شارەزایەکى كەشناسی: بارانێکی زۆر بۆ هەرێم بەڕێوەیە
2 كاتژمێر لەمەوپێش
شارەزایەكی بواری كەشناسی ڕایدەگەیەنێت، بارانێکی زۆر بەڕِێوەیە بۆ ناو مانگی 12 و كۆتایی بە دۆخی وشك و بێ بارانی دەهێنێت.
شاڵاو هیدایەت، شارەزای كەشناسی وتی، بەپێی ئاماژەکان و تەجروبەی وردمان لەدوای سەرەتایەکی وشک و بارانی کەم لە مانگی 12 و دواتر بارانێکی زۆر بەڕێوەیە تایبەت نزیک بۆ ناوەڕاستی مانگی 12 و ئەو نزیک و کۆتاییانەی پاییز و ناو مانگی 12 بارانێکی زۆر باش و تەڕِ و تووشی زۆری تێدایە بۆ تەواوی هەرێم و عێراق و وڵاتانی دەورووبەر.
وتیشی، “ئەگەری لافاوی بەرفراوان هەیه”.
ڕوونیشی كردۆتەوە، لە ئێستادا هەردوو سەنتەری ئیکمۆفی ئەوروپی و جفسی ئەمەریکی یەکەمین شهپۆلی بەهێزی سەرتاسەریان دەرخستووە بۆ ناو کۆتایی هەفتەی یەکەم و هەفتەی دووەمی مانگی 12 بەتایبەتی ئەم شەپۆله تەواوی هەرێم و دەورووبەری بە بەهێزی دەگرێتەوە.
بە وتەی ئەو شارەزا كەشناسییە، “لە هەفتەی داهاتوودا و کاتی نزیک بوونەوەیدا زانیاری ورد باسدەكات” و دەشڵێت: “من لەهاوینەوە وتم لە مانگی 12ەوە دۆخەکە بەگشتی بەرەو باشی دەروات واخەریکە قسەم دێتە دی و وتیشم پەڵەی سەرتاسەری دەدات لە ناو مانگی 12دا”.
