لیژنه‌ى باڵاى کۆرۆنا خوێندنى راگرت

5 ساڵ لەمەوپێش
هاوڵاتى
وته‌بێژى حکومه‌تى هه‌رێمى کوردستان رایگه‌یاند، به‌هۆى به‌رزبونه‌وه‌ى ئاماره‌کانى توشبون به‌ڤایرۆسى کۆرۆنا و وه‌ک رێکارێکى خۆپارێزی، بڕیاردراوه پرۆسه‌ى خوێندن تا دواى پشوه‌کانى نه‌ورۆز رابگیرێت و رێکاره خۆپارێزییه‌کانیش له‌بازار و شوێنه گشتییه‌کان به‌تایبه‌ت به‌ستنى ده‌مامک و دورکه‌وتنه‌وه‌ى کۆمه‌ڵایه‌تى توندتر ده‌کرێته‌وه.
جووتيار عادل وتەبێژی حکومەتی هەرێمی کوردستان رایگەیاند، لە کۆبوونەوەی ئەمڕۆی لیژنەی باڵای روبەڕوبوونەوەی کۆرۆنادا بڕیاردراوە، لە ١٢ی ئەم مانگەوە، دەوامی تەواوی قۆناغەکانی خوێندن، جگە لە ١٢ی ئامادەیی، تاوەکو ٢٥ی مانگ رابگیرێت.
بڕیاره نوێیه‌كان:
خوێندن:
یه‌كه‌م: پۆلی دوازده‌ی ئاماده‌یی و په‌یمانگه‌كانی سه‌ر به وه‌زاره‌تی په‌روه‌رده به‌رده‌وام ده‌بن له خوێندن.
دووه‌م: له پۆلی یه‌كی بنه‌ڕه‌تی تا 11ی ئاماده‌یی له 12ی مانگی سێ تا 24ی سێ پشوو وه‌رده‌گرن. به حكومی و ناحكومییه‌وه. بۆ ئه‌وانه‌ی تاقیكردنه‌وه‌ی 20 نمره‌ییان كردووه.
سێیه‌م: ئه‌و پۆلانه‌ی تاقیكردنه‌وه‌ی 20 نمره‌یی ده‌كه‌ن، ته‌نیا بۆ تاقیكردنه‌وه ده‌چنه قوتابخانه.
چواره‌م: ئه‌وانه‌ی تاقیكردنه‌وه‌ی 20 نمره‌ییان ئه‌نجام نه‌داوه، تاقیكردنه‌وه‌كان ده‌كه‌ونه دوای نه‌ورۆز.
پێنجه‌م: تاقیكردنه‌وه‌كانی به‌رایی پۆلی 12ی ئاماده‌یی به خشته‌ی خۆی به‌رده‌وام ده‌بێت.
شه‌شه‌م: قوتابخانه‌كانی سه‌ر به په‌روه‌رده‌ی عێراق ده‌وامیان پشووه تا دوای نه‌ورۆز.
حه‌وته‌م: زانكۆ و په‌یمانگه‌كان رۆژمێری وه‌زاره‌تی خوێندنی باڵا هه‌یه و به پێی رۆژمێری خۆیان پشوو دیاری ده‌كه‌ن.
خۆپارێزی:
یه‌كه‌م: توندكردنی رێكاری به‌ستنی ماسك.
دووه‌م: رێگرتن له به‌كارهێنانی نێرگله له شوێنی داخراو كه به هیچ شێوه‌یه‌ك رێگه‌ی پێ نادرێت.
هاتووچۆ
یه‌كه‌م: هه‌ر هاووڵاتییه‌ك له ناوه‌ڕاست و باشووری عێراق بێته هه‌رێم ده‌بێت تێستی 72 كاتژمێری كۆرۆنای هه‌بێت.
دووه‌م: ئه‌وانه‌ی دێنه هه‌رێم، جگه له‌و تێسته‌ی هه‌یانه، ده‌بێت به شێوه‌ی هه‌ڕه‌می تێستیان لێ وه‌ربگیرێت. تیمی ته‌ندرووستی له بازگه‌كان ده‌بن. هه‌ر پێشێلكارییه‌ك هه‌بێت به تایبه‌تی كۆمپانیا گه‌شتیارییه‌كان، به توندترین شێوه سزا ده‌درێت و ده‌خرێته لیستی ره‌ش.
سێیه‌م: ئه‌وانه‌ی ئیقامه‌یان هه‌یه و له هه‌رێم نیشته‌جێ نین، له ناوچه كوردستانییه‌كان، ئه‌وان ده‌بێت هه‌فته‌ی جارێك تێستی كۆرۆنا بكه‌ن و پێشكه‌شی لایه‌نی په‌یوه‌ندیداری بكه‌ن.
