مه‌سرور بارزانى بۆ کازمى: ئاماده‌ین بۆ رێکه‌وتن و چاره‌سه‌رى یه‌کجارى
3 ساڵ لەمەوپێش
هاوڵاتى
سه‌رۆکى حکومه‌تى هه‌رێمى کوردستان پێشوازى و پشتیوانى له بانگه‌وازه‌که‌ى مسته‌فا کازمى ده‌کات بۆ رێککه‌وتن و چاره‌سه‌رى یه‌کجارى.
مه‌سرور بارزانى سه‌رۆکى حکومه‌تى ھه‌رێمى کوردستانده‌ڵێت:" به ناوى حکومه‌تى هه‌رێمى کوردستانه‌وه پێشوازى و پشتیوانى له بانگه‌وازى سه‌رۆک وه‌زیرانى حکومه‌تى فیدرال به‌ڕێز مسته‌فا کازمى ده‌که‌م بۆ گفتوگۆى نیشتمانیى نێوان لایه‌نه عێراقییه‌کان له پێناو چاره‌سه‌رى ڕیشه‌یى هه‌موو کێشه و ناکۆکییه‌کان".
هه‌روه‌ها ده‌شڵێت:" ئاماده‌یى خۆمان ده‌ر ده‌بڕین بۆ ڕێککه‌وتن و چاره‌سه‌رى بنه‌ڕه‌تى و یه‌کجارى هه‌موو کێشه‌کانى نێوان حکومه‌تى فیدراڵى و هه‌رێمى کوردستان به پێى بنه‌ماکانى ده‌ستوور".
بابه‌تی په‌یوه‌ندیدار