کۆسره‌ت ره‌سوڵ: رۆژى راپه‌رین زۆر زۆر شانازیت ده‌کرد هه‌ولێرى بی

5 ساڵ لەمەوپێش
هاوڵاتى
سه‌رۆکى ئه‌نجومه‌نى باڵاى سیاسى و به‌رژه‌وه‌ندییه‌کانى یه‌کێتى رایگه‌یاند، له ساڵیادى ئازادکردنى شارى هه‌ولێردا پیرۆزبایى ئاراسته‌ى کوردستانیان ده‌که‌ن و جارێکى دیکه جه‌خت له گرنگى یه‌کڕیزى نێوان هێزه سیاسییه‌کان ده‌کاته‌وه‌و ده‌شڵێت:" رۆژى راپه‌رین زۆر زۆر شانازیت ده‌کرد هه‌ولێرى بی".
کۆسره‌ت ڕه‌سول عه‌لی، سه‌رۆکى ئه‌نجومه‌نى باڵاى سیاسى و به‌رژه‌وه‌ندى یه‌کێتى له‌په‌یامێکدا بۆ ساڵیادى راپه‌ڕینى شارى هه‌ولێر ئاماژه‌ى به‌وه‌شکردوه، "له ساڵیادى ئازادکردنى هه‌ولێرى پایته‌خت، هه‌ولێرى قه‌ڵاو مناره، هه‌ولێرى تێکۆشه‌ران و شۆڕشگێڕان، هه‌ولێرى به‌عس به‌زێن و دوژمن شکێن، گه‌رمترین پیرۆزبایى خۆم ئاراسته‌ى کوردستانیان به‌گشتى و خه‌ڵکى تێکۆشه‌رى هه‌ولێر به‌تایبه‌تى ده‌که‌م".
هه‌روه‌ها ئاماژه به‌وه ده‌ده‌ن که 30 ساڵ له‌مه‌وبه‌ر، "به خۆشحاڵیه‌وه وه‌ک ئه‌رکێکى گه‌وره‌ى مێژویی، به‌ره‌ى کوردستانى ئازادکردنى هه‌ولێرى پێ سپاردین و ئامانجمان بو ئازادکردنى هه‌ولێر بخه‌ینه ڕۆژێکى مێژویى وه‌ک 11ى ئازار".
کۆسره‌ت ره‌سوڵ ده‌شڵێت:" بۆیه بروسکه‌یه‌کم نوسى له باوکى ڕێناسه‌وه بۆ شانه چه‌کداره‌کانى بروسک و شاڵاو لێتانه‌وه نزیکین ده‌ست به‌کاربن، به به‌شدارى هه‌مو لایه‌ک له‌هێزه سیاسییه‌کان، شانه چه‌کداره‌کان، ڕێکخستنه نهێنییه‌کان، ژن و منداڵ، گه‌نجان و لاوان ئه‌رکه‌که‌م جێبه‌جێکرد و هه‌ولێرى مۆڵگه‌ى به‌عس و ناوه‌ندى هێزه سه‌رکوتکاره‌کانى به‌عس ئازاد کرا، ئه‌و ڕۆژه زۆر زۆر شانازیت ده‌کرد هه‌ولێرى بی".
سه‌رۆکى ئه‌نجومه‌نى باڵاى سیاسى یه‌کێتى جه‌ختله‌وه له گرنگى یه‌کڕیزى نێوان هێزه سیاسییه‌کان له‌پێناو به‌دیهێنانى ته‌واوى ئامانجه‌کانى ڕاپه‌ڕین ده‌کاته‌وه و به‌پێویستى داده‌نێت هه‌وڵى جدى بدرێت بۆ دابینکردنى ژیانێکى شایسته‌و خۆشگوزه‌ران بۆ هاونیشتمانیان.
هاوکات ئه‌وه‌شدووپاتده‌کاته‌وه که "گه‌لى کورد‌و سه‌رجه‌م هێزو لایه‌نه سیاسییه‌کان ڕاپه‌ڕینمان کرد له‌پێناو بونى حوکمڕانى کوردى و ئازادى و دیموکراسى و ژیانێکى شایسته به‌میلله‌ته‌که‌مان، نابێ ئه‌وه‌مان له‌بیر بچێ و ده‌بێ خه‌بات بکه‌ین بۆ وه‌دیهێنانى ته‌واوه‌تى ئه‌و ئامانجانه‌و پیشاندانى وێنه‌یه‌کى جوانى حوکمڕانى به دۆسته‌کانمان".
