حکومه‌تى هه‌رێم پڕۆژه‌ى پێدانى مۆڵه‌تى خوێندن له هه‌رێمى کوردستان په‌سه‌ند ده‌کات

5 ساڵ لەمەوپێش
هاوڵاتى
حکومه‌تى هه‌رێم له کۆبونه‌وه‌ى ئه‌مڕۆ چوارشه‌ممه‌دا دوا ڕه‌شنوسى پڕۆژه‌ى پێدانى مۆڵه‌تى خوێندنى له هه‌رێمى کوردستان خسته‌ڕو، دواى گفتوگۆ و ڕاگۆڕینه‌وه و پێشنیارکردنى چه‌ند تێبینى و هه‌موارکردنێک په‌سه‌ند کرا.
حکومه‌تى هه‌رێمى کوردستان بڵاویکرده‌وه، ئه‌مڕۆ به‌سه‌رپه‌رشتى مه‌سرور بارزانى، سه‌رۆکى حکومه‌تى هه‌رێمى کوردستان کۆبونه‌وه ئه‌نجامدراو تێیدا.
ئارام محه‌مه‌د قادر، وه‌زیرى خوێندنى باڵا و توێژینه‌وه‌ى زانستی، دوا ڕه‌شنوسى پڕۆژه‌ى پێدانى مۆڵه‌تى خوێندنى له هه‌رێمى کوردستان خسته‌ڕو، دواى گفتوگۆ و ڕاگۆڕینه‌وه و پێشنیارکردنى چه‌ند تێبینى و هه‌موارکردنێک، پڕۆژه‌که په‌سه‌ند کرا.
هه‌روه‌ها له کۆبونه‌وه‌که‌دا پشتیوان سادق وه‌زیرى ئه‌وقاف و به‌رپرسى په‌یوه‌ندییه‌کانى ده‌ره‌وه‌ى حکومه‌تى هه‌رێم راپۆرتێکیان له‌باره‌ى سه‌ردانى پاپى ڤاتیکان خوێنده‌وه‌و سه‌ردانه‌که به گرنگ بۆ هه‌رێمى کوردستان وه‌سفکرا.
