نێچیرڤان بارزانى: شانازى به‌سه‌ردانى پاپا فرانسیس ده‌که‌ین

5 ساڵ لەمەوپێش
هاوڵاتى
پاپا فرانسیس له به‌غداوه گه‌یشته فڕۆکه‌خانه‌ى نێوده‌وڵه‌تیى هه‌ولێر، ئه‌وه یه‌که‌م سه‌ردانى پاپا بوو بۆ هه‌ولێر و وه‌ک سه‌ردانێکى مێژوویى ده‌بیندرێت. سه‌رۆکى هه‌رێمى کوردستانرایگه‌یاند: "ئێمه به هه‌موو پێکهاته‌کانى کوردستانه‌وه شانازى به سه‌ردانه‌که‌ى ده‌که‌ین و هه‌میشه له‌گه‌ڵ ئاشتى و دیالۆگداین".
نێچیرڤان بارزانی، سه‌رۆکى هه‌رێمى کوردستان به پاپا فرانسیسى راگه‌یاند:"به‌ناوى هه‌رێمى کوردستانه‌وه زۆر به گه‌رمى به‌خێرهاتنى قه‌داسه‌تى پاپا فرانسیس ده‌که‌ین.. سه‌ردانیان رووداوێکى مێژوویى مه‌زنه و جێگه‌ى ئه‌وپه‌ڕى شانازى و خۆشحاڵییه، ئێمه به هه‌موو پێکهاته‌کانى کوردستانه‌وه شانازى به سه‌ردانه‌که‌ى ده‌که‌ین، بڕواى ته‌واومان به ئازادى و فره‌ئایینى هه‌یه".
هه‌روه‌ها سه‌رۆکى هه‌رێمى کوردستان باسى له‌وه‌شکرد، لێبوورده‌یی، پێکه‌وه‌ژیان و یه‌کدى قبووڵکردنى نێوان پێکهاته‌کان، ناسنامه و کولتوورى کوردستانییانه.
