داوێک بۆ حزبه‌ گه‌وره‌کان ده‌نرێته‌وه‌

هاوژین عومه‌ر، راوێژکارى سه‌رۆک کۆمار بۆ هاوڵاتى: لایه‌نه‌ ته‌قلیدییه‌کان له‌گه‌ڵ هه‌موارى یاساى هه‌ڵبژاردن نین

5 ساڵ لەمەوپێش



سازدانى: ئارا ئیبراهیم

راوێژکارێکى بهرههم ساڵح ئاماژه بهئامادهکارییهکانى سهرۆکایهتى کۆمار دهکات بۆ رهشنوسى ههموارى یاساى ههڵبژاردن لهعێراقداو دهشڵێت:» ههندێ لایهنى سیاسى تهقلیدى پێیان خۆش نییه بهرههم ساڵح رهشنوسى ههموارى یاساى ههڵبژاردنى ئاماده کردووه«.

هاوژین عومهر، راوێژکارى سهرۆک کۆمارى عێراق لهم چاوپێکهوتنهیدا لهگهڵ هاوڵاتى، جهختلهوه دهکاتهوه هیچ کهسێک ناتوانێت ههرهشه لهبهرههم ساڵح بکات و لایبدات لهپۆستهکهى»ئهوانهى قسه دهکهن هیچ بهرپرسیارێتییهکیان نییه لهعێراقدا».

ناوبراو ئهوهشدهخاتهڕوو له رێگهى ههموارى یاساى ههڵبژاردنهوه کۆمسیۆنێکى نوێ دههێنێته کایهوه دوور لهموحاسهسهى حزبى و پشک پشکێنه،»ئهم کۆمسیۆنهى ئێستا ههڵدهوهشێنێتهوهو یاساى پارێزگاکان و پهرلهمانى عێراق و کۆمسیۆنى کردووه به یهک یاساى تهواو که لهقازانجى پرۆسهى دیموکراسى و دهستاودهستکردنى دهسهڵاتدایه«.

ئهو گروپهى لهپشت عادل عهبدولمههدییهوهن رازى نین که حکومهت ههڵبوهشێتهوهو دهستلهکاربکێشێتهوه، رهنگه ئێستا بهمانهوهى خۆى کۆتایى پێبێت و چهند وهزیرێک گۆڕانکارییان تێدا بکرێت لهگهڵ جێبهجێکردنى لانى کهمى داواکارى خۆپیشاندهران

هاوڵاتى: بهرههم ساڵح و عادل عهبدولمههدى کۆبوونهوه، ههست دهکرێت کێشه لهنێوانیاندا ههبێت راسته؟

هاوژین عومهر: لههیچ خولێکدا بهقهدهر ئهم خولهى ئێستا سهرۆک کۆمارو سهرۆک وهزیران ئهوهنده پهیوهندییهکانیان باش نهبووه، بهڵام رهنگه تێڕوانینێک ههبووبێت پهیوهندى به بهرههم ساڵح و عادل عهبدولمههدییهوه نیه، دکتۆر بهرههم وهک سهرۆک کۆمار لهوتهکهیدا باسى پاڵپشتیى داواکارى خۆپیشاندهرانى کردو ئامادهیى خۆى نیشاندا بۆ ههڵبژاردنى پێشوهختهو ههموارکردنهوهى یاساى ههڵبژاردنهکان.

ئهو گروپهى لهپشت عادل عهبدولمههدییهوهن رازى نین که حکومهت ههڵبوهشێتهوهو دهستلهکاربکێشێتهوه، رهنگه ئێستا بهمانهوهى خۆى کۆتایى پێبێت و چهند وهزیرێک گۆڕانکارییان تێدا بکرێت لهگهڵ جێبهجێکردنى لانى کهمى داواکارى خۆپیشاندهران، ئهمه رهنگه تێڕوانینى ئهو لایهنانه بێت که لهپشتى عادل عهبدولمههدییهوهن.

راسته ههندێ لایهن پێیان خۆش نهبووه که دکتۆر بهرههم ساڵح سهرۆک کۆمارى عێراق پاڵپشتى خۆى بۆ داواکارى خۆپیشاندهران دهربڕى و خهریکى ئامادهکارین بۆ رهشنوسى ههموارى یاساى ههڵبژاردنهکان که لهقازانجى پرۆسهى دیموکراسیدایه لهعێراقداو کۆمسیۆنێکى نوێ بێته کایهوه، ئهمه ههندێ لایهن پێیان خۆش نییه  بهتایبهت لایهنه گهوره تهقلیدییهکانى عێراق

هاوڵاتى: واتا ناوهرۆکى وتارهکهى سهرۆک کۆمار بۆ پاڵپشتى خۆپیشاندهرانى ههڵبژاردنى پێشوهخته واى کرد بوترێت کێشه لهنێوان سهرکۆک کۆمارو عادل عهبدولمههدیدا ههیه؟

هاوژین عومهر: ههندێک شت ههیه شیکارییه مهرج نییه زانیارى بێت، قهناعهتم وایه راسته ههندێ لایهن پێیان خۆش نهبووه که دکتۆر بهرههم ساڵح سهرۆک کۆمارى عێراق پاڵپشتى خۆى بۆ داواکارى خۆپیشاندهران دهربڕى و خهریکى ئامادهکارین بۆ رهشنوسى ههموارى یاساى ههڵبژاردنهکان که لهقازانجى پرۆسهى دیموکراسیدایه لهعێراقداو کۆمسیۆنێکى نوێ بێته کایهوه، ئهمه ههندێ لایهن پێیان خۆش نییه  بهتایبهت لایهنه گهوره تهقلیدییهکانى عێراق.

ههموارى یاساى ههڵبژاردن بهکوردى و بهکورتى رهنگه سهرچاوهى ههندێک لهئیزعاجى بێت بۆ ههندێ کوتلهى سیاسى بیانهوێت لهحوکمدا بمێننهوه یا بیانهوێت دهسهڵات و ئیمتیازاتیان کهمنهبێتهوه بهو شێوهیهى که لە رابردوودا کراوه

هاوڵاتى: لهسهر پرسى ههموارى یاساى ههڵبژاردن باسلهوه کرا که ههڕهشهى دوورخستنهوه له بهرههم ساڵح سهرکۆک کۆمارى عێراق کراوه لەپۆستهکهى؟

هاوژین عومهر: کهس ناتوانێت ههڕهشه بکات، چونکه سهرۆکایهتیهکان ههر کهسهو پێکهاتهیهک تهمسلیى دهکات، کهسیش ناتوانێت پهرلهمانتارێک یا بهرپرسێکى حزبى ئاست مامناوهند بێت و نابهرپرسانه شت بکات، ئهوانهى به راشکاوى قسه دهکهن لهواقعى عێراقیدا نه بهرپرسیارێتیان ههیه نه ههست به بهرپرسیارێتى دهکهن، هیچ کهسێک ناتوانێت بهرههم ساڵح لابهرێت، ههروهک چۆن ئهستهمه لابردنى عادل عهبدولمههدى یا محهمهد حهلبوسى سهرۆکى پهرلهمان، چونکه ئهمه ههمووى پهیوهندى به کۆمهڵێک هاوکێشهى سیاسییهوه ههیه.

هاوڵاتى: ههموارى یاساى ههڵبژاردن مهترسى لهسهر بهرههم ساڵح لهپۆستى سهرۆک کۆمار دروستکردووه؟

هاوژین عومهر: ههموارى یاساى ههڵبژاردن بهکوردى و بهکورتى رهنگه سهرچاوهى ههندێک لهئیزعاجى بێت بۆ ههندێ کوتلهى سیاسى بیانهوێت لهحوکمدا بمێننهوه یا بیانهوێت دهسهڵات و ئیمتیازاتیان کهمنهبێتهوه بهو شێوهیهى که لە رابردوودا کراوهو ئهو سهرنجانهى که لهسهر کۆمسیۆن ههبووه، ئهگهر خهڵکێک شتێک بڵێت ناکاته ئهوهى که بنهمایهکى ههیه یان سبهینێ روودهدات

ئهم ههموارى یاسایهى ئێمه لهسهرۆکایهتى کۆمار ئامادهمان کردووه ههمووى کردووه بهیهک یاسا وا داڕێژراوه که خزمهتى تهواوى دهستاودهستى دهسهڵات و دیموکراسى و ههڵبژاردن بکات، متمانه دهگێڕێتهوه بۆ ههڵبژاردن لاى تاکى عێراقى که ئێستا بێ متمانهیه.

هاوڵاتى: ههموارى یاساى ههڵبژاردن لهعێراق چ گۆڕانکارییهک دروستدهکات که له رهشنووسهکه لاى ئێوه ههیه وا مهترسى دروستبکات لهسهر سهرۆک کۆمار؟

هاوژین عومهر: یهکێکم لهو کهسانهى که موکهلهفم کار لهسهر ئهو یاسایه بکهین، رهشنووسى ههموارى یاساى ههڵبژاردن لهعێراق ئامادهیه و چاوهرێى ئهم ههفتهیه دهکهین ئهگهر هیچ گۆڕانکارییهک روونهدات ئیحتماله ئهم ههفتهیه بینێرین بۆ پهرلهمان.

جیاوازییهکه ئهوهیه که کۆمسیۆنێکى نوێ دههێنێته کایهوه دوور لهموحاسهسهى حزبى و پشک پشکێنه، ئهم کۆمسیۆنهى ئێستا ههڵدهوهشێنێتهوهو یاساى پارێزگاکان و پهرلهمانى عێراق و کۆمسیۆنى کردووه بهیهک یاسا، واتا یهک یاساى تهواومان دهبێت تایبهت مهنزومهى ههڵبژاردن که پهیوهندى بهکۆمسیۆن و پهرلهمانى عێراق و ههڵبژاردنهوه ههیه.

ئهوهى پهیوهندى به ئهنجومهنى پارێزگاکانهوه ههیه بێجگه لهههرێمى کوردستان کهههندێ شتى لهبهرچاو گیراوه که پێوهرى نێودهوڵهتى و دیموکراسى لهبهرچاوگیراوه، بۆیه ئهمه رهنگه پهلوپۆى ههندێک لهحزبهکانى دهسهڵات بهسهر کۆمسیۆن و عهمهلیهى ههڵبژاردنهوه کهمبکاتهوه یان نههێڵێت.

هاوڵاتى: مهبهستت ئهوهیه سیستمى سانتلیگۆ وهک پێوهر بهکارناهێندرێت بۆ دابهشکردنى کورسییهکان بهسهر دهنگى لایهنهکاندا؟

هاوژین عومهر: سانتلیگۆ یهکێکه له شتهکان که نیزامى دابهشکردنى کورسییهکانه، ههر حزبێک چهند دهنگى هێناوه دابهشى ئهو موعهدهله بکرێت ئهوهش کهمکراوهتهوه، بهڵام مهنزومهى ههڵبژاردن بریتی نییه لهیاساى ههڵبژاردن، بریتیه لهکۆمسیۆن و یاساى حزبهکان و ههڵبژاردنى ئهنجومهنى پارێزگاکان و پهرلهمانهوه.

ئهم ههموارى یاسایهى ئێمه لهسهرۆکایهتى کۆمار ئامادهمان کردووه ههمووى کردووه بهیهک یاسا وا داڕێژراوه که خزمهتى تهواوى دهستاودهستى دهسهڵات و دیموکراسى و ههڵبژاردن بکات، متمانه دهگێڕێتهوه بۆ ههڵبژاردن لاى تاکى عێراقى که ئێستا بێ متمانهیه.

ئێستا لیست حاکمه، یهک کهس بهشى 10 کورسى هێناوه، نۆ کهس لهگهڵ خۆى دهباته پهرلهمانهوه به 500 دهنگ و ههزار دهنگهوه، ئێمه ئێستا له رهشنووسى ههموارى یاساى ههڵبژاردن کردوومانه به لیستى تاک، واتا براوهکان لهسهر دهنگى کاندیدهکان دیارى دهکرێن، بۆیه ههندێ لایهنى سیاسى پێیانوایه ئهوه دهورى ئهوان وهک لایهنى سیاسى کهمدهکاتهوه

هاوڵاتى: ههموارى یاساى ههڵبژاردن وا دهکات ساختهکارى لهههڵبژاردندا نهمێنێت؟

هاوژین عومهر: زیاتر لهمانگێکه کار لهسهر رهشنووسى ههموارکردنهوهى یاساى ههڵبژاردن دهکرێت و خهڵکى ئهکادیمى و  یاسایى و شارهزاى بۆ کۆکراوهتهوهو راوێژێکى زۆر کراوه لهسهر ئاستى عێراق.

ئهوهى له رهشنووسهکهدا هاتووه ههر کۆمسیۆنێکى نوێ دادهنرێت واجبه لهسهری لهگهڵ رێکخراوه نێودهوڵهتییهکاندا کار بکات بۆ ئهوهى ههڵبژاردنێکى پاک و شهفاف بێت.

ههڵبژاردنهکانى پێشوى پهرلهمانى عێراق ههڵبژاردنێکى سهرکهوتوو نهبوو خهڵک بهرهبهره بێ متمانه دهبێت بهرانبهر ههڵبژاردن، ماوهیهکى زۆره وهک سهرۆکایهتى کۆمار ئهو بهرنامهیهمان ههیه که چۆن وا بکهین ئهم ههڵبژاردنهى ئاینده خهڵک ئاشتبکاتهوه لهگهڵ سندوقهکانى دهنگداندا.

هاوڵاتى: لهسۆسیال میدیا وا بڵاوکراوهتە که ههڕهشه لهسهر بهرههم ساڵح ههیه بهوهى ههموارى یاساى ههڵبژاردن بۆ دابهشکردنى کورسییهکان لهقازانجى هێزه گهورهکاندا نییه؟

هاوژین عومهر: ناتوانى نیهتى بهرههم ساڵح وا لێکبدهیتهوه که ئیش بۆ کۆمهڵێک هێزى سیاسى دهکات، ئهو دهیهوێت ئیش لهسهر یاسایهکى مۆدێرن بکات، یهکێک لهکهموکورتییهکانى یاساى ههڵبژاردن لهعێراقدا ئهوهیه  سیستمى سانتلیگۆ زوڵمێکى گهورهى بهرانبهر بهحزبه بچووک و مامناوهندهکان تێدایهو حهقیان دهخورێت، چونکه سیستمى سانتلیگۆ بۆ دابهشکارى کورسییهکان کرابوو بهیاساى ههموارکراوى عێراقى 1.9، واتا ههر دهنگێک دههات دابهشى 1.9 دهکرا، ئهمه زوڵمى گهورهى دروستدهکرد.

ئێستا لیست حاکمه، یهک کهس بهشى 10 کورسى هێناوه، نۆ کهس لهگهڵ خۆى دهباته پهرلهمانهوه به 500 دهنگ و ههزار دهنگهوه، ئێمه ئێستا له رهشنووسى ههموارى یاساى ههڵبژاردن کردوومانه به لیستى تاک، واتا براوهکان لهسهر دهنگى کاندیدهکان دیارى دهکرێن، بۆیه ههندێ لایهنى سیاسى پێیانوایه ئهوه دهورى ئهوان وهک لایهنى سیاسى کهمدهکاتهوه.

هاوڵاتى: سوودتان لهچ یاسایهکى ههڵبژاردن بینیوه بۆ ئهم رهشنووسهى ئامادهتان کرووه؟

هاوژین عومهر: سوودمان لهکهموکورتییهکانى ههڵبژاردنهکانى پێشووى عێراق بینیوه، زیاد لهنیزامێکت ههیه بۆ دابهشکردنى کورسییهکان و دهنگهکان، یاسایهک نهبێت وابێت که وابزانرێت کۆمهڵێک هێز بۆ خۆیان نووسیویانهتهوه.

بهپێى ئهم یاسایهى ئێستا کاندید ههبووه لهلیستێکدا به 10 ههزار دهنگهوه نهڕۆشتووه، بهڵام کاندید ههبووه به سێ ههزار دهنگهوه رۆیشتووه له لیستێکى دیکهدا، ئهمه نامێنێت له رهشنوسى ههموارى یاساى ههڵبژاردن کهسهرۆکایهتى کۆمار ئامادهى کردووهو شارهزایانى یاسایى و ئهکادیمى ئهمه بهدادپهروهرانهتر دهزانن لهم یاسایهى ئێستا لهعێراقدا کارى پێدهکرێت.

هاوڵاتى: ئهمه پێویستى بهپاڵپشتى کوتله سیاسیهکانه لهپهرلهمان؟

هاوژین عومهر: بهڵێ ئهمه پشتیوانى هێزو لایهنه سیاسییهکانى دهوێت، سهرۆکایهتى کۆمار لهگهڵ ههموو تووێژهکان و سهرۆکایهتیهکاندا کۆبوونهوه دهکات و راوێژ دهکات.

هاوڵاتى: باشه ئهمه کاریگهرى لهسهر ههڵبژاردنى ئهنجومهنى پارێزگاکانى عێراق نابێت که بڕیاره مانگى نیسانى ساڵى ئاینده لهعێراق ئهنجامبدرێت؟

هاوژین عومهر: خستنه گفتوگۆى ئهم پرۆژه یاسایه لهپهرلهماندا کاریگهرى دهبێت لهسهر دواخستنى ههڵبژاردنى ئهنجومهنى پارێزگاکانى عێراق، پهسهندکردنى دهبێته هۆى دانانى کاتێکى دیکه بۆ ههڵبژاردنى ئهنجومهنى پارێزگاکان.

هاوڵاتى: واتا دهتوانین بڵێین ههموارى یاساى ههڵبژاردنهکان وا دهکات لهدهرهوهى حزبهکان خهڵک خۆى کاندید بکات؟

هاوژین عومهر: دهتوانى لهیهکێک له بازنهکانى پارێزگاکان خۆت کاندید بکهیت، بۆ نموونه تۆ 50 ههزار دهنگت هێناوه کهسێکى دیکه 60 ههزارو کهسێکى دیکه 40 ههزار دهنگ، بۆ کاندیدهکان سهیرى ئهوه ناکرێت ئهم کاندیده مادهم لهو لیستهدایهو 500 ههزار دهنگى هێناوه بهشى 10 کورسى دهکات و لایهنێکى دیکه 400 ههزار دهنگى هێناوه، ئهگهر کاندیدهکانى ناو ئهو لیستهى 400 ههزار دهنگیان هێناوه دهنگى کاندیدهکان زیاتر بێت لهدهنگى ئهو لیستهى 500 ههزار دهنگى هێناوه ئهوان لهپێشتر دهبن، واتا دهنگى کاندیدهکان یهکلایدهکاتهوهو کێ دهنگى زۆرى هێناوه بۆ ئهو کهسه دهچێت و مافى کۆتاى ژنان و کهمایهتییهکانیش پارێزراوه، واتا ئهوه نامێنێت سهرۆک لیستێک 100 ههزار دهنگ بهێنێت و دوو کهسى دیکه لهگهڵ خۆى ببات کهههزار دهنگیان نههێناوه.

بهپێى ئهم یاسایهى ئێستا کاندید ههبووه لهلیستێکدا به 10 ههزار دهنگهوه نهڕۆشتووه، بهڵام کاندید ههبووه به سێ ههزار دهنگهوه رۆیشتووه له لیستێکى دیکهدا، ئهمه نامێنێت له رهشنوسى ههموارى یاساى ههڵبژاردن کهسهرۆکایهتى کۆمار ئامادهى کردووهو شارهزایانى یاسایى و ئهکادیمى ئهمه بهدادپهروهرانهتر دهزانن لهم یاسایهى ئێستا لهعێراقدا کارى پێدهکرێت.

place for reklam
بابه‌تی په‌یوه‌ندیدار