ئەنجومەنی وەزیرانى هەرێم لەسەر پرسی بودجە و موچە کۆدەبێتەوە

2 ساڵ لەمەوپێش
هاوڵاتی
ئەنجوومەنی وەزیران لەبارەی دوایین پێشهاتی بەشەبودجە، مووچە و دۆخی کارەبای هەرێمی کوردستان کۆدەبێتەوە.
به‌گوێره‌ی راگه‌یه‌ندراوێكی فه‌رمانیگه‌ی میدیا و زانیاری، ئه‌مڕۆ چوارشه‌ممه ئه‌نجومه‌نی وه‌زیرانی هه‌رێمی كوردستان، به‌سه‌رپه‌رشتی مه‌سرور بارزانی سه‌رۆك وه‌زیرانی هه‌رێمی كوردستان و ئاماده‌بونی قوباد تاڵه‌بانی، جێگری سه‌رۆك وه‌زیران، كۆبونه‌وه‌ی ئاسایی خۆی ئه‌نجامده‌دات و تیایدا چه‌ند بابه‌تێك تاوتوێ ده‌كات.
فەرمانگەی میدیا و زانیاری رایگەیاند، ئەمڕۆ ئەنجومەنی وەزیرانی هەرێم کۆدەبێتەوە و لەبارەی دوا پێشهاتی بەشە بودجە و موچەی هەرێمی کوردستان و دوا سەردانی شاندی دانوستانکاری هەرێمی کوردستان بۆ بەغداد، تاوتوێدەکات.
لە بڕگەی دوەمی کۆبونەوەکەدا، راپۆرتی جێگری سەرۆکوەزیران پشتبەست بە بڕیاری ئەنجومەنی وەزیران تایبەت بە راسپاردنی جێگری سەرۆکوەزیران بۆ سەرپەرشتی کۆبونەوەی لایەنە پەیوەندیدارەکان تایبەت بە پرسی زیادبونی ژمارەی حاڵەتەکانی توندوتیژی دژی ئافرەتان و خستنەڕوی راسپاردە و چارەسەرەکان گفتوگۆی لەبارەوە.
لە بڕگەی کۆتایی کۆبونەوەکەدا راپۆرتێک سەبارەت بە بارودۆخی کارەبا لە هەرێمی کوردستان دەخرێتەڕو.
هاوکات ئەوەی کە پەیوەندی بە مووچەوە هەیە، تاوەکو ئێستا 700 ملیار دینارەکە لە بەغداوە نەنێردراوە و ئەوەش وایکردووە، دابەشکردنی مووچە دەستپێنەکات.
