ئه‌م هه‌فته‌یه بڕیارى کردنه‌وه‌ى باخچه‌ى ساوایان‌و دایه‌نگه‌کان ده‌درێت

5 ساڵ لەمەوپێش
هاوڵاتى
بریکارى وه‌زاره‌تى په‌روه‌رده ئاماژه به‌وه ده‌دات رۆژى چوارشه‌ممه‌ى ئه‌م هه‌فته‌یه بڕیار له‌سه‌ر کردنه‌وه‌ى باخچه‌ى ساوایان و دایەنگهکان ده‌درێت.
به‌هۆى بوونى ڤایرۆسى کۆرۆنا زیاتر له‌ساڵێکه باخچه‌ى ساوایان و دایەنگهکان داخراون، سه‌ره‌ڕاى ئه‌وه‌ى زیاتر له‌مانگێکه خوێندگاکان به رووى خوێندکاراندا کراونه‌ته‌وه.
مامۆستایه‌کى قۆناغى سه‌ره‌تایى ده‌ڵێت به‌هۆى نه‌بوونى دایانگهو باخچه‌ى ساوایانه‌وه نازانێت له‌کاتى ده‌وامدا منداڵه‌کانى چى لێبکات.
خێڵان عه‌بدول، مامۆستاى قۆناغى سه‌ره‌تایى، له‌لێدوانێکدا به‌هاوڵاتى وت»دوو منداڵم هه‌یه‌و کێشه‌ى سه‌ره‌کیم نه‌بوونى دایه‌نگه‌و باخچهکانه، که نازانم منداڵه‌کانم له‌کوێ دابنێم تا له‌قوتابخانه ده‌گه‌ڕێمه‌وه، بۆیه کردنه‌وه‌ى دایه‌نگه‌کان زۆر پێویسته«.
هه‌روه‌ها باسى له‌وه‌شکرد رۆژانه خه‌مى خوێندکارهکانیهتى که نه‌توانێت بچێت و وانه‌یان پێ بڵێته‌وه‌و له‌لایه‌کیشه‌وه له‌خه‌مى منداڵهکانیدایه.
مریه‌م به‌کر، به‌ڕێوه‌به‌رى دایهنگهى ههنى، له‌لێدوانێکدا به‌هاوڵاتى وت» ساڵانه زۆربه‌ى ئه‌و منداڵانه‌ى وه‌رمده‌گرت لهدایهنگهکهم، دایکیان مامۆستا‌و فه‌رمانبه‌رن، بۆیه ئێستا رۆژانه چه‌ندین دایک په‌یوه‌ندیم پێوه ده‌که‌ن و داواى کردنه‌وه‌ى دایهنگهکهمان لێده‌که‌ن».
ئه‌م به‌ڕێوبه‌ره ئه‌وه‌شى روونکرده‌وه« له‌ناو دایه‌نگه‌کاندا ئاماده‌کاریمان بۆ هه‌موو رێکاره‌کانى خۆپارێزى لهڤایرۆسهکه کردووه‌و ده‌توانین ئه‌رکى سه‌لامه‌تى گیانى منداڵه‌کان بگرینه ئه‌ستۆ».
سه‌یوان عه‌لى، بریکارى وه‌زیرى په‌روه‌رده‌ى حکومه‌تى هه‌رێم له لێدوانێکدا به‌هاوڵاتى وت» له‌کۆبوونه‌وه‌ى 10ى مانگدا وه‌ک لیژنه‌ى رووبه‌ڕووبوونه‌وه‌ى ڤایرۆسى کۆرۆنا به‌پێى هه‌ڵسه‌نگاندنى بارودۆخه‌که له‌لایه‌ن وه‌زاره‌تى ته‌ندروستییه‌وه باسى کردنه‌وه‌ى دایه‌نگه‌و باخچه‌ى ساوایان ده‌که‌ین».
هه‌روه‌ها ناوبراو ئاماژه‌ى به‌وه‌کرد زۆربه‌ى مامۆستایان و فه‌رمانبه‌ران له‌ئێستادا کێشه‌ى ئه‌وه‌یان هه‌یه منداڵه‌کانیان له‌کوێ دابنێن، بۆیه ئه‌وه کێشه‌ى سه‌ره‌کییانه و لهکۆبوونهوى خۆیاندا کاریان له‌سه‌رکردووه، وتیشى:» ده‌بێت به‌پێى بارودۆخى ههڵسانگاندنى ڤایرۆسى کۆرۆنا بڕیارى لێبده‌ین».
سه‌یوان عه‌لى، جه‌ختى له‌وه‌شکرده‌وه زۆربه‌ى خاوه‌نى دایه‌نگه‌و باخچه ئه‌هلییه‌کانیش سه‌ردانیان ده‌که‌ن و داوا ده‌که‌ن بکرێنه‌وه، چونکه زیانێکى زۆرى مادییان لێکه‌وتووه.
