حکومه‌تى هه‌رێم بڕیارێکى له‌باره‌ى فه‌رمانبه‌رانه‌وه ده‌رکرد

5 ساڵ لەمەوپێش
هاوڵاتى
حکومه‌تى هه‌رێمى کوردستان بڕیارێکى له‌باره‌ى مۆڵه‌تى ئه‌و فه‌رمانبه‌رانه ده‌رکرد که به‌هۆى ڤایرۆسى کۆرۆناوه ناتوانن بگه‌ڕێنه‌وه و راشیگه‌یاند:" ماوه‌ى 90 (نه‌وه‌د) رۆژ مۆڵه‌تیان پێده‌درێت تا په‌یوه‌ندى به فه‌رمانگه‌کانیانه‌وه بکه‌ن".
به‌پێى نوسراوێکى حکومه‌تى هه‌رێم که واژۆى ئومێد سه‌باح سه‌رۆکى دیوانى ئه‌نجومه‌نى وه‌زیرانى له‌سه‌ره تێیدا هاتوه، به‌هۆى په‌تاى کۆرۆنا و داخستنى ده‌روازه سنوریه‌کان و نه‌بونى هۆکارى گواستنه‌وه له‌نێوان هه‌رێمى کوردستان و وڵاتانى دیکه، ئه‌و فه‌رمانبه‌رانه‌ى له‌ده‌ره‌وه‌ى وڵاتن، هه‌ر جۆره مۆڵه‌تێکیان وه‌رگرتبێت و کۆتایى هاتبێت، ئه‌م بڕیارانه ده‌یانگرێته‌وه.
یه‌که‌م: پێدانى ماوه‌ى 90 ڕۆژ به‌و فه‌رمانبه‌رانه‌ى له کاتى ده‌رچونى ئه‌و فه‌رمانه، بۆ ئه‌وه‌ى ده‌ستبه‌کار ببنه‌وه.
دووه‌م: ئه‌ژمارکردنى ماوه‌ى کۆتاییهاتنى مۆڵه‌ت تاوه‌کو ده‌ستبه‌کاربونه‌وه‌یان به مۆڵه‌تى بێ موچه.
سێیه‌م: ئه‌گه‌ر فه‌رمانبه‌ر ده‌ستبه‌کار نه‌بوه‌وه له‌ماوه‌ى دیاریکراوى خاڵى یه‌که‌م، ئه‌وا ئه‌وا به‌پێى یاسا و رێنماییه به‌رکاره‌کان له هه‌رێمى کوردستان مامه‌ڵه‌ى له‌گه‌ڵ ده‌کرێت.
