مه‌سرور بارزانى: پرۆژه بودجه‌ى هه‌رێم ده‌بێت شه‌فاف بێت

5 ساڵ لەمەوپێش
هاوڵاتى
مه‌سرور بارزانى سه‌رۆکى حکومه‌تى هه‌رێم رایگه‌یاند:" پێویسته هه‌موو ئه‌گه‌ره‌کان له به‌رچاو بگیرێن و بودجه‌یه‌کى واقیعى و شه‌فاف بێت و پشت به داتا و داهاتى نه‌وتى و نانه‌وتى و کورتهێنان و خه‌رجى ڕاسته‌قینه ببه‌ستێت".
ئه‌مڕۆ سێشه‌ممه 9ى ئازارى 2021، مه‌سرور بارزانى سه‌رۆکى حکومه‌تى هه‌رێمى کوردستان، سه‌رپه‌رشتى کۆبونه‌وه‌یه‌کى تایبه‌ت به‌ئاماده‌کارییه‌کانى پڕۆژه یاساى بودجه‌ى هه‌رێمى کوردستان بۆ ساڵى 2021 کرد.
له‌کۆبونه‌وه‌که‌دا گفتوگۆ ده‌رباره‌ى دۆخى دارایى ئێستاى هه‌رێم و ئاماده‌کارییه‌کانى پڕۆژه یاساى بودجه‌ى هه‌رێمى کوردستان بۆ ساڵى 2021 و داتاى خه‌رجى و داهاتى خه‌ملێنراوى وه‌زاره‌ته‌کان کرا.
هه‌روه‌ها جه‌خت له‌وه کرایه‌وه که له ئاماده‌کردنى پڕۆژه یاساى بودجه، پێویسته هه‌موو ئه‌گه‌ره‌کان له به‌رچاو بگیرێن و بودجه‌یه‌کى واقیعى و شه‌فاف بێت و پشت به داتا و داهاتى نه‌وتى و نانه‌وتى و کورتهێنان و خه‌رجى ڕاسته‌قینه ببه‌ستێت به‌ئامانجى بره‌ودانى زیاتر، به شه‌فافیه‌ت له دارایى گشتى هه‌رێمى کوردستان.
له کۆبوونه‌که‌دا هه‌روه‌ها، دوا په‌ره‌سه‌ندنه‌کانى پڕۆژه یاساى بودجه‌ى حکومه‌تى فیدراڵى بۆ ساڵى 2021 تاووتوێ کرا که بڕیاره هه‌فته‌ى داهاتوو له ئه‌نجومه‌نى نوێنه‌رانى عێراق، ده‌نگى له سه‌ر بدرێت.
به‌پێی راگه‌یه‌ندراوی کۆبونه‌وه‌که، سه‌رۆکى حکومه‌تى هه‌رێمى کوردستان جه‌ختى له هه‌ڵوێستى نه‌گۆڕى هه‌رێمى کوردستان کردۆته‌وه، بۆ چاره‌سه‌رکردنى بنه‌ڕه‌تى کێشه هه‌ڵپه‌سێردراوه‌کانى نێوان ھه‌رێمى کوردستان و حکومه‌تى فیدراڵی، له نێویشیاندا بابه‌تى شایسته داراییه‌کانى هه‌رێم، له سه‌ر بنه‌ماى ده‌ستوور.
سه‌رۆکى حکومه‌ت هیواى خواست، لایه‌نه عێراقییه‌کان، پێشوازى و پشتیوانیى له بانگه‌وازى سه‌رۆک وه‌زیرانى فیدراڵ مسته‌فا کازمى بکه‌ن، له پێناو چاره‌سه‌رکردنى ڕیشه‌ییانه‌ى کێشه‌کانى نێوان هه‌رێمى کوردستان و حکومه‌تى فیدراڵ.
دوێنێ دوشه‌ممه، مسته‌فا کازمى سه‌رۆک وه‌زیرانى عێراق له‌وتارێکدا رایگه‌یاند، "گفتوگۆى نیشتمانى بانگهێشت ده‌که‌م، له‌سه‌ر ئاستى فه‌رمی، بۆئه‌وه‌ى رێککه‌وتنى کۆتایى له‌نێوان هه‌ردوو حکومه‌تى فیدراڵ و هه‌رێم بکه‌ین، بۆئه‌وه‌ى کێشه که‌ڵه‌که‌بووه‌کان چاره‌سه‌ر بکرێن."
سه‌رۆک وه‌زیرانى عێراق راشیگه‌یاند، "داوا له هێز و حزبه سیاسییه‌کانى ده‌که‌م، به‌رژه‌وه‌ندى نیشتمان له‌به‌رچاو بگرن و له زمانى توند و گرژییه سیاسییه‌کانى دوور بکه‌ونه‌وه، بۆئه‌وه‌ى له‌کاتى دیاریکراودا هه‌ڵبژاردنى پێشوه‌خته ئه‌نجام بده‌ین و ده‌رفه‌تى متمانه‌ى ده‌وڵه‌ت و سیستمى دیموکراتى به‌گه‌له‌که‌مان بده‌ین".
