وەزارەتی دارایی گرێبەستی وەرگرتنی 200 ملیاری دیکەی واژۆ کرد
.jpg)
2 ساڵ لەمەوپێش
هاوڵاتی
وەزارەتی دارایی و ئابوری هەرێمی کوردستان رایگەیاند، ئەمڕۆ دوشەممە وەزیری دارایی هەرێم لە شاری بەغدا گرێبەستی وەرگرتنی 200 ملیار دیناری لە بانکی رەشید واژۆ کرد.
وەزارەتی دارایی و ئابوری هەرێمی کوردستان لە راگەیەنراوێکدا بڵاویکردەوە، ئەمڕۆ دوشەممە، ئاوات جەناب نوری وەزیری دارایی و ئابوری لە شاری بەغداد گرێبەستی وەرگرتنی ٢٠٠ ملیار دیناری وەک قەرز لە ڕێگای بانکی ڕەشیدەوە واژۆ کرد.
وەزارەتی دارایی لە روونکردنەوەیەکدا ئاماژەی بەوەکردووە، "لەچەند رۆژی رابردووشدا بە هەماهەنگی لەگەڵ نوێنەرایەتی حکومەتی هەرێمی کوردستان لە بەغدا سەرجەم رێکارەکان و گرێبەستی وەرگرتنی 500 ملیار دیناری لە رێگەی بانکەکانی رافیدەین و بانکی بازرگانی عێراقییەوە واژۆکردووە و چاوەڕوانین لە نزیکترین کاتدا پارەکە بگاتە سەر هەژماری بانکی وەزارەتمان لە لقی هەولێری بانکی ناوەندی عێراق."
هاوکات لە ماوەی رابردو پێشەوا هەورامانی وتەبێژی حکومەتی هەرێمی کوردستان رایگەیاند، لە دوای گەیشتنی ئەو بڕە پارەیەی لەلایەن حکومەتی بەغداوە بە شێوەی قەرز بۆ هەرێمی کوردستان دەنێردرێت، راستەوخۆ دەست بە دابەشکردنی موچە دەکرێت.
