چیرۆکەکانی قۆڵبڕینی پەنابەران

له‌ڕێگه‌ى گه‌یشتن به‌ره‌و هه‌نده‌ران به‌شێک له‌قاچاخچییه‌کان فێڵ له‌په‌نابه‌ران ده‌که‌ن‌و پاره‌یان لێده‌کێشنه‌وه‌

5 ساڵ لەمەوپێش



هیوا عهبدوڵا

خهونى گهیشتن به بههزادى هاوسهرى، سانا محهمهدى ناچارکرد ههموو رێگهیهک بگرێتهبهر بۆ گهیشتن به بهریتانیا، بهڵام ئێستا (12( ههزار دۆلارى لهدهستداوهو سهرجهم بهڵگهنامهکانیشى لهلایهن قاچاخچییهکهوه دهستى بهسهرداگیراوه، بهبێ ئهوهى بگاته ئهو وڵاته.

 ساناى تەمەن (٢٤) ساڵە کهخەڵکی باڵەکایەتیە، مانگی ههشتى ساڵی رابردوو بەمەبهستی گەیشتن بەهاسەرهکهی رێی هەندەرانى گرتەبەر، دوای دەستی دەستیەکی زۆر لەلایەن قاچاخچیهکەیانەوە لەنیوەشوێکی درەنگدا لهگهڵ کۆمهڵێک کۆچبهر گهیشته سەر دەریا.

لەنزیک ئاوەکە (١٢) دوانزە چەکدار لەوێ دەبن، بۆ ئەوەی هەر کەس پەشیمان بێتەوە بەهەڕەشەی کوشتن یان لێدان پەشیمانی بکەنەوە، ئەو بەلەمەی ساناو پورزاکەی پێی دەڕۆن بەلەمێکی چوپی بچوکە کەتەنها (8) کەس دەگرێت، کەچی (٥٠) کەسیان لێ بارکردوە «چونمان بۆ ناو بەلەمەکە بەدەست خۆمان نەبوو، بۆیە زۆر دەترساین».

بەهزادی هاوسەری سانا کەڕەگەزنامەی بەریتانی هەیە بەئومێدی ئەوەی ژیانێکی بەختەوەر پێکبێنێ دەستی هاوسەرەکەی دەگرێت و دەچنە تورکیا، بەڵام نازانێ خێزانەکەی تا لێواری مەرگ نزیکدەکاتەوە، هەرچەندە بڕیاربوو بەگەرەنتی بگەنە ئەڵمانیا، بەڵام بەرلەوەی بگەنە یۆنان لەلایەن جەندرمەی تورکیاوە دەستگیردەکرێن.

قاچاخچیەکە چوار هەزار دۆلاریان لێدەگێڕێتەوە بەبیانوی ئەوەی بەلەمی بۆ کڕیون و پارەی قاچاخچی سنوری یۆنانیشی هاتۆتەسەر، پاسپۆرتەکەی ساناش خەتمی لێ دەدرێ کە بۆی نیە جارێکی تر بگەڕێتەوە تورکیا.

کاتێک باسی شەوی رووداوەکەى دهکرد هەندێک جار لەقسەکردن دەوەستا وەک بڵێێ هەرگیز وێنەکانی ئەو شەوەی لەیاد ناچێتەوە «شەپۆلی دەریاکە کە لەچوپەکەی ئەدا زیاتر لە (١٠) مەتر بەرز ببۆوە  ئێمە زۆر بێهیوا بوین بەتەمای مردن بووین، بەتەمای ئەوە نەبووین نەجاتمان بێت بەدرێژایی شەوەکە لەبەرهات و هاوار ترسێکی زۆر نەخەوتین».

دوای ئەوەی لەتورکیا نائومێد دەبن، ئەمجارە لەڕێگای بەغداوە هەوڵدەدەن، لەگەڵ قاچاخچیەکی بە رەگەز عەرەب رێکدەکەون بەبڕی (٢٥) هەزار دۆلار لەڕێگای بەغداوە سانا بگەیهنێتە یەکێک لەوڵاتە ئەوروپییەکان و لەوێشەوە بۆ ئەڵمانیا، سەرەتا وەکو پێشەکی بڕی (٨) هەزار دۆلار دەدەن بەقاچاخچیەکە تاڤیزاو مامەڵە یاساییەکانی بۆ رێبکات، بۆ ئەو مەبەستەش لەگەڵ ناردنی پارەکە پاسپۆرت و جنسیەو هەویەی سانای بۆ دەنێرن.

بهڵام خێزانی سانا گومان لەوە دەکەن و بەبێ گەرەنتی هیچ پارەیەکی تر نادەن بەقاچاخچیەکە و پەشیمان دەبنەوە، لەئێستاشدا سانا (١٢) هەزار دۆلاری لیسەنراوه، جگە لەوەش هەموو بەڵگەنامە یاساییەکانی لەلایەن قاچاخچیەکەوە دەستی بەسەرداگیراوە.

سانا تهنها قوربانى دهستى قاچاخچییهکان نییه لهڕێگهى ههندهران، بهڵکو دهیان چیرۆکى تراژیدى ههیه لهو رێگهیه، بهڵام کۆچبهران گوێ بههیچ نادهن ئهگهر قاچاخچییهکان بیانگهیهننه ئهو وڵاتهى بهبهههشتى خهونهکانیانى دادهنێن.

سامان کهخاوەنى ماڵ و خانوو و سەیارەی خۆیان بوون، ئێستا لەخانووی کرێدا دەژین، یەکێکە لەقوربانیانی دەستی قاچاخچی، سامان تەمەن (٣١) ساڵ کهدانیشتوی سلێمانییە، خێزاندارەو دوو کوڕی هەیە، خێزانەکەشی ژنی ماڵەوەیە، شەوی سەفەرەکەی بە «ترسناکترین شەو لەژیانمدا» وەسف دەکات و ناودهبات.

ئەو  لەژێر کاریگەری کچە پورێکیدا کە لەئەڵمانیا دەژی بڕیاریدا خۆى بگهیهنێته ئهوروپا. کچە پورەکەی سامان پێی وتبوو پێویست ناکات بترسن چونکە لەگەڵ قاچاخچیەکە شەریکە، بەڵام ئێستا دەڵێ قاچاخچیەکە ئەویشی هەڵخەڵتاندوە.

سامان لەگەڵ قاچاخچیەکە وا رێکدەکەوێت دوای ئەوەی خۆی و خێزانەکەی گەیشتن بەئەڵمانیا (٣٠) هەزار دۆلاری پێبدات، بۆیه راستەوخۆ خانوو و ماڵ و سەیارەکەی دەفرۆشێت و خۆی بۆ سەفەر ئامادە دەکات، بەر لەچوونیان بۆ تورکیا قاچاخچیەکە پەشیماندەبێتەوە کەئەگەر پێشەکی (١٣٥) وەرەقەی پێنەدەن ناتوانێ بیانپەڕێنێتەوە بۆ یۆنان، سامانیش جگە لەقبوڵکردنی داواکارییەکە هیچ رێگایەکی تری لەبەردەمدا نەبوو.

دوای یەک مانگ قاچاخچیەکە دەیانگەێنێتە سنوری یۆنان، لەسەر سنور پۆلیسی ئەو وڵاتە دەستگیریاندەکات، دوای سێ رۆژ مانەوە لەزیندان دەیانگەڕێننەوە بۆ تورکیا.

سامان وتی «بۆ من و خێزانەکەم ناخۆشترین شەو بوو، بەلەمەکەمان لەکارکەوت و لەناوەڕاستی ئاوەکە ماینەوە، هاژەی ئاوەکەو شەپۆلەکە ترسناکترین شەو بووە لەژیانمدا، ئەو شەوە کەس بەتەمای خۆی نەبوو، ئومێدمان لێبڕاو وتمان تەواو دەخنکێین چونکە هیچ شوێنێکمان لێ دیار نەبوو».

دوای بیست رۆژ مانەوە لەتورکیا سامان و خێزانەکەی دوو جاری تر هەوڵدەدەنەوە بەڕێگای وشکانی بگەن بەیۆنان، بەڵام دیسان دەگیرێنەوە، بۆیە چیتر توانایان نامێنێ و دەگەڕێنەوە سلێمانی.

 ئێستا سامان (٦) مانگە گەڕاوەتەوەو بەو پارەیەی پێی مابوو ناوماڵ و دوکانێکی حەلاقی کردۆتەوە، «قاچاخچیەکە تەماعی کردە ماڵ و پارەی من لەکاتێکدا هەموو خەڵک دەزانێ بەچ داماوییەک پەیدام کردووە».

ماوهى چهند مانگێکه شهپۆلێکى نوێی کۆچکردن لهههرێمى کوردستانهوه بۆ ئهوروپا سهریههڵداوهتهوه، بهپێی ئامارهکانى دهزگاى لوتکه بۆ کاروبارى ئاوارهو پهنابهران، دهیان ههزار کۆچبهر لهمساڵدا لهئیجهوه خۆیان گهیاندووهته یۆنان و دهیان ههزارى دیکهش دهستگیرکراون.

مەحەمەد گۆمەشینی، وتەبێژی دەستەی سەربەخۆی مافەکانی مرۆڤ رایگەیاند «ئەو کەسانەی کۆچ دەکەن بەڕێگای قاچاخ لەیەکەم ساتی بەڕێکەوتنیان ژیانیان لەمەترسیدایە».

راپۆرتهکانى دهستهکه  دەیان چیرۆک و روداوى تۆمارکردووه هەر لەبێڕێزی کردن و بەکارهێنانیان و جیاکردنەوەی ژن و پیاو لەیەکترو تا ئاستی کوشتن و دواتر فرۆشتنی گورچیلە و بەشێکی جەستەیان.

گۆمهشینى وتى «هەموو حاڵەتانە رووبەڕووی ئەو کۆچبهرانه بۆتەوە، ئەوە جگە لەو فرت و فێڵەی لەگەڵ ئەو خەڵکە کراوە بەڕێگای ئاویدا لەجۆری ئەو یەختەی خەڵکی پێ دەگوازنەوە».

باسی لەوەش کرد ئەو کەسانەی لەڕێگای کۆچبەری رووبەڕووی پێشێلکردنی مافەکانی مرۆڤ بوونەتەوە بۆ ئەوەی لەڕووی کۆمەڵایەتیەوە تووشی لۆمە نەبێ، حاڵەتەکان لای دەستەکەیان تۆمار ناکەن.

بهپێی بهدواداچوونهکانى هاوڵاتى، بەشێکی زۆری ئەو پەنابەرانەی گەیشتونەتە وڵاتانی بەلقان پارەکانیان خوراوە لەکاتێکدا لەتورکیا قاچاخچییهکان پێیان وتوون بەگەرەنتی دهیانگهیهننه ئەڵمانیا.

ئاری جەلال سەرۆکی دەزگای لوتکە بۆ کاروباری ئاوارەو پەنابەران ڕایگەیاند «بەگشتی ئەو پەنابەرانەی لەوڵاتی تورکیا کۆچ دەکەن بۆ وڵاتانی ئەوروپا بەتایبەت وڵاتانی بەلقان زۆربەی زۆریان دەستگیردەکرێن و  رووبەڕووی حاڵەتی پارەخواردن دەبنەوە بەتایبەت ئەوانەی بەنایاسایی لەنووسینگەکان پارەکانیان خەواندوە .

وتیشى «ئەوانەشی لەڕێگای دەریای ئیجە گەیشتوونەتە یۆنان پارەکانیان خوراوە بەدەگمهن هەیە قاچاخچیەکە پارەکەی بۆ گەڕاندبێتنەوە».

لەڕووی یاساییەوە دادگاکانی هەرێمی کوردستان  بەمادەی (456)ی فێڵ لێکردن و هەڵخەڵەتاندن مامەڵە لەگەڵ دۆسیەکانی پەیوەست بەقاچاخچێتیەوە دەکەن، بەڵام لەسلێمانی کار بهبڕیارێکى دیکهش دهکرێت کهساڵی ٢٠٠١  مام جەلال بەسیفەتی سەرۆکی هەرێم (ئیدارەی سلێمانی) دەریکردوە.

هێرش سەردار پارێزەری راوێژکار وتی «بەپێی ئهو بڕیاره هەر کەسێک هاوڵاتیەک بەقاچاخ بباتەدەرەوە سزای سێ  تاحهوت ساڵ زیندانی و یهک تا  پێنج ملیۆن دینار غەرامەی بۆ دانراوە، حاڵەتەکانی تایبەت بەقاچاخچیش دادگایی ئاسایش ئەوراقەکەی دەبینێ، دواتر کەیسەکەی بۆ دادگای تاوانەکان دەنێردرێت».

وتیشی «زۆرێک لەحاڵەتەکان ناگاتە حوکمدان، چونکە بە رێگای سوڵحکردن لەگەڵ قاچاخچیەکە کێشەکە چارەسەر دەکەن».

وتەبێژی پۆلیسی سلێمانی باسى لهوهکرد، ئەو کەسانەی رووبەڕووی ئەو حاڵەتە دەبنەوە دەبێ داواکارییهک بنووسن و بڵێن فێڵیان لێکراوە.

سەرکەوت ئەحمەد روونیکردەوە ئەو حاڵەتانە لای ئەوان «وەکو بابەتی فرت و فێڵ مامەڵەی لەگەڵ دەکرێت، بەڵام خودی قاچاخچیەکان ئاسایش ئیشیان لەسەر دەکات».

place for reklam
بابه‌تی په‌یوه‌ندیدار