بافڵ تاڵه‌بانى پاڵپشتى خۆى بۆ ژنان دووپاتده‌کاته‌وه
3 ساڵ لەمەوپێش
هاوڵاتى
بافڵ تاڵه‌بانی، هاوسه‌رۆکى یه‌کێتیى نیشتمانیى کوردستان په‌یامێکى به‌بۆنه‌ى 8ى مارسه‌وه بڵاوکرده‌وه و رایگه‌یاند:" خۆم به هاوکار و پشتیوانى ئێوه ده‌زانم، به هه‌مو توانایه‌کمه‌وه پاڵپشتى هه‌وڵه‌کانتان ده‌که‌م له‌پێناو داهاتویه‌کى گه‌شتر".
بافڵ تاڵه‌بانی، هاوسه‌رۆکى له‌په‌یامێکدا رایگه‌یاند:" به‌رزڕاگرتنى ڕۆژى جیهانیى ژنان، ڕێزگرتنه له خه‌بات و تێکۆشانى هه‌موو ئه‌و ژنه ماندونه‌ناسانه‌ى دژى زوڵم و سته‌م وه‌ستانه‌وه، ڕێزگرتنه له هه‌وڵى به‌رده‌وام و بێوچانى ئه‌و ژنانه‌ى هاوشانى پیاوان خه‌بات ده‌که‌ن له‌پێناو ژیانێکى باشتر و ئارامتر".
هه‌روه‌ها ئاماژه‌ى به‌وه‌شکرد: "مێژوى ئێمه پڕه له‌و ژنه ئازا و تێکۆشه‌رانه‌ى قوربانى گه‌وره‌یانداوه له‌پێناو خاکى کوردستان، ئه‌م ڕۆژه له سه‌رجه‌م ئه‌و دایکانه پیرۆز ده‌که‌م که ڕۆڵه‌کانیان کرده قوربانى له‌پێناو نیشتمان، پیرۆزبایى له هه‌مو ئه‌و ژنانه ده‌که‌م که هه‌وڵى بێسنوریان داوه بۆ چه‌سپاندنى یه‌کسانیى جێنده‌ریى و دادپه‌روه‌رى کۆمه‌ڵایه‌تی".
هاوکات، بافڵ تاڵه‌بانى ئه‌وه‌شى خسته‌ڕوو، ده‌مه‌وێت لێره‌وه به هه‌مو ژنانى کوردستان ڕابگه‌یه‌نم، که "خۆم به هاوکار و پشتیوانى ئێوه ده‌زانم، به هه‌مو توانایه‌کمه‌وه پاڵپشتى هه‌وڵه‌کانتان ده‌که‌م له‌پێناو داهاتویه‌کى گه‌شتر و کوردستانێکى خۆشگوزه‌رانتر بۆ هه‌موان".