نه‌بوونى بودجه شه‌فافیه‌ت له‌داهاتو خه‌رجییه‌کاندا ناهێڵێت
کۆتایی ساڵ نزیک ده‌بێته‌وه‌و حکومه‌تى هه‌رێم پڕۆژه‌ى بودجه‌ى ئاماده نه‌کردووه تا ره‌وانه‌ى په‌رله‌مانى بکات
5 ساڵ لەمەوپێش
ماردین نوره‌دین
تائێستا حکومه‌تى هه‌رێم بودجه‌ى ئه‌مساڵى نه‌ناردووه‌ته په‌رله‌مان و دیاریش نییه پڕۆژه‌که ره‌وانه ده‌کات یاخود ئه‌مساڵیش هه‌رێم به‌بێ پڕۆژه‌ى بودجه به‌ڕێده‌کات، سه‌رۆکى لیژنه‌ى دارایی په‌رله‌مانیش ده‌ڵێت ئه‌گه‌ر بوجه نه‌بێت که‌موکوڕى زۆر دروستده‌بێت.
لەدواى سەرهەڵدانى قەیرانى دارایی لەساڵى 2014، تائێستا حکومەتى هەرێم هیچ پڕۆژه بودجەیەکى رەوانەى پەرلەمان نەکردووه، تاپەرلەمان بتوانێت چاودێرى کارەکانى خەرجکردنى بودجەکه بکات.
وەزارەتى دارایی هەرێمى کوردستان لەئێستادا ئامادەکردنى پڕۆژەى بودجەى ساڵى داهاتووى کردووه بەیەکێک لەئەرکه لەپێشینەکانى، بەڵام دیار نییه هەوڵەکان بەکوێ دەگات، بەتایبەت کەپێش کۆتاییهاتنى ئەمساڵ پێویسته حکومەت پڕۆژەکه رەوانه بکات.
زیاد جه‌بار سه‌رۆکى لیژنه‌ى دارایى و ئابورى له‌په‌رله‌مانى کوردستان به هاوڵاتى راگه‌یاند»له‌ڕووى قانونیه‌وه هه‌م له‌عێراق هه‌م له‌کوردستانیش وایه که له‌مانگى سێ-وه عێراق له‌ڕێگه‌ى وه‌زاره‌ته‌کانه‌وه هه‌وڵى رێکخستنى بودجه ده‌دات له‌مانگى تشرینى یه‌که‌مدا، بودجه ده‌نێرێته په‌رله‌مان».
وتیشى « هه‌ر له‌سه‌ره‌تاى کابینه‌ى نوێى حکومه‌تى هه‌رێمى کوردستانه‌وه یه‌کێ له‌و پێداگیریانهى ئێمه بۆ حکومه‌ت ئه‌وه بووه که‌ناکرێت چیتر هه‌رێم بێ بودجه بێت، ئه‌گه‌ر بودجه نه‌بێت دنیایه‌ک که‌موکوڕى دروستده‌بێت».
به‌وته‌ى زیاد جه‌بار، نه‌مانى بودجه کۆمه‌ڵێک سلبیاتى گه‌وره‌ى هه‌یه له‌هه‌رێمى کوردستان، له‌وانه شه‌فافیه‌ت نابێت هه‌م له‌داهات، هه‌م لهخهرجى هه‌رێمى کوردستان، ئه‌و وه‌زاره‌تانه‌ى که‌ئێستا ئیشه‌کانى خۆیان ده‌که‌ن ئه‌گه‌ر نه‌زانن بوجهکهى چه‌نده، ناتوانێت هیچ به‌رنامه‌یه‌ک له‌و ساڵه‌دا رێکبخات، ناتوانێت لهمەجالى خۆیدا پڕۆژه‌ى خزمه‌تگوزارى پێشکه‌ش بکات.
بەپێى بەدواداچوونەکانى رۆژنامەى هاوڵاتى، وەزارەتى دارایى و ئابوورى داواى لەسەرجەم وەزارەتەکان کردووه کەخەمڵاندنى خەرجى و داهاتەکانیان رەوانەی وەزارەتى دارایى و ئابوورى بکەن، بەڵام بەشێک لەوەزارەته گرنگەکان تائێستا ئاماده نین خەمڵاندنى داهات و خەرجیەکانیان بنێرن.
زیاد جه‌بار وتى «ئه‌وه‌ى من ئاگاداربم له‌ماوه‌ى رابردوودا وه‌زاره‌تى دارایى هه‌نگاوى ناوه بۆ ئه‌وه‌ى که له‌ڕێگه‌ى دامودهزگاو دامه‌زراوه‌کانى حکومه‌تى هه‌رێمى کوردستانه‌وه هه‌ریه‌که‌یان بودجه‌ى خۆیان بنێرن، به‌ڵام ئه‌وه‌ى جێگه‌ى داخه تاوه‌کو ئێستا وه‌زاره‌تى دارایی‌ش ئاماده‌ى نه‌کردووه«.
لەدوو ساڵى رابردوودا حکومەتى هەرێم لەجیاتى پڕۆژەى بودجه، بەیانى دارایی لەبارەى چۆنیەتى خەرجکردنى پارەوه رەوانەى پەرلەمان کرد، که وەکو پڕۆژەى بودجه وردەکاریی زۆرى تێدا نەبوو تاپەرلەمان بەدواداچوونى بۆ بکات، سەربارى ئەوەى داهاتەکان خەرجکرابوون پاشان بەیانەکان رەوانەى پەرلەمان کرابوون.
حوسام به‌رزنجى بەڕێوەبەرى گشتى رێکخراوى گەشەپێدانى ئابورى کوردستان به هاوڵاتى راگه‌یاند»وڵات به‌بێ بودجه ناڕوات به‌ڕێوه، هه‌ڵه‌یه‌کى گه‌وره‌یه ئه‌گه‌ر بودجه نه‌بێت، ئێمه نه‌ک ئه‌مساڵ نیمانه له 2014وه بودجه نه‌چۆته په‌رله‌مان، ئه‌وه کهمتهرخهمیهکى گه‌وره‌یه، کاتێک بودجه نه‌چێته په‌رله‌مان داهات و خه‌رجی دیار نابێت، جا هى کۆمپانیا بێت یان رێکخراو بێت یان حکومه‌ت، ماناى وایه داهات شه‌فاف نیه‌و دیار نیه، ده‌کرێت زۆر هه‌ڵه‌ى تێدابکرێت».
وتیشی»ئێمه پێشتر کێشه‌مان ئه‌وه‌بوو ژمێره‌ى کۆتایى نایه‌ت بۆ په‌رله‌مان، به‌ڵام ئێستا نه‌ک ژمێره‌ى کۆتایى بودجه‌که‌ش نایه‌ت، بۆیه کاریگه‌رى ناله‌بارى ئه‌بێت به‌سه‌ر هه‌رێمه‌وه، کاتێک نه‌زانى داهات و خه‌رجی چه‌نده‌و به‌یاساش خه‌رج نه‌کرێت، نازانى چۆن خه‌رج ده‌کرێت، ئه‌وه سته‌مێکه له‌خه‌ڵک ده‌کرێت».
حوسام به‌رزنجى جه‌ختیکرده‌وه، حکومه‌ت ده‌بێت بودجه دابنێت و بیدات به‌په‌رله‌مان، ئێستا بیانویان ئه‌وه‌یه که‌ده‌ڵێن ئه‌و داراییه‌ى له‌به‌غداوه دێت نازانن به‌رده‌وام ده‌بێت یان نا، داهاتى نه‌وت ده‌چێت بۆ قه‌رزو کۆمپانیاکان.
به‌وته‌ى ئه‌و، ئێستا (300) ملیۆن دۆلار له‌پاره‌ى نه‌وت ده‌درێته‌وه به‌حکومه‌ت، ئه‌ى ئه‌وه‌ى تر چى لێدێت، ئه‌مانه کێشه‌یه‌کى گه‌وره‌یه، پێویسته حکومه‌ت چاره‌سه‌ریان بکات، ئه‌گه‌ر چاره‌سه‌ریان نه‌کات زیان به‌خۆى و خه‌ڵکیش ده‌گه‌یه‌نێت.
ئاماده‌کردنى پڕۆژه‌ى بودجه‌و ناردنى بۆ په‌رله‌مان، یه‌کێکه له‌و به‌ڵێنانه‌ى که‌کابینه‌ى نوێ داویه‌تى به‌هاوڵاتییان، به‌ڵام تائێستا دیار نییه ئه‌مساڵ ئه‌و به‌ڵێنه جێبه‌جێ ده‌کات یاخود نا.
به‌ڵام پێده‌چێت دیارینه‌کردنى پشکى هه‌رێم له‌بودجه‌ى ساڵى داهاتووى عێراق و رێکنه‌که‌وتنى هه‌رێم و به‌غدا له‌و باره‌یه‌وه، یه‌کێک لهبهربهستهکانى به‌رده‌م ئاماده‌نه‌کردنى پڕۆژه‌ى بودجه بێت.
عه‌بدولڕه‌زاق محه‌مه‌د وته‌بێژى وه‌زاره‌تى پلاندانان به هاوڵاتى راگه‌یاند»به‌هاوبه‌شى وه‌زاره‌تى دارایى و سه‌رۆکایه‌تى هه‌رێم له‌ئێستادا لیژنه‌یه‌ک پێکهاتووه تایبه‌ت به‌خه‌رجکردنى ئه‌و موستهحهقاتهى که‌کۆمپانیاکان هه‌یانه له‌کاتى جێبه‌جێکردنى پڕۆژه‌کاندا».
وتیشى «ئه‌و جوزئهى که له‌بودجه‌دا هه‌یه ئێمه لێى به‌رپرسین که‌تایبه‌ته به‌پرۆژه‌کان».
سه‌باره‌ت به‌کاتى خستنه‌ڕووى پڕۆژه‌کانى وه‌زاره‌تى پلاندانان، عه‌بدولڕه‌زاق محه‌مه‌د وتی «سه‌رۆکایه‌تى حکومه‌تى هه‌رێمى کوردستان له‌چه‌ند هه‌فته‌ى رابردوودا بڕه پاره‌یه‌کى به‌نزیکه‌ى (٤٥٠) ملیۆن دۆلار ته‌رخانکردووه بۆ ئه‌و پڕۆژانه‌ى به‌شێکیان له‌بوارى جێبه‌جێکردندان و به‌شێکیان پڕۆژه به‌رده‌وامه‌کانن».
باسى له‌وه‌شکرد، پڕۆژه‌کان به‌پێى پێویستى ناوچه‌کان و به‌پێى زه‌روریه‌تى ئه‌و پڕۆژه‌یه که‌ئه‌و ناوچه‌یە پێویستیه‌تى، پێویستیه و ناکرێت پشتگوێبخرێت، «ئێمه ئێستا له‌ناو پڕۆسه‌ى جێبه‌جێکردنى ئه‌م کاره‌داین کهبهڕێوهبهرى گشتى بودجه‌ى وه‌به‌رهێنان له‌وه‌زاره‌تى پلاندانان ئه‌ندامه له‌و لیژنه‌یه‌ى که‌وه‌زاره‌تى دارایى و به‌سه‌رپه‌رشتى ئه‌نجومه‌نى وه‌زیران جێبه‌جێ ده‌کرێت، پڕۆژه‌کان دیراسه ده‌کرێت».