وەزارەتی ئاوەدانکردنەوە و کاروباری کۆمەڵایەتی بڕیارێك لە بەرژەوەندی خاوەن پێداویستییە تایبەتەکان دەدەن

2 ساڵ لەمەوپێش
هاوڵاتی
ھەردو وەزارەتی ئاوەدانکردنەوەو کاروباری کۆمەڵایەتی یاداشتێکی ھاوبەش واژۆ دەکەن و 270 یەکەی نیشتەجێبون بەبێ بەرامبەر دەدەن بە خاوەن پێداویستییە تایبەتەکان.
ئەمڕۆ دووشەممە (11ـی کانوونی یەکەمی 2023) دانا عەبدولکەریم، وەزیری ئاوەدانکردنەوە و نیشتەجێکردن لە دیوانی وەزارەت پێشوازی لە کوێستان محەممەد، وەزیری کارو کاروباری کۆمەڵایەتی کرد و یاداشتێکی هاوبەشیان واژۆکرد.
لە کۆبونەوەکەدا یاداشتێکی ھاوبەش ئیمزا کراو تیایدا بڕیاردرا لەسەر؛ دیاریکردنی رێژەی لە ٣٪ ی ئەو یەکانەی دروست دەکرێن بۆ خاوەن پێداویستی تایبەت کە دەکاتە نزیکەی 270 یەکەی نیشتەجێبون.
یەکەکان زیاتر لە نۆ هەزار یەکەی نیشتەجێبونەو لەچوارچێوەی یاسای نیشتەجێبوندا دروستکراون، کە بەشێکیان تەواوبون و بەشێکیان کارکردن تیایاندا بەردەوامە.

بابهتی پهیوهندیدار