‌نێچیرڤان بارزانى: پشتیوانى له‌ کازمى ده‌که‌ین بۆ رێککه‌وتنى یه‌کجارى

3 ساڵ لەمەوپێش



هاوڵاتى
دواى ئه‌وه‌ى نیوه‌ڕۆى ئه‌مڕۆ دووشه‌ممه‌ مسته‌فا کازمى وتارێکى پێشکه‌شکردو داواى گفتوگۆى نیشتمانى کرد له‌ نێوان هه‌رێم و عێراقدا، نێچیرڤان بارزانى سه‌رۆکى هه‌رێمى کوردستان ده‌ڵێت:" پشتیوانى له‌ مسته‌فا کازمى ده‌که‌ین بۆ رێککه‌وتنى یه‌کجارى.

نێچیرڤان بارزانی، سه‌رۆکى هه‌رێمى کوردستان له‌ تویتێکدا له‌ هه‌ژمارى تایبه‌تى خۆى له‌ تۆرى کۆمه‌ڵایه‌تى تویته‌ر رایگه‌یاند:" پشتیوانى له‌‌ بانگه‌وازى  به‌رێز کازمی، سه‌رۆک وه‌زیران ده‌که‌م بۆ گفتوگۆى نیشتمانیى نێوان لایه‌نه‌ ناکۆکه‌کانى عێراق و گفتوگۆیه‌کى نیشتمانیى راسته‌قینه‌ى قووڵ بۆ رێککه‌وتنى یه‌کجارى و چاره‌سه‌رکردنى ریشه‌یى کێشه‌کانى هه‌رێمى کوردستان له‌گه‌ڵ حکومه‌تى فیدراڵى به‌پێى ده‌ستوور".

نیوه‌رۆى ئه‌مرۆ مسته‌فا کازمی، سه‌رۆک وه‌زیرانى عیراق رایگه‌یاند" داواى گفتوگۆیه‌کى نیشتمانیانه‌ ده‌که‌م له‌نێوان هه‌رێمى کوردستان و عێراقدا بۆ چاره‌سه‌رکردنى کێشه‌کان".

 

سه‌رۆک وه‌زیرانى عێراق ئه‌وه‌شى دووپاتکرده‌وه‌ که‌ وڵاته‌که‌ى سووره‌ له‌سه‌ر ئه‌وه‌ی که‌ نابێت عێراق ببێته‌ گۆڕه‌پانى ململانێى ده‌ره‌کییه‌کان.
 

place for reklam
بابه‌تی په‌یوه‌ندیدار