سه‌باح هه‌ورامى وه‌ک یه‌که‌م که‌س ڤاکسینى دژه کۆرۆناى لێدرا

5 ساڵ لەمەوپێش
هاوڵاتى
به‌ڕێوه‌به‌رى گشتى ته‌ندروستى سلێمانى وه‌ک یه‌که‌م به‌رپرسى که‌رتى ته‌ندروستى ڤاکسینى کۆرۆناى له جۆرى (سینۆفارم)ى چینى به‌کارهێنا و ڕاشیگه‌یاند:" پشت به‌خوا بڕێکى باش ڤاکسین بۆ پارێزگاى سلێمانى دابین ده‌که‌ین".
له سه‌ره‌تاى ئه‌م مانگه‌دا بڕى 50 هه‌زار ژه‌مه ڤاکسینى کۆرۆنا گه‌یشته عێراق و بڕى پێنج هه‌زارى درا به هه‌رێمى کوردستان و له دوو ڕۆژى ڕابردوودا له هه‌ولێر و دهۆک ده‌ست کرا به کوتانى کارمه‌ندانى ته‌ندروستى له سه‌نته‌ره‌کانى کۆرۆنا.
ئه‌مڕۆ له شارى سلێمانی، سه‌باح هه‌ورامی، به‌ڕێوه‌به‌رى گشتى ته‌ندروسستى دواى گه‌یشتنى پشکى شاره‌که له ڤاکسینى کۆرۆنا وه‌ک یه‌که‌م به‌رپرسى که‌رتى ته‌ندروستى خۆى کوتا.
سه‌باح هه‌ورامى له هه‌ژمارى خۆى له فه‌یسبووک نووسیویه‌تی:"وه‌ک یه‌که‌م که‌س له پارێزگاى سلێمانى و یه‌که‌م به‌رپرسى ته‌ندروستى له هه‌رێمى کوردستان، له نه‌خۆشخانه‌ى (جمهوری) شارى سلێمانى ڤاکسینى دژى کۆرۆنام وه‌رگرت".
هه‌روه‌ها ئه‌وه‌شى ووتوه که"پشت به‌خوا بڕێکى باش ڤاکسین بۆ پارێزگاى سلێمانى دابین ده‌که‌ین به‌و ئومێده‌ى کاریگه‌رى باشى هه‌بێت".
