سەرۆک وەزیرانی عێراق لەگەڵ دوو وەزیری هەرێم کۆبونەوە

2 ساڵ لەمەوپێش



هاوڵاتی

سەرۆک وەزیرانی عێراق لەگەڵ وەزیرەکانی ناوخۆ و دارایی هەرێمی کوردستان کۆبونەوە و گفوتگۆیان لە بارەی دۆسیەکانی، ئامادەکاری بۆ هەڵبژاردن و خاڵە سنورییەکان و یەکخستنەوەی سیاسەتی گومرگی کرد.

نوسینگەی سەرۆك وەزیرانی عێراق بڵاویكردەوە؛ ئێوارەی ئەمڕۆ دوشەممە، محەمەد شەیاع سودانی، سەرۆك وەزیرانی عێراق لەگەڵ شاندنی حكومەتی هەرێمی كوردستان كە لە ئاوات جەناب نوری، وەزیری دارایی و رێبەر ئەحمەد، وەزیری ناوخۆ پێكهاتبون كۆبوەتەوە.

ئەوەشی خستوەتەڕو، لەكۆبونەوەكەدا باسی دۆخی هەرێمی كوردستان بەشێویەكی گشتی كراوە، بەتایبەتیش لەڕوی دارایی و ئابورییەوە، سەرەڕای گفتۆگۆی ئامادەكارییەكان بۆ پرۆسەی هەڵبژاردنی پەرلەمانی كوردستان.

بە گوێرەی ڕاگەیەندراوەکەی نوسینگەی سەرۆک وەزیرانی عێراق  زیادکردنی هەماهەنگییەکانی نێوان بەغدا و هەرێم بۆ چارەسەرکردنی کێشەکان دوپاتکرایەوە، بە تایبەتی کێشەی خاڵە سنورییەکان و یەکخستنەوەی سیاسەتە گومرگییەکان، هەروەها یاسای پاراستنی بەرهەم.

ئێوارەی رۆژی یەکشەممە (10ـی کانوونی یەکەمی 2023) شاندی حکومەتی هەرێمی کوردستان کە پێکهاتبوون لە رێبەر ئەحمەد، وەزیری ناوخۆ و ئاوات جەناب نووری، وەزیری دارایی و ئابووری و شاندی یاوەریان گەیشتنە شاری بەغداد.

وەزارەتی دارایی بڵاویکردەوە، ئامانج لە سەردانەکە گفتوگۆکردنە لەسەر سیاسەتی گومرگی عێراق و هەرێمی کوردستان و هەموارکردنەوەی یاسای دەروازە سنووریەکان.

place for reklam
بابه‌تی په‌یوه‌ندیدار