روژنامەنوسیك سێ رۆژە لەزیندانە

3 ساڵ لەمەوپێش
هاوڵاتی
ماوەی سێ ڕۆژە ڕۆژنامەنوسێکی سنوری ئیدارەی ڕاپەڕین لەسەر ڕاپۆتە هەواڵێکی ڕۆژنامەوانی کە لە ساڵی 2019دا لە ڕۆژنامەی هاوڵاتی بڵاوکراوەتەوە دەست بەسەر کراوە.
رۆژی سێشەممەی رابردو 1-3-2022، لە سەر ڕاپۆتە هەواڵێکی ڕۆژنامەوانی چاوپێککەوتن لەگەڵ کەسێک کە قسەی لەسەر عەبدولخالق تەڵعەت، بەڕێوەبەری پێشووی پۆلیسی هەولێر کردووە و چاوپێککەوتنەکە لە ساڵی 2019دا لە ڕۆژنامەی هاوڵاتی بڵاووکراوەتەوە، لەسەر ئەو بابەتە ڕۆژنامەنوس (دانا محەمەد ڕەزگەیی) دەستبەسەرکراوە.
لەئێستادا ڕۆژنامەنوس ( دانا محەمەد ڕەزگەیی ) لە لێکۆلینەوەی داداگای هەولێر دەست بەسەر کراوە و لە پەیامێکدا کە ئەمڕۆ هەینی بڵاویکردوەتەوە و وێنەیەکی بۆ وێستگەنیوز نێردراوە رایگەیاندوە، "ماوەی 3 ڕۆژە بە بێ تاوانی دەستگیر کراوم و ئێستا لە زیندان دام."
ئەوەشی خستوەتەڕو، "ماوەی 3 سێ رۆژە دەستگیرکراوم بەبێ تاوان، هێزە ئەمنییەکان تۆمەتباریان کردوم بەوەی گوایە ساڵی 2008 من لە دوو پۆلیسی ھاتووچۆم داوە و سوکایەتیم بە ئەفسەرەکەیان کردوە لە شارۆچکەی ھەریر، بەڵام من ئەو کاتە نە سەیارەم ھەبووە نە ئەو رۆژە لەو سنورە بوم. بەداخەوە دۆسیەکە خاڵیە لە ھەموو شتێک و ھیچ بەڵگەیەکی سەلمێنەری تێدانیە".
ڕۆژنامەنوس (دانا محەمەد ڕەزگەیی) باسی بارودۆخی زیندانییەکەی کردوە و ئاماژەی بەوەداوە، ، "ئێستا بێتاوان لە زیندان راگیراوم تاکو رۆژی دادگا، لەکاتێکدا من ئەندامی کارای سەندیکای رۆژنامەنوسانم 13 ساڵ کاری رۆژنامەنوسیم کردوە."
