"ژنان وه‌ک کاڵا مامه‌ڵه‌یان پێوه‌ده‌کرێت"

5 ساڵ لەمەوپێش
هاوڵاتى
وه‌زاره‌تى کار و کاروبارى کۆمه‌ڵایه‌تى حکومه‌تى هه‌رێمى کوردستان رایگه‌یاند:" تا ئێستا له زۆر شوێن و بواردا ژنان سه‌رزه‌نشت و ژێرچه‌پۆک ده‌کرێن و به بیانوى شه‌ره‌ف و ناوزڕاندنه‌وه هه‌ڕه‌شه‌یان لێده‌کرێت و زۆرجار وه‌ک کاڵا مامه‌ڵه‌یان پێوه ده‌کرێت".
ئه‌مڕۆ یه‌کشه‌ممه 7ى ئازارى 2021، له‌راگه‌یه‌ندراوێکدا، وه‌زاره‌تى کار و کاروبارى کۆمه‌ڵایه‌تى حکومه‌تى هه‌رێم رایگه‌یاند، زیاتر له سه‌ده‌یه‌که خه‌ڵکى له هه‌مو شوێنێکى جیهان، یادى رۆژى جیهانى ئافره‌تان ده‌که‌نه‌وه" ئه‌مڕۆ له سه‌را‌نسه‌رى جیهاندا ئافره‌تان له کایه‌کانى سیاسى و سه‌ربازى و دیپلۆماسى ئابورى و کۆمه‌ڵایه‌تیدا پێشه‌نگن و پێویسته له‌سه‌ر ئه‌و ئاسته مامه‌ڵه و خوێندنه‌وه‌ى بۆ بکرێت".
هه‌روه‌ها ئه‌وه‌شخراوه‌ته‌روو که" له هه‌مانکاتیشدا تا ئێستا له زۆر شوێن و بواردا ژنان سه‌رزه‌نشت و ژێرچه‌پۆک ده‌کرێن و به بیانوى شه‌ره‌ف و ناوزڕاندنه‌وه هه‌ڕه‌شه‌یان لێده‌کرێت و دورده‌خرێنه‌وه به بیانوى دابونه‌ریتى کۆمه‌ڵایه‌تى په‌راوێزده‌خرێن، زۆرجار وه‌ک کاڵا مامه‌ڵه‌یان پێوه ده‌کرێت".
هاوکات، وه‌زاره‌تى کار و کاروبارى کۆمه‌ڵایه‌تى ئه‌وه‌ى دووپاتکردووه‌ته‌وه که له کارنامه‌ى خۆیدا به جدى کار بۆ پێداچونه‌وه به‌و بارودۆخه‌دا ده‌کات و له رێگاى داموده‌زگاکانیه‌وه هه‌وڵى ئه‌وه‌ده‌دات روبه‌روى هه‌موو زوڵم چه‌وساندنه‌وه‌یه‌ک ببێته‌وه.
