موقته‌دا سه‌در داوای هه‌ڵوه‌شاندنه‌وه‌ی په‌رله‌مان و دووباره‌ ئه‌نجامدانه‌وه‌ی هه‌ڵبژاردن ده‌کاته‌وه‌

2 ساڵ لەمەوپێش



هاوڵاتی

له‌نوێترین په‌یامی خۆیداموقته‌دا سه‌در، رێبه‌ری ره‌وتی سه‌در داوایکرد په‌رله‌مان هه‌ڵبوه‌شێته‌وه‌و دووباره‌ هه‌ڵبژاردن ئه‌نجامبدرێته‌وه‌، هاوکات رایگه‌یاند، ئه‌مه‌ی ئێستا رووده‌دات ململانێیه‌ له‌ سه‌ر ده‌سه‌ڵات و تا ئێستا بڕیارم نه‌داوه‌ به‌شداری له‌ هه‌ڵبژاردنی داهاتوو بكه‌ین.

وتیشی: ویستمان زۆرینه‌ی نیشتمانی به‌ده‌ست بهێنین، به‌ڵام به‌شێك له‌ لایه‌نه‌كان په‌كیان خست، جه‌ختیشیکرده‌وه‌ ئه‌وان دژی هیچ كه‌س و لایه‌نێك نین، ئه‌وانه‌ی ده‌یانه‌وێت ئێمه‌ بكوژن، وه‌ك ئه‌وه‌ی له‌ تۆماره‌ ده‌نگییه‌كان هاتووه‌، ئێمه‌ له‌ خۆشه‌ویستی نیشتمان و گه‌له‌وه‌ داوای هیدایه‌تیان بۆ ده‌كه‌ین.

هه‌روه‌ها وتی: گفتوگۆمان له‌گه‌ڵیان تاقیكرده‌وه‌، بینیمان وڵات چی لێهات، وێرانكاری به‌دوادا هات، دوای ئه‌وه‌ی گه‌ل قسه‌ی خۆی كرد، گفتوگۆ له‌گه‌ڵ ئه‌وانه‌ سوودیان نابێت.

وتیشی: رازی نابم به‌ خوێنڕشتن به‌ هیچ شێوه‌یه‌ك، به‌ڵام چاكسازی به‌ قوربانیدان ده‌بێت، ئاماده‌م شه‌هید بم له‌ پێناو چاكسازی و رزگاری گه‌ل و نیشتمان.

له‌ به‌شێكی دیكه‌ی په‌یامه‌كه‌یدا، سه‌در رایگه‌یاند، ئه‌ی خه‌ڵكی عێراق ئه‌گه‌ر گۆڕانكاری و چاكسازیتان ده‌وێت، من چاوه‌ڕێتان ده‌كه‌م. ئه‌گه‌ر ئه‌م واقیعه‌شتان ده‌وێت، ئه‌وه‌ بۆ خۆتان ده‌گه‌ڕێته‌وه‌.

وتیشی: ئێمه‌ چاكسازیمان له‌ ره‌وتی سه‌دره‌وه‌ ده‌ستپێكردووه‌. له‌ ره‌وتی سه‌در پیاوانی سه‌رسه‌خت هه‌ن له‌ رووی ئاماده‌یی و ژماره‌وه‌ بۆ قوربانیدان.

ئه‌وه‌شی وت: بۆ ئه‌وه‌ی سوودێكی ئاسمانی و پشتیوانی خودا بۆ هه‌مووان بێت، دڵنیام زۆرینه‌ی گه‌ل له‌م چینه‌ ده‌سه‌ڵاتداره‌ پڕ بووه‌، ئێمه‌ش پێیان ناڕازین، ده‌موچاوه‌ كۆنه‌كان هیچ بوونێكیان نابێت و له‌ رێگه‌ی پرۆسه‌یه‌كی دیموكراتی ئاشتیخوازانه‌ی شۆڕشگێڕانه‌وه‌ داوای چاكسازی ده‌كه‌ین.

place for reklam
بابه‌تی په‌یوه‌ندیدار