هه‌ڤاڵ ئه‌بوبه‌کر: گۆران داواى لێنه‌کردووم سه‌رۆکى لیست بم بۆ په‌رله‌مانى عێراق
.jpg)
5 ساڵ لەمەوپێش
هاوڵاتى
پارێزگارى سلێمانى ره‌تیده‌کاته‌وه له‌لایه‌ن بزوتنه‌وه‌ى گۆڕانه‌وه کاندید کرابێت بۆ سه‌رۆکایه‌تى لیستى بزوتنه‌وه‌که له هه‌ڵبژاردنى داهاتوو رایگه‌یاند" ئێمه نه خۆمان بۆ کارێکى وا کاندید ده‌که‌ین، نه بزوتنه‌وه‌ى گۆڕانیش داوایه‌کى وه‌هاى له ئێمه کردووه".
هه‌ڤاڵ ئه‌بوبه‌کر پارێزگارى سلێمانى له روونکردنه‌وه‌یه‌کدا رایگه‌یاند:"له هه‌ندێک که‌س و په‌یجه‌وه، بابه‌تێکى بێبنه‌ماو ناڕاست له‌سه‌ر ئێمه بڵاوکراوه‌ته‌وه، که گوایه بزوتنه‌وه‌ى گۆڕان ئێمه‌ى بۆ سه‌رۆکایه‌تیى لیستى گۆڕان بۆ ئه‌نجومه‌نى نوێنه‌رانى عیراق ڕاسپاردووه، ئه‌م بابه‌ته دوره له ڕاستییه‌وه، ئێمه نه خۆمان بۆ کارێکى وا کاندید ده‌که‌ین، نه بزوتنه‌وه‌ى گۆڕانیش داوایه‌کى وه‌هاى له ئێمه کردووه، نه یاساى هه‌ڵبژادنه‌کانى عیراقیش به‌و شێوه‌یه‌یه که ئه‌و به‌ڕێزانه خه‌یاڵى ده‌که‌ن و کاره‌کته‌رى بۆ داده‌تاشن".
هه‌روه‌ها پارێزگارى سلێمانى ئاماژه‌ى به‌وه‌شکردوه، له‌سه‌ر کاره‌کانیان به‌رده‌وام ده‌بن و قۆناغى نوێ؛ قۆناغى تێپه‌ڕاندنى به‌شى زۆرى قه‌یرانه‌کانه‌و قۆناغى ڕێککه‌وتنى حکومه‌تى ئیتحادیى و حکومه‌تى هه‌رێمى کوردستانه‌و گۆڕانێکى بونیاتییه له بونیاتى ده‌وڵه‌تداریى له عیراق و هه‌رێمى کوردستانداو ده‌ستپێکردنه‌وه‌ى کار‌و پڕۆژه‌کان و بوژانه‌وه‌ى بازاڕ‌و ده‌رفه‌تى کار و به‌رپابونى سه‌قامگیریى گشتییه.
هه‌ڤاڵ ئه‌بوبه‌کر روونیکرده‌وه:" قۆناغى نوێ لاى ئێمه به‌ره‌و پێشچونى ژیانى گشتیى و پاراستنى شکۆ و حکومڕانى باش و ده‌وڵه‌تداریى ده‌ستوریى و ئارامیى و ئاسایش و ئازادیى و دادپه‌روه‌ریى و یاساسه‌روه‌ریى و بوژانه‌وه‌ى ئابوریى و خزمه‌تگوزاریى و سه‌رمایه‌گوزاریى و وه‌به‌رهێنانه".
