نێچیرڤان بارزانى: رزگارکردنى ئێزیدیه رفێنراوه‌کان به‌رده‌وام ده‌بێت
"کار له‌گه‌ڵ به‌غدا ده‌که‌ین تا جارێکى دیکه رووداوى ئێزیدییه‌کان دووباره نه‌بێته‌وه"

5 ساڵ لەمەوپێش
هاوڵاتى
سه‌رۆکى هه‌رێمى کوردستان به رۆژنامه‌ى شه‌رقولئه‌وسه‌تى راگه‌یاند:"پاڵپشتیکردن و گه‌ره‌نتیکردنى مافه‌کانى ژنان ستراتیجیه‌تى سه‌ره‌کى هه‌رێمى کوردستانه و پرۆسه‌ى رزگارکردنى ئێزیدیه رفێنراوه‌کانى ژێر ده‌ستى داعش به‌رده‌وامده‌بێت تا هه‌موویان رزگارده‌کرێن.
نێچیرڤان بارزانى له چاوپێکه‌وتنێکیدا له‌گه‌ڵ رۆژنامه‌ى شه‌رق و ئه‌وسه‌تى به‌ریتانى ده‌ڵێت: "پشتیوانى مافه‌کانى ژنان ده‌که‌ین له هه‌رێمى کوردستان و زامنکردنى مافه‌کانیان له هه‌ر ستراتیژه سه‌ره‌کییه‌کانى کاره‌کانمانه، کارده‌که‌ین بۆ ئه‌وه‌ى ژنان له‌ته‌واوى کایه و سێکته‌ره جیاوازه‌کان وه‌ک ئابورى و سیاسى و سێکته‌ره‌کانى دیکه، به‌شداربن".
هه‌روه‌ها نێچیرڤان بارزانى راشیگه‌یاند، کۆمه‌ڵێک هه‌نگاویان ناوه بۆ پاراستنى ژنان به شێوه‌یه‌ک که بتوانن پراکتیزه‌ى مافه‌کانیان بکه‌ن له کۆمه‌ڵگه‌دا و شانازیش به‌و هه‌نگاوانه ده‌که‌ن.
هاوکات ئه‌وه‌شى دووپاتکردووه‌ته‌وه که نوسینگه‌ى ئازادکردنى ئێزیدیه‌کان به به‌رده‌وامى کار له‌سه‌ر رزگارکردنى ژنانى ژێرده‌ستى داعش ده‌کات و رۆلێکى به‌رچاویان هه‌بووه له گه‌یاندنى خزمه‌تگوزارى بۆ رزگارکراوه‌کان"کار له‌گه‌ڵ به‌غدا و کۆمه‌ڵگه‌ى نێوده‌وڵه‌تى ده‌که‌ین جارێکى تر رێگه‌نه‌درێت تاوانێکى هاوشێوه‌ى جینۆسایدى ئێزیدیه‌کان دووباره ببێته‌وه".
نێچیرڤان بارزانى ئه‌وه‌شى روونکردووه‌ته‌وه که یاساى رزگاربووانى ئێزیه‌کان له ئه‌نجومه‌نى نوێنه‌ران ده‌ستکه‌وتێکى گرنگ و زۆرباشه و هه‌نگاوێکه بۆ سوککردنى سته‌مى داعش بۆ سه‌ر ژنه ئێزیدیه‌کان.
ئه‌وه‌ش له کاتێکدایه، له مانگى ئابى ساڵى 2014 گروپى چه‌کدارى داعش شه‌نگالى داگیرکردو زیاتر له سێ هه‌زار کچ و ژنى ئێزیدى که‌وتنه ده‌ستى داعش و تائێستاش ژماره‌یه‌کیان هێشتا رزگار نه‌کراون.
