حکومه‌تى هه‌رێم له‌باره‌ى داهاتى نه‌وتى و نانه‌وتى راگه‌یه‌ندراوێکى بڵاوکرده‌وه

5 ساڵ لەمەوپێش
هاوڵاتى
وته‌بێژى حکومه‌تى هه‌رێمى کوردستان رایگه‌یاند:" حکومه‌تى هه‌رێم ته‌واوى ژماره و داتا تایبه‌ته‌کانى داهات و خه‌رجییه نه‌وتى و نانه‌وتییه‌کان و تۆمارى بایۆمه‌تریى مووچه‌خۆرانى هه‌رێمى کوردستانى پێشکه‌ش به به‌غدا کردووه".
جووتیار عادل وته‌بێژى حکومه‌تى هه‌رێم که‌مێک له‌مه‌وبه‌ر راشیگه‌یاند:" حکومه‌تى هه‌رێمى کوردستان جه‌خت له‌سه‌ر پابه‌ندبوونه‌کانى ده‌کاته‌وه و به‌پێى کارنامه‌ى کابینه‌ى نۆیه‌مى حکومه‌تى هه‌رێم بڕواى به شه‌فافیه‌ت هه‌یه".
ده‌قى راگه‌یه‌ندراوى وته‌بێژى حکومه‌تى هه‌رێمى کوردستان:
حکومه‌تى هه‌رێمى کوردستان هه‌موو ژماره و داتاکانى تایبه‌ت به داهات و خه‌رجیى نه‌وتى و نانه‌وتى و تۆمارى بایۆمه‌ترى مووچه‌خۆرانى هه‌رێمى کوردستانى پێشکه‌ش به به‌غدا کردووه.
له کاتێکدا په‌سه‌ندکردنى یاساى بودجه‌ى عێراق بۆ ساڵى 2021، له دوایین قۆناغه‌کانییه‌تی، دواى گفتوگۆیه‌کى زۆر له‌گه‌ڵ هه‌موو لایه‌نه په‌یوه‌ندیداره‌کان، حکومه‌تى هه‌رێمى کوردستان پابه‌ندبوونى خۆى به گشت پابه‌ندییه‌کانى دووپات ده‌کاته‌وه و بڕواى به شه‌فافیه‌ت هه‌یه وه‌ک له کارنامه‌ى کابینه‌ى نۆیه‌مى حکومه‌تدا هاتووه.
حکومه‌تى هه‌رێم به نووسراوى ژماره (7-تایبه‌ت) له 1-2-2021، لیژنه‌ى دارایى ئه‌نجومه‌نى نوێنه‌رانى عێراقى ئاگادارکردووه‌ته‌وه له هه‌موو ورده‌کارییه‌کانى په‌یوه‌ست به پڕۆسه و داهات وخه‌رجییه‌کانى نه‌وتى (پشتبه‌ست به ڕاپۆرتى ووردبینى و پێداچوونه‌وه‌ى کۆمپانیاى دیلۆیتى نێوده‌وڵه‌تیی) سه‌ره‌ڕاى ناردنى ژماره‌کانى په‌یوه‌ست به سه‌رچاوه‌کانى داهاتى نانه‌وتى و ده‌روازه سنوورییه‌کان و بڕى داھاته‌کانیان پشتبه‌ست به به‌یانى دارایى ساڵانه‌ى وه‌زاره‌تى دارایى و ئابوورى ھه‌رێم. ئه‌مه سه‌ره‌ڕاى ناردنى خشته‌ى ژماره و زانیارى تایبه‌ت به مووچه‌خۆرانى ھه‌رێمى کوردستان، پشتبه‌ست به پڕۆگرامى تۆمارى بایۆمه‌تری.
حکومه‌تى هه‌رێمى کوردستان، هه‌میشه جه‌خت له‌سه‌ر پابه‌ندبوون به پڕه‌نسیپى شه‌فافیه‌ت ده‌کاته‌وه له‌باره‌ى ئاشکرا کردنى داهاتى نه‌وتى و نانه‌وتى خۆی، بۆ ڕاى گشتى و حکومه‌تى فیدڕاڵ، تا ئێستاش به نووسراوى فه‌رمى وه‌ڵامى وردى هه‌موو پرسیاره‌کانى ھه‌ردوو وه‌زاره‌تى دارایى و نه‌وتى عێراق و ھه‌روه‌ھا لیژنه‌ى دارایى ئه‌نجومه‌نى نوێنه‌رانیشى داوه‌ته‌وه.
هاوکات ھه‌رێم جارێکى تر، ئاماده‌یى خۆیشى دووپات ده‌کاته‌وه بۆ ڕوونکردنه‌وه‌ى هه‌ر پرسیارێکى دیکه‌ى په‌یوه‌ست به‌م بابه‌ته‌وه، بۆلادانى هه‌موو ئه‌و ته‌مومژیانه‌ى کاریگه‌ریان به‌سه‌ر ڕێڕه‌وى لێکگه‌یشتن و ڕێککه‌وتنى نێوان هه‌ردوولا ده‌بێت.
د.جوتیار عادل
وته‌بێژى حکومه‌تى هه‌رێمى کوردستان .
2021/3/6
