موسەنا ئەمین: سەرۆکوەزیرانی عێراق بەڵێنیداوە مووچەی فەرمانبەرانی هەرێم بخاتە سەر بودجەی حاکیمە

2 ساڵ لەمەوپێش
هاوڵاتی
موسەنا ئەمین، ئەندامی پەرلەمانی عێراق رایگەیاند سەرۆکوەزیرانی عێراق پرۆژەیەکی تایبەت بە هەموارکردنەوەی بودجەی هەیە و هەوڵ دەدات مووچەی مووچەخۆرانی هەرێم لە بودجەی حاکیمە بدرێت.
لە کۆنگرەیەکی رۆژنامەوانیدا موسەنا ئەمین رایگەیاند کە چاوی بە محەممەد شیاع سودانی کەوتووە لە بەغدا و "بەڵێنی ئەوەی داوە کە پێشنیارێکی باشی ئامادەکردووە بۆ هەمواری بودجە تایبەت بە مووچە."
پەرلەمانتارەکەی عێراق وتیشی، "ئێمە بودجەی حاکیمەمان هەیە کە بودجەی بەشە خۆراک و دەرمان و چەند شتێکی تری لێ خەرج دەکرێت و لە پێشنیارەکەدا هەیە هەر لەو بودجەیە مووچەی مووچەخۆرانی هەرێم بدرێت."
بودجەی حاکیمە گەورەترین بەشە بودجەیە لە بودجەی عێراق کە بۆ خزمەتگوزارییە گشتییەکان خەرج دەکرێت.
لەبارەی هەموارکردنەوەی یاسای بودجە لە پەرلەمانی عێراق موسەنا ئەمین وتی، "ئیرادەیەکی راستەقینە هەیە لە بەغدا لە مووچە ببرێتەو دەرەوەی ئەو ململانێە سیاسییە هەیە لەنیوان عێراق و هەولێر، ئەمە مژدەیەکی خۆشە هیوادارین سەرکەوتوو بین لە هەموارکردنەوەی یاسای بودجە.
