پاپا گهیشته یاریگای فرەنسیۆ هەریری

5 ساڵ لەمەوپێش
هاوڵاتی
پاپا فرانسیس بەرەو یاریگای فرەنسۆ هەریری بەڕێکەوت بۆ بەشداریکردن لە رێورەسمی ئایننی رۆژی یەکشەممەی مەسیحییەکان.
لە شەقامەکانی هەولێری پایتەختی هەرێمی کوردستان خەڵک لە پیشوازیدا وەستاون بۆ هاتنی پاپا فرانسیس کە بڕیارە ریورەسمی ئایننی لە یاریگای فرەنسیۆ هەریری ئەنجام بدات.
بڕیارە بە ئامادەبوونی ١٠ هەزار کەس پاپا فراسنسیس رێورەسمەکە بەڕیوە ببات و تێیدا وتارێک پیشکەش بکات.
ماوەی سێ رۆژە پاپا فرانسیسی بە گەشتێک لە عێراقیدایە و سەردانی چەندین شار و ناوچەی جیاجیای وڵاتەکەی کرد بەتایبەتی ئەو ناوچانەی داعش وێرانی کردبوون و شوێنی نیشتەجێبوونی مەسیحییەکانی عێراق بوون.

بابهتی پهیوهندیدار