وه‌زاره‌تى کشتوکاڵ چه‌ند بڕیارێکى ده‌رکرد

5 ساڵ لەمەوپێش
هاوڵاتى
وه‌زاره‌تى کشتوکاڵ و سه‌رچاوه‌کانى ئاو دوو بڕیارى بۆ پارێزگارى له به‌رهه‌مى ناوخۆیى پرۆژه‌کانى ماسى ده‌رکردووه یه‌کێک له بڕیاره‌کان قه‌ده‌غه‌کردنى راوه‌ماسییه تا 14ى حوزه‌یرانى ئه‌مساڵ.
وه‌زاره‌تى کشتوکاڵ و سه‌رچاوه‌کانى ئاو به نووسراوى ژماره 689 له 7ى ئازارى ئه‌مساڵ بڕیارى قه‌ده‌غه‌کردنى کاتى راوه‌ماسیى به هه‌موو شێوازه‌کان ده‌کرد له 15ى ئازاره‌وه تا 14ى حوزه‌یرانى ئه‌مساڵ.
هه‌روه‌ها به نووسراوى ژماره 1771 له 9ى ئازارى ئه‌مساڵ بۆ مه‌به‌ستى پارێزگارى له به‌رهه‌مى ناوخۆیى و به‌رده‌وامیدان به پرۆژه‌کان له‌پێناو زیادکردنى به‌رهه‌مى ناوخۆیى و پاڵپشتى ئابووریى هه‌رێمى کوردستان بڕیارى قه‌ده‌غه‌کردنى هاورده‌ى ماسیى سه‌له‌مۆن (زیندوو - قرش)ى له 15ى ئازار بۆ 15ى حوزه‌یرانى ئه‌مساڵ ده‌رکرد.

بابه‌تی په‌یوه‌ندیدار