ڕێواز فایه‌ق: ژن بوون ئاسان نییه
3 ساڵ لەمەوپێش
هاوڵاتى
سه‌رۆکى په‌رله‌مانى کوردستان ڕایگه‌یاند:" کۆڵ مه‌ده‌ن، ساردمه‌بنه‌وه، به‌رده‌وام و پێداگربن، چونکه له‌نێو ئه‌م دۆخه شێواوه‌ى مه‌یدانى کار و سیاسه‌ت، ژنبون بۆ خۆى ئاسان نییه، ته‌نانه‌ت ئه‌گه‌ر سه‌رۆکى یه‌کێک له دامه‌زراوه ده‌ستورییه‌کانى هه‌رێمیش بێت".
ئه‌مڕۆ دووشه‌ممه 8ى ئازار، ڕێواز فایق، سه‌رۆکى په‌رله‌مانى کوردستان له په‌یامێکدا له رۆژى هه‌شتى مارسدا رایگه‌یاند:" له‌م ڕۆژه تایبه‌ته‌دا درود بۆ ڕۆحى پاکى هه‌موو ئه‌و ژنانه ئه‌نێرین که له‌پێناو ئازادى و یه‌کسانیدا گیانیان به‌خشی، شکۆدار بێت خه‌باتى ئه‌و ژنانه‌ى که هاوته‌ریب له‌گه‌ڵ خه‌باتى پیاوان به‌شداریى کارایان له‌به‌ده‌ستهێنانى ماف و داخوازییه ڕه‌واکانى گه‌ل و کۆمه‌ڵگه‌که‌یاندا هه‌بووه، ئومێده‌وارین ژنانى کوردستان هه‌میشه له پێشه‌نگى خه‌باتى یه‌کسانخوازانه‌یاندا هه‌نگاوى ئازایانه‌و ناوازه بهاوێن له‌پێناو سه‌ندنى ته‌واوى مافه سیاسى و ئابوورى و کۆمه‌ڵایه‌تییه‌کانیان".
هه‌روه‌ها ئاماژه‌ى به‌وه‌شکرد، پێداگرن له‌سه‌ر جێبه‌جێکردنى تێکڕاى ئه‌و یاسایانه‌ى که‌مافى ژنانى تێدا چه‌سپێندراوه، له‌وانه یاساى هه‌ڵبژاردنى ژماره (1)ى ساڵى 1992ى هه‌موارکراو، یاساى به‌ره‌نگاربونه‌وه‌ى توندوتیژیى خێزانى ژماره (8)ى ساڵى 2011، یاساى هه‌موارکردنى جێبه‌جێکردنى یاساى بارى که‌سێتى ژماره (188)ى ساڵى 1959ى هه‌موارکراو ژماره(15)ى ساڵى 2008و ھه‌ر یاسایه‌کى تر که له‌به‌رژه‌وه‌ندیى ژنان و دۆزه ڕه‌واکه‌یانه.
هاوکات، سه‌رۆکى په‌رله‌مان ده‌شڵێت:" بۆ به‌ھێزکردنى پێگه‌ى ژن له‌نێو خێزان و کۆمه‌ڵگه‌دا ده‌بێت توانا ئابورییه‌که‌ى به‌ھێز بکرێت، بۆ ئه‌مه‌ش ئه‌رکى دامه‌زراوه‌کانى هه‌رێمه که له ئاستى که‌رتى گشتى و که‌رتى تایبه‌ت زه‌مینه‌ى ده‌رفه‌تى یه‌کسان و شایسته بۆ به‌ده‌ستھێنانى کار بۆ کچان و ژنان بڕه‌خسێنن و ڕێژه‌ى بێکاریى تاقه‌ت سووتێن له‌نێو ژناندا که‌مبکه‌نه‌وه".
رێواز فایه‌ق ده‌شڵێت:" وه‌ک چۆن پێویسته په‌رله‌مان و حکومه‌ت و دادگاکان، چ به‌یاساو چ به‌وه‌رگرتنى ڕێوشوێنى توند، ژنان له‌مه‌یدانى کاردا له‌ئیستغلال و گێچه‌ڵپێکردن و به‌کاڵاکردن بپارێزین".