهکهى عادل عهبدولمههدى رێککهوتن کرا، بهڵام حکومهت ههڵوهشایهوه ئهوه خهتاى ههرێمى تێدا نهبووه«.

هاوکات ئهوهشى خستهڕوو حکومهتى ههرێم رێککهوتنى کردووه بۆ مانگهکانى (8 و 9 و 10)ى ئهمساڵ، یاساى قهرز له 12ى 11 دهرکراوهو «ههرێم مافى خۆیهتى داواى (320) ملیار دینارى مانگى 10ی ئهمساڵ بکات».

دانا جهزا جهختى لهوهشکردهوه که پێویسته بهم زووانه کێشهکانى نێوان ههرێم و عێراق یهکلابکرێتهوهو رێککهوتن بکرێت، ئهوهش لهقازانجى خهڵکى ههرێمى کوردستان و حکومهتى ههرێمدایه، وتیشى:» ئهگهر ههرێم رۆژانه (250) ههزار بهرمیل نهوت رادهست بکات و رێککهوتن بکرێت، پێویسته (850) ملیار دینارى مانگانه رهوانهى حکومهتى ههرێم بکرێت».

پهرلهمانتارێکى یهکێتى: دهبێت لهم چهند رۆژهدا ههرێم یهکلاببێتهوه نهوت رادهست دهکات یان نا

شیروان میرزا، ئهندامى فراکسیۆنى یهکێتى لهلیژنهى دارایى پهرلهمانى عێراق لهلێدوانێکدا بۆ هاوڵاتى باسى لهوهکرد کێشهى سهرهکى ههرێم لهدۆسیهى نهوتدا ئهوهیه کهسهرجهم گرێبهستهکانى بههاوبهشییهو کێڵگهى نهوت ههیه لهسهدا 50% یا لهسهدا 40% بۆ کۆمپانیا نهوتییهکهیەو ئهوهش کێشهى شایسته داراییهکانى بۆ ههرێم دروستکردووه.

ههروهها وتیشى:» ههرێمى کوردستان دهبێت لهم چهند رۆژهدا بچێته بهغداو لهگهڵ مستهفا کازمى و کۆمپانیاى سۆمۆو وهزیرى نهوت کۆبوونهوه ئهنجامبدات و بهڕوونى پێیان بڵێن ئێمه ئهوهنده خهرجى شایسته داراییهکانى کۆمپانیاکانى نهوتمان لهسهرهو ئهوهنده نهوتهش بۆ بهکارهێنانى ناوخۆیى دهڕوات، ئهوهنه بڕه نهوتهشمان بۆ دهمێنێتهوه، ئهوکات سۆمۆ دیارى دهکات چهند نهوت لهههرێم وهربگرن».

شیروان میرزا هێماى بۆ ئهوهشکرد که بهپێى یاساى بهڕێوهبردنى دارایى پێویسته ههرێم نهوت و داهاته نانهوتییه فیدراڵییهکان کهدهروازه سنورییهکان و فڕۆکهخانهو بهڕێوهبهرایهتى کارتى نیشتمانى و جنسییهو پاسپۆرته نیوهى بردێتهوه به بهغداو نیوهکهى دیکهى لهگهڵ داهاتى ناوخۆى ههرێم و ئهو بڕه نهوتهى دهمێنێتهوه ههرێم داهاتهکهى بۆ خۆى بهکاردههێنێت.

پهرلهمانتارهکهى یهکێتى ئهوهى دووپاتکردهوه که حکومهتى ههرێم پێویسته وهفدێکى بڕیاربهدهست رهوانهى بهغدا بکات و لهگهڵ مستهفا کازمى و وهزیرى نهوت و کۆمپانیاى سۆمۆ دانیشتن بکات و دواى یهک رۆژ که هاتهوه لهبهغدا نهوت بداته بهغدا، وتیشى:» ئهگهر ئێستا ئهم کێشهیه چارهسهر نهکرێت بۆ پڕۆژه بودجهى 2021 دیسان تووشى کێشه دهبینهوه لهگهڵ بهغدا».

دهربارهى ئهوهى بهغدا بۆ مانگى 10ى ئهمساڵ بهپێى رێکهوتنهکهى 15ى ئابى نێوان مستهفا کازمى سهرۆک وهزیرانى عێراق و مهسرور بارزانى دهتوانرێت بۆ یهک جارى دیکه (320) ملیار دینارهکه بنێردرێت، شیروان میرزا بهدوورى زانى و وتى:» دهرکردنى یاساى قهرز ههموو رێککهوتنهکانى دیکهى ههڵوهشاندووهتهوهو سزاى تێدایه بۆ سهرۆک وهزیرانى عێراق ئهگهر بڕیارێکى لهو جۆره بدات».

پهرلهمانتارێکى یهکگرتوو: ئامادهیى بۆ رادهستکردنى نهوت پێویستى بهکرداره

جهمال کۆچهر، ئهندامى فراکسیۆنى یهکگرتوو لهپهرلهمانى عێراق بههاوڵاتى وت:» ئامادهبوونى حکومهتى ههرێمى کوردستان بۆ رادهستکردنى نهوت کیفایهت نییه که ههر بڵێن نهوت رادهست دهکهین، بهڵام بهکردار رادهستى نهکهن و پێویستى بهههنگاوى عهمهلییه کهبهرجهستهى ئهو قسانه بکهن».

ناوبراو ئاماژهى بهوهشکرد باشترین چارهسهر بۆ حکومهتى ههرێم ئهوهیه که بهمزووانه وهفدێک رهوانهى بهغدا بکات، لهیهک دانیشتندا لهگهڵ مستهفا کازمى سهرۆک وهزیرانى عێراق و وهزیرى نهوت و کۆمپانیاى سۆمۆدا بڕیار بدات ئهوهنده نهوتى رۆژانه تهسلیم دهکهین و چهند بودجهمان بۆ دهنێرن» ئهمه چارهسهرى کێشهکهى نێوان ههرێم و عێراق دهکات، نهک تهنها بڵێن ئامادهین نهوت رادهست بکهین».

جهمال کۆچهر پێشیوابوو دهکرێت حکومهتى ههرێم نهتهوهیهکگرتووهکان و ئهمریکاو بهریتانیا وهک لایهنى سێیهم بهشداربن لهگفتوگۆکانى نێوان ههرێم و عێراق و پێیان بڵێن که ئێمه کێشهى نان و خاکمان ههیه« ناکرێت ههر یاسایهک بهزۆرینه تێبپهڕێندرێت، خۆ ههر موازهنهو بودجه نییه، سبهینێ یاساى دیکه لهپهرلهمان گفتوگۆى لهسهر دهکرێت، پێویسته کێشهکان یهکلابکهنهوه بهمزووانه نهوت رادهست دهکهن یان نا».

«یاساى قهرز لهم مانگهدا پهسهند کراوهو ههرێمى کوردستان ئهو مافهى ههیه داواى (320) ملیار دینارى مانگى 10 بکات»، پهرلهمانتارهکهى یهکگرتوو واى وت.

ئهو پهرلهمانتارهى یهکگرتوو ئهوهشى روونکردهوه ئهگەر حکومهتى ههرێم نیوهى داهاته فیدڕاڵییهکان بداتهوه بهبهغداو رۆژانه (250) ههزار بهرمیل نهوت رادهستى بهغدا بکات مانگانه (600) بۆ (800) ملیار دینار رهوانهى ههرێم دهکرێت.

place for reklam
بابه‌تی په‌یوه‌ندیدار