کازمى داواى گفتوگۆى نیشتیمانیانه له کورد ده‌کات
3 ساڵ لەمەوپێش
هاوڵاتى
مسته‌فا کازمى، سه‌رۆک وه‌زیرانى عێراق، سه‌باره‌ت به رێککه‌وتنى هه‌رێم و به‌غدا داواى له‌لایه‌نه سیاسییه‌کان کرد گفتوگۆیه‌کى نیشتیمانى بکرێت بۆ رێککه‌وتن.
مسته‌فا کازمى سه‌رۆک وه‌زیرانى عێراق، له وته‌یه‌کدا رایگه‌یاند: عێراق له‌به‌رده‌م هه‌لێکى راسته‌قینه‌دایه بۆ دووباره بنیاتنانه‌وه‌ى رۆڵه مێژووییه‌که‌ى له ناوچه‌که و جیهان.
باسى له‌وه‌شکرد: سه‌ردانه‌که‌ى پاپاى ڤاتیکان مێژووییه و جه‌وهه‌رى گه‌له‌که‌مانى ده‌رخست که بڕواى به بنه‌ماکانى دادپه‌روه‌رى و ئاشتى هه‌یه.
سه‌رۆکوه‌زیرانى عێراق، ئاماژه‌ى به‌وه‌شدا، په‌یامه‌که‌ى پاپا گه‌یشتووه‌ته جیهان و به رۆحێکى ئومێدبه‌خشانه‌وه سه‌ردانى شاره‌کانى عێراقى کرد.
مسته‌فا کازمی،له‌باره‌ی گفتوگۆکانی هه‌ولێروبه‌غدا له‌باره‌ی بودجه‌ی 2021 داواشیکرد، گفتوگۆى نیشتیمانیانه بکرێت بۆ رێککه‌وتن له‌نێوان هه‌ولێر و به‌غدا.