سه‌رۆکى شاره‌وانى سلێمانى:تیمه‌کانى خۆمان خاشاک کۆده‌که‌نه‌وه

5 ساڵ لەمەوپێش
هاوڵاتى
سه‌رۆکى شاره‌وانى سلێمانى رایگه‌یاند:"به‌هۆى پێشکه‌ش نه‌کردنى ده‌سته‌به‌رى بانکیه‌وه پاره‌ى کۆمپانیاکانى پاککه‌ره‌وه دواکه‌وتووه تا گرێبه‌سته‌کان نوێده‌کرێنه‌وه، تیمه‌کانى خۆمان خۆڵ و خاشاک کۆده‌که‌نه‌وه".
ئه‌مڕۆ سێشه‌ممه 9ى ئازارى 2021، له‌کۆنگره‌یه‌کى رۆژنامه‌وانیدا، توانا که‌مال سه‌رۆکى شاره‌وانى سلێمانى رایگه‌یاند، ئاماده‌کردن و واژۆکردنى گرێبه‌ستى کۆمپانیاکانى پاککه‌ره‌وه دواکه‌وتووه، به‌ڵام خه‌تاى که‌س نه‌بووه، تا بودجه‌که دابینکراوه، پێویستمان به‌وه‌بوه سێ بۆ چوار مانگ پێویستمان به‌ئاماده‌کردنى گرێبه‌ست و ته‌نده‌ره‌کان هه‌بووه.
هه‌روه‌ها راشیگه‌یاند:"دابینکردنى بودجه‌که دواکه‌وت، کاتێک ته‌نده‌ر و ئیحاله‌مان کرد بۆ رۆژى دواتر به‌پێى رێنماییه‌کان کۆمپانیاکان ده‌ستیان به‌کارکردن کرد، داواى دو جۆر خیتاب زه‌مانیان لێکراوه و کۆمپانیاکانش رێنمایى ته‌نده‌ره‌کانیان بینیوه، ده‌بو زو خیتاب زه‌مانیان ئاماده‌بکردایه و پێشکه‌ش به‌وه‌زاره‌تى شاره‌وانیان بکردایه، ئێمه‌ش ده‌زانین ماندون و پاره‌یان وه‌رنه‌گرتوه که‌سیش نه‌یوتوه پاره‌یان پێ‌نادرێت".
توانا که‌مال جه‌ختى له‌وه‌شکرده‌وه که مه‌رجى سه‌ره‌کى نوێکردنه‌وه‌ى گرێبه‌سته‌کان و ته‌رخانکردنى پاره بۆ کۆمپانیاکان پێشکه‌شکردنى خیتاب زه‌مانه‌کانه، به‌ڵام به‌شێک له کۆمپانیاکان ئاماده نه‌بون خیتاب زه‌مانه‌که پێشکه‌ش بکه‌ن، وتیشى:" ده‌توانن ئه‌مڕۆ سه‌ردانى وه‌زاره‌ت بکه‌ن و خیتاب زه‌مان پێشکه‌ش بکه‌ن، هه‌فته‌ى داهاتو گرێبه‌سته‌که‌یان بۆ نوێده‌کرێته‌وه و پاره‌یان بۆ خه‌رجده‌کرێت و پاره‌ى پێویستیش ئاماده‌یه، هه‌ر رۆژێک دواکه‌وتن له‌کارى کۆمپانیاکان هه‌بێت، ده‌که‌ونه سزاوه و سزاى خۆى هه‌یه".
سه‌رۆکى شاره‌وانى ئاشکراشیکردئه‌وه‌شى روونکرده‌وه که له‌ئه‌مڕۆه‌وه له‌ناو بازار تیم و ئامێره‌کانى خۆیان ده‌ست به‌پاککردنه‌وه‌ى خۆڵ و خاشاک ده‌که‌ن.
